که‌بوودوه‌ند،
هێمای خه‌باتی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
"بۆ خه‌بات له‌گه‌ڵ تاریکی تێغ ناکێشم، به‌ڵکوو ئاگر هه‌ڵده‌که‌م" زه‌رده‌شت
له‌و کاته‌وه که چه‌مکی مافی مرۆڤـ له‌گه‌ڵ شۆڕشی فه‌ڕه‌نسه‌دا (1789ی زایینی) پێی نایه که‌وشه‌نی شارستانییه‌ت و چه‌مکه‌کانی: "هاووڵاتی"، "ئازادی بیروڕا"، "یه‌کسانی"، "ئۆمانیته" و... هتد، هاته ئاراوه و بووه نێوئاخنی هه‌موو باسه‌کان و له ئاکامدا، "جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤـ"ی لێکه‌وته‌وه، که له 10ی دیسامبری 1948دا، له‌لایه‌ن شوورای گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه په‌سند کرا. به‌ڵام پاش 60 سالڕ هه‌نووکه‌ش پرسی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤـ سه‌ره‌کیترین پرسه که مرۆڤه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌شدا له‌گه‌ڵی رووبه‌ڕوون، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی نادێموکراتیک، توتالیتێر، چه‌ند ئه‌تنیکی و هه‌ژارو دواکه‌وتوو، ئه‌وه‌ی وا هه‌ر سه‌رنج و بایه‌خی خۆیی پێ نادرێت، مرۆڤـ و مافه‌کانیه‌تی.
له‌م نێوه‌دا، نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست و سه‌رکوتکراو، که خاکیان داگیر‌و نکۆڵی له شوناس و جیاوازییه‌کانیان کراوه، له سێ پارچه‌ی کۆلۆنیالی دیکه‌دا، به شێوه‌ی رۆژانه و سیستماتیک مافه‌کانیان چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک نه‌ته‌وه پێشێل ده‌کرێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران یه‌ک له‌و وڵاتانه‌یه که ده‌ستێکی باڵای له‌و بواره‌دا بووه. ئێران ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤیشی واژۆ کردووه، به‌ڵام زۆرجار به بیانووی ناکۆکی به‌شێکی زۆر له مادده‌کانی په‌یماننامه‌که له‌گه‌ڵ بایه‌خه ئایینی و ئیدئۆلۆژیکه‌کانی خۆیدا، خۆی له ژێر به‌رپرسایه‌تییان ده‌دزێته‌وه و، ئاماده‌ی جێبه‌جێکردنیان نییه. به‌م هۆیه‌وه ده‌بینین که ئێران له‌پاڵ وڵاتانێک وه‌کوو کۆریای باکوور، تورکمه‌نستان، سووریه و کووبا، یه‌کێک له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌یه که ناهێڵێت رێکخراوه‌کانی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤـ له وڵاته‌که‌یدا، حوزووریان هه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له ئێران‌دا جگه له‌وه‌ی که هیچ جۆره راگه‌یه‌ن و رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ نییه، ره‌خنه‌گرتن له حکوومه‌ت و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تیش، پڕۆپاگه‌نده دژ به ده‌سه‌ڵات له قه‌ڵه‌م ده‌درێت و، ره‌خنه‌گر به "دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی" و "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا" تۆمه‌تبار ده‌کرێت. هه‌روه‌ها سه‌ره‌کیترین ئیدئۆلۆگی باڵی پاوانخوازی نێو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، "ئایه‌توڵڵا میسباح یه‌زدی" ده‌ڵێ: "یه‌کسان زانینی مافی شارۆمه‌ندان له گاپهرهستیش ناحه‌زتره"، یان له‌م رۆژانه‌دا (30/5/2008)، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی پارلمانی ئێران له دژکرده‌وه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی رێکخراوه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤـ و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئازادی جیهان، دژ به په‌ره‌سه‌ندنی پێشێلکاری مافی مرۆڤـ له‌م وڵاته‌دا، ده‌ڵێ: "پێویسته وڵاتانی ئورووپایی و لایه‌نگرانی درۆزنی مافی مرۆڤـ باش بزانن که حکوومه‌تی ئێران باوه‌ڕی به بنه‌ماکانی ئیسلام هه‌یه، که باشترین پارێزه‌ری مافی مرۆڤه له جیهاندا و باشتریش وایه وڵاتانی خۆرئاوا له ئێرانه‌وه فێری رێزگرتن له مافی مرۆڤـ بن". له ئاوه‌ها فه‌زایه‌کدا، که ترس له که‌وتنه به‌ر لێپرسینه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ربوون، تۆقاندن له توند وتیژی و ئه‌شکه‌نجه، به‌ر له‌وه ده‌گرێ که مرۆڤـ به شێوه‌یه‌کی ئازادانه و ئاشکرا، روانگه و بڕواکانی خۆی ده‌رببڕێ، هه‌موو که‌سێک ناتوانێ ببێته زمانحاڵی نه‌گوتراوه‌کان و بێده‌نگییه‌کانی گه‌لێک، ئه‌ویش له حاڵێکدا که هه‌نووکه چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤـ و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر له هه‌موو نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه و گرووپه مه‌ده‌نییه‌کانی ئێران له‌ژێر گوشاری ئه‌منییه‌تی و دادگهریدان و به داخه‌وه، له‌به‌ر کوردبوون و بێبه‌ری بوون له پشتیوانی سیاسی و ماڵی و جۆرێک له بێکه‌س بوون و ته‌نیابوون، له‌گه‌ڵ که‌مته‌رخه‌می گرووپ و ناوه‌نده‌کانی نێوخۆی ئێرانیش که باس له هێژایی و رێزگرتن له مرۆڤـ و مافه‌کانی ده‌که‌ن رووبه‌ڕوون و له پشتیوانی راسته‌قینه و نادهستهمۆیانهی ئه‌وان بێبه‌شن. هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری هاتنه‌ئارای هه‌ر چه‌شنه رووداو و گرفتێک له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه، که له ئێران‌دا شتێکی چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایییه، ئه‌و به ته‌نیا مان و ته‌نیا باڵ بوونه له بواری ماڵی، سیاسی و پۆششی راگه‌یاندنه‌وه، زیاتر له هه‌میشه به‌ده‌ر ده‌که‌وێ و خۆی ده‌نوێنێت.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، وه‌کوو هێما و سه‌رنموونه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و پێشه‌نگی به‌رگری له مافه‌کانی مرۆڤی کورد له نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، سیمبۆلی ئه‌و ره‌نج و ئه‌شکه‌نجه و تهنیایییه که مرۆڤی به ویژدان و ئازا و چاونه‌ترسی کورد ده‌بێ، هه‌ر وه‌ک خودی که‌بوودوه‌ند ده‌ڵێ، وه‌کوو "که‌مترین نرخ له پێناوی ئازادی‌دا" بیدات.
که‌بوودوه‌ند، له‌دایکبووی 22ی مارسی 1963ی زایینی له شاری سنه‌یه. پاش ته‌مه‌نی 23 ساڵان بۆ درێژه‌دانی خوێندن ده‌چێته تاران و و له بواری مۆدیرییه‌تی بازرگانی و ماڵی له زانکۆ ده‌خوێنێت. له ساڵی 1993دا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه چه‌له‌نگێکی دیکه، رێکخراوێک بۆ بووژانه‌وه‌ی دێموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤـ له تاران‌دا داده‌مه‌زرێنن. به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراوه‌که که ده‌بێته قوربانی پڕۆژه‌ی ناودێرکراو به "کوشتنه زنجیره‌ییه‌کان" و له و هه‌لومه‌رج و که‌ش و هه‌وا ئاسایشییهدا، به‌رپرسایه‌تی رێکخراوه‌که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌بوودوه‌ند، تا ئه‌وه‌ی که رێکخراوه‌که پاش ساڵ و نیوێک هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. هه‌روه‌ها سێ کتێبیشی سه‌باره‌ت به دێموکراسی، به‌رزه‌خی دێموکراسی و پرسی ژنان و بزووتنه‌وه یه‌کسانیخوازه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی نووسیوه. یه‌که‌مین کاری به‌نرخی که له کوردستاندا ده‌ستی پێ‌کرد، چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی حه‌وتوونامه‌ی "پیام مردم" (په‌یامی خه‌ڵک) له ساڵی 1382ی هه‌تاوییدا بوو. ئه‌م بڵاڤۆکه که به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ بڵاڤۆکه کوردییه‌کانی دیکه‌دا، دیارده‌یه‌کی بێهاوتا بوو، زۆر ئازایانه و بێسانسۆڕ، پرس و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردی وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌خسته به‌ر باس و ئاوڕی له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی کێشه‌که‌ی ده‌دایه‌وه. که‌بوودوه‌ند وه‌کوو به‌رپرس و سه‌رنووسه‌ری "پیام مردم"، له سه‌روتاری ژماره‌ی 12دا به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی دابوو که له ژماره‌کانی داهاتوودا ده‌یه‌وێت وه‌کوو رۆژنامه‌نووسێک، بێلایه‌نانه و ره‌خنه‌گرانه، وێڕای ئاوڕدانه‌وه له کێشه‌ی زیاتر له دوو ده‌یه‌ی نێوان کورد و حکوومه‌تی ئیسلامی، رۆڵی هه‌ر یه‌ک له حکوومه‌ت و حیزبه‌کانی دێموکرات و کۆمه‌ڵه و هه‌وڵه‌کانی دوکتور قاسملوو و...هتد، بخاته به‌ر باس و لێکدانه‌وه، تاکوو راستییه‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا بکرێ و له‌و رێگه‌یه‌وه بتوانرێ به چه‌ک کردنی دوژمنانی ئاشتی و کۆمه‌ڵگای ئازاد، ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین. "پیام مردم" له بواری ناساندنی مافی مرۆڤـ و خستنه‌به‌رباسی پرس ومافه‌کانی ژنان، مافی شارۆمه‌ندی و مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، چالاکانه کاری کرد‌و پێگه‌یه‌کی شیاویشی له‌نێو دڵی خوێنه‌رانیدا به ده‌ست خست، به جۆرێ که زۆرترین فرۆشی هه‌بوو و گه‌رمترین پێشوازیی لێده‌کرا. به‌ڵام له کاتێکدا که ژماره‌ی سێزده‌ی له ژێر چاپدا بوو، له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئێرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو، رۆژی یه‌کشه‌ممه 7/4/1383، به بڕیاری لقی یه‌کی دادگای سنه به پشت به‌ستن به مادده‌ی 31ی یاسای چاپه‌مه‌نی داخرا. هه‌ڵبه‌ت پێش له‌م بڕیاره، که‌بوودوه‌ند، رۆژی سێشه‌ممه، 26/3/1386ی هه‌تاوی، بانگهێشتی لقی یه‌کی دادگای گشتی سنه کرابوو و به تۆمه‌تگه‌لێک وه‌کوو: "بڵاوکردنه‌وه‌ی قسه‌ی بێبنه‌ما بۆ شێواندنی بیروڕای گشتی"، "خستنه به‌ر باسی مه‌سه‌له‌ی ئه‌تنیکی ـ ره‌گه‌زی به مه‌به‌ستی جیایی خوازی"، "بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار سه‌باره‌ت به کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و قازی محه‌ممه‌د"، زیندانی کرابوو. پاشان به پشت به‌ستن به‌م تۆمه‌تانه، جگه له بڕینه‌وه‌ی ساڵ و نیوێک زیندان، پێنج سالڕ بێبه‌شبوون له کاری رۆژنامهڤانییانیش به سه‌ریدا سه‌پاند.
به‌ڵام که‌بوودوه‌ند که به شێوه‌یه‌کی راستگۆیانه و به دوور له خۆبایی بوون، به که‌مترین که‌ره‌سته و پێداویستییهیکانی به‌رده‌ستی، ماندوونه‌ناسانه زۆرترین هه‌وڵی بۆ باشتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤـ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌دا و، له‌م هه‌رێمه‌دا رۆڵێکی هه‌ره گرینگ و به‌رچاوی له بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی ئاشنایی و خاوه‌نداریه‌تی له مافه‌کانی مرۆڤـ و خه‌باتی مه‌ده‌نیی پشت به‌ستوو به به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤـ و خه‌باتی مه‌ده‌نیی پشت به‌ستوو به به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤـ هه‌بوو، ده‌سته‌ئه‌ژنۆ رانه‌وه‌ستا و ئاریشه و ته‌گه‌رو کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای نه‌کرده بیانوو و هۆکارێک بۆ به‌پارێزبوون و خۆ دوورخستنه‌وه و، خۆ دزینه‌وه له به‌رپرسایه‌تی مرۆڤانه و نه‌ته‌وایه‌تی. بۆیه له درێژه‌ی تێکۆشانی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی بێوچانی خۆیدا، له 20ی خاکه‌لێوه‌ی 84دا (9ی ئاوریلی 2005)، بۆ ناساندن، فێرکاری، ئاگایی به‌خشین و داخوازیی ده‌سته‌به‌ربوون و دابینبوونی مافه‌کانی مرۆڤـ، دێموکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پاراستنی، هه‌روه‌ها قبوول و رێزدانانیان له مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران، به‌پێی به‌ندی یه‌که‌می مادده‌ی 2ی به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤـ، "رێکخراوی مافه‌ی مرۆڤی کوردستان" (RMMK)ی له کوردستان به ناوه‌ندییه‌تی تارانه‌وه دامه‌زراند. له به‌رایی ئه‌ساسنامه‌ی رێکخراوه‌که‌دا، له پێنج خاڵدا ئاماژه به ئامانجه‌کانی رێکخراوه‌که کراوه:
1ـ پاراستن و رێزدانان له مافه بنه‌ڕه‌تی و ئازادیه سهرهکیگهلێک که له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤـ و په‌یماننامه و کۆنوانسیۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه.
2ـ تێکۆشان بۆ جێبه‌جێکردن و ره‌چاوکردنی بێمه‌رج و سنووری مافه‌کانی مرۆڤـ.
3ـ فێرکاری، په‌ره‌پێدان و پشتگیری له رێزدانان بۆ مافه‌کانی مرۆڤـ له کوردستاندا.
4ـ په‌ره‌ئه‌ستاندنی پێوه‌ندی و بۆنه دۆستانه‌کان له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی ماف، ئه‌سڵی ناههڵاواردن و ئه‌سڵی پێکه‌وه ژیانێکی ئاشتیخوازانه.
5ـ رێزدانان بۆ مافی ئۆتۆنۆمی و مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌کانی ئێران.
هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه له کاره هه‌ره بایخدارهکانیRMMK، پێکهێنانی کۆمیسیۆنی پشتگیری له مافه‌کانی منداڵان به مه‌به‌ستی شناسایی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رست، به‌و سه‌رپه‌رست ، ده‌ستکورت، منداڵانێک که کێشه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان هه‌یه و منداڵانێک که رووبه‌رووی توندوتیژی به‌رده‌وامن یان رووبه‌رووی ئه‌شکه‌نجه ده‌بنه‌وه، بوو. که کومیته‌ی مه‌هابادی منداڵان به شێوه‌ی فه‌رمی له 27ی ژووئه‌نی 2007دا ده‌ستی به‌کار کرد.
RMMK له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، وێڕای زاڵبوونی فه‌زای ئه‌منییه‌تی و میلیتاریستی و قه‌رارگرتن له دۆخێکی قه‌یراناویی هاوکات له‌گه‌ڵ سه‌رکوت، هه‌ڕه‌شه، گرتن و کۆسپ نانه‌وه و 5 جار فیلترینگ و حه‌ک کردنی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان، به شێوه‌یه‌کی ئه‌کتیڤ و به تێپه‌ڕکردنی ته‌واوی هێڵه سوور‌و بڤڤه ده‌ستنیشان کراوه، نووسراو و نه‌نووسراوه‌کانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، ئاماده‌ی گۆڕه‌پانه‌که بووه و پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤی به بێ هیچ جیاوازی دانانێک له‌نێوان زوڵم لێکراواندا له‌قاو داوه. سه‌دان راپۆرت و وتووێژ، چاوپێکه‌وتنی رادیۆیی و ته‌له‌ڤیزیۆنی و راگه‌یه‌ندراوی له‌مه‌ڕ دۆخی مافه‌کانی مرۆڤـ له کوردستاندا، له بانگهێشت کردن، ده‌ستبه‌سه‌رکردن و زیندانی کردنه‌وه بگره، تاکوو بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌والڕ گه‌لێک سه‌باره‌ت به ئاگر لهخۆبهردانی ژنان، کوشتنه نامووسییه‌کان و قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنوورییه‌کان، بڵاو و ئاراسته‌ی رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، راگه‌یه‌نه گشتییه‌کان و بیروڕای گشتی کردووه. راگهیهندراوگهلێک که بڵاوی ده‌کرده‌وه، ئه‌وه‌نده راستگۆیانه و بوێرانه بوو که هیچ یه‌ک له خه‌باتگێڕان و خۆ به شۆڕشگێڕ زانانی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خۆیانیان له قه‌ره‌ی نه‌ده‌دا.
RMMK له مانگی به‌فرانباری 1384ی هه‌تاویدا وێڕای راگه‌یاندنی رۆژانی 28 ـ 29 و 30 به‌فرانبار بۆ رۆژووگرتنی سیاسی وه‌کوو نافه‌رمانییه‌کی مه‌ده‌نی دژ به سیاسه‌ته‌کانی سووکایه‌تی، نکۆڵی و ئاسمیله و سه‌رکوتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به شێوه‌ی فه‌رمیش داوای له نه‌ته‌وه‌ی کوردی نیشته‌جێ له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان و ئێران‌دا کرد، که رۆژی 2ی رێبه‌ندان ـ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان ـ وه‌کوو "رۆژی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان" پیرۆز بکه‌ن و جێژن بگرن. RMMK رایگه‌یاند که له کوردستاندا هه‌ر پێنج خوله‌ک مافی مرۆڤێک به جۆرێک له جۆره‌کانی پێشێل ده‌کرێت.
چالاکییه به‌رده‌وامه‌کانی RMMK و رێزدار که‌بوودوه‌ند بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که، یه‌کسال به‌ر له ئێستا، واته رۆژی 10ی پووشپه‌ڕی 1386ی هه‌تاوی، هێزه ئاسایشییه‌کان ناوبراو له شوێنی کاره‌که‌ی قۆڵبه‌ست و له لقی 15ی دادگای شۆڕشی تاران‌دا دۆسییه‌یه‌ک به دژی بکه‌نه‌وه. هه‌ڵبه‌ت پێشتریش ئه‌ندامانی چالاکیRMMK وه‌کوو (ئیجلال قه‌وامی، سامان ره‌سووڵپوور، شێرکۆ جیهانی، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر مامۆستای به ئێعدام حوکم دراو و...) تووشی گرتووخانه هاتبوون. دادگای شۆڕش که‌بوودوه‌ندی به "دژایه‌تیی ته‌ناهیی نه‌ته‌وایه‌تی له رێگه‌ی دامه‌زراندنی رێکخراوی نایاسایی"، "شێواندنی بیروڕای گشتی" و "پڕوپاگه‌نده دژ به حکوومه‌ت له رێگه‌ی چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ" و "دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئیسلام" له رێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراو دژ به کوچک واران، تۆمه‌تبار کردووه. که‌بوودوه‌ند پاش تێپه‌ڕکردنی 7 مانگ به‌ندیخانه‌ی تاکه‌که‌سی له به‌ندی 209 و 240ی گرتووخانه‌ی ئێڤینی تاران، له چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌زاندن و سووکایه‌تی پێکردن و له‌نێوبردنی زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، که‌بوودوه‌ندیان بۆ به‌ندی 8ی گرتووخانه‌ی ئێڤین که به‌ندی زیندانییه مه‌ترسیداره‌کانه (مرۆڤ‌کوژ، رێگره چه‌کداره‌کان و مرۆڤـ دزه‌کان، قاچاخچیانی مادده سڕکه‌ره‌کان و موعتاده‌کان و ئیدزییهکان و...) گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها ناوبراو که به‌هۆی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن له به‌ندیخانه‌ی تاکه‌که‌سی و گوشاری فیزیکی و رۆحیی لێپرسینه‌وه‌کان (که هه‌مووی بێئامادهبوونی پارێزه‌ره‌کانی: (شیرین عێبادی، محه‌ممه‌د سه‌یف زاده، نیعمه‌ت ئه‌حمه‌دی، نه‌سرین ستووده) جێبه‌جێ کراوه)، بۆته ئامیانی ئاریشه‌ی جه‌سته‌یی و مێشکی و نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک ئێشی گورچیله، سیی، پرۆستات و گرفتی خوێنی و پێستی. هه‌روه‌ها کاتژمێر 6ی سه‌ر له به‌یانیی رۆژی دووشه‌ممه، 30ی بانه‌مه‌ڕ (19/5/2008) له به‌ندی 8ی گرتووخانه‌ی ئێڤین‌دا تووشی سه‌کته‌ی لاوازی مێشک ده‌بێ، دوایین هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که وێڕای هاتنه‌خواره‌وه‌ی ته‌وژمی خوێن و سه‌رگێژه‌ی هاوکات له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاردا، تووشی لاوازیی هۆش هاتووه و، ئه‌مه‌ش بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که شیمانه‌ی ئه‌وه بکرێ که له به‌ندیخانه‌کانی ئیتلاعاتدا، ده‌رمان خواردیان کردبێت.
له حاڵێکدا چ به پێی په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌کان که ئێران له ساڵی 54ی هه‌تاویدا واژۆی کردوه، هه‌روه‌ها به پێی پێڕه‌وی گرتووخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی، "تۆمه‌تباران و که‌سانێک که به هه‌ر هۆیه‌ک له ئازادی بێبه‌شن، ده‌بێ له کاتی دهستهبهربووندا و له ئه‌گه‌ری پێویست بووندا، له یارمه‌تی و خزمه‌تگوزارییه پزیشکی و ده‌رمانییه‌کان تاکوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌ندروستیی ته‌واو به‌هره‌مه‌ند بن". یان به پێی پێڕه‌وی جێبه‌جێکاری رێکخراوی زیندانه‌کان و به له‌به‌رچاوگرتنی "ئه‌سڵی جیاکردنه‌وه‌ی تاوان"، تۆمه‌تباران ده‌بێ به سه‌رنجدان به جۆری تۆمهتبارییهکهیان دابه‌ش و پۆلێن به‌ندی بکرێن، هه‌روه‌ها به پشت به‌ستن به خاڵی یه‌که‌می مادده‌ی 188ی یاسای دادوه‌ری، دانیشتنه‌کانی دادگایی کردنه‌که‌ی به شێوه‌ی داخراو به‌ڕێوه چووه، له حاڵێکدا به پێی یاسا، ته‌نیا لێپرسینه‌وه له تاوانه‌کانی دژ به ئابڕووی گشتی، ئه‌ویش به ده‌ستنیشانکردنی دادگا ده‌توانێ، داخراوبێت. به‌ڵام که‌بوودوه‌ند له ته‌واوی ئه‌و مافه یاساییانه که حکوومه‌ت خۆشی په‌سندی کردوه، بێبه‌ش کراوه. رێکخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "دژایه‌تیی به‌رپرسانی داد ـ ته‌ناهیی ئێران دژ به‌م رۆژنامه‌ڤانه له راده‌به‌ده‌ره، نزیکه‌ی یه‌کساڵه که له ئازادی و مافی چاره‌سه‌ری پزیشکی بێبه‌شه...، ئه‌وان به دادگایی‌کردنی داخراو نایانه‌وێت نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر به‌م رۆژنامه‌وانه له کۆمه‌ڵگادا باس بکرێت". هه‌روه‌ها رێکخراوه‌کانی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، شوورای مافی مرۆڤ، رێکخراوی چاوه‌دێری مافه‌کانی مرۆڤ، فیدراسیۆنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤـ، که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ و ... هتد، زیندانیکردن و گۆشار بۆ سه‌ر که‌بوودوه‌ندیان ئیدانه و خوازیاری ئازادکردنی بوون. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ته‌نیا کارێک که کردی، دیاریکردنی 150 میلیۆن تمه‌ن بارمته بوو تاکوو به شێوه‌ی کاتی ئازاد بکرێ، بارمته‌یه‌ک که بنه‌ماڵه‌ی که‌بوودوه‌ند هه‌رگیز ناتوانن دابینی بکه‌ن. بێگومان که‌بوودوه‌ند هێمای خه‌باتی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندایه، چوونکه ئه‌و نه ته‌نیا که‌سێکی سه‌ره‌کی و پێشه‌نگ له بواری چالاکیی مافه‌کانی مرۆڤ له کوردستانه، به‌ڵکوو رێکخراویRMMKیش که له‌سه‌ر ده‌ست و به پێی بیرۆکه‌ی ناوبراو دامه‌زراوه، یه‌که‌مین ناوه‌ندی مه‌ده‌نیی لایه‌نگری مافه‌کانی مرڤ له‌م هه‌رێمه دایه. هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی نێوی زیندان و قبووڵنه‌کردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێکخراوه‌که، گه‌وره‌ترین به‌ڵگه بۆ باوه‌ڕمه‌ندیی که‌بوودوه‌ند به هێژایی مرۆڤ و سپیتایی بوونی مافه‌کانی و خه‌باتی مه‌ده‌نییه.
RMMK رۆژی 7/6/2008له راگه‌یه‌ندراوێکدا، داوای له هه‌موو لایه‌ک کردوه، که: "داوای ئازادبوونی که‌بوودوه‌ند له زینداندا و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشینه‌که‌ی بکه‌ن".
به‌ڵام دادگای شۆڕشی ئێران به بڕیاری به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، سزای 11 سالڕ گرتووخانه به پشتبه‌ستن به مادده‌کانی 498 و 500ی یاسای سزادانی ئیسلامی بۆ که‌بوودوه‌ند ده‌بڕنه‌وه و رۆژی یه‌کشه‌مه 22/6/2008، له بڕیاره‌که ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه. سزایه‌ک که تاکوو ئێستا قورسترین سزا بووه که بۆ چالاکێکی مافه‌کانی مرۆڤـ له جیهاندا بڕاوه‌ته‌وه. سزایه‌ک که بێجگه له هه‌وڵی له‌نێوبردنی که‌بوودوه‌ند، په‌یامێکیشه بۆ هه‌موو چالاکانی مافی مرۆڤـ، که له ئاست سه‌رکوت و کرده‌وه دژه مرۆیییه‌کانی رێژیمه‌وه، بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان بن. بۆیه پشتیوانی له که‌بوودوه‌ند، وه‌کوو سه‌رنموونه‌ی خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤێکی به‌ویژدانه. ئه‌گه‌رچی محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، ده‌ڵێت: "ئه‌مه که‌مترین نرخه که ده‌بێ له پێناوی ئازادی‌دا بیده‌م".
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر