ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی
كورده‌كان بێ گومان یه‌كێك له نایه‌كانگیرترین نه‌ته‌وه‌كانی جیهانن، كه وێڕای دوژمنی هاوبه‌ش‌و مه‌ترسی هاوبه‌ش بۆ سه‌ریان، نه‌یانتوانیوه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بن، وڵاتیان كۆلۆنیاله‌و چه‌وسێنه‌ران شه‌ڕی مان‌و نه‌مانیان له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌وان پاش زیاتر له دوو سه‌ده خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، پلانێكی هاوته‌ریب‌و ته‌واوكه‌ر، كه ئیستراتێژیی نه‌ته‌وایه‌تییان بێت، شك نابه‌ن‌و هه‌ركه‌س ده‌ستی به كڵاوی خۆیه‌وه گرتووه. تاكی وشیاری كورد له كۆمه‌ڵگای كوردیدا تا كاتێك وه‌كوو خۆی‌و سه‌ربه‌خۆیانه هه‌نگاو ده‌هاوێژێت، هه‌ر چه‌ند خاوه‌نی باوه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌یی بێ گه‌رده، به‌ڵام به هۆی په‌رته‌وازه‌یی‌و نه‌بوونی ئامانجێكی دیاریكراو، له ئاكامدا دابڕاو‌و ره‌نج به خه‌سار ده‌بێ، زۆر جاریش كه له چوارچێوه‌ی رێكخراو‌و به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ربوونی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌ش ساغ ده‌بنه‌وه، كه‌ره‌سته‌و ئامانجیان لـێ‌ده‌گۆڕێت‌و وڵات‌و گه‌ل‌و ئازادی به خۆیانه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه‌و به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌وان له خزمه‌تی كورد‌و كوردستاندا بن، گه‌ل‌و وڵات‌و دۆزه ره‌واكه‌ی ده‌خه‌نه خزمه‌تی خۆیانه‌وه‌و، پێیان وایه ئه‌وان حه‌قیقه‌تی ره‌هان‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌و جیابیران خه‌سار‌و نه‌هامه‌تین. بیرۆكه‌یه‌كی ئاوه‌ها له نێو به‌ده‌نه‌ی ته‌ڤگه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌ی باڵانوێنی نه‌بوونی ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ، بێ‌گومان نیشانده‌ر‌و ده‌رخه‌ری لاوازی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌ی‌یه. ئه‌ندیشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه به‌رهه‌می هه‌بوونی ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی‌یه نه‌ته‌نیا له سه‌ر نفره‌تx خۆزگه‌ی مه‌رگی هاووڵاتی یان هاوڕه‌گه‌ز‌و هاوزمانی خودی دانه‌نراوه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌ی ناسیونالیزمی راسیزمانه، هه‌رگیز سڕینه‌وه‌و نه‌هامه‌تی ئه‌ویتریشی مه‌به‌ست نیه‌و بنه‌مای نه‌ته‌وه‌خوازه‌ییه‌كه‌شی ناسیونالیزمی راسیۆنالیزمه. به‌ڵام به‌داخه‌وه هێندێك جار به هۆی تێنه‌گه‌یشتوویی تاك یان ته‌نانه‌ت تاقمێكی كوردیش له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و به‌رته‌سكبوونی دنیای رامان‌و ئاسۆی روانین‌و لێكدانه‌وه‌ی نادێموكراتیكانه‌و دژه پلوڕاڵیزمییانه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی راستییه‌كانی‌به‌رده‌ست، به جێگه‌ی ئاوڕدانه‌وه له پیلانه‌كانی دوژمنانی هاوبه‌شیان، خه‌ریكی نكۆڵی‌كردنی یه‌كترن‌و بوونیان له نه‌بوونی دیكه‌دا ده‌بیننه‌وه. واته ئه‌و دژایه‌ییه‌ی كه دوژمنی سه‌ره‌ڕۆیان له هه‌مبه‌ری ئه‌واندا په‌یڕه‌وی ده‌كات، ئه‌مان به هۆی چه‌واشه تێگه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رانبه‌ر به یه‌كتر پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت به هۆی نه‌بوونی هێز‌و بێ ده‌سه‌ڵاتییان، شێوازی پراكتیزه كردنه‌كه‌ی جیاوازه. ئه‌م چه‌شنه تێڕامان‌و ده‌ربڕینانه‌ش خۆی له ناخی خۆیدا وێناكردنی دۆست به نه‌یارو ده‌سپێكی دوژمن سازییه، واته دابینبوونی هه‌وێنی ره‌وایی‌دان به هه‌موو ناڕه‌وایی‌یه‌كانه.
له‌م نێوه‌دا ئه‌ركی حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نائیدئۆڵۆژیك وه‌كو حیزبی دێموكرات كه له سه‌ر بنه‌مای باكگراوه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی "ژــ ك" دامه‌زراوه‌و، خاوه‌نی مێژوویه‌كی خاوێن‌و به‌دیهێنه‌ری هێما نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی گه‌لی كورد، وه‌كو" ئاڵای كوردستان، سروودی نه‌ته‌وایه‌تی، هێزی پێشمه‌رگه، كۆماری كوردستان، رۆژی شه‌هیدانی كوردستان‌و ..." قورس‌تر ده‌بێ، به‌تایبه‌تی ئه‌ركی لاوانی ئه‌و حیزبه‌یه، كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له فه‌زای كراوه‌و ئازاد‌و دێموكراتیكی ره‌خساوی نێو حیزب بۆ راده‌ربڕین‌و ئاڵۆگۆڕی بیر‌و ڕا‌و پێوه‌ندی به ایه‌نه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌وه بگرن‌و، بایه‌خی زیاتر به به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش‌و ئیستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن. چونكه حیزبه‌كان چوارچێوه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كن بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی پیرۆز‌و ره‌وا، كه رزگاریی وڵات‌و دابینكردنی فه‌زایه‌كه كه هه‌مووان خۆیان تێَدا ببیننه‌وه. هه‌موو هاووڵاتیان بێ له‌به‌ر چاوگرتنی بیروڕای جیاوازیان، خاوه‌نی مافی وه‌ك یه‌ك‌و یه‌كسان بن. چونكه ئامانجی ئێمه نه ته‌نیا رزگاری خاكی كوردستانه، به‌ڵكوو ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری كوردستانیانه.
*** Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر