سه‌ره‌ڕۆیه‌تیی ئیسلامی و ئۆپۆزیسیۆنێك له لم
زنجیره رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ده‌یه‌م له ئێران‌دا، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه جارێكی دیكه چیه‌تیی راسته‌قینه‌ی سیستمی فه‌رمانڕه‌وای به راشكاوی و رووتی پیشان دا، هاوكاتیش لاوازی و بێ پێگه‌یی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیی به‌رجه‌سته‌تر كرد.
خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له نۆێژی هه‌ینیی تاران‌دا گوتی:" دژبه‌رانی ئێمه، هێشتاكه‌ش خه‌ڵكی ئێرانیان نه‌ناسیوه". ئه‌مه خۆی له خۆیدا قسه‌یه‌كی راسته. باشترین به‌ڵگه‌ش رابوونه‌كانی ئه‌م دواییه‌یه كه خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو پاش سێ ده‌یه چاوه‌ڕوانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، دیسانه‌وه هیوایان به گۆڕانكاری له نێو چه‌قی ده‌سه‌ڵات و پێكهاته‌ی ریفۆرم هه‌ڵنه‌گری ئیسلامی‌دا به‌ست و ئیراده‌ی خۆیانیان راده‌ست به كه‌سانێك كرد كه پێشینه‌و دۆسییه‌ی ئه‌وانیش هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتدارانی بناژۆخوازی هه‌نووكه‌یی بوو. به‌ڵام له نه‌بوونی هیچ چه‌شنه دیسكۆرس و ئاڵترناتیڤێكی گه‌لی و خاوه‌ن پرۆگرامدا، گه‌ل كامین رێكار تاقیبكاته‌وه‌و كامین رێباز له پێش بگرێت. چوونكه له ئێران‌دا، نه كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و بیاڤێكی به‌هێزی مه‌ده‌نی بیچمی گرتووه‌و نه دێموكراسییهكی ئۆرگانیزه‌كراو له ئارادایه تا خه‌ڵكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و هێزی مرۆڤیی چالاك بتوانن له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، پاشه‌كشه به سه‌ره‌ڕۆیه‌تی بكه‌ن و ده‌سكه‌وته‌كانیان بپارێزن. بۆیه خه‌ڵك له چاخی كۆتایی قاره‌مان و كاریزمادا، هه‌ڵوه‌دای پێشهنگێكن كه زاڤرو ئیراده‌ی خاوه‌نداری له نرخدان و ئارمانجه‌كانی ئه‌وانی هه‌بێت. بۆیه بزه‌ی سه‌ر لێوه‌كانی خاته‌می یان شه‌پۆلی سه‌وزی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌یه‌ی كوشت و بڕی 60ی هه‌تاوی، له چواره‌مین ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك په‌لكێش و لایه‌نگری خۆی ده‌كات. له حاڵێكدا ئه‌وان نه‌ك مزگێنیبه‌خشی داهاتوویه‌كی جیاواز، به‌ڵكوو به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌هاكانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوییان به‌رز كردبوه‌وه. ده‌یه‌یه‌ك كه زیاتر له هه‌موو پێناسه‌یه‌ك، هه‌ڵگری واتای تۆقان، هه‌ڕه‌شه، مه‌رگ و بێده‌نگییه. به‌ڵام ئاخۆ هۆكاره‌كانی دڵخۆشبوون و پشتبه‌ستن به دنیای وێناكراوی چه‌په مه‌زهه‌بییه تاقیكراوه‌كان له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه. جگه له ناكارایی ئۆپۆزیسیۆنێك كه بێجگه له راگه‌یه‌ندراوه كاتییه‌كان، هیچ ره‌نگ و دهنگیكیان نیه‌و له لای نه‌وه‌ی نوێی پاش شۆڕش نامۆ‌و غه‌ریبن و له نێو نه‌سڵی كۆنیش پێگه‌یه‌كی له‌رزۆكیان هه‌یه. بۆ نموونه ئێرانیانی په‌نابه‌ر له وڵاتانی رۆژئاوایی و ئه‌مریكا نزیك به پێنج میلیۆن كه‌سن و زۆربه‌شیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزی خوێندنن و به هه‌زاران خاوه‌ن سامانی گه‌وره‌شیان تێدایه‌و ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێوان 600 تا 800 میلیارد دۆلار سامانیان هه‌یه. به‌لام به‌م هه‌موو هێزه مرۆڤی و ماددییهشهوه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ته‌له‌ڤیزیۆنێكی نه‌ته‌وه‌یی كه ده‌نگ و ره‌نگی ئۆپۆزیسیۆن یان به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆن بێ، دابنێن. ته‌نانه‌ت به هۆی پرش و بڵاوی و نایه‌كانگیری ریزه‌كان و نه‌بوونی هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان یه‌كێك له كۆسپ و له‌مپه‌ڕه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتن و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی دڵساردیی سیاسی له پانتای گشتیدان و ره‌وتی رووداوه‌كان نوێنگه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌م ساڵانه‌دا هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان له سه‌ر هاتنه ئارای رووداوه‌كان و دروستكردنی قه‌یرانی سیاسی یان مودیرییه‌تی رووداو‌و قه‌یرانه له ناكاو‌و خۆڕسكهكانیان هه‌بێ، یان خاوه‌ن گوتار‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ك بن كه له گه‌ڵ واقیعی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران‌دا ته‌باو گونجاو بێت. بۆیه خه‌ڵكیش تووشی سهرگهردانییهك هاتوون كه به جێگه‌ی پێڕه‌وكردنی رێبازێكی راسته‌قینه له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، دیسانه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خودی ده‌سه‌ڵات و به دوای رووناكاییهك له نێو دڵی تاریكی‌دا ده‌گه‌ڕێن. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی داتاشینی به‌رده‌وامی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌سكرد له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی خۆیدایه، كه له‌و رێگه‌وه هه‌م میكانیزمی كونتڕۆڵی نه‌یارانی خۆی دابین ده‌كات و هه‌م ئۆپۆزیسیۆن و واتای به‌ره‌نگارییش له نێوه‌ڕۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی به‌تاڵ ده‌كاته‌وه. پلانێك كه هه‌موو قازانجه‌كه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تێچووهكهیشی له سه‌ر ئه‌ستۆی خه‌ڵكێكه كه له نه‌بوونی پلاتفۆرمێكی هاوبه‌ش و هێزێكی به‌رپرسدا، له نێو بازنه‌یه‌كی بۆشدا ده‌خولێنه‌وه. هه‌ڵبه‌ت حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه له ره‌وتی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، ئه‌گه‌رچی به‌شێك له خه‌ڵك و به‌ره‌ی ریفۆرمیستی حكوومه‌تی له یه‌ك ریزدا بوون، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك به‌و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه متمانه‌ی ته‌واوی نه‌بوو. به‌ڵكوو هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌یانه‌ویست لایه‌نی دیكه بكه‌نه ئامرازێك بۆ پێشخستنی مه‌به‌سته‌كانی خۆیان، كه بۆ ریفۆرمخوازان وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو‌و بۆ خه‌ڵكیش پاشه‌كشه به رێژیم و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی و هه‌ڵڕژانی نفره‌تی په‌نگخواردوویان و گرینگتر له هه‌مووی شه‌قكردنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كده‌ستی كۆماری ئیسلامی و به گژدادانیان له نێو یه‌كتردا. بۆ نموونه 90 له سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ره‌وتی خۆپیشاندانانهكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بوون، تاكوو داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن. ته‌نانه‌ت دروشمی سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌رانیش " مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر " كه مه‌به‌ستی خامنه‌ییه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه. بۆیه ده‌بینین له نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی راسته‌قینه‌و گه‌لی له ئاستی سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ئه‌و هێزو پوتانسییهلهی كه ده‌بێ له خزمه‌تی دابینبوونی دێموكراسی و مافی شارۆمه‌ندیدا بێت، ده‌بێته كارتی كایه‌ی باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتخوازی نێو ده‌سه‌ڵاتێك كه بڕوای به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سامان نیه‌و خه‌ڵك به "صغیر"(ناباڵغ)گه‌لێك ده‌زانێ كه پێویستیان به "قیم"(سه‌رپه‌رشت) هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له ئاكامدا خه‌مساردیی سیاسی-كۆمه‌ڵایه‌تیی لێده‌كه‌وێته‌وه. دیارده‌یه‌ك كه تۆتالیتاریزم پێویستیی پێیه‌تی تا له نه‌بوونی شارۆمهندو تاكی به‌رپرس، وهڵامخوازو مافویستدا، كه هه‌وێنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بیاڤێكی گشتیی به‌هێزه، به دڵنیاییه‌وه مانه‌وه‌ی سیستمی سۆڵتانیزمی خۆی گه‌ره‌نتی بكات و ئه‌گه‌ری هه‌موو مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه كه به‌رهه‌می ئیراده‌ی گه‌ل بێت، لانیكه‌م له كورتخایه‌ندا له‌بار به‌رێت. به‌م پێیه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، نه‌ك له به‌هێزی، ره‌وایی و گه‌لیبوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، به‌ڵكوو سه‌رچاوه‌گرتوو له بێ پرۆژه‌یی ئۆپۆزیسیۆنێكی شپرزو سیاسه‌تێكی ناڕوون و نه‌گونجاو له گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌ڵانی ئێرانه، كه هێندێكجاریش به جێگه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌وان له به‌ره‌ی حكوومهتیدا داده‌نێت. هه‌روه‌ها حاشا له‌وه‌ش ناكرێ كه "نه"گوتن به كۆماری ئیسلامی، به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌دا، به واتای "ئه‌رێ"گوتن به ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئێران و په‌سندكردنی ئه‌وان وه‌كوو ئاڵترناتیڤی پاش رووخانی رێژیم نیه. چوونكه هه‌ڵویستی سیاسیی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵكی ئێران، بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ری نه‌ك هۆكاری شانازی به‌ڵكوو ئامیانی شه‌رمه‌زاری و به خۆداچوونهوهیانه. خه‌ڵكێك كه به جێگه‌ی هیواداربوون به ئه‌وان له نێوان ناوه‌ندی سیستمێكی سه‌ره‌ڕۆدا به دوای داڵده‌و په‌نایه‌كدا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌مه‌ش مرۆڤ به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت كه ئۆپۆزیسیۆنی هه‌نووكه‌یی به هۆی ناكارامه‌یی و بێ كرداریی سیاسییانه‌وه، نه ته‌نیا دینامۆی تێپه‌ڕین بۆ دێموكراسی نین، به‌ڵكوو فه‌زای به‌ره‌نگاری خهڵكیانیش به نادهروهستبوونی دێموكراتیك و شۆڕشگێڕانه، ته‌م و مژاوی كردوه‌و جڤاتیان له سه‌ربزێوی و جموجۆڵی سیاسی له سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا ده‌سته‌وه‌ستان هێشتۆته‌وه.
دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی-دێموكراتیكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كاتێك كه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی چه‌ند شارێكی ئێران رووبه‌رووی نسكۆ ده‌بێته‌وه، ده‌ڵێت:" پرش و بڵاوی و نه‌بوونی رێكخستنێكی سیاسی له نێوان ئۆپۆزیسیۆن، له راستیدا بۆته هۆكاری پرش و بڵاوی خه‌ڵكی ئێران...،خه‌ڵكی ئێرانیش بێ ئامانجن، واته ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه فۆرمووڵه نه‌كراون". هه‌روه‌ها گوتوویه:" ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامیی راگرتووه، هێزو نفوزی خۆی نیه، به‌ڵكوو لاوازی هێزو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه، واته هێزی رێژیم له لاوازی ئۆپۆزیسیۆن دایه". خوێندنه‌وه‌یه‌ك كه پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو ده‌یه له تیرۆربوونی ئه‌م شۆڕشگێڕه بلیمه‌ته‌دا، هێشتاش ده‌ردی چاره‌سه‌ر نه‌كراوی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامییه. ئۆپۆزیسیۆنێك كه خۆیشی نه‌ك هۆكاری متمانه‌و دڵنیایی نیه به‌ڵكوو ئامانجی ره‌خنه‌ی توند‌و لۆمه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی.
یه‌كێك له سیاسه‌توانانی سویدی ئه‌ڵێ:" ده‌توانرێ كرده‌وه‌ی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌ر یه‌ك وڵات‌دا، تا راده‌یه‌كی زۆر له ده‌لاقه‌ی كرده‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه بناسێ".
*تێبینی:
پێویست به ئاماژه‌یه، ئۆپۆزیسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی-دێموكراتیكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی 63 ساڵه‌یه‌و هه‌ڵقۆڵاوی ویست و ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و رێبه‌رایه‌تیی پێشڕه‌وی جووڵانه‌وه‌یه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا له یه‌ك خانه‌دا دانانرێن.
Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر