پێشانگا بۆچی‌و فێستیڤاڵ بۆ كێ؟!
له رۆژانی 12 تا 17ی مانگی گه‌لاوێژ پێشانگای چاپه‌مه‌نییه‌كانی پارێزگای كوردستان له شاری سنه‌دا كرایه‌وه‌و چه‌ند رۆژ دواتر یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی ئوستانیی چاپه‌مه‌نی‌و هه‌واڵنێرییه‌كانیش له رۆژی 17ی گه‌لاوێژ كه له لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه وه‌كوو رۆژی "هه‌واڵنێر" ناو نراوه، به‌ڕێوه چوو. بێ‌گومان هه‌ڵگرتنی هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێكی فه‌رهه‌نگی، به‌تایبه‌ت له بواری چاپه‌مه‌نییه‌كاندا كه وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌می دێموكراسی ده‌ژمێردرێن، جێگای سه‌رنج‌و خۆشحاڵییه، به‌ڵام له نه‌بوونی چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و بێ قه‌ڵه‌مكردنی خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان كه به شێوه‌ی زۆره‌ملی به‌ڕێوه ده‌چن، باس له فیستیڤاڵ‌و جێژن‌و رێوڕه‌سم بۆگرتن خۆی له خۆیدا جۆرێك رووهه‌ڵماڵاوی‌و گاڵته‌كردن به راستییه‌كانه. پێشانگا بۆ چی‌و فیستیڤاڵ بۆ كێ؟! چوونكه نه لاپه‌ڕه‌یه‌ك هه‌یه بۆ وه‌شان‌و نه قه‌ڵه‌مێك ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ نووسین! به‌ڵگه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ش دواترین راگه‌یاندراوی كۆمه‌ڵێك له رۆژنامه‌وانانی كوردستانه، كه له‌وێدا ده‌ڵێن: "كاری رۆژنامه‌وانی له كوردستان وه‌كوو رۆیشتن به سه‌ر مه‌یدانی میندایه". ته‌نانه‌ت "سروه"ش كه جگه له ئه‌ده‌بیات، بابه‌تی دیكه‌ی تێدا نه‌بوو، له به‌ره‌به‌ری ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا، راده‌ستی مێژوو كرا. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ته‌نیا له شاری سنه‌دا، دوو رۆژنامه‌وان‌و چالاكی فه‌رهه‌نگیی كورد، نیعمه‌ت ئه‌سه‌دی (به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی وه‌رزنامه‌ی ژیوار)و یه‌حیا سه‌مه‌دی (سه‌رنووسه‌ری پێشووی حه‌وتوونامه‌ی سۆران) راپێچی گرتووخانه‌كان ده‌كرێن.
ئه‌گه‌رچی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان باس له وه‌شانی 21 بڵاڤۆك له پارێزگای كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن‌و ره‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وان هه‌واڵنامه نێوخۆییه‌كانی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان بێ، چوونكه بیجگه له "نیشتمان"، "سۆران"و "دیار كۆهه‌ن"، "سیروان" بڵاو ده‌بێته‌وه كه به‌تاڵ له هه‌ر چه‌شنه نێوه‌رۆكێكه‌و بوونی هیچ شوێندانه‌رییه‌كی نیه. به واتایه‌كی دیكه "بڵاڤۆكی زه‌رد"ه، نه‌ك كۆڵه‌كه‌ی چواره‌می دێموكراسی. له ئازه‌ربایجانی رۆژئاواش بێجگه گۆڤاری "مه‌هاباد" بڵاوكراوه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی یان فارسی ـ كوردی نیه‌و ئیلام‌و كرماشانیش كه قه‌ت هه‌لێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه. دۆخێك كه به‌و قه‌ناعه‌ته‌مان ده‌گه‌یه‌نێت كه ناوی پارێزگای بێ رۆژنامه بۆ پارێزگای كوردستان‌و سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردنشینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوێكی پڕ نێوه‌رۆكتره. له‌م نێوه‌دا گاڵته‌جاڕبوونی گوتار‌و كرداری رێژیم‌و به‌رپرسانی ته‌نیا كردنه‌وه‌ی پێشانگا‌و فیستیڤاڵی چاپه‌مه‌نی له هه‌رێمی بێ رۆژنامه‌دا نیه، به‌ڵكوو ئه‌وان‌و خامنه‌یی رێبه‌ریان ناوی "پارێزگای فه‌رهه‌نگییان" له سه‌ر كوردستان داناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به كردار ده‌كرێ ته‌نیا روانگه‌ی په‌تیی ئه‌منییه‌تییه. بۆیه له دوایین جێبه‌جێكردنی مۆره‌كانی خۆیانیشدا، شه‌هبازی، جێگری پێشووی ئه‌منییه‌تیی پارێزگای كوردستان ده‌بێته پارێزگار‌و قوباد مه‌یمنه‌ت‌ئابادی، ئه‌ندامی چالاكی "لیباس شه‌خسییه‌كانی شاری قوڕوه" ده‌كرێته به‌رپرسی باڵای ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامیی كوردستان. هه‌روه‌ها جیا له نه‌بوونی سینه‌ما‌و شوێنی فه‌رهه‌نگیی تایبه‌ت له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان له‌م دواییانه‌دا گه‌وره‌ترین هۆڵی سینه‌مای كوردستانیش، واته سینه‌ما به‌همه‌نی سنه‌ش داخراوه‌و هیچ پلانێكی زانستی‌و گونجاو بۆ ره‌خساندنی به‌ستێن‌و به‌هێزكردنی ژێر بنا فه‌رهه‌نگییه‌كان له ئارادا نیه.
گه‌وره‌ترین مانۆڕ‌و پڕۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی رێژیم كاناڵه ناوچه‌ییه‌كانی پارێزگا كوردنشینه‌كان‌و كاناڵی ئاسمانی سه‌حه‌ره، كه نه‌ك ته‌نیا له خزمه‌تی په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی كوردیدا نیه، به‌ڵكوو به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداریش له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، به‌م پێیه به‌ڵگه‌كان‌و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م ساڵانه ده‌خه‌ری ئه‌وه‌ن كه پلانه فه‌رهه‌نگییه‌كان به دوای ده‌سته‌به‌ربوونی ئامانجی ئه‌منییه‌تی‌و به‌لاڕێبردن دان. هه‌ر له‌م ئاراسته‌یه‌دا، به‌رپرسی باڵای كاروباری چاپه‌مه‌نییه‌كان‌و هه‌واڵنێرییه نێوخۆییه‌كانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ پێشانگای چاپه‌مه‌نییه‌كان له سنه‌دا، هه‌واڵی دامه‌زراندنی "یه‌كه‌مین هه‌واڵنێریی بان ناوچه‌یی به زمانی كوردی" له كوردستاندا به ناوی "كورد پرس" راگه‌یاندووه.
كۆماری ئیسلامی راست 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش بۆ كۆنتڕۆڵكردن‌و ئاقارپێدانی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی له ئێران "بڵاوكه‌ره‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی"و گۆڤاری "سروه"ی بنیات نا، به‌ڵام له ئاكامدا نه ته‌نیا سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌خست به‌ڵكوو نه‌یتوانی هێژمۆنیی فكری خۆی به سه‌ر ئه‌ندامانی كارای ئه‌و ناوه‌نده‌شدا بسه‌پێنێ‌و له ئاكامدا وێڕای كێشه‌نانه‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ر بۆیان، هه‌ڵیوه‌شانده‌وه‌و چالاكییه‌كانیانی راگرت.
هه‌واڵنێریی كوردیش ته‌نیا ده‌توانێ پلانێكی دیكه له‌و راستایه‌دا بێ، چوون له حاڵه‌تێكدا كه رێژیم هه‌موو میدیایه‌كی ئازاد داده‌خات، ماڵپه‌ڕه‌كان فیلتێر‌و كاناڵه ئاسمانییه‌كان رووبه‌ڕووی پارازیت ده‌كاته‌وه، كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی‌و ناوه‌نده‌كانی چاند‌و هونه‌ر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌م كاره‌ی ته‌نیا ده‌توانێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پلانێكی كۆن له سیمایه‌كی نوێ‌دا بێت.
به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی وه‌ها هه‌نگاوێك گوتوویانه: "كوردستان یه‌كێك له پارێزگا سنوورییه‌كانی وڵاته كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵات زیاتر له به‌رده‌م هێرشی فه‌رهه‌نگی دوژمناندایه...، هه‌روه‌ها بۆ ناردنی فه‌رهه‌نگی وڵات بۆ وڵاتانی عێراق، توركیه‌و سووریه..." ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق ئه‌و ئامانجه‌یه كه به‌شی كوردی كاناڵی ئاسمانیی "سه‌حه‌ر" زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌یه خه‌ریكی به‌دواداچوونیه‌تی‌و كاردانه‌وه‌ی خراپیشی لێ كه‌وتۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌ها كه جارێكیش شێواز‌و ئاراسته‌ی كاره‌كانی به ته‌واوی روون نیه، نه‌ك ئه‌و جۆره‌ی كه خۆیان رایانگه‌یاندووه: "سه‌رنجدان به پێویستی‌و زمانی وه‌رگر له بیاڤی جۆراوجۆری ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی‌و... " نیه، به‌ڵكوو جۆرێك باشار‌و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ كاناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت هه‌واڵنێرییه ئینتێرنێتییه‌كانه ، هه‌روه‌ها پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌ك كه له‌م ساڵانه‌دا به هۆی داخستنی حه‌وتوونامه كوردییه‌كان، به‌ندكردنی رۆژنامه‌وانانی كورد‌و ناچاركردنیان به به‌جێهێشتنی وڵات له كوردستاندا هاتۆته ئاراوه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆته هاتنه ئارای جۆرێك رۆژنامه‌وانیی نهێنی ئه‌لكترۆنی.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی رێژیم سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی دوژمنانی بیانی بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگی كوردی، حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و دو‌ژمنێك هه‌بێ، كۆماری ئیسلامی‌و داموده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌كان‌و سیستمی په‌روه‌رده‌و سیاسه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌و رێژیمه‌یه.
سلاو هاوره م.سپاس و ده س خوشو خامه ت هه ر به تین بیت بو نیشان دانی تالیکان و ناخوشیکان و زولمه کان .وتاریکی زور ئازایانه و به کلک بوو.
پاسخحذفکچه کوردی به گله یی بی پرده سخن می‌گویید... به روزم