رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان
5 ساڵ چالاكی‌و نرخدان له پێناو پێگه‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤدا
بیستمی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، پێنجه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بوو. رێكخراوێك كه له رێكه‌وتی 20/1/1384ی هه‌تاویدا به شێوه‌ی فه‌رمی تێكۆشانی خۆیی راگه‌یاند.
دامه‌زرانی ئه‌م رێكخراوه‌یه به شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر بیاڤی گشتیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاریگه‌ر بوو كه ده‌توانین مێژووی چالاكییه‌كانی مافی مرۆڤ به پێش‌و پاش له دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه‌یه دابه‌ش بكه‌ین. تا پێش له‌م رێكه‌وته، مافی مرۆڤ‌و چه‌مكه پێوه‌ندیداره‌كانی له كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی وته‌زایه‌كی نامۆ‌و كه‌مڕه‌نگ به ژمار ده‌هات. هه‌ڵبه‌ت پرسێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه خه‌بات بۆ ئازادی‌و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس مێژوویه‌كی دوور‌و درێژی له كوردستاندا هه‌یه. به‌ڵام سه‌رنجێكی خێرا بۆ سه‌ر ته‌واوی سه‌رچاوه نووسراوه‌كانی ئه‌و كاتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆشایی هه‌بوو له‌م بیاڤه‌دا به راشكاوی ده‌رده‌خات. ئه‌گه‌رچی له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 90ی زایینی، جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ له لایه‌ن كاك عه‌لی دلێری وه‌رگێڕدرایه سه‌ر زمانی كوردی‌و چاپ‌و بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام فه‌زای نامۆ له‌گه‌ڵ چه‌مكی مافی مرۆڤ‌و هه‌ژاریی تیئۆریك، نووسراوه‌یی‌و پراكتیك له‌و كاته‌دا ته‌نیا تایبه‌ت به كوردستان نه‌بوو ته‌نانه‌ت تاران‌و شاره گه‌وره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش له‌م ره‌هه‌نده‌وه تووشی بۆشایی بوون.
به شێوه‌یه‌كی سرووشتی له‌و سیستمانه‌ی كه جیهانبینیی ئه‌وان له سه‌ر بنه‌مای متافیزیك دانراوه‌و ره‌وایی خۆیان له ئیدئۆلۆژی، نه‌ریت‌و كاریزما وه‌رده‌گرن‌و بڕوایه‌كی ئه‌وتۆیان به مافی سروشتی مرۆڤه‌كان وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست نیه، ئاستی تێگه‌یشتن‌و ئاگایی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌مبه‌ر چه‌مگه‌لی: " ماف "و " حقووق "، ناته‌واو، سنوودارو نزمه. چونكه به‌ستێنی گوێزانه‌وه‌ی داتاكان‌و ئاگاییه‌كانی پێوه‌ندیدار به هه‌موو خه‌ڵك، پێویستی به ئامووزشی مه‌ده‌نی‌و بوونی رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی هه‌یه.
پرسێك كه سیستمی په‌روه‌رده، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆو گرینگتر له هه‌مووی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به پێكهاته‌یه‌كی قایم‌و به‌هێزه‌وه، پێكهێنه‌رین. به‌ستێنێك كه له سیستمه‌كانی دێموكراتیك‌و مافته‌وه‌ردا به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی پێگه‌ی شارۆمه‌ندییان ئاماده ده‌كات. به‌م پێیه، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هه‌رێمی ئازادییه‌كانی تاك له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه. یان به واتایه‌كی دیكه، دوو بیاڤی " ده‌سه‌ڵاتی سیاسی " و " كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی " به شێوه‌ی جیا له یه‌كتر ده‌رده‌كه‌وێت. راستییه‌ك كه هیچكات له ئێران‌و به‌تایبه‌ت له كوردستان ئیمكانی ده‌ركه‌وتنی نه‌بووه. فه‌زای نیوه‌كراوه‌و كونتڕۆڵكراوی پاش دوو جۆزه‌ردانی76ی هه‌تاوی، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند كه هێندێك له چالاكڤانانی بیاڤه جۆراوجۆره‌كان له كوردستاندا تێبكۆشن كه له كه‌مترین ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌و كات بۆ به‌هێزكردنی بیاڤی گشتی كه‌لك وه‌ربگرن. ئه‌م تێكۆشانانه به جۆرێك له جۆره‌كان بیچمگرتنی شێوه‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی- كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانی ناده‌وڵه‌تیی به دواوه بوو، كه ده‌توانین رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانیش به به‌رهه‌می ئه‌م بڕگه مێژووییه له قه‌ڵه‌م بده‌ین. رێكخراوێك كه پێشتر له رێگه‌ی حه‌وتوونامه‌ی " په‌یام مه‌ردوم " به به‌رپرسایه‌تی محه‌مه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، هه‌وڵ بۆ ناساندن‌و تێگه‌یاندنی پێویستیی پێكهێنانی درابوو. هه‌نگاوێكی گرینگ له ناوچه‌یه‌كدا كه زاڵبوونی روانگه‌ی ئه‌منییه‌تی، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی‌و هه‌ڵاواردنی چه‌ند قات، هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵدانێكی له ده‌سپێكدا له‌بار ده‌بردو نه‌زۆكی ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌م هه‌لومه‌رجه هیچكات نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگای كورد‌و چالاكڤانانی له گه‌ڵ بنبه‌ستی ته‌واو رووبه‌روو بكات‌و ئه‌وان له دۆخی ناچالاكیدا ده‌سته‌وه‌ستان بهێڵێته‌وه. چونكه چالاكی‌و هه‌روه‌ها دانی تێچوو له پێناوی ئازادی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه مرۆڤییه‌كان، ئه‌سڵێكی بنه‌ماییه‌و مافی مرۆڤیش بێگومان پێویستی به چاودێر‌و داكۆكیكار هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌وه‌ی كه كورد‌و چالاكانی كوردی له ئێران‌دا ئازار ده‌دا، كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر به پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له كوردستان، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤ له ئاستی سه‌رانسه‌ری‌و ناوه‌ندی ئێران‌دا بوو. ده‌توانین بڵێن كه له بواری مافی مرۆڤیش جۆرێك " خودی " و " ناخودی "و لێڕوانینی هه‌ڵاواردنكاری مافی مرۆڤانه بوونی هه‌بوو. بۆیه ئه‌و جۆره‌ی كه ده‌بوا، پێشێلكاری مافی مرۆڤ له كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی گشتی، میدیایی‌و جیهانیی ببوایه، نه‌بوو. ره‌نگه چاپه‌مه‌نییه‌كانی دووی جۆزه‌ردانی، باشترین پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه بن. به‌شێك له‌م لاوازییه‌ش بۆ كه‌مكاریی خودی كورده‌كان‌و په‌راوێزنشینی چالاكانی مه‌ده‌نی له كوردستاندا ده‌گه‌رایه‌وه. له حاڵێكدا كه به‌هێزكردنی بیاڤی گشتی، یه‌كێك له باشترین میكانیزمه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی‌و په‌ره‌ئه‌ستاندنی فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و تێگه‌یشتن‌و رێزی دوو لایه‌نه بۆ یه‌كترینه. وته‌زایه‌ك كه ده‌توانێ به دروستكردنی فه‌رهه‌نگ و فه‌زایه‌كی جیاوازتر له فه‌رهه‌نگ‌و فه‌زای دڵخوازی سیستمی زاڵ یارمه‌تی به به‌هێزكردنی رێكخراوه‌كان، گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی دێموكراتیك، مرۆڤته‌وه‌ری، ئه‌ندیشه‌ته‌وه‌ریی دارێژراو له‌سه‌ر بنه‌مای روانینی ئینسانی‌و چه‌مكی ناسینی ماف‌و ئازادی‌و داخوازیكردنی بدات.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له وه‌ها به‌ستێنێكی مێژوویی پێی به پانتای بوونه‌وه نا. ئامانجی ئه‌م رێكخراوه له لایه‌كه‌وه هه‌وڵدان بۆ ره‌چاوكردنی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی هه‌موو مافه‌كانی ئینسانی‌و ئازادییه بنه‌ماییه‌كانی جه‌خت له‌سه‌ركراو له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ‌و كۆنوانسیۆنه‌كانی پێوه‌ندیدار پێیه‌وه‌و، له لایه‌كی دیكه‌وه، په‌ره‌پێدان‌و به‌هێزكردنی كولتووری مافی مرۆڤ، به‌رنامه‌كانی ئینسانی‌و ره‌چاوكردنی ئه‌م مافانه، له قاودانی به‌رده‌وامی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه بنچینه‌یه‌كان‌و ئه‌نجامدانی تاوتوێ‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی پێویست به ژێده‌ره‌كانی نێوخۆیی‌و ژێده‌ره‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و...بووه. ئامانجگه‌ڵێك كه به‌شێكی گرینگ له‌وه به له به‌ر چاوگرتنی له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌میان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو ده‌سته‌به‌ر كراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له كوردستاندا مافی مرۆڤ پێش مه‌رجی چالاكی له هه‌موو كه‌وشه‌نه‌كانه‌و گرووپه‌كان‌و كه‌سانی دیكه‌ش هاتوونه‌ته ئه‌م پانتایه‌و بێده‌نگی له‌هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و له قاودان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌مباره‌وه به ئه‌ركی مرۆڤی‌و وێژدانی خۆیان ده‌ژمێرن، دیارده‌یه‌كی خۆڕسك‌و یه‌ك شه‌وه نیه. به‌ڵكو چالاكڤانانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان رۆڵێكی به‌رچاویان له‌م بواره‌دا گێڕاوه‌و توانیویانه لانیكه‌م ترس‌و تۆقان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حاكم كه خوازیاری بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر پێشێلكاریی سیستماتیكی مافی مرۆڤ بوو، كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه. به پێی راگه‌یاندنی ئه‌م رێكخراوه، هه‌ر 5 خوله‌ك به جۆرێك له جۆره‌كان مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستاندا پێشێل ده‌كرێ. راستییه‌ك كه هیچ جۆره ناوه‌ندو گرووپێك له پێناو كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانی، بڵاوكردنه‌وه‌و ئارشیڤی، هه‌نگاوێكیان هه‌ڵنه‌ده‌گرت. به‌ڵام رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان‌و " سه‌مبول "و " باوكی مافی مرۆڤ " له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌رێز محه‌مه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند بێ له پێش چاوگرتنی دژوارییه‌كان، تۆمه‌ته‌كان، گوشاره‌كان‌و پێداگری له‌سه‌ر رێگا‌و ئارمانجی مرۆڤییان، سه‌لماندیان كه ناتوانرێ سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی مرۆڤی مرۆڤه‌كان چاوپۆشی‌و كه‌مته‌رخه‌می به خه‌رج بدرێت. چالاكییه‌ك كه تێچوویه‌كی قورسی بۆ كۆمه‌ڵه چالاكانی رێكخراوه‌كه‌و به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو شوورای باڵای به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵگرت. سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، محه‌مه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، به حوكمی زیاتر له 10 ساڵ زیندان راپێچی گرتووخانه‌ی ئێڤین كرا، ئیجلال قه‌وامی ماوه‌یه‌كی درێژ له به‌ند كرا، شێركۆ جیهانی‌و سامان ره‌سووڵپوور پاش ده‌ستبه‌سه‌ربوون‌و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام ناچار به جێهێشتنی وڵات بوون‌و كاوه قاسمی كرماشانییش ئێستاكه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی سوپای پاسدارانی كرماشان له دۆخێكی ناڕووندا به‌سه‌ر ده‌بات. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی رێزدار كه‌بودوه‌ند گوتوویانه:" ئه‌مه كه‌مترین نرخه كه ده‌بێ له پێناوی ئازادی‌دا بیده‌م".
ئه‌گه‌رچی له رۆژی ده‌سپێكه‌وه تاكوو ئه‌مڕۆ، كۆماری ئیسلامی به گوشار خستنه سه‌ر به‌رپرسانی رێكخراوه‌كه، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، یان بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه چالاكییه‌كانی له هێندێك بواردا سنووردار‌و كه‌م بێته‌وه، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه ئارمانجه‌كانی رێكخراوه‌كه، ئێستا له رێزی داخوازییه مه‌ده‌نی- كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان جێگه‌ی گرتووه‌و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه، زیندان، فیلتیرینگی ماڵپه‌ڕه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه كردن له هاوكارانی رێكخراوه‌كه له نێو ناچێت. بۆیه پێویسته هه‌موو ئێمه به خه‌سڵه‌ته مرۆڤییه‌كانمان پابه‌ند بین، پرسێك كه مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه، بێده‌نگی نه‌كردن له‌هه‌مبه‌ر پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یی‌و شارۆمه‌ندیمانه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر