ئیراده‌ی ئاشتی‌و دێموكراسی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، به تایبه‌ت له‌و كاته‌وه كه به ناو ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه یان ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن سه‌رجه‌م مافه‌كانی لێ زه‌وت كراوه، ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵی خۆی داوه كه بتوانێت له بچووكترین‌و دژوارترین ده‌رفه‌ته‌كانیش بۆ پێشخستنی دێموكراسی‌و هاتنه ئارای دیالۆگ كه‌ڵك وه‌ربگرێت. بزووتنه‌وه‌ی كورد له باكووری كوردستانیش وه‌كوو پارچه‌كانی دیكه له‌م بواره‌دا گه‌لێك هه‌نگاوی به‌نرخی هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. دامه‌زراندنی پارته‌كانی "ره‌نجی گه‌ل" (HEP ـ 1990)، "دێموكراسی" (DEP ـ 1993)، "دێموكراسی گه‌ل" (HADEP ـ 1995)، "پارتی گه‌لی دێموكراسی" (DEHAP ـ 1999)، "كۆمه‌ڵگای دێموكراتی" (DTP ـ 2005)و ... هه‌نگاو گه‌لێكی پراكتیك له‌و بواره‌دان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتاكه‌ش ئه‌و نیمچه دێموكراسییه‌ی توركیه به هۆی بوونی "ده‌وڵه‌تێكی شاراوه" هاوته‌ریب له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسایی، هێژمۆنیخوازیی سوپای تورك‌و رۆڵیان له بڕیاراتی سیاسی‌و هه‌روه‌ها دروستبوونی كه‌لێنێكی قووڵ له نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و تورك، لانیكه‌م به‌درێژایی 85 ساڵی رابردوو، ئه‌گه‌ره‌كانی مسۆگه‌ربوونی ئاشتی‌و قبووڵی ئیراده‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی جگه له توركی له‌و وڵاته‌دا به فیڕۆ داوه‌و ره‌تیكردۆته‌وه.
له‌م دوو ده‌یه‌ی دواییدا، ده‌وڵه‌تی تورگوت ئۆزاڵ له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا بووه. ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له لایه‌كه‌وه بڕیاری توندوتیژیی به‌رانبه‌ر به كوردان داوه، بۆ نموونه: "ره‌حم نه‌كردن به منداڵان‌و ژنان له خۆپێشاندانه‌كان" ، "هه‌ر كه‌س كه یه‌ك وڵات، یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ئاڵای قبووڵ نیه، وڵات به‌جێ بێلێت" ، "تۆمه‌تبار كردنیDTP به پشتیوانی له تیرۆر" و... ، له سونگه‌یه‌كی دیكه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته به به‌راورد له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كانی رابردوو‌و حیزبه‌كانی GHPو MHP، خاوه‌نی گوتارێكی دێموكراتیكتر بووه‌و به شێوه‌ی زاره‌كی له چه‌ند ساڵی رابردوو‌و به تایبه‌ت له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا باسی له "پڕۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دێموكراتیك" كردووه، پڕۆژه‌یه‌ك كه هیچكات به شێوه‌ی فه‌رمی نه‌كه‌وتۆته به‌رچاوی بیر‌وڕای گشتی‌و ناڕوون باسی لێكراوه. به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه گه‌لی كورد له باكووری كوردستان به رێبه‌راتیی DTP، وێڕای روونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێست‌و بیروبۆچوونی خۆی، پشتیوانی له كرانه‌وه‌ی دێموكراسی كرد. ره‌وتێك كه له‌گه‌ڵ خۆیدا هیوایه‌كی مه‌زنی بۆ چاره‌سه‌ری هێنایه ئاراوه. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش دادگای باڵای ده‌ستووری توركیه به بڕیارێك كه كۆمه‌ڵێك له شاره‌زایانی كاروباری توركیه وه‌كوو بڕیارێكی سیاسی ناوی ده‌به‌ن تاكوو بڕیاری سه‌داسه‌د حقووقی، جه‌ماوه‌ریترین پارتی باكووری كوردستانی داخست.
ئه‌گه‌رچی داخستنی DTP سه‌ره‌تا ئاڵۆزیی‌و گرژی‌و خۆپێشاندانی به‌رینی له باكووری كوردستان‌و هێندێك له شاره‌كانی توركیه‌دا به‌دواوه بوو‌و ته‌نانه‌ت بڕیاری كشانه‌وه‌ی 19 نوێنه‌ری دیكه‌ش له پارلمان درا. به‌ڵام بڕوا به دێموكراسی‌و ئیراده‌ی گه‌ل‌و پێویستیی پاشه‌كشه‌نه‌كردن له هه‌مبه‌ر هێز‌و لایه‌نه شه‌ڕخوازه‌كان كه قازانجی خۆیان له ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌و په‌راوێزنشینیی چالاكان‌و ناچالاكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا ده‌بینن، ئه‌ندامانی DTPی به‌و قه‌ناعه‌ته گه‌یاند كه "گیانی مرۆڤێك له داخستنی پارتێك گرینگتره"و پێویسته له تێكۆشان له چوارچێوه‌ی ده‌رفه‌ته یاساییه‌كاندا به‌رده‌وام بن بۆیه به پێی بڕیارێكی هه‌ره گرینگ، وێڕای دامه‌زراندنی BDP (پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی)و راگه‌یاندنی درێژه‌دان به چالاكیی پارلمانی‌و هه‌وڵی دروستكردنی گرووپێكی دیكه له پارلمان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپه‌رچی پلانه‌كانی ناكاریگه‌ركردنی كورد‌و پاڵپێوه‌نانی به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌ده‌نه‌وه. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی مه‌ده‌نی‌و جه‌ماوه‌ری له چوارچێوه‌ی ئۆرگانیزمێكی نه‌ته‌وه‌یی كه خاوه‌نی سیاسه‌ت‌و مێتۆد‌و رێكاری مۆدێڕن‌و دێموكراتیك بێ هه‌م ده‌توانێ ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هێزی كورد وه‌كوو كارتێكی سه‌ربه‌خۆ له هاوكێشه‌كاندا قورسایی تایبه‌تی هه‌بێت‌و حیسابی له سه‌ر بكرێت‌و هه‌م مه‌یدانی بیانووداتاشینی دوژمن‌و شه‌ڕخوازییه‌كانی به‌رته‌سك بكاته‌وه. دامه‌زراندنیBDPو به‌رده‌وامیی چالاكیی پارلمانتارانی كورد ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كورد ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی هه‌لومه‌رجه سه‌پاوه‌كانی هێزی باڵاده‌ست‌و رێگه‌ی تۆرانی سیاسی ناگرێته به‌ر‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به بڕوا به دێموكراسی‌و ئیراده‌ی گه‌ل، ئه‌تمۆسفێڕیكی نوێ بێنێته ئاراوه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر