پشتیوانانی كوردی رێژیم له نێوان بانگه‌شه‌و راستی‌دا
كۆماری ئیسلامی یان هه‌ر چه‌شنه ده‌سه‌ڵاتێكی نادێموكراتیكی دیكه‌ش، هه‌وڵی هه‌میشه‌یی‌یان ئه‌وه‌یه كه بۆشایی ره‌واییان له كۆمه‌ڵگادا له رێگای بانگه‌شه‌ی به‌رده‌وام‌و بوردومانی پڕوپاگه‌نده‌یی‌یه‌وه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. واته به كه‌ڵكوه‌رگرتن له راگه‌یاندنی گشتی كۆمه‌ڵێك زانیاری بێ‌بنه‌ما ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌ن‌و به‌هۆی دووپاتكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام به جێگه‌ی حه‌قیقه‌ت بیچه‌سپێنن. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش پانتای زانیاری وه‌رگرتنی ئازاد‌و دروستكردنی پێوه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیانه به‌رته‌سك، سانسۆر‌و فیلتر ده‌كه‌ن. مێتۆدێك كه ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌یانه‌وێ به زه‌قكردنی هێز‌و هه‌روه‌ها شاردنه‌وه یان بچووك‌كردنه‌وه‌ی لاوازیی‌یه‌كانیان له لایه‌كه‌وه، وره به باوه‌ڕمه‌ندانی خۆیان بده‌ن‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه مه‌یدانی مانۆڕدان له دژبه‌ران‌و ره‌خنه‌گرانیان بگرن.
سه‌ره‌كی‌ترین ره‌هه‌ندی ئه‌م چه‌شنه پڕوپاگه‌نده‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌دا بانگه‌شه‌ی به‌شداری‌و پێشوازی خه‌ڵكی كورد له ئه‌ندامه‌تیی به‌سیجه‌و هه‌موو ساڵێك له زۆر بۆنه‌ی تایبه‌ت‌و ئاسایی‌دا، ئاماری سه‌یر‌و سه‌مه‌ره له‌م باره‌وه راده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی كورد له به‌ر فریوخواردوویی، هه‌ستی تۆڵه‌ئه‌ستاندن‌و خۆ به كه‌م زانین، بێكاری، برسیه‌تی‌و كه‌سایه‌تیی درۆین بۆ خۆسازكردن یان ته‌نانه‌ت به ئاگایی‌یه‌وه، ئامیاری ده‌سه‌ڵاتی حاكمیان كردبێت‌و ته‌نانه‌ت چه‌كیشیان بۆ هه‌ڵگرتبێت، راستی‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له كوردستان‌دا بووه‌و هه‌یه‌و دیارده‌یه‌كی وه‌ها له هه‌موو كۆمه‌ڵگاكانی دیكه‌ش‌دا، پێشینه‌ی هه‌بووه. به‌خته‌وه‌رانه له كوردستان‌دا به هۆی هه‌ڵوێست‌و پشوودرێژی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتیكی كورده‌وه، وه‌ها سیاسه‌تێك به نه‌زۆكی ماوه‌ته‌وه‌و هیچكات ده‌رفه‌تی گشتگیربوونی پێ‌نه‌دراوه. ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی به برسی‌كردن‌و به برسی‌هێشتن به مه‌به‌ستی به‌ستێن‌سازی بۆ ئاوانس‌وه‌رگرتن‌و خۆگرێدان به رێژیم به تایبه‌ت له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا، چاوه‌ڕوانی‌یه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی به‌دی نه‌هێناوه. بۆ نموونه رێژیم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له ساڵی 58 تا 80ی هه‌تاوی نزیك به 1450 كه‌س (خۆجێی) له چوار پارێزگای كوردنشین به ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن كوژراون كه 557 كه‌سیان له پارێزگای كوردستان‌دا بووه. بێ‌گومان ئامارێكی وه‌ها له لایه‌كه‌وه له راستی به‌دووره، چوونكه زۆر كه‌س له‌م بنه‌ماڵانه كوژرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی رێژیم كه بۆ ناوزڕاندن‌و شێواندنی سیمای ئینسانی بزووتنه‌وه‌ی كورد هێزه‌كانی خۆی قوربانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست‌و سۆزی خزم‌و كه‌سی كوژراوه‌كه بۆ لای رێژیم رابكێشێت، له سونگه‌یه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ژمارێكی وه‌هاش به‌ڵگه‌مه‌ند بێت، دیسانه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری بێ‌پێگه‌یی رێژیم له كوردستان‌دایه. چوونكه له ماوه‌ی لانیكه‌م 15 ساڵ شه‌ڕی نێوان كورد‌و كۆماری ئیسلامی‌دا كه هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی داگیركه‌ر بوونه قوربانی سیاسه‌ته‌كانی رێژیم، رێژه‌یه‌كی وه‌ها ناتوانێ ره‌وایی به بانگه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی له كوردستان‌دا بدات. به جۆرێ كه رێژیم له‌م ساڵانه‌دا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مایه‌سی‌یه له هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه‌ی دیكه‌دا، هه‌وڵ ده‌دات كوژراوانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق‌دا بداته پاڵ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی‌یه‌وه، بۆیه ته‌نیا له پارێزگای كوردستان‌دا، كاتی لێدوان له‌مه‌ڕ شه‌ڕه‌كانی كوردستان، ژماره‌ی كوژراوانی كوردی فریوخواردووی ده‌سه‌ڵات به 5452 كه‌س ناو ده‌بات. ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌موو شتێك نیشانه‌یه‌ك له داماوی رێژیم بۆ جێگه پێ خۆشكردن له كوردستان‌دایه.
بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردترمان له پڕوپاگه‌نده‌كانی رێژیم بێت له درێژه‌دا چه‌ند ئامارێكی راگه‌یاندراوی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی به‌سیجی‌یه‌كان له پارێزگای كوردستان‌دا بۆ نموونه دێنینه‌وه. یه‌حیا ره‌حیم‌سه‌فه‌وی، راوێژكاری خامنه‌یی ده‌ڵێ: "له كوردستان‌دا كه نزیكه‌ی یه‌ك میلیۆن‌و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی هه‌یه، نزیك به 400 هه‌زار هێزی ناونووسكراوی به‌سیجمان هه‌یه"، فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی سوپا به ناوی ئه‌ڵڵا مورادی ده‌ڵێ: "415 هه‌زار شارۆمه‌ندی كوردستانی له به‌سیج‌دا ئه‌ندامن، كه 277 هه‌زار كه‌سیان پیاو‌و 138 هه‌زار كه‌سیان ژنن"، نووروڵڵاهی، فه‌رمانده‌ی سوپای به‌یتولمۆقه‌ده‌س ده‌ڵێ: "سوپای به‌یتولمۆقه‌ده‌سی كوردستان 427 هه‌زار به‌سیجی، سێ تیپ، 10 مه‌ڵبه‌ند، 116 بیاڤی به‌رگری، هه‌زار‌وسێسه‌د پایگای به‌رگری، 60 گوردانی عاشوورا‌و 11 گوردانی ئه‌لزه‌هرای به ئاماده‌یی سه‌داسه‌ده‌وه هه‌یه"، ئه‌حمه‌دعه‌لی به‌هادۆری، به‌رپرسی ناوه‌ندی ئیسلامیی رۆژئاوای وڵات ده‌ڵێ: "له كۆی 1700 مه‌لای ئایینی سوننه‌ی ژێر پۆششی ئه‌و ناوه‌نده، 1300 كه‌سیان كه ده‌كاته 80 له سه‌دی مه‌لا سوننه‌كانی ناوچه، ئه‌ندامی به‌سیجن"، هه‌روه‌ها خوسره‌و ساكی، به‌رپرسی په‌روه‌رده‌و راهێنانی پارێزگای كوردستان ده‌ڵێ: "یازده هه‌زار مامۆستا له كوردستان‌دا ئه‌ندامی به‌سیجن". هه‌روه‌ها باس له 8500 جانباز‌و 805 دیلی ئازادكرا‌و له كوردستان‌دا ده‌كه‌ن. ئه‌مانه ئاماره‌كانی رێژیمن‌و له به‌رانبه‌ریشی‌دا به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه له لایه‌ن چالاكڤانانی نێوخۆی وڵاته‌وه بڵاو بۆته‌وه، ته‌نیا له پارێزگای سنه‌دا، 250/181 هێزی سه‌ربازی (پێكهاتوو له ئه‌رته‌ش‌و سوپا)، ئینتزامی‌و ئیتلاعاتی خه‌ریكی راگرتن‌و كۆنتڕۆڵی ئه‌م پارێزگایه‌ن. له‌م ژماره‌یه، 33% هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش (59813) كه‌س، 30% سوپا (54375) كه‌س، 25% هێزی ئینتزامی (313/45) كه‌س‌و 12% هێزی ئیتلاعات (21750) كه‌سن.
كه‌س له‌وه‌دا گومانی نیه كه میلیتاریزه‌كردنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سیاسه‌تی نه‌گۆڕی رێژیم به درێژایی ته‌مه‌نی بووه. چوونكه حكومه‌ته‌كان دوو رێكاریان بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا له به‌رده‌ست‌دایه، یان ده‌بێ ره‌زامه‌ندی بژارده‌ی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی‌و خه‌ڵك به گشتی به‌جێ بهێنن‌و قه‌ناعه‌تیان پێ بێنن، یان ئه‌وه‌ی كه له رێگه‌ی كه‌ڵكی ناڕه‌وا له ده‌سه‌ڵاتێك كه حكومه‌ت لێ به‌هره‌مه‌نده، به سه‌ركوت‌و تۆقاندن، فه‌رمانڕه‌وایی‌و كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. بۆیه بوونی ژماره‌یه‌كی ناپێویست‌و له راده‌به‌ده‌ری هێز له هه‌ر شوێنێك‌دا به‌ر له هه‌موو شتێك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مه‌ترسی‌یه‌كی مه‌زن له‌و شوێنه‌و هه‌روه‌ها هاوكاری‌نه‌كردنی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هێزی حاكم‌دایه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دۆخه‌ش له كوردستان، پرسه‌كه ئه‌وه‌نده زه‌ق‌و به‌رچاوه كه پێویست به هیچ چه‌شنه فاكت هێنانه‌وه‌یه‌ك ناكات.
كۆماری ئیسلامی له حاڵێك‌دا، سی‌ویه‌كه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سوپای پاسداران كه له 2/2/58 به فه‌رمانی خومه‌ینی دامه‌زرا رێز ده‌گرێ‌و هه‌وڵ ده‌دات به راگه‌یاندنی ئاماری نادروست‌و بێ‌بنه‌ما، به‌جۆرێك هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بنوێنێت كه له ئاستی جیهانی‌دا، سوپای پاسداران‌و به تایبه‌تی هێزی قودسی ئه‌م سوپایه وه‌كوو هێزێكی تۆقێنه‌ر‌و تیرۆریستی ناسێنراون. له لایه‌كی دیكه‌وه، جگه له پاوانی ئابووریی ئێران هه‌میشه به شێوه‌ی هێزێكی فاڵانژ له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران‌دا بووه، راستی‌یه‌ك كه سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له ساڵی رابردوودا چییه‌تی راسته‌قینه‌ی به ته‌واوی ده‌رخست. به‌پێی فه‌رمانی خامنه‌یی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "شه‌ڕی نه‌رم"، واته بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كان، NGOكان، راگه‌یاندنه‌كان‌و هه‌روه‌ها لـێ پرسینه‌وه‌و به‌دواداچوونی چالاكانی سیاسی ـ مه‌ده‌نی له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوه‌ی فه‌رمی راده‌ستی سوپای پاسداران كراوه. سوپایه‌ك كه هه‌ر چه‌شنه هاوكاری‌و به‌شداربوونێك له پێكهاته‌ی هێزه‌كانی پێنجگانه‌ی‌دا، به واتای یارمه‌تی به پێشخستنی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی له بواری نێوخۆیی‌و جیهانی‌یه.
هه‌روه‌ها شایانی باسه كه مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی له راگه‌یاندنی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ ئه‌ندامه‌كانی له ئوستانی كوردستان یان پارێزگاكانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌وه‌یه كه به‌م جۆره ئابڕوو‌و پرستێژ بۆ هێزێكی بێزار‌وو قڕێژ بدۆزێته‌وه، تا به‌ڵكوو به چه‌واشه‌كاری، درۆزنی‌و پڕوپاگه‌نده، كه‌سانی خۆش‌باوه‌ڕ‌و ساوێلكه ئالووده بكا‌و پشكدار بۆ جینایه‌ته‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه.
سوپایه‌ك كه هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆژه‌كانی دامه‌زراندنیه‌وه، هێزی جینایه‌ت، كۆمه‌ڵكوژی، تیرۆر، تاساندن، هه‌ڕه‌شه‌و گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بووه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر