جیاوازیی ئێمه (كورد)و ئه‌وان (ئێرانێ)
له‌م ماوه‌دا، كۆمه‌ڵێك چالاك و نووسه‌ری كورد یان ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاسایی كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش باسیان له بێ لایه‌نی كورد له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێو ئێران ده‌كردو جه‌ختیان ده‌كرده‌وه كه ئه‌م كێشه‌و گرژی و پێكدادان و ئاڵۆزییانه
پێوه‌ندیی به ئێمه‌ی كورده‌وه نیه – پێویسته لێره‌دا رابوونی خه‌ڵك له شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتخوازیی نێو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌یه‌كتر جیا كه‌ینه‌وه –و باشتر وایه گوێی خۆمانی لێ بخه‌وێنین، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه ئێرانییه‌كان به درێژایی لانیكه‌م پێنج سه‌ده‌ی رابردوو‌و سێ ده‌یه‌ی هه‌نووكه‌یی‌دا به‌رانبه‌ر به كوشت و بڕی خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگ و ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانیش پشتیوان بوون و ئاماده نه‌بوون به‌رپرسایه‌تی ویژدانی و ئینسانی خۆیان له‌مباره‌وه بنوێنن. بۆیه بێ ده‌نگی ئێمه وه‌ڵامێكی پڕ به پێست و گوتنی نه‌گوتراوه‌كانه.
هه‌موو ئه‌مانه راسته، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا دیوێكی ئه‌م مژاره‌یه. لایه‌نێك كه باسكه‌رو ده‌رخه‌ری داگیركاری و هێزی مرۆڤی داگیركه‌ر بۆ چه‌وساندنه‌وه‌و هێندێكجاریش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی تۆیه. به‌ڵام لایه‌نه‌كه‌ی دیكه، ئێمه‌ی دێموكراسیخوازی، ئازادیویستین كه باس له ویژدانی مرۆڤی و كه‌رامه‌تی ئینسان و به‌شه‌ردۆستی ده‌كه‌ین و ئازادی و به‌خته‌وه‌ری خۆمان گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لانی هاونیشتمان، دراوسێ و جیهانێكی ته‌ژی له ئاشتی ده‌زانین. ئه‌گه‌ر به‌راستی ئه‌م چه‌مكانه هه‌ڵقوڵاوی ئه‌ندیشه‌یه‌كی دێموكراتیكن و ته‌نیا دروشمێكی رۆاڵه‌تی بۆ خاوه‌نبوونی كورسیی ده‌سه‌ڵاتداریی سه‌ره‌ڕۆ نیه، ناكرێ له هه‌مبه‌ر دۆخێكی ئاوه‌هادا باس لی بێده‌نگی و بێ لایه‌نی و نابه‌رپرسایه‌تی بكه‌ین. چوونكه به گوته‌ی مهاتما گاندی " به‌شداری نه‌كردن له خه‌بات دژ به نادادپه‌روه‌ری و یاسای نادادپه‌روه‌رانه، خۆی له خۆیدا كرده‌وه‌یه‌كی توند‌و تیژانه‌یه". واته ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌و بێ ویژدانییه‌ی كه تا هه‌نووكه‌ش ئێرانییه‌كان( باوه‌ڕمه‌ندان به یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك وڵات و یه‌ك ئاڵا ) به گشتی و رووناكبیرانیان به‌تایبه‌تی به‌رانبه‌ر به كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵات و كۆڵۆنیی ئێران كرده‌ییان كردووه. به جۆری كه ته‌نانه‌ت له بواری پۆششدانی هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤیشه‌وه، به‌رانبه‌ر به گیراوانی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌ڵاواردنێكی سه‌یر پێڕه‌و ده‌كه‌ن و....
لێره‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه نیه كه ده‌بوا خه‌ڵكی كوردستان برژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان بكردایه- ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیاری وه‌هادا كه بازرگانییان پێوه بكردایه و بیاننایه حیسابی باڵێك له باڵه‌كانی داگیركاری – رێك به پێچه‌وانه‌وه. ئه‌من بۆ خۆمیش قه‌ت له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووم و نیم له‌م پێناوه‌دا دڵۆپه خوێنیكیش له كورد بڕژێت – ئه‌گه‌رچی چه‌ندین كوردیش له تاران و كرماشان‌دا گیانی خۆیانیان له ده‌ست داوه – به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنان به خه‌ڵكی كوردستان كه ده‌بێ به‌رانبه‌ر به ره‌وتی رووداوه‌كانی هه‌نووكه‌یی – ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌ك شه‌ڕی باڵه‌كان – نێو ئێران حاڵه‌تی ناچالاك، ته‌واشاچی و بێ لایه‌نانه‌مان هه‌بێ، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی كورد ناكات و به جۆرێك په‌ره‌پێدانی شۆڤینیزم له ژێر ده‌مامكی سیاسه‌تكردنه. به‌ته‌واوی راسته كه هه‌ر جۆره ته‌رخانی تێچوویه‌كی مرۆڤی و ماددیی خه‌ڵكی كوردستان له سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئێران ناته‌با له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر بیاڤی گشتی له كوردستاندا بووه‌و هه‌یه، به‌ڵام هاوته‌ریبیش خۆدزینه‌وه یان دوورڕاگرتنی خه‌ڵك له پشتیوانی ده‌ربڕینی مه‌عنه‌وی به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئێمه‌دا گونجاوو ته‌با نییه.
گه‌لۆ به‌راستی ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش، وه‌كوو ئه‌وان بین، جیاوازیی نێوان ئێمه(كورد- داگیركراو)و ئه‌وان (ئێرانی- داگیركه‌ر) ده‌بێ له چیدا بێت؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر