سووكایه‌تی له ژێر ناوی به‌رگریدا
له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به‌هۆی په‌ره‌ئه‌ستاندنی گوتاری مافی مرۆڤ له نێو به‌شێك له چالاكانی ناوه‌ندیش له ئێران‌دا، جگه له ده‌ركه‌وته شیاو‌و به‌هاداره‌كانی، هێندێك جار به ناوی مافی مرۆڤ‌و له ژێر په‌رده‌ی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی گیانی گیراوێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك پاساوهێنانه‌وه‌ی نابه‌جێ كه‌وتۆته رۆژه‌ڤه‌وه. خاوه‌نانی ئه‌مجۆره بیروبۆچوونانه یان تێگه‌یشتنێكی دروستیان له مافی مرۆڤ‌و شارۆمه‌ندی نیه‌و به‌دوای نان‌و ناوێك‌دا ده‌گه‌ڕێن، یان ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی نه‌زانینی خۆیانه‌وه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بێ‌رێزی به‌گیراوان‌و چالاكانی مه‌حكووم به له‌سێداره‌ی كورد ده‌كه‌ن.
كۆماری ئیسلامی هه‌میشه ئه‌مجۆره كه‌سانه به كه‌سانی "فریوخواردوو" ناو ده‌بات‌و ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتی رێژیمه‌و له‌وه‌ش زیاتری لێ چاوه‌ڕوان ناكرێ. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك به‌ناو چالاكیش خه‌ریكن په‌ره به‌م دیارده دزێوه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچانی به‌سێداره مه‌حكوومكراوی كورده‌وه. بۆیه له لێدوان‌و نووسین‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان خه‌ریكن به‌رچه‌سپگه‌لێكی وه‌ك هه‌ڵاتوو، نه‌زان، په‌ژیوان، تێنه‌گه‌یشتوو‌و... له چالاكانی به‌ندكراوی كورد ده‌ده‌ن‌و ناوی ده‌نێن، به‌رگریی ویژدانی‌و داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ؟!
له حاڵێكدا به‌رگری له هه‌ر تاك یان كۆمایه‌ك پێوه‌ندیی به چۆنیه‌تیی ره‌چاوكردن‌و داكۆكی له دابینكردنی مافه‌كان‌و ده‌رفه‌تی یه‌كسانه‌وه هه‌یه‌و هه‌روه‌ها روونكرده‌نه‌وه‌ی هۆكار‌و به‌رهۆكانی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه رووبه‌ڕوویان ده‌كرێته‌وه. گوتاری مافی مرۆڤی، گوتاری دڵسۆزی نواندنی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و پاساوهێنانه‌وه‌و به‌زه‌ییپێداهاتنه‌وه نیه، به‌ڵكوو بنه‌ماكه‌ی له‌سه‌ر مافی سرووشتی داڕێژراوه كه مرۆڤه‌كان به دوور له هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێك به هۆی مرۆڤبوونیانه‌وه لێی به‌هره‌مه‌ندن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆ به جێگه‌ی باسكردن له ره‌وایی ئه‌و خواسته‌ی كه مه‌حكووم به سێداره‌ی كورد به هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌رگ بۆته‌وه، به دوای دروستكردنی چیرۆكی بێ‌بنه‌مادا ده‌چن؟
چالاكانی ناوندنشین‌و نه‌ته‌وه‌ی فارس ئه‌گه‌ر به‌راستی خوازیاری رزگاركردنی گیانی گیراوانی كورد له له‌سێداره‌دانی سیاسین، باشتر ئه‌وه‌یه جه‌خت له‌سه‌ر مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران بكه‌نه‌وه، مافێك كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ده‌ركردنی بڕیاری مه‌رگ‌و زیندانی درێژخایه‌ن بۆ چالاكانی نه‌ته‌وه‌كانه. تا كاتێك ئه‌وان باوه‌ڕمه‌ند به نه‌ته‌وه‌ی ئێران‌و سیستمێكی ناوه‌ندگه‌را بن چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، جگه له په‌ت‌و گرتووخانه، شتێكی دیكه نیه. مێژوو سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌یه، چاوێك له مێژووی ئێران‌و به‌تایبه‌تی هه‌ر دوو رێژیمی ته‌واو له‌یه‌ك جیاوازی پاشایه‌تی‌و ئیسلامی بكه‌ن. سه‌ره‌ڕۆیی، سۆڤینیزم‌و ئاپارتاید مه‌حكوومه، چ سیكۆلار بێ‌و چ ئیسلامی، چ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رییه‌كانی ئێرانی كه‌ونارا بێ‌و چ به‌هاكانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست...
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بۆ وڵامی به‌رگرییه‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سانه ( تۆمه‌ته ناڕه‌واكانیان) ته‌نیا ئاماژه به قسه‌ی محه‌مه‌د شه‌ریف، پارێزه‌ری بوێری ئێرانی ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێ به‌رپرسانی دۆسییه‌ی زه‌ینه‌ب وتوویانه "ئه‌و له سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر