قاچاغچی‌یه‌كان؟!
رۆژانه له وڵاتی ئێران كۆمه‌ڵێك كه‌س له سنووره‌كان به تایبه‌ت له كوردستان به هۆی ده‌ستڕێژی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاغی شتومه‌ك‌دا ده‌كوژرێن، یان له شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كان‌دا به تۆمه‌تی قاچاغچی‌یه‌تی پارچه، سیگار، كه‌ل‌و په‌لی نێوماڵ‌و ته‌نانه‌ت جل‌و به‌رگی كۆنه‌ی هاورده له وڵاتانی دیكه (تاناكۆڕا) قۆڵبه‌ست، زیندانی‌و سزای نه‌ختی ده‌درێن. به‌ڵام به‌ڕاست قاچاخچی كێ‌یه‌و قاچاغچی‌یانی راسته‌قینه كامانه‌ن؟ ئاخۆ ئامانج له هه‌موو توندوتیژی نواندنه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵك‌و كۆڵبه‌ر‌و كاسبكارانی سه‌رسنوور تێكۆشان له پێناوی خزمه‌ت به به‌هێزكردنی ئابووری‌و به‌رهه‌مهێنانی كاڵا له نێوخۆی ئێران دایه؟ یان هه‌نگاوێك بۆ له پاوان‌بوونی سه‌داسه‌دی هێنان‌و بردنی شتومه‌ك به شێوه‌ی نایاسایی‌و بێ‌دانی ماڵیات‌و به‌دور له چاوه‌دێری. ئاماره‌كانی ساڵانی رابردوو‌و دانپێدانانه‌كانی كه‌سانی پێوه‌ندیداری رێژیم له‌م باره‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هیچ كات قاچاغچی‌یانی راسته‌قینه‌و رێگا سه‌ره‌كی‌یه‌كانی قاچاغی كاڵا له ئێران‌دا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌و كه‌س به دوای بانده مافیایی‌یه‌كانی قاچاغ‌و لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكه‌كانیان نه‌ڕۆیشتووه. نموونه‌یه‌كی زۆر دیاری ئه‌م راسته‌یه قاچاغی "شه‌كر" له هه‌موو ئه‌م ساڵانه‌دا بوو كه پاش ده‌یان جار هه‌ڕه‌شه‌و به‌ڵێنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی كه‌س ئاكامه‌كه‌یی نه‌زانی، هۆكاری ئه‌م ده‌سته‌وه‌ستانی‌یه‌و نه‌بوونی ئیراده‌و جیدییه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی قاچاغ له ئێران‌و سزادان‌و كوشتنی خه‌ڵكی بێ‌ده‌ره‌تان‌و بێ‌داهاتی سه‌رسنووره‌كان به ناوی قاچاغچی‌یه‌وه، بۆ ئاڵۆزی‌و په‌شێوی له سیستمی ئابووری ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه. چوونكه سیستمی ئابووری له ئێران، ئابووری‌یه‌كی سه‌ربازی‌یه كه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی وڵات له سه‌رۆی هه‌موویانه‌وه سوپای پاسداران كۆنتڕۆڵ ده‌كات‌و دیارده‌ی قاچاغ به‌ده‌ر له ئیراده‌و دوور له چاوی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتداران نیه. بۆیه ساڵ به ساڵ رێژه‌ی قاچاغی كاڵا به‌رز ده‌بێته‌وه. سه‌عید مورته‌زه‌وی، سه‌رۆكی ستادی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا‌و ئه‌رز، رایگه‌یاندووه كه له ساڵی 87ی هه‌تاوی، 19 میلیارد دۆلار كاڵا قاچاغ كراوه. 16 میلیاردی هاورده بووه‌و 3 میلیاردیشی هه‌نارده. له حاڵێك‌دا ئاماری ساڵی 86، باسی 13 میلیارد دۆلار قاچاغی كاڵا ده‌كات‌و ساڵی 83ی هه‌تاوی ئه‌م رێژه‌یه 6 میلیارد دۆلار بووه. به‌م پێ‌یه به‌ڕاستی قاچاغچی‌یه‌كان كێن؟ با لێره‌دا كه‌س تۆمه‌تبار نه‌كه‌ین‌و خوێنه‌ر وابیر نه‌كاته‌وه كه ئێمه یه‌ك لایه‌نه ده‌چینه مه‌حكه‌مه‌و به‌رده‌می قازی، بۆیه ته‌نیا چه‌ند لێدوان‌و دانپێدانانێكی به‌رپرسانی پله‌به‌رزی رێژیم ده‌خه‌ینه به‌ر بیر‌وڕای وردبینی خوێنه‌ران: به گوته‌ی موحسێن ئارمین، نوێنه‌ری پێشووی پارڵمانی ئێران "قاچاغی سوپای پاسداران ساڵانه تا ئاستی 12 میلیارد دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه كه خواردنه ئه‌لكۆلی‌یه‌كان‌و جگه‌ره‌ش له‌و ریزه‌دان"، مێهدی كه‌ڕووبی له كاتی سه‌رۆكایه‌تی پارڵمانی رێژیم‌دا ئاشكرای كرد كه لانیكه‌م "60 ئیسكله‌ی نایاسایی له باشووری ئێران (له‌لایه‌ن سوپا) ساز كراوه". هه‌روه‌ها له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 88ی هه‌تاوی حه‌میدڕه‌زا ته‌قی زاده، ده‌بیری ستادی ناوه‌ندی خه‌بات له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا گووتوویه كه "70 له سه‌دی هه‌موو قاچاغی وڵات له پاوانی 1500 كه‌س دایه". پێم وابێت هه‌نووكه كه هاوكێشه‌ی قاچاغ‌و قاچاغچی به روونی به‌رچاو بكه‌وێ‌و پێویست به قامك راكێشان‌و گریمانه هێنانه‌وه نه‌بێت. دۆخ‌و هه‌لومه‌رج‌و گه‌نده‌ڵی‌یه‌كی ئابووری ـ سه‌ربازی كه دیسانه‌وه‌ش نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی په‌راوێز له ناوه‌ندی وڵات‌و نیشته‌جێی سه‌رسنووره‌كان تێچووه‌كه‌ی به له ده‌ستدانی ژیانی خۆیان‌و لێكترازانی بنه‌ماڵه‌كانیان دابینی ده‌كه‌ن.
http://www.youtube.com/watch?v=cOUo5xli5qE
پاسخحذفhttp://www.youtube.com/watch?v=T9qAJMGNKzA
پاسخحذفویدیو کلیپ در رابطه با پناهجویان