مێژوویه‌ك له‌بێبه‌شی
راسته مێژووی كورد، مێژووی بێبه‌شی و سه‌ركوتی به‌رده‌وام له بێ ده‌نگیدا بووه.به‌ڵام له‌م نێوه‌دا رۆژئاوای وڵات رووبه‌رووی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌مڕ بووه.رۆژئاوا كه به‌شه بچووكه‌كه‌ی كوردستانی كۆلۆنی له ژیِر هێژمۆنی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی سووریه‌ی كۆلۆنیالیزم دایه، زیاتر له ده له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته پێكدێنن.به‌ڵام رێژیمی سووریه‌ش هه‌ر وه‌كوو داگیركه‌رانی دیكه، نه‌ته‌نیا نكۆڵی له بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خاكی كوردستان له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سكردو زۆره‌ملیانه‌ی خۆیدا كردووه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت ئاماده‌ش نه‌بووه وه‌كوو شارۆڤه‌ندێكی پله خوارتر له شارۆڤه‌ندانی عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته‌ش، سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان پێی بدات.بۆیه به درێژایی زیاتر له نێو سه‌ده‌ی رابردوو وه‌كوو كۆچبه‌رانێك له قه‌ڵه‌م دراون كه خاكی عه‌ره‌بستانیان(سووریه) پاوان كردووه. هۆڤانییه‌تێك كه نموونه‌ی له مێژووی نۆێدا به ئه‌سته‌م و ده‌گمه‌ن ده‌ست ده‌كه‌وێت.
له‌م راستایه‌دا چه‌ندین پلانی نهێنی و ئاشكرا بۆ ته‌عریب و ئاسیمیله‌كردنی كورد جێبه‌جێ كراوه.له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی "پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی"دا، رێژیم هه‌وڵی گۆڕێنی دیمۆگرافیای ناوچه‌ی كوردنشینی "حه‌سه‌كه"ی دا، له لایه‌كی دیكه‌وه پرۆژه‌ی دروستكردنی نێوانێكی پێكهاتوو له عه‌ره‌به‌كانی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كورده‌كانی رۆژئاوای وڵات به درێژایی 850 كیلۆمێتر سنووری هاوبه‌ش له گه‌ڵ باكوور‌و هه‌ر وه‌ها باشووردا خسته ده‌ستووری كاری خۆیه‌وه.له درێژه‌دا له 5ی ئۆكتۆبری 1962دا، زیاتر له 300 هه‌زار كوردی رۆژئاوا، پێناسه‌یان لێ ئه‌ستێندرایه‌وه‌و له هه‌موو مافێكی هاووڵاتیبوون بێبه‌ش كران.له ساڵی 1963دا حیزبی به‌عس سنووری پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی له كوردان چۆڵ و عه‌ره‌بی له جێیان نیشته‌جێ كرد، كه له ساڵی 1973 به دواوه ره‌وتێكی خێراتری به خۆوه بینیوه.له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا، نه‌ورۆزه خۆێناوییه‌كانی رۆژئاوای وڵات به تایبه‌ت به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆزی خۆێناویی 2004، نموونه‌ی زه‌قی داگیركاری و پابه‌ند نه‌بوون به پره‌نسیپه مرۆڤییه‌كان و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی بوو.
پاش رۆخانی رێژیمی به‌عس له عێراقداو كه‌وتنه رۆژه‌ڤی گه‌ڵاڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له نوامبری 2003دا، رێژیمی سووریه‌ش یه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو كه كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌وگه‌ڤی ئه‌مریكاو شیمانه‌ی گۆڕانكاری قووڵ له‌و وڵات‌دا هاته ئاراوه.تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری له لوبنان، ده‌ركرانی سوپای سووریه له‌و وڵاته، دزه‌كردنی تیرۆریستان له خاكی سووریه‌وه بۆ عێراق، هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ ئێران و حیزبوڵڵا‌و حه‌ماس، ته‌شكگرتنی ئۆپۆزیسیۆنی ئاڵترناتیڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به رێبه‌رایه‌تی عه‌بدولحه‌مید خه‌دام و...،كۆمه‌ڵه فاكته‌رێك بوون كه ئه‌گه‌ری گۆڕانی زیاتر ده‌كرد.له ژێر ئه‌م گوشارانه‌دا، به‌شارئه‌سه‌د، چه‌ندین جار له‌م ساڵانه‌دا به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری گرفتی نزیكه‌ی 500هه‌زار كوردی بێناسنامه‌و بێبه‌ش له خزمه‌تگوزارییه حكوومه‌تییه‌كانی دا، به‌ڵام ئێستاكه كه ئه‌گه‌ری هێرشه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ر سووریه له ئارادا نییه، سووریه وێڕای پشتیوانی فه‌رمی خۆی له هێرشی سه‌ربازی توركیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له زستانی رابردوودا، هه‌نووكه‌ش به ده‌ركردنی بڕیاری ژماره 49ی ساڵی 2008ی رێژیمی سووریه(مه‌رسومی 49)، كۆسپ و له‌مپه‌ڕی له به‌رده‌م خاوه‌ندارێتی و كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و خانووبه‌ره، بیناسازی، وه‌به‌رهێنان و ته‌نانه‌ت به‌كرێدانی زه‌ویه كشتووكاڵییه‌كانیش دروست كردووه، كرده‌وه‌یه‌ك كه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ به دوای كۆچبه‌ركردنی خه‌ڵكی كورد له ناوچه‌كه، په‌رچقاندن و ئاوارته‌كردنیان له زێد‌و په‌رته‌وازه‌كردنیان له ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه.
كوردانی رۆژئاوا له بواری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، كوردستانی بوون و نرخ دایین له‌م پێناوه‌دا، ئه‌گه‌رچی به هه‌ژمار كه‌م بوون، به‌ڵام به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌و راستییه، زۆرترین تێچوویان ته‌رخان كردووه.ئه‌وان هه‌میشه پاڵپشتی ماڵی و گیانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردی باشوور‌و باكوور له رۆژه سه‌خته‌كاندا بوون و ته‌نانه‌ت زۆرجاران له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی پارچه‌كانی دیكه، ئاماده بوون به شێوه‌ی كاتی به‌رانبه‌ر به داخوازییه ره‌واكانی خۆیانیش بێ ده‌نگ رابووه‌ستن.بۆیه له ئاوه‌ها هه‌لومه‌رجێكی دژوار‌و ئه‌سته‌مدا كه كورده‌كانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی وڵات تێدا ده‌ژین و به شێوه‌ی سیستماتیك و رۆژانه رووبه‌رووی توند‌و تیژی رووت، تۆقاندن، تیرۆر‌و بێبه‌شكردن له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت شارۆمه‌ندی ده‌بنه‌وه، ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد به گشتی، به تایبه‌ت پارت و رێكخراوه كوردییه‌كان و كوردانی نێشته‌جێی هه‌نده‌رانه كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كانی به‌رده‌ستیان، به خۆپێشاندان و مانگرتنی به‌رده‌وام، راگه‌یه‌نه‌كان، بیروڕای گشتی جیهانی، وڵاتانی دێموكرات و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كان له سڕینه‌وه‌ی ره‌گه‌زی و ژینۆسایدی سپیی گه‌لی كورد له كوردستانی بنده‌ستی سووریادا ئاگادار‌و ناچار به هه‌ڵوێست گرتنیان بكه‌ن.چونكه به‌رجه‌سته‌بوونی پرسی كورد له هه‌ر به‌شێكی كوردستاندا، كه‌وتنه رۆژه‌ڤی پرسی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی دابه‌شكراوو داگیركراو دایه....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر