فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و مه‌ترسی‌یه‌كانی به‌رانبه‌ری
له حاڵێك‌دا رۆژی 21ی مانگی مه‌ی، رۆژی ناودێركراو له لایه‌ن رێكخراوی زانستی، كولتووری‌و فێركاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (یوونسكۆ) به "رۆژی جیهانیی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی " تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین، كه فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌لانی ئێران وه‌كوو فه‌رهه‌نگێكی دیار‌و گه‌شاوه به درێژایی مێژووی خۆی، هه‌نووكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه قه‌یرانێكی سیستماتیك ده‌سته‌ویه‌خه‌یه كه هه‌وڵی نه‌زۆككردن‌و مه‌ندبوونی ده‌دات.
به‌پێی پێناسه‌ی "یوونسكۆ" فه‌رهه‌نگ بریتی‌یه له: "كۆمه‌ڵێكی ته‌واو له تایبه‌تمه‌ندی‌یه جیاكه‌ره‌وه‌كانی رۆحی، ماددی، فیكری‌و سۆزداری كه كۆمه‌ڵگایه‌ك یان گرووپێكی جڤاكی به دیار ده‌خات. نه‌ته‌نیا هۆنه‌ره‌كان، به‌ڵكوو شێوازه‌كانی ژیان، مافه بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كانی مرۆڤـ، سیستمه‌كانی به‌ها‌و داب‌و نه‌ریت‌و بڕواكانیش له خۆ ده‌گرێت." به‌م پێیه فه‌رهه‌نگ رێگا‌و شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگا مرۆڤی‌یه‌كانه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ئابووری پێوه‌ندییه‌كه‌ی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ره‌هه‌ند‌و چه‌مكی فه‌رهه‌نگ‌و چۆنییه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی‌دا هه‌یه. بۆیه ده‌بینین پاش شۆڕشه مه‌زنه‌كانی جیهان وه‌كوو شۆڕشی چین‌و شۆڕشی 57ی ئێران، پاوانكه‌رانی ده‌سه‌ڵات‌و خۆسه‌پێنه‌ران به‌سه‌ر وڵات‌دا، یه‌كه‌مین مژارێك كه سه‌رنجی تایبه‌تی پێده‌ده‌ن، "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی"یه. به جۆرێ كه ده‌توانین بڵێین ئه‌وه فه‌رهه‌نگی حاكم له هه‌ر وڵات‌و ئاستی تێگه‌یشتنی فه‌رهه‌نگی هاووڵاتیانه كه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری چه‌سپاندنی دێموكراسی بێت‌و كۆمه‌ڵگایه‌ك له قۆناغی نه‌ریته‌وه به‌ره‌و قۆناغی مۆدێرنیته‌و قبووڵی به‌هاكانی ده‌رباز بكات. بۆیه شانازیی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و وڵاتێك شایی به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی‌و ره‌خساندنی بواره‌كانی په‌ره‌ئه‌ستاندنیه. ره‌وت‌و ئاراسته‌یه‌ك كه له ئێران‌دا پێچه‌وانه‌كه‌ی پێڕه‌و ده‌كرێت. پێش له هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی رێژیمی نیمچه‌مۆدێڕنی ره‌زاخانی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی ئێرانیی له پێش گرتبوو‌و ده‌یه‌ویست به یه‌كسانسازیی فه‌رهه‌نگیی‌و توانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه، یه‌كه‌و كیانێكی سیاسیی یه‌كده‌ست دروست بكات. كۆماری ئیسلامی‌یش كه له بنه‌مادا باوه‌ڕی به نه‌ته‌وه نیه‌و هه‌وڵی پێكهێنانی "ئۆمه‌ت"ی ئیسلامی ده‌دات نه‌ته‌نیا مه‌ترسی‌یه‌كی كرده‌كی دژ به كولتووری نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌و به‌لاڕێدابردنی فه‌رهه‌نگ‌و مێژووی فه‌رهه‌نگی ئه‌وانیشه.
ئاقار‌و ئاراسته‌ی سیاسه‌ت‌دارشتنی فه‌رهه‌نگی یان بنه‌ماكانی سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی كۆماری ئیسلامی كه له لایه‌ن "شوورای شۆڕشی فه‌رهه‌نگی"و "شوورای فه‌رهه‌نگی گشتی"یه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، تا هه‌نووكه ئه‌نجام‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی لاوازكردنی ئاخێزگه‌كانی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگا، تێكچوون‌و پشێوی له راده‌ستكردن‌و گواستنه‌وه‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی به نه‌وه‌كانی دیكه، تێكدانی رۆحییه‌ی شادی‌و خۆشی له كۆمه‌ڵگا‌و... بووه. چوونكه فه‌رهه‌نگ پێش له هه‌موو شتێك ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی له جۆراوجۆری‌و فره‌چه‌شنی‌دا ده‌بینێته‌وه‌و بۆیه به جێگه‌ی گوتاری تاك‌ره‌هه‌ندانه (مونیسم)، پێویستی به گوتار‌و تێروانینی پلوراڵی فه‌رهه‌نگی هه‌یه، به‌ستێن‌و پێویستی‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ دوگماتیزم‌و توتالیتاریزمی حاكم له دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌كن‌و گوتاری ده‌سه‌ڵاتی حاكم توانای ژیان‌و درێژه‌پێدان له وه‌ها ژینگه‌یه‌كی ئازادی نیه. راستی‌یه‌ك كه دوو چه‌مكی فه‌رهه‌نگی حكوومه‌تی‌و ناحكوومه‌تی یان به واتایه‌كی دیكه فه‌رهه‌نگی باش‌و ناباشی لێ كه‌وتۆته‌وه كه رێژیمی ستالینیستی له سۆڤییه‌ت نموونه‌ی دیرۆكی‌و كۆماری ئیسلامی‌یش نموونه‌ی هه‌نووكه‌یی‌یه‌تی. به‌م جۆره له بواری تێڕوانینی فه‌رهه‌نگی‌یه‌وه قه‌یران‌و بۆشایی‌یه‌كی تایبه‌ت له ئارادایه. چوونكه پێكهاته‌ی حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت‌و هه‌روه‌ها تێڕوانینیان، تێڕوانینی سیاسی په‌تی‌و ئه‌منییه‌تی‌یه‌و ناتوانن روانینێكی فه‌رهه‌نگییانه‌یان بۆ فه‌رهه‌نگ هه‌بێت. وته‌زایه‌ك كه ئاستی فه‌رهه‌نگ تا ئاستی پڕوپاگانده داده‌به‌زێنێت‌و به راده‌یه‌كی به‌رچاو توانای داهێنان‌و ئافراندنی كولتووری له نێو ده‌بات، بۆیه سیاسه‌تی كولتووری رێژیم یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی هه‌ژاری‌و داته‌پینی فه‌رهه‌نگی‌یه. كۆماری ئیسلامی هه‌میشه وه‌كوو شه‌ڕگه‌یه‌ك بۆ كه‌وشه‌نی فه‌رهه‌نگی روانیویه‌تی، بۆیه ئه‌وان هه‌میشه جاڕی "شه‌بیخوونی فه‌رهه‌نگی"یان لێ‌داوه‌و فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه‌یان به مه‌ترسی بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئێران! ناساندووه. له‌م ئاقاره‌وه، له لایه‌كه‌وه هه‌وڵی گه‌شه‌پێدان‌و هه‌نارده‌كردنی فه‌رهه‌نگی شۆڕشی ئیسلامی‌یان له نێوخۆ‌و جیهان‌دا داوه‌و له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه، په‌ره‌یان به كولتووری دواكه‌وتوویی‌و مه‌رگ‌ته‌وه‌ری داوه‌و چه‌مكی "فه‌رهه‌نگی به‌سیجی"یان داهێناوه كه خاوه‌نی چییه‌تی‌یه‌كی توندئاژۆانه، توند‌وتیژ، مه‌رگ‌خواز، به‌كرێگیراوی‌و گوێڕایه‌ڵی‌و فاناتیزمه. بۆیه ده‌بینین له وه‌ها هه‌لومه‌رجێك‌دا به جێگه‌ی بایه‌خ‌و سه‌رنجدان به ناوه‌ند‌و دامه‌زراوه فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان، ناوه‌نده‌كانی فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌ری مزگه‌وته‌كان‌و پایه‌گاكانی به‌سیجی به‌هێز كردووه كه كاركردی سه‌ربازییان هه‌یه‌و تا هه‌نووكه‌ش له‌مپه‌ڕ‌و مه‌ترسی‌یه‌كی پانگراوو كرده‌كی بۆ سه‌ر بیاڤی فه‌رهه‌نگ بوون. دۆخێك كه به‌رهه‌می به‌رچاوی دیارده‌ی "سانسۆر"و "خودسانسۆری" له پانتای فه‌رهه‌نگ‌و كۆمه‌ڵگادا بووه. یه‌كێكی دیكه له‌و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییانه‌ی كه سیاسه‌تی فه‌رهه‌نگی داده‌رێژێ‌و ئاقاری پێده‌دات "وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامی"یه، خودی ناوی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه، ده‌ربڕی زۆر راستی‌یه. واته له دیدی ئه‌وانه‌وه فه‌رهه‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی بوونی نیه‌و ته‌نیا فه‌رهه‌نگێك ده‌توانێ بوونی هه‌بێ كه له روانگه‌ی ئیسلامی‌یه‌وه ئاراسته‌ی پێ‌درابێ‌و پاڵاوترابێ. ئه‌مانه به‌رده‌وام فه‌رهه‌نگیان له بازنه‌ی ئایینێكی تایبه‌ت‌و مه‌زهه‌بێكی تایبه‌تی‌تردا ته‌سك كردۆته‌وه له حاڵێك‌دا، ئایین له‌وپه‌ڕی گشتگیربوون له وڵاتێكیش‌دا، به‌شێك له فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه. نیشانه‌یه‌كی دیكه بۆ نافه‌رهه‌نگی بوونی داموده‌زگا‌و سیاسه‌ته فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی رێژیم‌و كاریگه‌ری روانگه‌ی سه‌ربازی له سه‌ریان، كۆنترۆڵی هه‌موو بیاڤه گرینگه‌كانی فه‌رهه‌نگ له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه‌یه، به جۆرێ كه "سه‌فاری هه‌ره‌ندی"، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامی رێژیم له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م، پێشتر فه‌رمانده‌ی سپا بوو، بۆیه پاش كۆتایی ده‌وره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ده‌چێته‌وه سوپا‌و ده‌بێته راوێژكاری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌نووكه‌ی بواری فه‌رهه‌نگی له ئێرانیش یان كۆنه پاسداره‌كانن یان هاوكات ئه‌ندام‌و نوێنه‌ری راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ـ ئیدئۆلۆژیكیی حاكم به‌سه‌ر وڵات‌دان. بۆیه ده‌توانین بێ هیچ دڕدۆنگی‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیی مێژوو بۆ سه‌ر فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ناوبه‌رین. سیستمێك كه فه‌رهه‌نگ‌و چالاكانی فه‌رهه‌نگییش هه‌میشه له ریزی قوربانیانی سه‌ره‌كیی بوون‌و له‌م رێگه‌وه زه‌برێكی جه‌رگبڕی وه‌شاندووه كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌كان‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره نێگه‌تیڤه‌كانی ده‌یان ساڵ زه‌مانی ده‌وێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر