نه‌ورۆز سه‌مبولی ژیانه‌وه
مژاری گرینگ بۆ من لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌ی دروستبوونی نه‌ورۆزو روانگه جیاوازه‌كان له‌و باره‌وه نیه كه ئاخۆ له بنه‌مادا پێوه‌ندیی نێوان كورد‌و نه‌ورۆز چی‌و چلۆن بووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ره‌هه‌نده‌ش خۆی له خوی‌دا، ره‌هه‌ندێكی تایبه‌ته‌و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیی ده‌وێت. به‌ڵام بایه‌خی نه‌ورۆز له لای من ئه‌و رۆڵه‌یه كه ئه‌م بۆنه تایبه‌ته بۆ ئێمه‌ی كورد ده‌یگێڕێ‌و له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییشدا گێڕاویه‌تی. ئه‌گه‌رچی نه‌ورۆز جێژنی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك له وڵاتان‌و نه‌ته‌وه‌كانه‌و هه‌نووكه‌ش له لایه‌ن "یۆنسكۆ "وه تۆمار‌و له لایه‌ن كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشه‌وه وه‌كوو " رۆژێكی نێونه‌ته‌وه‌یی " به‌فه‌رمی ناسراوه.
به‌ڵام ئه‌م بۆنه‌یه بۆ كورد واتای تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه. بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بۆته بۆنه‌یه‌كی پێوه‌ندیدار به سروشت یان فه‌رهه‌نگ یان یادگارێكی مێژوویی، له حاڵێكدا كورد وێڕای به هه‌ندوه‌رگرتنی ئه‌م لایه‌نانه‌ی نه‌ورۆز، پێناسه‌و تێگه‌یشتنی سه‌ره‌كیی له‌م بۆنه‌یه، به‌رداشتێكی سیاسی- نه‌ته‌وه‌یی‌یه له پێناو ژیانه‌وه‌و رابووندا.
كاتێك باس له نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، سه‌مبۆله‌كان‌و بۆنه‌كان گرینگی‌یه‌كی تایبه‌ت‌و واتادار په‌یدا ده‌كه‌ن‌و ئاخێزگه‌و بنه‌مای رۆنانی ئیراده، پێكهاته‌و متمانه‌و شایی به‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌یین. نه‌ورۆز له‌و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه لانیكه‌م له سێ پارچه‌ی كوردستاندا، رۆڵی كاتالیزۆرو دینامیزمێكی پێشخه‌ر ده‌گێڕی. له لایه‌كه‌وه هۆكارێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی خۆد له‌گه‌ڵ ئه‌ویترو له‌م رێگاوه خۆناسین‌و خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی‌و له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه خودباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی دروست كردووه‌و توانیویه هه‌وێنی ئاڵوگۆڕ له پانتاو بیاڤی سیاسی- كولتووری كورددا بێ‌و پاشخان‌و ژێرخانی مێژوویی كورد له رابردووه‌وه راده‌ستی ئێستاكه بكات. نه‌ته‌وه پێویستی به بیرۆكه‌و ئیده‌گه‌ڵێك هه‌یه كه شانازییه‌كانی رابردووی له ئێستادا بۆ به‌رهه‌م بێنێته‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتن له داهاتووی بۆ وێنا بكات.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی نكۆڵی لێكراوه، بۆیه نه‌ورۆز بۆته هێمای جیاوازی نێوان كورد‌و ئه‌ویتر. تورك‌و عه‌ره‌ب له توركیه‌و عێراق‌و سووریه تا هه‌نووكه‌ش نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزدا وه‌كوو بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یی، خۆیان بگونجێنن‌و هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه‌دا وڵامێكی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌ته‌وه. به‌ڵام له هه‌مبه‌ریدا، نه‌ورۆز هۆكارێك بۆ دروستبوون‌و ده‌ركه‌وتنی كه‌ڵێنێكی قووڵ له قه‌واره‌ی ده‌سكردی وڵاته تاك نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئه‌واندا بووه‌و هه‌موو ساڵێك به شێوه‌یه‌كی شێڵگیرانه‌تر شوناسی ساخته‌و وێناكراوی ئه‌وانی بۆ نه‌وه‌كانی كورد خستۆته روو.
نه‌ورۆز له‌و سێ پارچه‌یه‌دا، زیاتر له هه‌موو بۆنه‌یه‌كی‌تر، هه‌ست‌و سۆزی كوردبوون به تاكه‌كان ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها جیاوازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر به روونی‌و راشكاوی ده‌رده‌كه‌وێت‌و زیاتر له هه‌موو وه‌ختێكی دیكه‌ش، وه‌كیه‌كی‌و هاوبه‌شی دێته ئاراوه. هه‌روه‌ها نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كه كه هیوات پێده‌به‌خشێت‌و ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رابردوو تێپه‌ڕ بكه‌یت‌و پێ بنێته نێو سنوورێكی نوێیه‌وه كه ناچارت ده‌كا بیر له ژیان بكه‌یته‌وه. چه‌مكی ژیان بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه داگیركه‌ر ویستوویه‌تی واتای مه‌رگ‌و ده‌سته‌وه‌ستانی له ناخ‌و زه‌ینیدا جێگیر‌و به‌سه‌ریدا زاڵ بكا‌و ئیمكانی ژیانی ئازاد‌و سه‌ربه‌ستی لێ زه‌وت بكات، یان به شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵكراو ده‌رفه‌تی به‌هره‌مه‌ندیی پێ‌بدات، مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگه. بۆیه سه‌رنجدانی زیاتر به نه‌ورۆزو خوێندنه‌وه‌و پێناسه‌ی نوێی كولتووری – سیاسی له‌م بۆنه‌یه‌و كه‌ڵكوه‌رگرتنی پێویست له‌و ده‌رفه‌ت‌و پوتانسییه‌لانه‌ی كه نه‌ورۆز به شێوه‌ی سرووشتی راده‌ستمان ده‌كات، ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ئێمه‌ی كورد له ره‌وتی پڕوسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی‌و تۆكمه‌یی‌و یه‌كانگیریی ناسیۆنالیزمی كوردی‌دا بێت.
Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر