هنگی ئه‌مه‌ریکا ▪ Kurdish
کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی بۆ ئاسایشی ناوه‌کی له واشنتن
له‌م هه‌فته‌یه له ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما میواندارێتی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی دوو ڕۆژه‌ی ئاسایشی ناوه‌کی کرد له واشنتن دی سی و له کۆتایدا سه‌رۆک ڕایگه‌یاند که هه‌نگاوی ئه‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیییه هه‌نگاوێـکی گرنگ بوو له ڕێبه‌رایه‌تیکردنی جیهان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ره‌سـته‌ی ناوه‌کی له ماوه‌ی چوار سـاڵی داهاتوو به چاکی بپـارێزرێن تا نه‌که‌وێته ده‌سـت تێرۆریسـتان. بهشـداران له بڵاونامه‌ی کۆتایـیشـیاندا ڕایانگه‌یاند که هه‌ر تاکه وڵاتێـک پابه‌ندیان بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـکخراوی تێرۆریسـتی وه‌ک ئه‌لقاعیده ده‌سـتیان به که‌ره‌سـته‌ی ناوه‌کی ڕانه‌گات.
له ڕۆژی دووه‌می کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رنجی زۆریش درایه سه‌ر دوو وڵاتان که بانگهێشـتی کۆبوونه‌وه لووتکهیییهکه نه‌کرابوون، ئه‌وانیش ئێران و کۆریای باکور بوون.
سه‌رۆک له لاوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی چاوی به سه‌رۆکی چین که‌وت و گوتی چین به به‌شـداری له گفتوگۆکان بۆ دانانی ده‌سـتێـکی نوێی گه‌مارۆیان به دژی ئێران ده‌کات. هه‌ڵوێستی چین به ڕای زۆر له شـاره‌زایان گرنگه چونکه زیاتر هه‌ڵوێسـتی ئه‌وه بووه که دیپلۆماسی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناوه‌کی ئێران ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئێران دابنرێت زۆر له ئارادایه، وه‌لێ پـرسیار ئه‌وه‌یه ئایه گه‌مارۆکان چه‌نده کاریگه‌ر ده‌بن که ئێران ناچار بکه‌ن ده‌ست له پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوه‌کی ڕابگرێت.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌ڵه‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
عارف نادری ڕۆژنامه‌وان و چالاکی سـیاسی له کوردسـتانی عێراق.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئۆسـلۆی نه‌رویژ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی
عارف نادری ڕۆژنامه‌وان و چالاکی سـیاسی له کوردسـتانی عێراق.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئۆسـلۆی نه‌رویژ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی
http://www1.voanews.com/kurdish/news/hello_washington_16apr10-91061539.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر