كڕنۆش بۆ ماندوویه‌تییه‌كانی:
كه‌ژاڵ، خاتوون، گوڵسان و ژیلا
به‌داخه‌وه له‌م ماوه‌دا(خه‌زه‌ڵوه‌ر)، ته‌نیا فێرگه‌ی فێركاری رێنووسی كوردی له شاری قوروه‌دا داخراو، چالاكییه‌كانی قه‌ده‌خه كرا. به‌ڵام ئه‌مه قه‌ت به واتای كۆتایی هاتنی تێكۆشانی خه‌مخۆران و دڵسۆزانی زمان و وشه‌ی كوردی له‌و شاره‌دا نییه‌و ئه‌ندیشه‌و بیركردنه‌وه هه‌رگیز سنوور ناناسێت و به‌ربه‌سته‌كان به مانای داخرانی گشت درگاكان و هه‌موو رێگاكان نیه.
قوروه یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كوردستانه كه له یه‌ك ده‌یه‌ی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی خۆرست، به‌ڵام لۆژیكیانه‌و به‌و په‌ڕی باوه‌ڕمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانییه‌وه، جموجۆڵێكی به‌رین و قووڵی فه‌رهه‌نگیی ده‌ست پێكرد. بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه هه‌نووكه ئاكام و به‌رهه‌مه به‌نرخه‌كانی له هه‌موو پانتایی‌یه‌كانی بواری خزمه‌ت و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا دیار‌و به‌رچاون و كوردایه‌تی به‌شێك له پێكهاته‌ی شوناسی به‌ره‌ی نوێی ئه‌و شاره‌یه، وه‌چه‌یه‌ك كه به‌رانبه‌ر به ناسنامه‌ی كوردستانی بوونی خۆیان هه‌ستیارن و خاوه‌نداری له شوناسی نه‌ته‌وه‌یییان ده‌كه‌ن.
خاتوون حه‌بیبی، ژیلا فه‌رهادی، گوڵسان كه‌ره‌می و كه‌ژاڵ ناسرئابادی نموونه‌ی لاوانی ئه‌ڤینداری نیشتمان و وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردین، كه ناو، تێكۆشان و ماندووبوونیان له پێناوی خزمه‌ت به بووژاندنه‌وه‌ی زمانی كوردیدا، تا هه‌میشه‌ی مێژووی به‌رگری و به‌رخۆدانی قوروه له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌دا، ده‌مێنێت و ده‌دره‌وشێته‌وه.
ئه‌من ده ساڵ له‌مه‌و پێش له وتارێكدا له حه‌وتوونامه‌ی "ئاویه‌ر" له ژێر سه‌ردێڕی "نامووبوونی زمانی كوردی له ناوچه‌ی قوروه‌دا"، ئاوڕم له دۆخی ناله‌بارو هه‌ستیاری زمان و كولتووری كوردی له قوروه‌دا دابووه‌وه. به‌ڵام ئێستاكه قوروه به به‌راورد له گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له بواری وشیاری نه‌ته‌وایه‌تیدا له ئاستێكی به‌رزو به‌رچاودایه.
تا ئه‌و جێگه‌ی من سه‌رنجم دابێ و پرسیارم كردبێ، له درێژایی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاویدا، ته‌نیا كه‌سێك له‌و شاره‌دا به شێوه‌ی ئاشكرا خه‌ڵكی بۆ كوردایه‌تی هان دابێت، "عه‌باس عه‌زیزی"یه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌میش نه‌كردبێ له گۆڤاری "ئاوێنه"دا به نازناوی "زمناكۆ كوردستانی" بابه‌تی بڵاو كردۆته‌وه. له نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاویدا، چه‌ند كه‌سێك به شێوه‌ی شێلگیرانه ده‌ستیان به كار كرد، "كازم مه‌فاخری"، به‌رچاوترین كه‌سی ئه‌م گۆڕه‌پانه بوو، كه زه‌حمه‌تێكی زه‌وه‌ندی بۆ گرده‌كۆیی لقه جۆراوجۆره‌كانی فۆلكلۆری ناوچه‌كه كێشا. فه‌رهه‌نگێكی تایبه‌ت به زاراوه‌ی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی له‌یلاخی ئاماده‌ی چاپ و كتێبی "په‌ندی پێشینیانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كان"یشی به چاپ گه‌یاند. هه‌ر وه‌ها" شاحسێن سه‌عیدی" كۆمه‌ڵه شێعرێكی خۆی به ناوی "هه‌وار" بڵاوكرده‌وه. به‌ڵام بۆشایی و لاوازییه‌كه لێره‌دا بوو كه هیچ هه‌وڵێك بۆ گشتگیرتركردنی تێكۆشانه تاكه‌كه‌سییه‌كان له ئارادا نه‌بوو، بۆیه كاری به‌نرخ و پیرۆزی ئه‌و كه‌سه ده‌گمه‌نانه له كۆمه‌ڵگادا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو و له چوارچێوه‌ی ماڵ و بنه‌ماڵه‌دا ده‌مایه‌وه.
له ساڵی 72ی هه‌تاوی به‌دواوه چه‌ند لاوێكی وڵاتپارێز، هه‌ڵمه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ ئاشناكردنی خه‌ڵك به تایبه‌ت لاوان له گه‌ڵ رێنووسی زمانی كوردیدا ده‌ستپێكرد، ئه‌وان به ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك رێنووسی كوردی‌یان له یه‌ك به‌رگدا چاپ و له قوتابخانه ناوه‌ندی، دواناوه‌ندی، مزگه‌وته‌كان و شه‌قامه‌كان به سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شیان ده‌كرد. هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌بردنی كتێبی جۆراوجۆر له‌مه‌ڕ پرسی كورد بۆ قوروه‌و، ته‌نانه‌ت دروستكردنی كتێبخانه‌ی تاكه‌كه‌سی به‌ڵام بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی گشتی، جموجۆڵێكی فه‌رهه‌نگی به‌رینیان به‌ڕێوه برد. بۆ نموونه فرۆشی گۆڤاری سروه له سه‌ره‌تای ساڵی 70دا، به‌لانی زۆره‌وه 5 ژماره بوو، به‌ڵام له ساڵی74دا رێژه‌ی فرۆشی به سه‌ره‌وه‌ی 100 ژماره گه‌یشت. هه‌روه‌ها شایانی باسه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ناوچه‌ی پان و به‌رینی ئه‌سپه‌ن ئاوا، له‌یلاخ، كولیایی و چواردۆڵی (قوروه‌و دێولان) به حه‌شیمه‌تێكی 300 هه‌زار كه‌سی، به‌دڵنیایی یه‌وه رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای نووسین و خۆێندنیان به زمانی یه‌كگرتووی كوردی هه‌بوو، قه‌ت به 100 كه‌س نه‌ده‌گه‌یشت.
یه‌كه‌مین هه‌وڵی فه‌رمی بۆ دانانی كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی (رێنووس) له ساڵی 78دا هاته ئاراوه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش كرا، به‌ڵام به هۆی گۆڕانكاری له به‌رپرسایه‌تی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی‌دا، "جافر غوڵامی"، به‌رپرسی نوێی ئیداره‌كه، مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. له‌م قۆناغه‌دا كه‌سانێك وه‌كوو: مامۆستا شه‌ریف حسێن په‌ناهی، عه‌بدوڵڵا خالێد، عه‌تا مورادیان، ئیسمائیل مه‌جیدی و...، ماندوونه‌ناسانه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كان هه‌وڵیان دا.به‌ڵام پاشان له به‌هاری 79دا، پاش چاوه‌ڕوانی و ئاواتێكی چه‌ندین ساڵه، یه‌كه‌مین خولی فێركاری ئه‌ده‌بیات و رێنووسی كوردی له "سازمان هلال احمر"ی شاری قوروه كرایه‌وه. یه‌كێك له مامۆستاكانی ئه‌م قۆناخه خاتوو"كه‌ژاڵ ناسرئابادی"(قوتابی دواناوه‌ندی) بوو.
به هۆی گیره‌شێوێنی ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كانی شار نزیك به سێ ساڵ كلاسه‌كان داخران. ساڵی 82، عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌جیدی له لاوانی وڵاتپارێزی شار به وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی سۆما له مه‌هاباد بۆ كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و ناوه‌نده له شاری قوروه، ویستی نۆێنه‌رایه‌تی سۆما بكاته‌وه، كه به‌داخه‌وه هه‌وڵه‌كانی به نیوه‌چڵی مایه‌وه. له زستانی ئه‌و ساڵه‌دا له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی دیكه له لاوانی شار وه‌كوو: میكاییل ئه‌مینی، زاهێد محه‌مه‌دزاده، تالێب مه‌یهه‌می و...كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی له هۆڵی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشاد كرایه‌وه. له‌م قۆناغه‌دا، مامۆستا حه‌بیبوڵڵا ره‌نجبه‌رو مه‌نسوور مروه‌تی له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی له‌یلاخی دێولان ئه‌ركی مامۆستایه‌تییان له ئه‌ستۆ بوو، كه به‌داخه‌وه مه‌نسوور مروه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رو مافی به‌شداریكردن له كلاسه‌كانی لێ قه‌ده‌غه كرا. پاشان به هۆی دامه‌زراندنی رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی "ته‌نین" و كردنه‌وه‌ی خولی فێركاری له لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌یه‌وه، كلاسه‌كانی هه‌ر دوولا تێكه‌ڵ و به پێی هه‌لومه‌رج له یه‌كێك له‌و شوێنانه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو.
به گشتی چوار ده‌وره‌ی فێركاری رێنووسی كوردی له مه‌ودای ساڵه‌كانی 84-82 له نێو شاری قوروه به‌ڕێوه چوو. له هاوینی 84 پاش قۆڵبه‌ست بوونی به‌شێكی به‌رچاو له به‌ڕێوه‌به‌رانی كلاسه‌كان خاتوو "ژیلا فه‌رهادی"(كارناسی مودیرییه‌تی ده‌وڵه‌تی)، ئه‌ركی مامۆستایه‌تی كلاسه‌كانی وه‌ئه‌ستۆ گرت. هه‌روه‌ها خاتوو"گوڵسان كه‌ره‌می"(خوێندكاری قۆناغی كارناسی)، وه‌كوو یایده‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی كلاسه‌كاندا رۆڵیان گێڕا، هه‌ڵبه‌ت ناوبراو له زانكۆی "مه‌لایر"یشدا مامۆستای كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی بوو. پێویسته لێره‌دا یادێكیش له خاتوو "سومه‌یه به‌رخۆرداری" بكه‌ین كه دوو ژماره گۆڤاری كوردی- فارسی "باپۆك"ی له زانستگای په‌یام نووری قوروه بڵاو كرده‌وه.
ساڵی 75، "خاتوون حه‌بیبی"(خوێندكاری بواری كامپیوتر)، به‌وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی سۆما و مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له شاری قوروه، كلاسه‌كانی فێركاری سۆمای له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا كرده‌وه. خاتوون پێشتریش مامۆستای كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی له زانكۆی "خۆی"دا بوو.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ناوه‌نده ئتیلاعاتییه‌كانی قوروه، ته‌نانه‌ت به پێوه‌ندی گرتن به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوه‌وه، ویستیان بیترسێنن و پێش له چالاكی و هه‌وڵه‌كانی له پێناو وشه‌ی كوردیدا بگرن، به‌ڵام خاتوون به دووساڵ تێكۆشانی به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه، وێڕای پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی نه‌یارانی زمان و ناسنامه‌ی كوردی، خزمه‌تێكی شایان و بێ وێنه‌ی به ئه‌ویندارانی زمانی كوردی له شارێكی گرینگ وه‌كوو قوروه‌دا كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌رچی كلاسه‌كانی خاتوونیان داخستووه، به‌ڵام ده‌یان كچ و كوڕی دیكه له‌و شاره‌دا بوونه‌ته كوردی‌زان و مامۆستای وانه‌ی كوردی و، وانه‌كانی خاتوون و خاتوونه‌كان ده‌ڵێنه‌وه. بۆیه ده‌رگاكان تا هه‌میشه داناخرێن و ده‌رگا داخراوه‌كان تا هه‌میشه به داخراوی نامێننه‌وه‌و، هه‌موو داخرانێك به واتای كۆتایی و بنبه‌ست و به‌ربه‌ست نییه.
بۆیه ئه‌مه‌گناسی و پێ‌زانین له هه‌مبه‌ر ماندوویه‌تییه‌كانی، كه‌ژاڵ، ژیلا، گۆڵسان و خاتوون ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و ئه‌وان و كه‌سانی وه‌ك ئه‌وان به حه‌ق شایانی رێز‌و گه‌وره‌یی و ئه‌مه‌كناسین.
www.lailakh.blogfa.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر