كه‌مانگه‌ر،
واتایه‌ك بۆ مرۆڤ‌و پێناسه‌یه‌ك بۆ ئازادی
ئازادی یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌یه كه مرۆڤ به‌رده‌وام خۆزگه‌ی پێی خواستووه‌و بۆ وه‌دیهاتنی تێكۆشاوه، به واتایه‌كی دیكه‌ی ئازادی خولیا‌و ئاوات‌و ویستی هاوبه‌شی هه‌موو مرۆڤه‌كانه، به‌ڵام گرینگتر له ویست‌و فامكردنی ئازادی، وره‌و زاڤربوونی خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن‌و خاوه‌ن بوونی ئازادییه. راسته هه‌موومان عه‌وداڵی ئازادیین، به‌ڵام هه‌ر خۆمانیش گه‌وره‌ترین ترسمان له ئازادییه، له‌وانه‌یه له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ی كه ئێمه بۆ خۆمان، له ناخی خۆماندا مرۆڤگه‌لێكی ئازاد نین. مرۆڤی ئازاد نه‌ته‌نیا توانای فامكردن‌و ئازادژیان، به‌ڵكوو توانای خاوه‌نداری له ئازادی‌و ئازادی ژیانیشی هه‌یه، واته نرخی ئازادی ده‌دات‌و هیچ شتێك ناتوانێ ئامیانی سڵكردنه‌وه‌ی له ویستی ئازادی بێت. به جۆرێ كه به‌رده‌وام تابۆكان ده‌شكێنێت‌و رێكار‌و شێوازی نوێ ده‌ئافرێنێت.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، مامۆستا، چالاكی مافی مرۆڤ و ژینگه‌پارێز، نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی مرۆڤی ئازاد‌و ئازادیخوازه. فه‌رزاد هه‌روه‌ك رابردوو و ئێستاكه‌ی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، تاكێك بووه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی زه‌مینی‌و ئۆمانیزمانه‌ی وه‌كوو رێباز له پێش گرتووه‌و پێواویه‌تی، ئه‌و كه‌سێكه كه بێ‌ده‌نگییه‌كانی كردووه به ده‌نگ‌و تاسینه‌كانی كردووه به هاوار، فه‌رزاد نیشتمان ده‌كاته گۆرانی‌و سروود‌و منداڵانی قوتابخانه‌كانی پێی په‌روه‌رده ده‌كات، هه‌نگاوێك كه له دیدی سیستمی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌یه‌دا، سروودی "خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی"، بۆنی خوێن‌و باڕووت ده‌دات، چونكه سیستمی مه‌رگ، ناتوانێ په‌یڤی ئه‌ڤین‌و خۆزگه‌ی هه‌رمان تاقه‌ت بێنی‌و مرۆڤی ئازاد قبووڵ بكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ له كۆمه‌ڵی ئازاد‌دا هه‌وێنی تۆكمه‌یی‌و یه‌كانگیرییه‌و له وڵاتی دیكتاتۆری لێدراودا، پێكهاته‌شكێن‌و سنوور به‌زین‌و دژ به هه‌موو بڤڤه‌كانه. فه‌رزاد له داخراوترین گرتووخانه‌كان، له دیوی ناوه‌وه‌ی دیواره‌كانی قه‌ڵای ترس‌و شه‌وه‌زه‌نگ په‌رستی، ده‌بێته به‌رچاوترین كه‌سایه‌تی‌و باڵابه‌زرزتر له هه‌موو دیوارێك‌و به ئۆتۆریته‌تر له هه‌موو دیكتاتۆر‌و به‌سامتر له هه‌موو قه‌ڵایه‌ك. فه‌رزاد وه‌رزێكی نوێ له ژیانی هه‌موومانه، ئه‌زموونێكه جیاواز‌و ده‌ستپێكێكه بۆ ده‌ربازبوون له په‌ت‌و سێداره‌و كه‌له‌پچه‌و ده‌رگا داخراوه‌كان. فه‌رزاد له گرتووخانه‌دا، دیل نابێت‌و له دووریدا له بیر ناكرێ، ئه‌و ته‌نانه‌ت زیندانیش ده‌كاته بیانوویه‌ك، تا جارێكی دیكه له‌سه‌ر كلاسه‌كانی ده‌رسدا ئاماده بێت‌و وانه به منداڵان بڵێته‌وه‌و، باس له ئارمانج‌و خۆزگه په‌مه‌یی‌یه‌كانیان بكات، گرتووخانه ده‌كاته میكانیزمێك‌و پردێكی پێوه‌ندی بۆ خوێندنه‌وه‌ی خۆی‌و خۆمان، فه‌رزاد ده‌بێته په‌یڤ، ته‌نانه‌ت من‌و تۆ، فه‌رزاد خۆی ده‌كات به خۆمان، چونكه ئه‌و ئێمه‌و ئێمه‌ش ئه‌وین‌و له‌م پێكه‌وه بوونه، ده‌توانین ببین. فه‌رزاد به بێ‌ده‌نگی نه‌كردن له هه‌مبه‌ر هۆڤانییه‌تی سه‌پێندراو، شكۆی درۆینی دۆزه‌خ تێكده‌دا‌و به نامه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی جارێكی دیكه پێویستی پێداگری له ئازادی‌و ئازادبوون‌و ئازار ژیان ده‌سه‌لمێنێت‌و فێرمان ده‌كات ئه‌گه‌ر تا دوێنێ زیندان خاڵی كۆتایی‌و پانتای بێ‌ده‌نگی یان ده‌سته ئه‌ژنۆمان بوو، ئه‌مڕۆ رێك به پێچه‌وانه‌وه، سه‌ره‌تای خه‌بات‌و به‌رخۆدانێكی راسته‌قینه‌یه، واته گرتووخانه له تێڕوانینی فه‌رزاده‌وه، چالاكی له نێو دڵی دوژمندایه، ئێمه ده‌بێ بێ‌ترش له‌ویدا بین‌و بۆ له‌قاودانی توندوتیژی‌و ره‌وینه‌وه‌ی ترسی دیواره‌كان‌و تۆقاندنی دۆزه‌خ، له دۆزه‌خه‌وه تێپه‌ڕین‌و ده‌رباز بین. فه‌رزاد قه‌ت نه‌چووه زیندانه‌وه، چونكه ئه‌و له‌وێوه هاته لای ئێمه‌و بوو به وانه‌و وه‌رزێكی نوێ له داهێنان ....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر