كوشتن له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگی
ئه‌گه‌رچی له كوردستان هه‌میشه ژیان‌و شایی به‌رده‌وام بووه‌و هیچكات هه‌ڕه‌شه‌كان نه‌یانتوانیوه چۆك به مرۆڤی كورد دابهێنن‌و له رۆحی ژیان‌و هیوادداری بێبه‌شی كه‌ن، به‌ڵام هاوكاتیش دێوه‌زمه‌ی مه‌رگ هه‌میشه سێبه‌ری به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته ژیان خۆشه‌ویسته‌دا كێشاوه. یه‌كێك له‌و شێوازه دڵته‌زێنانه مه‌رگ له پێناو نان یان به واتایه‌كی دیكه سه‌ندنی گیان به تاوانی ده‌ستخستنی نانه.
دواكه‌وتوویی ئابووری‌و پیشه‌یی ناوچه كوردستانییه‌كان، هه‌ژاریی ئابووریی خه‌ڵك، بێكاری‌و برسیه‌تی هۆكارگه‌لێكن كه به‌شێك له خه‌ڵكی كوردی دانیشتووی سنوور‌و شاره سنوورییه‌كانی ناچار كردووه، بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان رێگای كۆڵبه‌ری له پێش بگرن. كۆڵبه‌ران ئه‌و به‌شه له خه‌ڵكی هه‌ژاری كوردن كه كاڵا‌و شتۆمه‌ك له كۆڵیان ده‌به‌ستن‌و ئاوه‌دێوی ئه‌م به‌ر‌و ئه‌وبه‌ری سنووری ده‌كه‌ن. ئه‌وان له لایه‌كه‌وه تووشی ره‌نجێكی تاقه‌ت پرۆكێن ده‌بن‌و له لایه‌كی دیكه‌وه ناچارن له شاخه ئه‌سته‌مه‌كان، كوێره رێگاكان، مه‌یدانه مینڕێژه‌كراوه‌كان‌و هه‌روه‌ها له ژێر تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی رێژیم‌و ره‌هێڵه‌ی گولله‌ی هێزه‌كانی سه‌ر سنووردا ئه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی تیكه‌یه‌ك نان بن. داهاتێكی كه‌م كه له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی‌دا، ده‌بێ به‌شێكی زۆری وه‌كوو به‌رتیل راده‌ستی پاسه‌وانانی سنوور بكه‌ن.
دیارده‌ی كۆڵبه‌ری ئه‌گه‌رچی ئاخیزگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی هه‌یه، به‌ڵام له راستیش‌دا به‌رهه‌می لێڕوانینی ئه‌منییه‌تی‌و سیاسه‌تی به هه‌ژار هێشتنه‌وه‌ی كوردستانه. به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌م هۆیه‌وه چه‌ندین ساڵه ته‌مه‌تی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان له كووره‌په‌زخانه‌كانی شاره گه‌وره‌كانی ئێران‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی كه بتوانن ده‌سكه‌وت‌و داهاتێكی ئه‌وتۆیان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی نیمچه خۆشبژێو هه‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م به‌شه‌ش كه رێگای كۆڵبه‌رییان هه‌ڵبژاردووه، پێیان ناوه‌ته رێگای هات‌و نه‌هات. چوونكه لانیكه‌م ساڵی رابردوو زیاتر له 100 كۆڵبه‌ر كوژراون‌و له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی هه‌تاویی‌شه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م هه‌ر دوو رۆژ یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رێژیمه‌وه كوژراوه. لێره‌دا ته‌نیا تاكێك ناكوژرێت به‌ڵكوو سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌كوژرێ كه له نه‌بوونی‌دا، ژن‌و منداڵه‌كانیشی تووشی كێشه‌و چاره‌ڕه‌شی ده‌بن. كوشتنی كۆڵبه‌رانی كورد به‌داخه‌وه وه‌كوو دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌ی لێ‌هاتووه‌و بۆته شتێكی باو، وه‌ك بڵێ كوشتن‌یان شتێكی ئاسایی‌یه‌و رێژیم خه‌ریكه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات. ئه‌ویش به بیانووی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ قاچاغی كاڵا‌و پاراستنی ئابووریی وڵات! به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه راستی بێت هه‌وڵی رێژیم بۆ هێژمۆنی‌و كونتڕۆڵی ژیان‌و بژیوی خه‌ڵكێكه كه بوونی خۆی له برسی‌و هه‌ژارمانه‌وه‌ی ئه‌وان‌دا ده‌بینێ. كه‌سانێك كه پاش كوشتن‌یان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه، 100 هه‌زار تمه‌ن راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كات. ئه‌مه‌ش واته سووكایه‌تی كردن‌و ئه‌وپه‌ڕی بێ‌جورمه‌تی به مافی ژیانی شارۆمه‌ندان. كه‌سانێك كه نه‌ك خاوه‌نی مافی شارۆمه‌ندین‌و نه‌ش به‌هره‌مه‌ند له دادپه‌روه‌ریی بانگه‌شه‌كراوانی مه‌رگ فرۆشانی حاكم بوون.
مه‌رگی كۆڵبه‌ران، مه‌رگێكه له بێ‌ده‌نگی‌دا، جینایه‌تێكی رۆژانه كه هیچ لایه‌نێك نه‌یتوانیوه تا هه‌نووكه به ته‌واوی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی بۆ بیروڕای گشتی ئاشكرا بكات‌و هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌و حقووقیی وه‌ها نیشان بدات كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت لانیكه‌م دۆز‌و به‌شخواراوی‌و چه‌وسانه‌وه‌یان بناسرێت. به‌ڵام بێ‌هه‌ڵوێستی‌و بێ‌توانایی‌و ده‌سته‌وه‌ستانی كورد‌و لاوازیی له بواری راگه‌یاندن‌و پێوه‌ندیی مرۆڤدۆستانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌دا وایكردووه كه داگیركه‌ران، بێ‌هیچ چه‌شنه سڵ كردنه‌وه‌یه‌ك لووله‌ی چه‌كه‌كانیان رووبه‌ڕوومان كه‌نه‌وه؟!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر