ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ▪ Kurdish
عارف نادری: له سێداره‌دانی منداڵان، زاڵکردنی ترس به سه‌ر کۆمه‌ڵگادایه
له لایه‌ن Salah Piroty سێشه‌ممه, 06 ی مانگی حه‌وت 2010

:وێنه‌ی Arif Nadri
کومیته‌ی په‌یامنێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت محه‌مه‌د ڕه‌زا حه‌دادی که به تاوانی کوشتن له ته‌مه‌نی 15 ساڵی داگیراوه له ڕۆژی چوارشه‌مه‌دا له سێداره ده‌درێت و ئه‌م زانیاریه‌ش به پێی بنه‌ماڵه‌ی حه‌دادی‌یه که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی لێی ئاگادار کردوون.
کومیته‌که ده‌شڵێت ڕێکخراوه‌کانی پشتیوانی مافه‌کانی مرۆڤ گه‌لێک جاران سه‌باره‌ت به له سێداره‌دانی مێرمنداڵان له ئێران دا ناڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌ربڕیوه.
ڕۆژنامه‌وان عارف نادری به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت که به هیچ جۆرێک ناتوانین بیر له ئه‌وه بکه‌ینه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران باوه‌ڕی هه‌بێت منداڵانی ئێران خاوه‌نی په‌روه‌رده‌ی دیمۆکراتیک و که‌سایه‌تی ئازاد بن که بتوانن به شێوه‌یه‌کی ئاشتی خوازانه بیر بکه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی
http://www1.voanews.com/kurdish/news/iran/arif_nadry_6jul10-97876864.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر