بیجاڕی گه‌ڕووس:
كوردستانێكی له بیركراو
شارستانی بیجاڕ یه‌كێك له ده شارستانی هه‌ڵكه‌وتوو له پارێزگای كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته، كه به رووبه‌ری 7730 كیلۆمێتری دووجا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به به‌رزایی 1940مێتر له ئاستی ده‌ریاو ناوزه‌دكران به "بانی ئێران"، چوار پارێزگای كوردستان، هه‌مه‌دان، ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوا‌و زه‌نجان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
بیجاڕ به پێی شوێنه‌واره دیرۆكییه‌كانی، خاوه‌نی مێژوویه‌كی له مێژینه‌یه. شوێنه‌واره مێژوویی‌یه‌كانی گوندی "قومچقای"(له‌وحه به‌ردینه‌كانی هیراتیكی دۆڵی حه‌وت ئاشان، قه‌ڵای ئاتیۆسی سه‌رده‌می سۆمریه‌كان)، "قه‌ڵای دوخته‌ر"ی سازكراو له سه‌رده‌می ساسانییه‌كان، پردی سه‌ڵوات ئاوا‌و قه‌ڵای سه‌ڵوات ئاوا، مزگه‌وت و قه‌ڵای خه‌سراوا، بازاڕی بیجاڕو زیاتر له 50 شوێنه‌واری دیكه كه به پێی توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسان مێژووی شارستانییه‌ت له بیجاڕدا بۆ 7000 ساڵ به‌ر له زایین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بیجاڕ له كاتی شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووهه‌می جیهانیدا، زیان و خه‌ساری گه‌وره‌ی به‌ر ده‌كه‌وێت و له به‌ر ئه‌وه هیچكات ناتوانێ، بره‌وو گه‌شه‌ی پێشووتری خۆی به ده‌ست بێنێته‌وه. جێگه‌ی باسه خه‌ڵكی گه‌ڕووس تا كۆتایی‌یه‌كانی سه‌رده‌می قاجاره‌كان، ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌ی گه‌ڕووس له ده‌ستی خۆیاندا بووه‌و، له نێو ده‌رباری شای قاجاریشدا پێگه‌و ده‌سه‌لاتی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌بووه. بۆ نموونه "ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی"، پله‌ی وه‌زاره‌ت و "زوبه‌یده خانمی گه‌ڕووسی"، خه‌زانه‌داری سه‌رده‌می ناسره‌دین شا بووه. هه‌روه‌ها گه‌ڕووسییه‌كانیش وه‌كوو كورده‌كانی كرماشان له سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌شرووته‌خوازی له ئێران‌دا رۆڵێكی كارا ده‌گێڕن و 300 سواری گه‌ڕووسی له كاتی گرتنی شاری تاران‌دا، به‌شداری ریزه‌كانی سوپای ستارخان و باقرخان بوون.
بیجاڕی هه‌نووكه‌یی كه له 140 كیلۆمێتری باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری سنه‌وه هه‌ڵكه‌وتووه، خاوه‌نی سێ شاری "بیجاڕ"،"یاسووكه‌ند"،"باوه‌ڕه‌شانی"، 11 گه‌وره دێ و 300 گونده.
له لایه‌كی دیكه‌وه بیجاڕ، پان و به‌رینترین و پڕ ئاوترین شارستانی پارێزگای كوردستانه‌و هه‌روه‌ها به هه‌ماری دانه‌وێڵه(غله)ی ئێران ناوداره. 450هه‌زار دۆنم زه‌ویی به پیت، واتا 45 له سه‌دی زه‌وییه كشت و كاڵییه‌كانی پارێزگای كوردستان له‌وێدا هه‌ڵكه‌وتووه، زیاتر له 6 میلیارد مێتری سێ جا ئاوی هه‌یه، یه‌ك له سێی زه‌وییه‌كانی شاخاوییه‌و 46 له سه‌دی كۆی كانگا ژێر زه‌وینییه‌كانی پارێزگای كوردستان له بیجاڕ دایه. هه‌ڵبه‌ت بێجگه له كانزای ئاسن، مس، ته‌ڵا، سۆرب، رووی و زێو، له بواری نه‌وت و گازیشه‌وه، یه‌كێك له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئێرانه‌و گه‌وره‌ترین مه‌یدانی نه‌وتی نیوه‌ی باكووری ئێران، یان گه‌وره‌ترین مه‌یدانی نه‌وتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بیجاڕدا هه‌ڵكه‌وتووه. هه‌روه‌ها ساڵانه زیاتر له 24هه‌زار مێتری دووجا قاڵی دستچن بۆ هه‌ناردنه ده‌ره‌وه له بیجاڕدا به‌رهه‌م دێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه به هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه، شاری بیجاڕ له‌و ده‌گمه‌ن شارانه‌یه كه حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی گه‌شه‌ی نه‌رێنیی هه‌یه‌و رۆژ به رۆژ رێژه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی نزم ده‌بێته‌وه. دوایین ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له حاڵی حازردا، حه‌شیمه‌تی شارستانی بیجاڕ به گشتی له نێوان 97هه‌زار كه‌س تا 116هه‌زار كه‌سه. له حاڵێكدا به پێی ئاماره‌كان له ساڵی 1345ی هه‌تاوی(1966)، زیاتر له 84هه‌زار كه‌س گوندنشینی هه‌بووه. به‌ر له شۆڕشی 1357(1979)، شارستانی بیجاڕ، 15 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی پارێزگای كوردستانی پێكده‌هێنا، به‌ڵام ئێستاكه، 7 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئوستانی هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی ئاماری ساڵی 1364ی هه‌تاوی(1985)، بیجاڕ زیاتر له 390هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی هه‌بووه.
خاڵی جێ داخ و سه‌رنجڕاكێشی دیكه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی بیجاڕ له پارێزگای كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه، به‌ڵام به دڵنیایی‌یه‌وه ده‌توانین بڵێن هیچ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆو چڕ‌و پڕ له نێوان ناوچه‌ی گه‌ڕووس، وه‌كوو كه‌سانێك كه شێوه‌زاره‌كه‌یان له بنه‌زاراوه‌كانی ره‌سه‌نی كه‌لهوڕییه(كۆمه‌ڵێك كه‌سیش شێوه‌زاری گه‌ڕووسی به بنه‌زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی ده‌زانن) دروست نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دواییه‌شدا كه بزووتنه‌وه‌ی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و كولتووری كورد توانی كه‌م تا زۆرێك له كرماشان و پارێزگای ئیلام، كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن قه‌ڵه‌می چالاك و خاوه‌ن قسه بۆ لای خۆی راكێشێت، مه‌خابن له بیجاڕدا باندۆڕدانانێكی نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، سێ كۆنگره‌ی "گه‌ڕووس ناسی" به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری زمان، مێژوو‌و فه‌رهه‌نگی كوردی نه‌یانتوانی ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه‌و، پردێكی پێوه‌ندی چی بكه‌ن.
له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، تێكه‌ڵبوونێكی به‌رچاو له نێوان گه‌ڕووسییه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌وروبه‌ریان كه به بنه‌زاراوه‌ی ئه‌رده‌ڵانی ئاخاوتن ده‌كه‌ن نییه، جۆرێك بێ متمانه‌یی به یه‌كترو خۆدوورڕاگرتن هه‌یه، هۆكارێك كه بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێ بڵێن 99 له سه‌دی گه‌ڕووسی زاراوه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی وا هه‌ست به نزیكایه‌تی له گه‌ڵ ناوه‌ندو ئاخونده‌كانی فه‌رمانڕه‌وادا ده‌كه‌ن، هه‌ست به كوردبوون و كوردستانی‌بوون ناكه‌ن و قه‌ت بیریان له ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌كردبێته‌وه. ئه‌م كه‌لێنه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی گه‌ڕووس كاتی كۆچكردن له بیجاڕ زۆر به ده‌گمه‌ن ده‌چنه سنه یان شارێكی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵات ، به‌ڵكوو زیاتر له شاره‌كانی كه‌ره‌ج، ئیسلام شار، شه‌هریارو هه‌مه‌دان نیشته‌جێن و هه‌نووكه زیاتر له 400هه‌زار كه‌س گه‌ڕووسی له‌و شارانه‌دان. ته‌نانه‌ت ژن و ژنخواز له نێوان كورده‌كانی دراوسێ و كورده‌كانی گه‌ڕووس، رێژه‌كه‌ی زۆر له خواره‌وه‌یه‌و هه‌ست به هاونه‌ته‌وه‌بوون و هاونیشتمانیبوون ناكه‌ن.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا، هه‌وڵێكی خێراتر بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی بیجاڕ هاتۆته ئاراوه، پان توركیسته‌كان له چالاكترین ئه‌و گرووپانه‌ن، له حاڵێكدا حه‌شیمه‌تی شاری بیجاڕ تا ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سه‌داسه‌د كورد بوون و خه‌ڵكی تورك زمان له شاری "یاسووكه‌ند" نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام هه‌نووكه دوو ده‌وره‌یه كه به هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری كورده‌كان له یه‌كتر، نوێنه‌ری بیجاڕ له مه‌جلیسی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می ئێران‌دا، تورك زمانن و ته‌نانه‌ت "محه‌مه‌د عه‌لی موقه‌نیان"، نوێنه‌ری مه‌جلیسی حه‌وته‌م ئاماده نه‌بوو له "گرووپی نوێنه‌رانی پارێزگای كوردستاندا" به‌شداری بكات، یان گوندی "سووره‌به‌رد"، زێدی "شێخ شه‌هابه‌دینی سووره‌به‌ردی"یان له‌م ساڵانه‌دا له بیجاڕ جیا كرده‌وه‌و، چه‌سپاندیانه زه‌نجانه‌وه، تا له‌و رێگه‌وه شوناسێكی ناكوردی بۆ شێخ شه‌هابه‌دین دروست بكه‌ن و به ئازه‌ری بیناسێنن.
له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا، ده‌رفه‌تێكی زێڕین له خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی بیجاڕ هاته ئاراوه، ده‌رفه‌تێك كه ده‌كرا هه‌نگاوێك بێ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری حه‌شیمه‌تی كوردی ئه‌و شاره به شێوه‌زاره جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه. ئه‌ویش هێنانی ده‌نگی یه‌كه‌م له لایه‌ن كوردێكی سۆرانی زاراوه‌ی سوننه مه‌زهه‌ب (محه‌مه‌د حسێنی) و وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه چونكه به‌ڕێزیان زیاتر باوه‌ڕمه‌ندیی ئایینزایی بوو تاكوو ئه‌ندێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ، نه‌یتوانی هۆكارێك بێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی، ئه‌گه‌رچی كه‌م تا زۆرێك ئاگاداری كۆسپ و له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م به‌ڕێزیانیش بووم، به‌ڵام ده‌كرا بنه‌مایه‌ك بێ بۆ پێكه‌وه‌یی و نیشاندانی سیمایه‌كی جیاوازتر له كوردی سوننه‌ی زاراوه سۆرانی له‌و شاره‌دا.
له بواری فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بییه‌وه، هه‌نگاوێكی باش هه‌ڵنه‌گیراوه، بڵاڤۆكه كوردییه‌كان له‌و شاره‌دا خوێنه‌رێكی ئه‌وتۆیان نییه‌و له چه‌ند ساڵی رابردوو له تاران‌دا، حه‌وتوونامه‌یه‌ك به ناوی "نه‌دای گه‌ڕووس" چاپ و له بیجاڕدا بڵاو ده‌كرایه‌وه، كه ته‌واوی نووسینه‌كانی به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و وێناكردنی شوناسێكی ناكوردستانی و شێوێندراو بۆ كوردی گه‌ڕووس بوو. له بارێكی دیكه‌وه، نووسینه‌كانی به‌ڕێز "محه‌مه‌د عه‌لی كوشا"، نووسه‌ری "سیمای ناودارانی بیجاڕی گه‌ڕووس"، هه‌ر چه‌ند هه‌وڵێكی بایه‌خداره، به‌ڵام چونكه ناوبراو له مه‌لا ئایینییه‌كانی نێشته‌جێ شاری قومه‌و روانگه‌یه‌كی ئایینزایی به‌رانبه‌ر به مێژوو‌و شوناس هه‌یه، ناكرێت له گه‌ڵ هه‌وڵه به نرخه‌كانی كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی كورده‌كانی خوراسان، به‌ڕێز "كه‌لیمۆڵلا ته‌وه‌حودی"، بۆ وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی به‌راورد بكرێ یان بكه‌وێته ئه‌و خانه‌یه‌وه. كاری به‌هاداری نێو ئه‌م گۆڕپانه، بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كتێبی شیعر، یان یه‌كه‌مین بڵاوكراوه به زاراوه‌ی گه‌ڕووسی به ناوی "ده‌لاقه‌ی ده‌ریا" له لایه‌ن به‌ڕێز "به‌همه‌ن قه‌ره‌داغی"یه‌وه بووه، كه‌سانێك وه‌كوو: ئه‌ندازیار "ره‌زا سوهرابی"(نێشته‌جێ تاران) و "جه‌عفه‌ر سریش ئابادی"(مامۆستای په‌یمانگای ته‌كنیكی)، كه به زمانی فارسی له سه‌ر بیجاڕو زاراوه‌ی گه‌ڕووسی لێكۆڵێنه‌وه ده‌كه‌ن و وتار ده‌نووسن. هه‌روه‌ها ساڵی 86 به هه‌وڵی كه‌سانێك وه‌كوو به‌ڕێز "ئه‌میر خوه‌ش مه‌قام"، "یانه‌ی فه‌رهه‌نگی بیجاڕ" بۆ په‌ره‌پێدان به زمان و كولتووری كوردی دامه‌زراوه. چونكه به‌داخه‌وه بێجگه له زانكۆی په‌یام نووری ئه‌و شاره - كه له لایه‌ن هێندێك له خوێندكاره‌كانه‌وه كلاسه‌كانی فێركاری رێنووسی كوردی كرابووه‌وه – و هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی به‌ڕێز " عه‌لیره‌زا قاسمی‌فه‌ڕ "،شاعیری توانا‌و كاك " موجته‌با سادقی " هیچ هه‌نگاوێكی دیكه بۆ خزمه‌تی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵنه‌گیراوه.
به كورتی ئه‌گه‌رچی شارستانی بیجاڕ، یه‌ك له شارستانه‌كانی پارێزگای كوردستانه، به‌ڵام كوردستانێكی له بیركراوه، به جۆرێ كه گه‌ڕووسییه‌كان، هه‌ر چه‌ند كوردن و به كوردی ده‌په‌یڤن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ست به كوردبوون و كوردستانی‌بوون ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش له راستیدا پیشانده‌ری كه‌مته‌رخه‌می رووناكبیرانی گه‌ڕووسی خۆیان و سه‌رجه‌م چالاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، كه هێشتاكه‌ش نه‌یانتوانیوه پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی پارێزگای كوردستانیشدا گشتگیر بكه‌ن. چونكه حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كه‌لهوڕ زاراوه‌ی پارێزگای كوردستان له شارستانه‌كانی بیجاڕو قوروه‌دا(گه‌ڕووسی، كولیایی، چه‌ڕداوڵ)، ئه‌وه‌نده كه هه‌ست به هاوفێكری و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به سه‌ر تاران‌دا ده‌كه‌ن، هه‌ست به یه‌كبوون له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌و نیشتمانی خۆیاندا ناكه‌ن. بۆ نموونه له شارستانی بیجاڕدا تاقه كه‌سێكیش شك نابه‌یت كه به زمانی كوردی له بڵاڤۆكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بنووسێت یان نووسیبێتی.
ئه‌وه‌ی وا تاكوو ئێستا گه‌ڕووسییه‌كانی وه‌كوو كورد هێشتۆته‌وه، وه‌فادارییان به زمانی زگماكییانه، چونكه وه‌كوو نه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی چاك، گه‌ڕووسییه‌كان له هه‌ر كوێدا بن، له نێو بنه‌ماڵه‌دا به شێوه‌زاری گه‌ڕووسی ئاخاوتن ده‌كه‌ن.
دۆخی قه‌یراناوی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له شارستانی بیجاڕو ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیشانه‌ی ده‌ربازنه‌بوونی بازنه‌ی چالاكییه‌كان له ناوه‌ندی كوردستان دایه.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، رێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی گه‌ڕووس له رێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كۆنه‌وه تا هه‌نووكه، ده‌رخه‌رو پیشانده‌ری ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌یه، كه شایه‌د به راده‌ی قامكه‌كانی ده‌ستیش نه‌گات و له‌م نێوه‌دا هیچ چه‌شنه به‌شدارییه‌كی نه‌كردووه‌و، تاقه كه‌سێكیشی نیه. ته‌نانه‌ت له نێو رێزه‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نی – فه‌رهه‌نگی نێوخۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش رۆڵیان نادیار، جێگه‌یان خاڵی و شۆێن په‌نجه‌یان ونه.
Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر