دۆن كیشۆت
"دۆن كیشۆت مرۆڤێكی شه‌ریف و مرۆڤدۆست و خۆش نیه‌ته و ئارمانی مرۆڤدۆستانه‌ی هه‌یه:ده‌یه‌وێ سته‌م لێكراوان و مه‌زلوومان له ژێر باری سته‌م بێنێته ده‌رو یارو یاوه‌ری مه‌ینه‌تكێشان بێ. ئه‌دی چۆنه كه مرۆڤێكی ئاوا هه‌میشه ده‌بێته هۆی پێكه‌نینی هه‌موو كه‌س و بێ وچان گاڵته و جه‌فه‌نگ له كاره‌كانیدا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن؟ رازی ئه‌م چه‌مكه له‌وه‌دایه كه دۆن كیشۆت به جێگه‌ی ئه‌وه بۆ لابردنی سته‌م و زۆری رێگاچاره‌ی كرده‌كی و راسته‌قینه بدۆزێته‌وه‌و له هه‌لومه‌رجی له باری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ڵك وه‌ربگرێ، تێ ده‌كۆشێ كه ئه‌م بارودۆخ و ده‌رفه‌تانه ده‌مێشكی ناساغی خۆیدا پێك بێنێ و ده‌عاله‌می وه‌هم و خه‌یاڵدا په‌روه‌رده‌یان بكا،به جێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كارهێنانی ئارمانه به‌رزه‌كانی خۆی سه‌رنج بداته واقیعی ده‌وروبه‌ر،سرتغانه‌و ملهوڕانه دژی ئه‌وان راده‌وه‌ستێ."
كه‌س له ئازایه‌تی‌و فیداكاری‌و شۆڕشگێڕیی نه‌ته‌وه‌ی كورد گومانی نیه، به‌ڵام ناته‌بایی‌و دژایه‌تیكردن‌و پڕش‌وبڵاوییش بۆته یه‌كێكی دیكه له واتاكانی كوردبوون، چ به تاك‌و چ به رێكخراو. یان راستتر بڵێین به پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌رده‌وامی شێواندنی كه‌سێتی مرۆڤی كورد، ئێمه‌یان تووشی نه‌خۆشی له‌خۆنامۆبوون كردووه. ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه كه زۆرجار به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان، هه‌ڵوێستی نه‌شیاو‌و دژه‌گه‌لییانه وه‌ربگرین. زۆر جار بووه كه ئێمه كاتی باسكردن له یه‌كێك له حكوومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بچووكترین خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌وانمان تا ئه‌وپه‌ڕی خۆی زه‌ق‌و به‌رچاو كردۆته‌وه‌و، به زه‌وه‌ندی‌و به‌رز نرخاندوومانه، بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێكیش له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی خۆمان‌و كرده‌وه مرۆڤانه‌كانیان دابێته‌وه. له كاتێكدا كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كان‌و ته‌نانه‌ت كوردستانی نیمچه ئازادیش له خه‌باتی مان‌و نه‌ماندایه، نزم هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌باتی ره‌وای كورد له پارچه‌كانی دیكه له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی كێ‌دایه؟ تاقه كه‌سانێك كه له‌به‌ر دۆڕاندنی به‌رده‌وام‌و ماستاوچییه‌تی سه‌ركرده بناپارتیسته‌كان، بوونه‌ته دۆن كیشۆت‌و باسی ره‌وایی یان ناره‌واییی سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رخۆدانی پارچه‌كانی دیكه ده‌كه‌ن، شایه‌د "مه‌لا خه‌تی"یانه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ساویلكه یان كه‌سانێكی نیشتماندۆستی ناشاره‌زای بێ ئه‌زموونیش به لاڕێدا بكێشن، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م ئاو له ئاشی داگیركه‌ركردنه‌و شێواندنی راستییه‌كان تاكه‌ی ده‌توانێ ده‌وامی هه‌بێ؟ هه‌موو كه‌سێك باش له‌بیریه كه كاتێك چه‌ند جوله‌كه‌یه‌ك له كۆنفڕانسی هۆلۆكاستی تاران‌دا به‌شدارییان كرد، جوله‌كه‌كان چلۆن به‌رامبه‌ر به كرده‌وه‌ی نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵوێستیان گرت، به‌ڵام دۆن كیشۆته‌كانی كورد به كه‌ڵك ئاوه‌ژوو وه‌رگرتن له دۆخی نایه‌كانگیری هه‌نووكه‌یی كوردستانی به جێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به بێ‌هیچ دڕدۆنگییه‌ك بوونه‌ته ده‌م چه‌رمووی ئه‌وان‌و، ته‌پڵی سه‌ركوت كردن‌و ناڕه‌واكردنی ره‌واییه‌كان ده‌كوتن. ئه‌و جۆره هه‌ڵوێٍست گرتنه‌ش ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئارمانجی داگیركه‌ران‌و خزمه‌تی سیاسه‌تی نكۆڵی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌كا، هاوكاتیش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كورد هه‌روا كۆست كه‌وته‌و كوردستانیش بێ ناز بمێنێته‌وه...
http://lailakh.blogfa.com/
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر