ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ▪ Kurdish
عارف نادری ده‌ڵێت کورد نابێت هه‌ر له کاتی ته‌نگانه‌دا یه‌ک بگرێت
له لایه‌ن Jani Diylan چوارشه‌ممه, 19 ی مانگی پـێنج 2010

:وێنه‌ی Arif Nadri
عارف نادری ڕۆژنامه‌نووسی کورد و چالاکی کاروباری ڕامیاری و ئه‌ندامی پـێشـووی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری قوروه له کوردستانی ئیران، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت مه‌رج نیـیه ئێمه ته‌نها له کاتی مه‌رگ و سه‌ره‌خۆشی و یان که دوژمن گوشارمان ده‌خاته سه‌ر له یه‌کتر نزیک بـبینه‌وه. ده‌شڵێت باشتر ئه‌وه‌یه ئێمه بێـین له ڕێگای ده‌ستنیشانکردن و داڕشتنی ئیستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندیـه گشتیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران‌دا بیر له خه‌باتی پێکه‌وه‌یی بکه‌ێنه‌وه و هه‌روه‌ها بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که به ڕاستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه چی ده‌خوازێت و تاکتیکه‌کانی گه‌یشتن به ئیستراتیجی نه‌ته‌وه‌یی که بریتیه له ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و به دیهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌لی کورده له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکراتیک و فیدراڵیدا چۆن ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی
http://www1.voanews.com/kurdish/news/arif_nadry_19may10-94276754.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر