سوتماك كردنی زه‌وین
له پێناو سیاسه‌تی به‌ستنه‌وه‌دا
له پێناو سیاسه‌تی به‌ستنه‌وه‌دا
ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌كان بۆته دیارده‌یه‌ك كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی گرتووه‌و سروشتی كوردستانی رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی مه‌ترسیدار كردووه. دارستان‌و له‌وه‌ڕگه‌كان به سامانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژمێردرێن‌و ده‌وڵه‌ته‌كان له پێناو پاراستنیان به‌رپرسایه‌تییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه‌و به تایبه‌ت پرسی پاراستنی سروشت پرسێكی جیهانی‌یه‌و سنوور ناناسێت. به‌ڵام خاڵی سه‌یر‌و پرسیارهه‌ڵگر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووتانی دارستانه‌كان له كوردستان، پێوه‌ندی ئاگرتێبه‌ردانیان به كۆماری ئیسلامی، واته ده‌سه‌ڵاتی حاكمه‌وه هه‌یه. خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌مه هه‌ڕشه‌یه‌كی پلانمه‌ندی رێژیم وه‌كوو به‌شێك له ستراتیژییه‌كی درێژخایه‌نتره، ستراتیژییه‌ك كه رێژیم هه‌م به‌ره‌نگاریی‌و هه‌م كۆنتڕۆڵی پێده‌كات. ره‌وتێك كه ژینگه پارێزانی كورد وه‌كوو "قه‌تڵوعامی دارستانه‌كان" ناوی لێ ده‌به‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بانگه‌شه‌یه چه‌نده راست‌و لۆژیكییه كه رێژیم له پشتی په‌رده‌ی ئه‌م ئاگرتێبه‌ردانانه‌یه، مژارێكی هه‌ستیار‌و دژواره. چوونكه له دیكتاتۆرییه‌تی مۆدێڕن‌دا، سه‌ره‌ڕۆترین وڵاته‌كانیش هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له‌و په‌ڕی شاراوه‌ییدا به دواداچوونی ئامانجه‌كانیان بكه‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی كه بیروڕای گشتی بۆ ئه‌وانیش ره‌هه‌ندێكی جێ سه‌رنجه‌و ئه‌گه‌رچی به‌رانبه‌ری وه‌ڵامده‌ر نین‌و ده‌رفه‌تی ووروژاندنی پرسیاریشی پێ ناده‌ن، به‌ڵام له رێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه سیاسه‌تی "گه‌مژه‌كردن" پێڕه‌و ده‌كه‌ن. بۆیه كۆماری ئیسلامیش به دروستكردنی كه‌شێكی وه‌ها گومانێكی وه‌های درووست كردووه كه پیلانه‌كانی وه‌كوو رووداوێكی له ناكاو بنوێندرێ. دیكتاتۆریه‌تی مۆدێڕن له كوردستان وێڕای شێوازه مۆدێرنه‌كان، شێوازه كلاسیكه‌كانی كاولكاری‌و له نێوبردنیشی نه‌خستۆته په‌راوێزه‌وه. ته‌نانه‌ت هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد‌و جیهانی دووجه‌مسه‌ری، له كوردستاندا په‌نایان بۆ ژینۆساید ده‌برد، ده‌شته‌كانیان وشك ده‌كرد، كانییه‌كان چیمه‌نتۆ‌و دارستانه‌كانیان ده‌سووتاند. ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و به‌نداوانه‌ی كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له رۆژهه‌ڵات‌و باكووری كوردستان كه‌وتوونه‌ته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌موو مه‌به‌سته‌كه‌یان نه‌ك ئاوه‌دانی‌و گه‌شه‌ی ئابووری ناوچه، به‌ڵكوو گوشار‌و زه‌خت خستنه سه‌ر به‌شێكی دیكه‌ی كوردستان یان لێكدابڕانی زیاتری ناوچه‌كانی كوردستان له یه‌كتر‌و ته‌نانه‌ت له شوێنێك وه‌كوو حه‌سه‌كێفێش له‌نێوبردنی دیرۆكی كۆنی نه‌ته‌وه‌یی كورد بووه. هه‌روه‌ها دۆخی ناله‌بار‌و مه‌ترسیداری هه‌ر دوو گۆلی ورمێ‌و زرێبار‌و به تاڵان بردنی به‌رده‌وامی شوێنه‌واره مێژوویی‌یه‌كان‌و كه‌مته‌رخه‌می له هه‌مبه‌ری له نێوچوونی ئه‌و جۆره شوێنه‌وارانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی حاكم به سه‌ر كوردستان‌و به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامی دیارده‌یه‌كی روون‌و ئاشكرایه. ئه‌م كرده‌وانه ده‌توانێ به‌رچاو روونییه‌كی زیاترمان پێ بدات كه ئاخۆ ئاگرتێبه‌ربوونی دارستانه‌كان له كۆماری ئیسلامی ده‌وه‌شێته‌وه یان نا؟
له روانینێكی دیكه‌وه، هه‌وڵدانی رێژیم بۆ داخستنی سنووره‌كانی كوردستانه كه چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی جێبه‌جێكردنییه‌تی. بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا گونده‌كانی سه‌ر سنوور به دانیشتووانی چۆڵ بكه‌ن، مینیان چاند، كاناڵیان هه‌ڵكه‌ند، دیوار‌یان كێشا‌و تۆپبارانیان كرد، به‌م حاڵه‌ش ئامانجه‌كانیان به هۆی بوونی ئیراده‌و به‌ره‌نگاریی خه‌ڵك، نه‌پێك. شاخه‌كان‌و دارستانه‌كان دوو له‌مپه‌ڕی سه‌ره‌كی له به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌ته‌كانی رێژیم‌دا بوون. بۆیه كۆنتڕۆلی شاخه‌كان، مینڕێژی، تۆپباران، ته‌قه‌كردن‌و قه‌ده‌غه‌بوونی هاتوچوویان له پێش گرت‌و بۆ دارستانه‌كانیش رێگای سووتاندنیان گرته‌به‌ر. لێره‌دا دیسانه‌وه پرسیارێكی دیكه دێته ئاراوه، بۆچی كوردستان؟! حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه كوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو فاكت‌و پارامێتره‌كان وه‌كوو مه‌ته‌رێزی به‌رخۆدانكاری له ئێران له به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌میشه‌ش پۆتانسییه‌لێكی پانگراوی بۆ رابوون‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه تێدایه. ئه‌مه‌ش دوو هۆی سه‌ره‌كیی هه‌یه، هه‌م ئیراده‌و وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌م هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی هه‌رێمه‌كه، كه شاخاوی‌و داپۆشراو به 5 تا 6 میلیۆن هێكتار لێره‌واره. هه‌لومه‌رجێك كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه سه‌رهه‌ڵدانێكی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك دژ به رێژیم ده‌توانێ ببێته پاژنه‌ی ئاشێلی رێژیم‌و له‌گه‌ڵ گیروگرفتی به‌ره‌وڕوو ده‌كا. بۆ روونبوونه‌وه‌ی زیاتری سووتانی دارستانه‌كان‌و پێوه‌ندیی به تۆقاندن‌و ته‌ناهی رێژیمه‌وه، رێكه‌وت‌و سه‌رده‌می ئاگرگرتنه‌كان ده‌رخه‌ری زۆر راستی‌یه. چوونكه به هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و شێلگیرانه‌تر بوونی هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، یه‌كه‌م ئاگركه‌وتنه‌وی به‌رین له كوردستان روویدا، بۆ نموونه به‌پێی راپۆرتی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی مه‌ریوان له ساڵی 1385ی هه‌تاوی به هۆی 47 ئاگرتێبه‌ربوون له دارستانه‌كانی مه‌ریوان‌و سه‌وڵاوا، 123 هێكتار له دارستانه‌كان سووتان‌و هه‌روه‌ها له ساڵی 86دا به‌پێی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له مه‌ریوان زیاتر له 2500 هێكتار له دارستانه‌كانی ناوچه‌كه سووتان. ته‌نانه‌ت بێجگه له ناوچه سنوورییه‌كان‌و ناوه‌ندی كوردستان، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتیشی گرته‌وه، به جۆرێ كه ده‌كرێ وه‌كوو په‌لامارێكی سه‌رتاسه‌ری له‌و ساڵه‌دا ناو ببردرێ. له درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته‌دا، به‌پێی راپۆرتی "ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا" له 7ی جۆزه‌ردانی 89 تا 26ی پووشپه‌ڕ، 120 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه هاتۆته ئاراوه. له یه‌ك نموونه‌دا له ناوچه‌ی داڵاهۆ، 20 هێكتار له دارستانه‌كان سووتان، هه‌روه‌ها ئاگره‌كان ناوچه‌كانی: مه‌ریوان، سه‌وڵاوا، ئیلام، پاوه، نه‌وسوود، هه‌ورامان، سنه، كامیاران، بۆكان، تیكاب‌و ... گرتۆته‌وه. به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان به گشتی له‌م مانگانه‌ی دواییدا، لانیكه‌م 7000 هێكتار له دارستانه‌كانی كوردستان به هۆی 161 رووداوی ئاگرتێبه‌ربوونه‌وه له نێو چوون. هاوته‌ریبیش رێژیم به مۆڵدانی هێزه‌كانی له سه‌ر سنوور‌و تۆپبارانی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق‌و سووتاندنی دارستانه‌كان‌و له‌وه‌ڕگه‌كانی ده‌یه‌وێ هه‌ر دوو دیوی سنوور له دانیشتووانی چۆڵ‌و به‌ستێنه‌كه بۆ سازكردنی دیواری ئه‌منییه‌تی یان جیاكه‌ره‌وه ئاماده بكات.
له حاڵێكدا به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كانی خۆیاندا، ته‌رخان نه‌كردنی بودجه‌ی ته‌واو‌و نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی پێویست ده‌كه‌نه بیانووی په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌ربڵاوی ئاگره‌كان، به‌ڵام فه‌رمانده‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی رێژیم له وڵامی ره‌خنه‌كانی خه‌ڵكدا گوتوویانه كه: "بۆ ئێمه ئاسایشی وڵات له دارستانه‌كان زۆر گرینگتره". ئه‌مه‌ش بۆ كورده‌كان دیارده‌یه‌كی نامۆ‌و ده‌گمه‌ن نیه‌و پێشتریش له لایه‌ن رێژیمی به‌عسی عێراق‌و حكوومه‌تی توركیه‌وه به‌ڕێوه چووه.
هه‌ڵبه‌ت له‌م نێوه‌دا كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكات كه هێندێك جاریش به هۆی باو نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی پاراستنی ژینگه له لای به‌شێك له خه‌ڵكه‌كه رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه دێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌م كه‌مته‌رخه‌میانه زۆرتر له‌وه‌ڕگه‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به دارستانه‌كان هه‌م شاهێدانی خۆجێی‌و هه‌م به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست‌و هه‌م چۆنییه‌تی دژكرده‌وه‌و هه‌ڵسووكه‌وتی رێژیم پێشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه خواستی حكوومه‌تیی له پشته‌وه‌یه‌و به‌پێی پلانێكی بڕیار له سه‌ر دراو جێبه‌جێ ده‌كرێت. چوونكه زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی ئه‌مساڵ‌و ساڵانی رابردوو له ئاكامی ئاگری تۆپبارانه‌كانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی رێژیم رووی داوه.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئاگر كاریگه‌ری‌و كاردانه‌وه‌ی زۆر خراب‌و ناله‌باری له سه‌ر ئێكۆسیستم (سه‌رجه‌م گیانله‌به‌ران‌و په‌ڕانپه‌ڕی سرووشتی) ده‌بێ‌و یه‌كێك له هه‌ره به نرخترین سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاتێك له‌نێو ده‌بات، وشیاری، هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی سرووشتی كوردستان ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تیی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگایه كه هیوادارین به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی‌و كوردستان پارێزیه‌وه به‌ڕێوه بچێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر