تاوانی فامكردن‌و نرخی تێگه‌یشتن
یه‌كێك له‌و چه‌مكه سه‌ره‌كییانه‌ی كه به درێژایی مێژووی مرۆڤ ئاوڕی لێدراوه‌ته‌وه‌و، هه‌نووكه‌ش پرس ههڵگرترین بابه‌ته، تێگهیشتنو فامكردنه. چوونكه مرۆڤ تینووی حه‌قیقه‌ته‌و حه‌قیقه‌تیش له زاناییه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. گه‌وهه‌رێ كه جه‌وهه‌ری هه‌موو خهونو خولیایه‌كی واقعیی‌و ناواقعیی مرۆڤه. به‌م پێیه ئامانجی سه‌ره‌كی مرۆڤ زانین‌و ناسینی دیارده‌كان‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونێتیی هه‌موو پرسه مرۆڤی‌و سرووشتیهكانه. به‌ڵام به‌م هه‌موو رهنجهشهوه كه مرۆڤ بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت كێشاویهتیو ده‌كێشێت، سه‌یر له‌وه‌دایه كه كه‌متر ئاماده‌یه خۆی له قه‌ره‌ی حه‌قیقه‌ت بدات‌و خاوه‌ن له حه‌قیقه‌ت ده‌ركه‌وێت. ته‌نانه‌ت له ئاقارێكی دیكه‌وه، حه‌قیقه‌ت یان تێگهیشتنو فامكردنی مژار‌و پرسه‌كان، خۆی له خۆیدا به‌دیهێنه‌ری ره‌نجێكی قووڵ‌و هه‌تاییه‌و ئه‌مه‌ش وای لێكردووه كه تێگه‌یشتن له حه‌قیقه‌ت، هاوسه‌نگ‌و ههڤیهكی رهنجو نرخدانو كێشهوبهره بێت. ره‌هه‌ندێك كه زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤیی ناچار كردووه كه به بیانووی واقعییه‌ت خۆیان له حهقیقهتو راستیی پرسه‌كان بدزنه‌وه‌و، پاساو بۆ خاوه‌ن ده‌رنه‌كه‌وتن له حه‌قیقه‌ت بهێننه‌وه. هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م دۆخه پێناسه‌و شرۆڤه‌ی حه‌قیقه‌ت له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه‌یه. واته قازانج دیاریكه‌ری حه‌قیقه‌ته‌و به‌رژه‌وه‌ندی، ویژدان، راستی‌و درووستیی كردار‌و گوتار ده‌ستنیشان ده‌كات. هه‌لومه‌رجێك كه جێگۆڕكی به حهقو ناحه‌ق دهكاتو راستی به ناڕاستی‌و ناڕاستی به راستی دهنوێنێتو جێگیریشی ده‌كات به جۆرێ كه له ژێر ناوی به‌رژه‌وه‌ندیدا، نكۆڵی له هه‌موو گومانێك به‌رامبه‌ر به حه‌قیقه‌تی ده‌ست نیشانكراوی خۆی دهكاتو مۆڵه‌تی هیچ چه‌شنه دوو دڵییه‌ك نادات، پهڕانپهڕو فه‌زایه‌ك كه ته‌نیا ده‌توانێ دڵ به حه‌قیقه‌تی وێناكراوی بده‌ی، چوونكه پێچه‌وانه‌كه‌ی، واته بیركردنه‌وه له حه‌قیقه‌تی شته‌كان، له خۆگری رهنجو نرخێكی به‌ده‌ر له تاقه‌تی تاك یان كۆمایه‌كی مرۆڤیی بێبه‌ش له ده‌سه‌ڵاته. له‌م ئاراسته‌یه‌دا، مرۆڤی هه‌ستیار، بهرپرسو خاوه‌نبیری حه‌قخوازانه له هه‌مبه‌ر دیارده‌و دۆزه‌كان به هۆی بلیمه‌ت بوون‌و جیابیر‌و جیاروانینهوه، هه‌میشه به تاوانی به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌هره‌ی فامكردن بۆته قوربانیی خاوه‌ندارانی گوتاری حه‌قیقه‌تی ره‌ها. راستییه‌ك كه ناوی "بژارده كوشتنی" له سه‌ر نراوه. ئه‌مه‌ش پێوه‌ندیی به ده‌سه‌ڵاتی زاڵه‌وه هه‌یه، چوونكه ده‌سه‌ڵات خۆی به خاوه‌نی حهقیقهتو ره‌وایی ده‌زانێ. ساوێرلێدراوییهك كه له خاوه‌نبوونی هێزو سامانه‌وه سه‌رچاوه دهگرێتو به‌رده‌وام تراژدی ده‌خولقێنێ. ده‌سه‌ڵات هه‌میشه تێده‌كۆشێت كه هه‌موو شتێك له پاوان‌و خزمه‌تی ئه‌ودا بێ‌و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری چیه‌تیی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رههاو ناچاوهدێر به گشتییه. بۆیه پێویستی به قوربانی كردنه‌و قوربانیه‌كانیش مرۆڤه بلیمه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگان. دۆخێك كه هێندێكجار له كۆمه‌ڵگا بژارده كوژهكاندا، مرۆڤ به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت كه " به‌خته‌وه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه توانای فامكردنی نیه" یان هه‌وڵدان بۆ هاوچهشنكردنو هاودهنگكردنی خۆ له‌گه‌ڵ كۆمایه، یان پێره‌وكردنی مێتۆدی بێدهنگیو سه‌رقاڵبوون به كاروباری تاكه‌كه‌سییه‌وه. چوونكه بلیمه‌تبوون هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه ئۆتۆریته‌ی خۆسه‌پێنه‌ر ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌رفه‌تی داهێنانو بووژانه‌وه‌ی ئازادانه ده‌سته‌به‌ر دهكاتو له بنه‌ماشدا پێكهاته شكێنهو مهندییهت ده‌خاته جووڵه‌و جمان دێنێته ئاراوه، واته زیندووبوون. به‌م پێیه ده‌توانین مرۆڤه بلیمه‌ته‌كان كه ئێمه زۆرجار به مرۆڤه ئازا‌و فیداكاره‌كان ده‌یانناسین‌و، خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵاتیش له هه‌موو چوارچێوه‌و پێكهاته قۆرخكراوهكان به هه‌ڕه‌شه، گێرهشێوێنو كه‌سانی نهگونجاوو تێنه‌گه‌یشتوو له واقعییه‌ت ناوزه‌دیان دهكهنو زۆر كه‌ڕه‌تیش به ناو‌و ناتۆره لێدان پهراوێزو تهریكیان ده‌خه‌ن‌و به‌و په‌ڕی بێبه‌زه‌ییه‌وه هه‌وڵی نهزۆككردنیان له پانتای پراكتیكدا ده‌ده‌ن، رۆحی حهقیقهتو گیانی بزێوو بزۆكی مانه‌وه‌و هه‌رمانن، واته به‌رده‌وامیی به‌رده‌وامی حه‌قیقه‌ت... .هه‌ر وه‌ك "فۆچیك" ده‌ڵێ: حه‌قیقه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، به‌لام پێویستیی به یارمه‌تی شێلگیرانه‌ی ئێمه هه‌یه.
***
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر