پاژنه‌ی ئاشیلی سه‌ره‌ڕۆیی
بێ‌گومان له هه‌ر مه‌یدانێكی خه‌بات‌و له هه‌ر ره‌وتێكی تێكۆشان‌دا، خوێندنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جۆرا‌وجۆره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵگرییه‌كانی (ڤرفیت) پێویستی‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. بۆیه نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران، چ وه‌كوو كورد چ وه‌كوو یه‌كێك له نه‌ته‌وه پێكهێنه‌ره‌كانی ئێران پێویستی‌یه‌كی ته‌واوی به تێگه‌یشتن له پۆتانسیه‌له‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی به‌ستێنه‌كانی به‌رده‌می‌و هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی دروست‌و وردی له چۆنیه‌تی پیلان‌و مه‌به‌سته‌كانی رێژیمی حاكم هه‌یه. راسته ئێمه وه‌كوو كورد له‌مێژه كۆماری ئیسلامیمان ناسیوه‌و له‌گه‌ڵ چییه‌تی‌دا ئاشناین، به‌ڵام ئه‌مه گشتیه‌تی دۆزه‌كه‌یه‌و وشیاریی به‌رده‌وام‌و
تاوتوێ‌كردنی تاكتیكه‌كانی به شێوه‌ی سه‌ره‌مڕ گرینگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و واتایه نیه كه ئێمه هه‌میشه له حاڵه‌تی دژكرده‌وه‌دا بین‌و كرداری ئێمه ئاكامی كرده‌وه‌ی هۆڤانه یان شه‌ڕی ره‌وانیی ئه‌وان بێت. به‌ڵكوو پێویسته هاوكات له‌گه‌ڵ پووچه‌ڵ‌كردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانیان، سه‌ركه‌وتنی ره‌واڵه‌تی یان هێز نواندنه‌كانیان بكه‌ینه هۆكاری به چالش كێشانی رێژیم‌و مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ی پێ‌نه‌ده‌ین كه بێ هیچ چه‌شنه سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك جینایه‌ت بكات، واته فاكته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌هێز‌و كارا له پانتای هاوكێشه‌كان‌دا بین. 23ی بانه‌مه‌ڕ، یه‌ك له‌و هه‌ڵوێسته شیاوانه بوو كه پیلانێكی ترسناكی رێژیمی به تاڵ كرد. ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه‌له بواری جینایه‌ت‌دا پاشه‌كشه‌مان به رێژیم كردبێ، به‌ڵام پێشمان له پێشه‌وه رۆیشتنی گرت‌و وه‌ستاندمان‌و مۆری ناڕه‌وایی‌و جینایه‌تمان له نێو چاوانی كوتایه‌وه. واته قۆناغی به‌رگری‌و به‌ره‌نگاریمان به هۆی یه‌كگرتوویی خه‌ڵك، هاوده‌نگیی هێزه‌كان، هاوئاهه‌نگی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رێبه‌ر‌و جه‌ماوه‌ری كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ڵسوكه‌وتی وشیارانه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به باشی وێنا كرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه چلۆن ده‌توانین له فازی به‌رگریی‌یه‌وه بچینه فازی خۆڕزگاركردنه‌وه، واته پاشه‌كشه به رێژیم‌و ناچاركردنی به راوه‌ستاندن یان لانیكه‌م كه‌م‌كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی جینایه‌ت، مژارێكه كه ده‌بێ هێز‌و توانامانی بۆ ته‌رخان بكه‌ین.
خه‌باتی ناتوند‌وتیژانه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی توندوتیژ‌و ناشارستانی، ره‌نگه دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ن‌و مێتۆدێكی داهێنراوی گه‌لی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌بێ، به‌ڵام بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ك ده‌توانین بڵێین له ئێرانی سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌مه كورده‌كان بوون چ لانیكه‌م له دووده‌یه‌ی رابردوودا‌و چ له‌م دۆشدامانییه‌ی ته‌ڤگه‌ری سه‌وز پاش 22ی رێبه‌ندان ئه‌م مێتۆده‌یان به كرده‌وه هێناوه‌ته ئاراوه. راستی‌یه‌ك كه نیشانده‌ری پێگه‌یشتوویی (بلوغ) سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كه كه تا راده‌یه‌كی شیاو له سه‌ر بنه‌مای گه‌ڵاڵه‌یه‌كی كورت‌خایه‌ن‌و درێژخایه‌ن، عه‌قڵییه‌تی سیاسی‌و واقیعبینی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكی یان دژكرده‌وه ده‌نوێنێ.
به درێژایی مێژوو هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و هێزه باڵاده‌سته‌كان بوون كه شێوازی خه‌باتیان به سه‌ر نه‌ته‌وه یان وڵاتانی ژێر سته‌می خۆیان‌دا سه‌پاندووه. بۆیه له وه‌ها حاڵه‌تێك‌دا، زۆر وه‌خت هه‌وڵیان داوه‌و توانیویانیشه توانایی ده‌سپێشخه‌ری (ابتكار عمل) له ده‌ست خۆیان‌دا رابگرن. لێره‌دا كه بزووتنه‌وه‌یه‌ك یان نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ توانای ئافراندن‌و هێزی مانۆڕدانی سیاسی خۆی رێكبخا‌و به جوڵه‌ی ده‌ربێنێ. رووداوی تراژیكی له سێداره‌دانی 4 چالاكی سیاسیی كورد له لایه‌ن رێژیمه‌وه هاویشتنی تیرێك بوو كه ده‌یویست له‌و رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵه ئامانجێك وه‌كوو:
1 ـ سه‌پاندنی شێوازی پێڕه‌وكراوی خۆی، واته توندوتیژی‌و نفره‌ت‌و ده‌مارگرژی
2 ـ سه‌ركوتی هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ڕه‌شه، ترساندن‌و تۆقاندنی شۆڕشگێڕانه‌و كۆمه‌ڵایه‌تی
3 ـ لێكترازان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، یان زه‌بر‌ولێدان‌و لاوازكردنی چالاكیی رێكخراوه‌یی به مه‌دنی‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه
4 ـ به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی سڕینه‌وه، وه‌كوو سیاسه‌تێكی هه‌میشه‌یی، سیاسه‌تی رێبه‌ركوژی‌و پێشه‌نگ كوشتن (تیرۆری ده‌وڵه‌تی به نهێنی‌و به ئاشكرا)
5 ـ راگرتنی گه‌شه‌و بووژاندنه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتێكی كورد‌و دانی په‌یام به خه‌ڵكی ئێران
6 ـ كه‌لێن دروست‌كردن له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، جیاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له یه‌كتر، سازكردنی جۆرێك دوژمنایه‌تیی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له نێوانیان‌دا
7 ـ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وتی رۆژانه‌ی جینایه‌ت له كۆمه‌ڵگادا، به‌ستێن‌سازی بۆ هۆڤانییه‌ت
8 ـ بێ‌ده‌نگ‌كردنی هه‌ڵبڕاوه‌كان‌و پێش‌گرتن له پێداگری له سه‌ر داخوازییه‌كان
9 ـ و ... بپێكێت.
ئامانجگه‌لێك كه ده‌ستپێشخه‌ریی كورد به مێتۆدی خوازراوی خۆیان رووبه‌ڕووی بنبه‌ست‌و هه‌ره‌سیان كرده‌وه. توتالیتاریزم ده‌یه‌وێ به هه‌ستیاركردنی خه‌ڵك، توڕه‌كردن‌و سووكایه‌تی پێ‌كردنیان یان بیانخاته قۆناغی ناچالاكییه‌وه (حالت انفعالی)، یان به ورووژاندنی كاتی‌یان له وزه‌ی په‌نگراوه‌یان به تاڵیان بكاته‌وه، واته هه‌ڵچوونێكی كاتی كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له پشت نه‌بێ‌و نه‌توانێ به كاردانه‌وه‌و ره‌نگدانه‌وه‌كانی وه‌كوو پڕۆژه‌و پرۆسه‌یه‌كی ئامانج‌دار له ئاستی گشتی‌دا ده‌ركه‌وێت.
مانگرتنی 23ی گوڵان وه‌كوو په‌رچه‌كردار‌و هه‌روه‌ها كردارێك له هه‌مبه‌ر تیرۆری ده‌وڵه‌تیی 19ی بانه‌مه‌ڕ ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌كوو خودی كورد بوو‌و نواندنی ئێراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. له لایه‌كه‌وه نفره‌ت له دیكتاتۆری‌و خاوه‌نداری له شه‌هیدان وه‌كوو به‌هادارترین سامانه‌كانی نه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌لماندنی بوون‌و ئاماده‌یی ده‌ربڕین بۆ رۆڵگێڕانێكی مه‌ده‌نی له پێناو دیاری‌كردنی چاره‌نووس‌و ئازادی‌دا. سیاسه‌تی رێژیم، دۆكترین‌و مانۆڕدانێكی پۆپۆلیستی‌یه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران‌و بانگه‌شه‌ی به‌هێزبوون، به‌ڵام مانگرتنی خه‌ڵك رابوونێك بوو له پێناو خاوه‌نداری له حه‌قیقه‌ت. بۆیه پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌و نابێ سه‌ركه‌وتنی 23ی بانه‌مه‌ڕ له خۆباییمان بكات، چونكه 23ی بانه‌مه‌ڕ، نه‌ك ترۆپك‌و لووتكه‌ی چالاكی به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌ڵكوو هه‌نگاوێك له ره‌وتی خه‌بات‌دا بوو‌و په‌یامی مانگرتنه‌كه‌و به‌هێزكردنی ئه‌و عه‌قڵییه‌ته سه‌رده‌میانه شۆڕشگێڕانه‌یه كه مانگرتن‌و یه‌كگرتنی لێكه‌وته‌وه. خه‌سارناسیی رابوونه‌كه بۆ هه‌نگاوی باشتر، ئه‌گه‌رچی جیاواز، به‌ڵام هاوته‌ریب‌و ته‌واوكه‌ر له داهاتوویه. بیركردنه‌وه‌و هه‌وڵدان له پێناو ئه‌وه‌ی كه چۆن ده‌توانین ئه‌و به‌هره‌و پتانسیه‌له كانالیزه بكه‌ین‌و به شێوه‌یه‌كی چالاك له كه‌وشه‌نی گشتی‌دا چالاكانه گه‌شه‌ی پێ‌بده‌ین. مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان ستایش‌و كڕنۆش بۆ مه‌رگ نه‌بوو، به‌ڵكوو خاوه‌نداری له په‌یامی ژیان‌دۆستیی شه‌هیدان‌و ده‌ربڕینی پشتیوانی له زیندانیان‌و چالاكڤانانی دیكه بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئه‌و په‌یامه بگوێزینه‌وه‌و به‌هێزی بكه‌ین، 23ی بانه‌مه‌ڕ ته‌نیا ده‌بێته رووداوێكی مێژوویی، مێژوویه‌ك كه ره‌نگه ناچار بین ده‌یان جاری دیكه‌ش له رۆژه ره‌شه‌كان‌دا دووپاتی بكه‌نه‌وه، كه‌مته‌رخه‌می‌یه‌ك كه تێچوویه‌كی قه‌ره‌بوونه‌كراومان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ، بۆیه پێویسته 23ی بانه‌مه‌ڕ، له بۆنه‌یه‌كی شایی به‌خۆبوونه‌وه، بكه‌ینه هه‌وێن‌و خوێنێكی تازه‌تر‌و دینامیكی بۆ به‌رده‌وامی له پانتای كۆمه‌ڵگادا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر