كوردستان، بۆركانێكی هه‌میشه ئه‌كتیڤ
به درێژایی مێژوو كێشه‌ی سه‌ره‌كیی كورد‌و سیستمه‌كانی حاكم له ناوه‌ندی وڵاتانی زاڵ‌و خۆسه‌پێن به سه‌ر كوردستاندا، پێوه‌ندیی به دوو بابه‌تی سه‌ره‌كییه‌وه هه‌بووه. یه‌كه‌م: نه‌بوونی دێموكراسی له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات‌و دووهه‌م، داخوازیی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له كوردستان. ویستگه‌لێكی ره‌وا كه له نه‌بوونی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی‌و عه‌قڵییه‌تی دێموكراتیك، به جێگه‌ی كرانه‌وه‌و پێشكه‌وتن، روانگه‌ی ئه‌منییه‌تی‌و فه‌زای میلیتاریستیی لێ كه‌وتۆته‌وه. به جۆرێك كه ده‌توانین زۆربه‌ی هه‌ڵاواردن‌و سنوورداركردنه‌كان به ده‌ركه‌وتی روانگه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی بزانین. روانینێك كه هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێك به چاوی گومان‌و بكه‌ری تاوانه‌وه سه‌یر ده‌كا‌و خوازیاری ئه‌وه‌یه كه هه‌موان بێ‌تاوانی‌و وه‌فاداریی خۆیان له رێگه‌ی گوێڕایه‌ڵی‌و به دواكه‌وتنی رانه‌مه‌ڕانه‌یان بسه‌لمێنن. له‌م نێوه‌دا، وه‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌كی پێكهاته‌یی له ئارادایه كه خۆی به خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی ره‌ها ده‌زانێ‌و ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی كۆنتڕۆڵكردن‌و چاوه‌دێری‌و سزادانه‌وه پێش له ده‌ركه‌وتنی چییه‌تیی راسته‌قینه‌و رزیوی بگرێت.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، هه‌وڵدان بۆ بچووكردنه‌وه‌ی دژبه‌ران‌و نه‌یارانیانه. ئه‌وان زیاتر له ده‌یان ساڵ هه‌وڵیان دا، كوردستان‌و پرسی كورد له ئێران بۆ قه‌واره‌یه‌كی جوغرافیایی به‌رته‌سك به ناوی پارێزگای كوردستان بچووك بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ویستیان به نكۆڵی‌كردن له بوون‌و ئارایی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كوردی، راستیی داخوازی‌و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌رده‌پۆش بكه‌ن. بۆیه به‌رده‌وام جاڕی ئه‌وه‌یان لێ داوه كه كوردستان هێمنترین شوێنی وڵاته، ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له ئارادا نیه‌و خه‌ڵك وه‌فادار به ده‌سه‌ڵاتن. هه‌ڵبه‌ت هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش زۆرترین هێزی سه‌ربازییان له كوردستاندا جێگیر كردوه، زۆرترین بودجه‌ی سه‌ربازی ته‌رخانی ئێره ده‌كه‌ن، زۆرترین چالاكی سیاسیی به‌ندكراو خه‌ڵكی ئێره‌ن، زۆرترین كوشت‌وبڕی رۆژانه لێره‌دا به‌ڕێوه ده‌چێ‌و خه‌ڵكه‌كه‌ش كه‌مترین رێژه‌ی به‌شدارییان له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌و به‌شداریكردنی سیاسی‌دا هه‌یه.
رێژیم سه‌رده‌مانێك پێی وابوو كه ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شاره‌كان به‌جێ بهێڵێت‌و شه‌ڕی چه‌كداری راوه‌ستێندرێ، ئه‌وه به واتای خنكاندنی ده‌نگی كورد‌و پێش‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی داخوازییه‌كانیه. له حاڵێكدا خه‌باتی چه‌كداری ته‌نیا شێوازێكی خه‌بات له قۆناغێكی پێویست‌و هه‌ڵقوڵاوی ناخی شۆڕشی شار بوو. به‌پێی باكگراوه‌ندێكی وه‌ها بوو كه كۆمه‌ڵگا به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یشت كه راگرتنی شێوازێك به واتای وه‌پاڵنانی نیه، به‌ڵكوو پێویستی به پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كه‌یه‌تی، بۆیه ئه‌ندێشه‌و قه‌ڵه‌مه ده‌روه‌سته‌كان بوونه زمانحاڵی ویسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و ماڵه‌كان‌و شه‌قامه‌كان كه‌وتنه خزمه‌تی په‌یامه‌كانی شۆڕشه‌وه. واته به‌ڕۆژكردنی شۆڕش‌و ته‌شكپێدانی هاوسه‌نگییه‌ك كه ده‌رفه‌تی جمان‌و ئارایی (حچور) به‌رفراوانتری به جه‌ماوه‌ر به‌خشی. به‌جۆرێ كه ده‌ركه‌وتنه به‌رهه‌ستییه‌كانی هه‌نووكه‌یی، ئاكامی تێگه‌یشتنه ده‌رهه‌ستییه‌كانی ساڵانێكه كه نه‌وه‌یه‌كی تازه ئه‌زموونی كردووه. نه‌وه‌یه‌ك كه خۆی له رابردوودا ناهێڵێته‌وه، به‌ڵام ده‌یگوێزێته‌وه‌و خاوه‌نداریی لێ ده‌كات‌و بۆ بنیاتنانی سبه‌ینێیه‌كی شیاوی پێگه‌ی شارۆمه‌ندی‌و مرۆڤی خۆی، هه‌وڵ بۆ گۆڕانی بوێرانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌دات. واته ئاگایی هه‌یه، بوێر‌و بڕیارده‌ره‌و له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌و رێكخراودا به‌دواداچوونی ئارمانجه‌كانی ده‌كات.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، تایبه‌تمه‌ندی بۆركانێكی ئه‌كتیڤی به كوردستان داوه‌و رێژیمی پاش 30 ساڵ ناچار كردووه كه وه‌كوو تاكه‌پرس‌و تاكه‌مه‌ترسییه‌ك ئاوڕی لێ بداته‌وه‌و پیلانی بۆ دابڕێژێت. وتووێژ‌و دانیشتنی نهێنیی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردی له ئێران (رێكه‌وتی 19/3/89)، كه بڕیاره هه‌موو مانگێك له پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه له ناوه‌ندی یه‌كێك له چوار پارێزگای كوردنشین به‌ڕێوه بچێ، ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاستی وشیاری‌و داخوازی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی له هه‌رێمی كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و بزووتنه‌وه‌كه ته‌نیا له ناوه‌ندی كوردستان یان مه‌ڵبه‌ندی ئه‌رده‌ڵاندا به‌رته‌سك نه‌بۆته‌وه. چوونكه ده‌توانین بڵێین پێشتر سه‌باره‌ت به چوار پارێزگاكه چوار سیاسه‌تی جیاوازیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا بۆته پرس‌و مژارێكی هاوبه‌ش‌و یه‌كانگیر كه ناچاریان ده‌كات پێكه‌وه ئاڵوگۆڕی زانیاری‌یان هه‌بێ‌و له سنه باس له ئیلام بكه‌ن‌و له كرماشان‌دا بیر له ورمێ بكه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ رێژیمی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاندووه كه له نێوان سنه‌و ورمێ‌و كرماشان‌و ئیلام‌دا جیاوازییه‌ك نیه، ئه‌و خاڵه‌یه كه پێویسته كوردیش زوومی له سه‌ر بكا‌و ده‌رفه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی به رێژیم نه‌دات.
ئه‌گه‌رچی زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌و دانیشتنانه له به‌ر ده‌ستدا نیه، به‌ڵام به‌پێی ته‌نیا كورته‌لێدوانی خۆیان ئامانجیان "هاوئاهه‌نگی زیاتر له نێوان ئۆستانه‌كان" (؟!)و "دروستكردنی هاوئاهه‌نگیی پێویست له ته‌واوی بیاڤه‌كانی كاری‌دا" (؟!) بووه. له لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی رێژیمیش له چاوپێكه‌وتنی به‌ناو نوێنه‌رانی كوردستان جه‌خت له سه‌ر پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌گه‌لێكی تایبه‌ت بۆ پرسه ئه‌منییه‌تییه‌كانی كوردستان‌و چاوپێكه‌وتنی خۆی له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پله‌به‌رزی دیكه‌و به‌رپرسانی ئه‌منییه‌تی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها هێندێك هه‌واڵ باسیان له هاتوچووی به‌رده‌وامی وه‌ڤدی تایبه‌تی ئه‌منییه‌تی (كومیته‌ی قه‌یران) له پاش 19ی گوڵانه‌وه بۆ كوردستان كردووه. بێ‌گومان مانگرتن‌و هاوسۆزیی خه‌ڵكی كوردستان له 23ی بانه‌مه‌ڕ، شتێك نیه كه به ئاسانی بۆ رێژیم پاساو بدرێته‌وه، ئه‌ویش له به‌ره‌به‌ری مانگی پوشپه‌ڕ‌و گه‌لاوێژدا، كه 22ی پوشپه‌ڕ (رۆژی به‌رخۆدانی مه‌ده‌نی له كوردستان)و 28ی گه‌لاوێژ (رۆژی جیهاد دژ به كورد)ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه. بۆنه‌گه‌لێك كه به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستێن‌و پۆتانسییه‌له‌كانی هه‌بوو، ده‌توانێ ده‌رفه‌تی خۆنواندن‌و مه‌یدانی مانۆڕ بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر‌و رێژیم ده‌سته‌ویه‌خه‌ی چاڵیش بكات.
ئه‌وه‌ی كه قه‌ت نابێ لێی غافڵ بین، ئه‌وه‌یه كه پێكهێنانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تیی مانگانه‌ی به‌رزترین نوێنه‌رانی رێژیم له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نی كوردیدا، ده‌توانێ زه‌بری قورس‌و ده‌سته‌وه‌ستانی به دواوه بێت. بۆیه پێویسته هێزی كوردیش پڕۆژه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان به تایبه‌ت له ئیلام‌و كرماشان‌دا هه‌بێ‌و له رێگه‌ی زانیاری‌به‌خشین‌و به‌دواداچوون‌و چاوه‌دێرییه‌وه پیلانه‌كانیان له قاو بدات‌و وه‌ڵام‌و میكانیزمی شیاوی بۆ هه‌ر دوو شێوازی به چالێَش كێشانی "نه‌رم ئه‌فزاری" (نه‌رمه‌واڵه‌یی)و "سه‌خت ئه‌فزاری" ئه‌وان هه‌بێت. دانیشتنی چوار قۆڵییه‌كی ئاوه‌ها ئه‌گه‌رچی ناڕاسته‌وخۆ دانیان به كوردستانیبوونی ئه‌و هه‌رێمانه‌و بوونی چالاكی‌و داخوازیی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه رێژیم نه‌یتوانیوه له یه‌كتر دایان ببڕێ، هاوكاتیش ده‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسییه‌كی مه‌زن بۆ سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌ندێشه‌و داخوازیی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر