ترۆپكی مرۆڤایه‌تی
كاتێك باس له مرۆڤ بوونی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست ئه‌و تاكه خاوه‌نبیرو به‌رپرسانه‌ن كه خاوه‌نی ویژدانی مرۆڤی‌و خه‌سڵه‌ت‌و گه‌وره‌یی‌یه‌كانین، بیرده‌كه‌نه‌وه‌و، خاوه‌نی به‌رپرسایه‌تی له ئاستی تاك، كۆمایی‌و جیهانین‌و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی جیهانبینی تایبه‌ت به خۆیانیشن‌و زاوری مرۆڤ بوون‌و خاوه‌نداری له به‌ها‌و خه‌سڵه‌ته مرۆڤییه‌كانیان هه‌یه‌و تێگه‌یشتنی زیاتریان، پێگه‌یشتوویی زیاتریان ده‌سته‌به‌ر ده‌كا‌و توانای زانین‌و ناسینی ره‌نجی مرۆڤ بوون‌و خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن له هه‌مبه‌ر مرۆڤدا پێیان ده‌به‌خشێت. ره‌نجێكی قووڵ‌و ژانێكی ئه‌سته‌م كه له ئاكامدا تاك ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپكی مرۆڤایه‌تی‌و شیاوی ناو‌و نازناوی به‌رزه‌مرۆو كه‌ڵه‌مرۆڤی ده‌كات. یه‌كێك له ده‌ركه‌وت‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوه‌ها مرۆڤگه‌لێك نه‌ك ته‌نیا توان‌و وره‌ی فامكردن‌و خاوه‌نداری له ئازادی‌و ماڤ‌و گهورهیییهكانی خۆدی خۆی، به‌ڵكوو هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی‌و داكۆكی كردن‌و به‌رگریی له ئه‌ویتر‌و نرخ دایین له پێناو ئه‌ویترێكدایه كه ئێمه‌یه.
له نێو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كانی كوردستاندا، به داخه‌وه زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و جۆره مرۆڤه هه‌ڵكه‌وتانه‌ی كه ئاماده بووبن بۆ ئه‌ویتری خۆیان كه كورده‌كانن، نرخ بده‌ن‌و له به‌رامبه‌ریاندا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی مرۆڤی بكه‌ن. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بۆته هۆكار و ئامیانی ئه‌وه‌ی كه دیوار‌و سنووره درۆێن‌و رۆڵه‌تییه نابنه‌ڕه‌تییه‌كانی نێوان تاكه‌كان‌و گه‌لی كورد‌و گه‌لانی جیرانی هه‌روا به ئه‌ستووری‌و قایمی بمێنێته‌وه. دیارده‌یه‌ك كه به‌ر له هه‌موو شتێك مرۆڤ بوون‌و چیه‌تی‌و خسڵه‌ته مرۆییه‌كانی هه‌موومان پێكه‌وه ده‌خاته ژێرپرسیاره‌وه، چوونكه مرۆڤ به بیر‌و به‌رپرسایه‌تییه مرۆڤییه‌كانییه‌وه، هه‌ڵگری ناوی مرۆڤه.
یه‌كێك له‌و مرۆڤه دیارانه، گه‌وره پیاو و زانای تورك، پرۆفیسۆر ئیسماعیل بیشێكچییه، كه ساڵانێكه تێكه‌ڵ به خه‌م‌و ئازاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و له‌و پێناوه‌دا، گه‌یشتۆته لووتكه‌ی بوون‌و مانه‌وه‌و، ئافراندن‌و نواندن‌و لێڕوانینێكی دیكه‌ی به‌رانبه‌ر به ئه‌ویتر وێنا‌و كرده‌یی كردووه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له ئێرانیشدا خه‌ریكه ئاوه‌ها ویژدان‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ك له بیاڤی گشتی‌و له ناخی هێندێك تاكدا، بیچم ده‌گرێ‌و ده‌رده‌كه‌وێت. یه‌ك له‌و كه‌سانه، رێزدار "جه‌واد عه‌لیزاده"یه كه لانیكه‌م له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا، به شێوه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌و زانایانه خاوه‌نداری له ماڤ‌و ئازادییه پێشێلكراو و زه‌وتكراوه‌كانی كوردستانیان ده‌كات‌و له‌م پێناوه‌دا، لانیكه‌م دوو كه‌ڕه‌ت راپێچی ئاشویتزی مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵاتدار كراوه. رێزدار عه‌لیزاده، ئه‌و جۆره‌ی كه له گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی زیندان‌و لێدوان‌و كرداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌یدا ده‌رده‌كه‌وێت. باوه‌ڕمه‌ندییه‌كی ته‌واوی به مافی چاره‌نووسی كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت مافی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ش هه‌یه‌و ئاماده‌یه نرخی ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه مرۆڤییه‌ش بدات. بۆیه "جه‌واد"و "جه‌واد"ه‌كان مرۆڤه گه‌یشتووه‌كان به ترۆپكی مرۆڤایه‌تین‌و مرۆی پێگه‌یشتووی تێگه‌یشتوون، كه به ئاماده‌بوون له پانتایی‌و كه‌وشه‌نی گشتی‌و تاقه‌ت هێنان‌و شان دانه‌به‌ر بارقۆڵی ره‌نجه ئینسانییه‌كان، به‌رهه‌مێهێنه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌یی‌یه مرۆڤییه‌كان‌و به‌ستێن سازی جڤاك‌و دنیایه‌كی ناتوندوتیژ‌و تاك‌و كۆماگه‌لێكی دلۆڤان‌و به‌رپرسیار له هه‌مبه‌ر خۆد، یه‌كتر‌و ئه‌ویتردان.
***
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر