مێزگردێـک ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامبوونی ناڕه‌زایی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران له به‌رامبه‌ر ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا
له لایه‌ن موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم دووشه‌ممه, 03 ی مانگی پـێنج 2010

:وێنه‌ی AP
م
هه‌رچه‌نده زیاتر له مانگێکی ماوه بۆ یه‌که‌م سـاڵیادی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رکۆماری ئێران که سـاڵی پار له 12 ی مانگی شه‌ش له‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو، له چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو دوو ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن میر حسێن موسه‌وی و مه‌هدی که‌ڕووبی داوایان له خه‌ڵـکی کرد له‌و ڕۆژه‌دا به‌شـداری له خۆپـیشـاندانی ئاشـتیخوازانه بکه‌ن، وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته داوایان له ڕێـکخراوه‌کان کرد مۆڵه‌ت به ڕه‌سمی له حکومه‌ت وه‌ربگرن.
به ڕای زۆر له چاودێران ئه‌م ڕۆژه خاڵێـکی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ به‌رهه‌ڵـستیکردنی زه‌ق و ئاشـکرا به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری که ئه‌نجامه‌کان بۆ گه‌ڕی دووه‌م مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادیان به سه‌رکۆمار ڕاگه‌یاند، وه لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن حکومه‌تیان تاوانبار به فرتوفێڵ کرد و له پاش ئه‌وه‌ش خۆپـیشـاندانی گشـتی به‌ڕێوه‌چوون.
که بوو به مایه‌ی ده‌سـتگیرکردنی سه‌دان ڕۆژنامه‌وان و بزاڤکاری سیاسی و کوژرانی ده‌یان که‌س.
له‌م هه‌فته‌یه له مێزگردمان تیشک ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌وه که بزانین ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که زۆر جار به بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ناوده‌برێت ئێسـتا له چ قۆناغێـکدایه؟
بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش هاوکارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کرد:
مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
عارف نادری، ڕۆژنامه‌وان له کوردسـتانی عێراق.
مه‌سعود کوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له ئێران.
عارف نادری، ڕۆژنامه‌وان له کوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی
http://www1.voanews.com/kurdish/news/round_table_1may10-92645934.html
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر