كۆمه‌ڵگای نه‌زۆك
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای كوردی، داخراویی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌م داخراوییه ته‌نیا هۆكاری بۆ هێژموونیی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیی داگیركه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵكوو خودی كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه خاوه‌نی خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆیان له ئاست رووداو و پێشهاته‌كاندا بن‌و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌ستنیشان بكه‌ن. واته هه‌میشه كاتێ به خۆیاندا هاتوون كه له به‌رانبه‌ر ئه‌مری واقێعدا قه‌راریان گرتووه‌و ناچار به هه‌ڵبژاردن یان خۆڕێكخستن له‌گه‌ل گوتاری زاڵدا بوون. بۆیه زۆر كه‌ڕه‌ت تووشی گه‌شبینییه‌كی بهتاڵنو وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌موو ههلومهرجو هاوكێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گونجاوه‌و، شیدایانه دڵی پێده‌به‌ستن. هه‌ڵبه‌ت له روانگه‌یه‌كه‌وه راسته كه هه‌موو دۆخ‌و گوتارێك دهرفهتو بواری تایبه‌تی تێدایه. به‌ڵام چوون ده‌بی هه‌موو گۆڕان‌و دیارده‌یه‌كی ناته‌با، ته‌با له‌گه‌ڵ ئارمانجی تۆدابێو به‌رژه‌وه‌ندیی تۆ مسۆگه‌ر بكات. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ وه‌كوو خۆت خاوه‌نی هیچ ئاخێوو پرۆگرامێكی ستراتێژیك نه‌بیت. ئه‌م شێوه تێڕوانینه هه‌ڵقووڵاوی ناخی بۆنییهتێكی چه‌قبه‌ستوو یان داماوه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا هه‌یه‌و له راستیدا له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكیشدا نیه، یان هیچ لایه‌نێك ئاماده نیه بۆ درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵیدا بێت. دیارده‌یه‌ك كه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ره‌مه‌كی بوونی كۆمهڵگاو نائۆرگانیكیبوونی پێوه‌ندییه‌كانه كه ناتوانێ له ناخی خۆیدا به‌رهه‌مهێنه‌ری هزرو رامانێكی ئهرێنیو گۆڕانخواز بێت. واته ئهتمۆسفۆرێك كه له‌وێدا دوو توخمی "بیركردنه‌وه"و "پرسیار" بوونیان له ئارادا نیه. له نه‌بوونی عهقڵییهتو هزری ره‌خنه‌یی، په‌روه‌رده‌ی دێموكراتیك‌و بارهێنانی مه‌ده‌نییانه‌ی شارۆمه‌ندانیش لوا‌و نابێ‌و سه‌یر له‌وه‌دایه گه‌لێك جار ئاراسته‌ی رووداوه‌كان به‌ره‌و ئاقارێكه كه خودی كورد ـ بژارده‌ی كورد، توێژی خوێنده‌ڤان ـ به ئه‌نقه‌ست خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌مجۆره پرسانه ناده‌ن. وه‌ك بڵێی له عه‌قڵانی كردنی گوتار‌و فه‌زای كه‌وشه‌نی گشتیدا ترسیان هه‌بێت. بۆیه ئه‌وانیش له رێگه‌ی ته‌مومژاوی یان هه‌ستیاركردنی دۆخه‌كه، روانینێكی ته‌ك ره‌هه‌ندی دروست دهكهنو هه‌وڵی بهستێنسازی تێڕامان‌و ورووژاندنی پرسیار نادهنو مافی بڕیاردانی تۆ به سه‌پاندنی گوتاری دڵخوازی خۆیان پێشێل ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و گوتاره كه هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌دریت گوتارێكی مۆدێڕن بێت، به‌ڵام بێگومان په‌روه‌رده‌یه‌كی مۆدێڕن‌و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌ندیشه‌یه‌كی مۆدێڕن، زۆر جیاوازتر له مۆدێڕنیزاسیۆنهو پێویسته له پاڵ ناسینی ئه‌ندیشه‌كان، توانای ئهندیشهكردنیش گه‌شه‌ی پێ بدرێت.
كۆمه‌ڵگای نه‌زۆك له بنه‌مادا تووشی وههمو ساویرلێدراویی ئازایهتیو ئیراده‌گه‌راییه. توخمێك كه جگه له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌ست نه‌هاتۆته ئاراوه، به‌ڵكوو نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی دهرههستانهش بیخه‌مڵێنێت. بۆیه له‌م جۆره جڤاكانهدا هه‌ستیاری سیاسی جێگه‌ی به تێگه‌یشتنی سیاسی لێژ كردووه‌و تاكو كۆما توانای لێك تێگهیشتنو قبووڵكردنی یه‌كتریان نیه‌و به جێگه‌ی ته‌شك گرتن‌و كۆنكرێت بوون، پهرچڤینو په‌رته‌وازه دهبنو جێگا به ئیراده‌و ویست‌و خواست به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ریگره له‌وه‌ی كه جڤاك له قۆناخی سهرهتاییو فۆرمالیتهبوونهوه تێپهڕێتو ئاڵوگۆڕ له‌و داب‌و نه‌ریته جڤاكی‌و فیكرییانهدا درووست بكات كه سه‌رده‌مانێك له پێناو بهختهوهریو پێشخستنی خۆیدا دایهێناوه‌و هه‌نووكه‌ش بۆته یه‌خسیرو كۆیله‌ی داتاشینهكانی خۆی.
له پانتایییه‌كی ئاوه‌هادا، شایه‌د بیركردنه‌وه‌و وردبوونه‌وه مه‌ترسیدارترین تابۆ بێت چوونكه لێكدانه‌وه‌و تێگه‌یشتن بهرپرسایهتیو ئه‌ركت ده‌خاته ئه‌ستۆو زانیاری وهرگرتنو به‌خۆداهاتن ئیراده‌و توانای ههڵوێستگرتنت پێده‌به‌خشێت. كرده‌وه‌یه‌ك كه له جڤاكێكدا كه ژیان و نان نرخه‌كه‌ی بێده‌نگی له هه‌مبه‌ر سیستمی سهردهستو ده‌نگ هه‌ڵبڕین له‌به‌رانبه‌ر جیا له ئه‌وه، ئه‌گه‌ری تهریككهوتنو تووشبوونت به ره‌نجێكی هه‌تایی دهڕهخسێنێتو له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدایه كه تاكو كۆما ده‌كه‌ونه ژێر هێژموونیی ئافرێنراوی خۆیان‌و شێوازی خودكلۆنیالیزمو خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی دڵخوازانه پێڕه‌و دهكهنو ئیزنی ئه‌وه به خۆیان ناده‌ن سه‌باره‌ت به‌و تابۆو بوته ده‌سكردو سازكراوانهیان گومان ساز بكه‌ن، به‌ڵكوو به‌رده‌وام پیرۆزایهتیو سپیتایی بوونیان پێده‌به‌خشن‌و پارێزگاریی لێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی‌و خۆزگه‌ی خۆدان بوونه. كولتوورێك كه به‌رهه‌می بێ ئیراده‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئه‌نجامی نه‌بوونی وشیاری نهتهوایهتییهو جڤاك له ئافراندن‌و گۆڕان كه ئاكامی گومانكردن، بیركردنه‌وه‌و پرسیار سه‌باره‌ت به هێزو ده‌سه‌ڵاته، به‌تاڵ دهكاتو كۆمه‌ڵگا ده‌خاته قۆناخێكه‌وه كه نه‌توانێ له دۆخی هه‌بووی خۆی‌و نۆستالۆژیای رابردووی تێپه‌ڕ ببێت ...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر