لاوانی رۆژههڵاتو
هه‌ڕه‌شه‌ی فێنده‌مێنتالیزمی ئیسلامی
بۆ خه‌بات له‌گه‌ڵ تاریكی‌دا، تیغ ناكێشم، به‌ڵكوو ئاگر هه‌ڵده‌كه‌م. "زه‌رده‌شت"
یه‌كێك له هه‌ره گرینگ‌ترین گرفته‌كانی كورد چ وه‌ك تاكو چ وه‌ك كۆمه‌ڵ، نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌و گشتگیر له ئاست هه‌لومه‌رجی زهمهنیو دۆخ‌و فه‌زاكانی هه‌بوو بووه، یان به واتایه‌كی دیكه، ئێمه وه‌كوو كورد له بواری تیۆرییه‌وه نه ته‌نیا لاواز، به‌ڵكوو تووشی قه‌یرانێكی سه‌ره‌مڕ بووین. ئه‌م فه‌قری تیۆریكه، خۆی له خۆیدا، سه‌رچاوه‌ی زۆر دیارده‌ی نهرێنیو خه‌ساری جیددی‌و قه‌ره‌بوونه‌كراوه بووه، یان ئه‌وه‌ی كه بوار‌و بهستێنگهلێك كه ده‌مانتوانی بیانخه‌ینه خزمه‌تی په‌ره‌ئه‌ستاندنی شۆڕش‌و وشیاریی نه‌ته‌وایه‌تی، رێك به پێچه‌وانه‌وه، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می، یان بێبه‌رنامه‌یی له بواری فهرههنگسازیو، گرینگینه‌دان به لایه‌نێك له لایه‌نه پێكهاته‌یییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، رووبه‌ڕووی به‌ربه‌ستێكی كردۆینهتهوه كه بۆته به‌شێك له واقیعی تاڵی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌و، له زۆر كاتی ههستاریشدا، ره‌نج به خه‌ساری كردوین. یه‌ك له‌و راستییانه كه له كوردستان، رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و ئێران‌دا، حاشای لـێ ناكرێت، به ره‌سه‌ن بوونی دیارده‌ی ناڕهسهنو ئاڵۆز‌و قه‌یران خوڵقێن وه‌كوو ره‌وتی ئیسلامی سیاسییه، كه به‌ته‌واوی هاوه‌رده، گرێدراوو دهسكردن. ئه‌م ره‌وته له رێگه‌ی دروستكردنی ترس‌و وێناكردنی ئه‌و ترسه (ئه‌م دنیایی‌و ئه‌و دنیایی)، هه‌روه‌ها ئاڵۆزكردنی فه‌زاو یاریكردنی پارادۆكسیكاڵ به چه‌مكه‌كان‌و، تێكه‌ڵكردنی ئایین‌و دێموكراسی‌و، كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو تێكنۆلۆژیای سهردهمو مۆدێڕن بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سهلهفییهتو سووراو سپیاوكردنی ئیدئۆلۆژیی كۆن به سیمایه‌كی نوێ، دینامیزمێكی رووخێنه‌رن. رووخێنه‌ر به‌و واتایه كه ئه‌وان له ژێر ناوی ره‌خنه‌گرتن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌موو به‌هاو هێژایییهكانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كوو كورد‌و، هاوكاتیش له فه‌زایه‌كی تهمومژاویو بوومهڵدا، خۆیان له به‌رپرسایه‌تیی مێژووی رهشو به‌سه‌رهاتی تاڵ‌و نه‌هاتی ئه‌م نه‌ته‌وه، كه شهقڵو جێ په‌نجه‌ی ئه‌وانی پێوه دیاره‌و، خۆشیان به ههنووكهشهوه، هێزی پێشڕه‌وی سه‌پاندنی شهوهزهنگو سنووركێشانو بڤه‌و پاشهڤڕۆییبوون، ده‌دزنه‌وه. ئه‌وان هه‌م دهسهڵاتنو هه‌م ئۆپۆزیسیۆن، هه‌م به‌شداری فه‌رمانڕه‌وایی داگیركهرنو هه‌م خاوه‌نی ناوی بهرههڵستكارو دینامیزی گۆڕانكاری له دهسهڵاتو جڤاكدا. ئه‌م شێوه ههڵسوكهوتو خۆحه‌شاردانه، بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ده‌رفه‌تی ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان تا راده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر نه‌لواو بێت‌و ئه‌وان بتوانن به ده‌ربڕینی رادیكاڵانه‌ی ئایینتهوهری نانهتهوهییو به‌ناو مرۆڤدۆستانه‌و یه‌كسانیخوازانه، به‌شێكی به‌رچاو له هێزی ئه‌كتیڤی لاوان به‌ره‌و پشتگیری له ئامانجه‌كانی خۆیان راكێشن، كه بێگومان له‌و شوێنانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كه جیاوازیی ئایینزایی له‌گه‌ڵ داگیركه‌ری زاڵ هه‌یه، ده‌توانێ ئاكامی دڵته‌زێنیشی لـێ بكه‌وێته‌وه. راستی ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌كوو هێزێكی نهتهوهییو پێشه‌نگ له هه‌مبه‌ر ئه‌م راستییه تاڵه به‌جۆرێك له جۆره‌كان دۆشدامانینو به جۆرێكیش ته‌نیا وه‌كوو بینه‌رێك له گۆڕهپانهكهداین. ئاخۆ تیۆری‌و ئاڵترناتیڤی ئێمه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌دوای ئاوه‌ها بیرۆكه‌یه‌كی چه‌واشه‌و بهلاڕێبهرانهدا كه‌وتوون چیه‌و چلۆن ده‌توانین به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ له نه‌ته‌وه، ئه‌ندێشه‌و باوه‌ڕمه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تی‌و سێكۆلاریزم وه‌كوو بنه‌مایه‌ك، بتوانین وێڕای تیشك خستنه‌سه‌ر راستییهكانو قه‌ناعه‌ت پێهێنانو به‌رجه‌سته‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندیی تاكو نه‌ته‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و مه‌ترسییه بین به گه‌ڵاڵه‌و تیۆری‌و شێوازێكی شیاو‌و زانستی‌و ئاوه‌زمه‌ندانه، ئاڵترناتیڤو به‌رپه‌رچی، لادهرییهك بین‌و كه خۆی وه‌كوو حه‌قیقه‌ت ناوزه‌د دهكاتو توانای گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندن‌و ههمهگیربوونیشی هه‌یه. بۆ ده‌ركه‌وتنی هه‌رچی زیاتری مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ره‌وته ناڕه‌سه‌نه، ته‌نیا وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی كرده‌وه‌كانی "حیزبوڵڵای كوردستان له باكووری كوردستان"، "جوندولئیسلام"، دژ به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له‌و پارچه‌یه، "ئه‌نسارولئیسلام"و ئیسلامییه فناتیكو توندئاژۆوه‌كانی دیكه، كه دوایین نموونه‌كانی "شێخ زانا"و "سه‌ربڕینی لاوی سه‌قزی"و ... بوون، باشترین به‌ڵگه‌یه، چونكه ئه‌وان چ له قۆناخی پێش ئازادی‌و چ له قۆناخی پاش رزگاریدا، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردهییو ئاماده له نێو ماڵی ئێمه‌دان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر