كۆماری ئیسلامی،
قه‌یرانی ره‌وایی‌و دژوازیی گوتار
یه‌كێك له كێشه‌وبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، وه‌كوو سیستمێكی توتالیتێر‌و ناباو، خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گوتاری سه‌رده‌م‌و شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی دلخواز‌و زاڵ له جیهاندا بووه. سه‌رده‌می ئه‌وكات دامه‌زرێنه‌رانی ناچار كرد كه دوو چه‌مكی تیئوكراسی‌و كۆمارییه‌ت كه له بنه‌مادا دژبه‌ری یه‌كتر بوون، تێكه‌ڵ‌و عه‌نتیكه‌یه‌ك عه‌ینه‌كێك به ناو "كۆماری ئیسلامی"ی لـێ دروست بكه‌ن. له حاڵێكدا بۆ خۆیانیش بڕوایان به "حكوومه‌تی ئیسلامی" بێ هیچ پێشگر‌و پاشگرێك بوو. شێوازێك كه له‌وێدا، كۆمارییه‌ت واته خه‌ڵك به "صغیر" (ناباڵغ) له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن‌و پێویستیان به "قیم" (سه‌رپه‌ره‌ست)ێك هه‌یه، كه ئه‌ویش له‌لایه‌ن خوداوه دیاری ده‌كرێت. بۆیه ده‌بینین له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا، كۆمارییه‌تی رێژیم قه‌ت له پراكتیكدا ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بووه. ئه‌گه‌رچی به رواڵه‌ت پارلمان، هه‌ڵبژاردن و جۆره به ناو سیستمێكی نوێنه‌رایه‌تی له ئارادا بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی‌و مژاره گه‌نگه‌شه هه‌ڵگره‌كانی نێوان لایه‌نگرانی رێژیم‌و ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتیك بووه. چوونكه له سیستمێك‌دا كه بڕوای به ئیراده‌و خواستی خه‌ڵك نه‌بێت‌و بنه‌مای ره‌وایی خۆی بۆ متافیزیك‌و ئیمامی ونبوو بگه‌ڕێنێته‌وه، دامه‌زراوه‌كان‌و پرۆسه سیاسی‌و یاسایی‌یه‌كان، ته‌نیا فۆرماڵیته‌و كردارێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه. كه رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵێك له دامه‌زڕێنه‌ران‌و به‌رپرسانی پله به‌رزی رێژیم بۆ قۆرخكردنی زیاتری كورسی‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایان، چییه‌تیی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و راستیی بانگه‌شه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی پشتڕاست كرده‌وه. راستییه‌ك كه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی ئایینی له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌ت، دێموكراسی، پلۆرالیزم، تولێرانس، مافی مرۆڤـ، ده‌نگی خه‌ڵك، مافی تاك‌و... ناگونجێت‌و له‌گه‌ڵ یه‌كدا نایێته‌وه. چوونكه له بنه‌ڕه‌تدا، ژێده‌ر‌و ئاخێزگه‌ی ره‌وایی پێدانیان جیاواز‌و ناته‌با له‌گه‌ڵ یه‌كتره‌و ئه‌وه‌ش وه‌رگرتنی "ره‌وایی" (Legitimacy)یه. پرسێك كه ئه‌گه‌ری مسۆگه‌ر بوونی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێران له چوارچێوه‌ی سیستمێكی تیئوكراتدا، ته‌نانه‌ت له ژێرناوی "دێموكراسی ئیسلامی"، "خه‌ڵك سالاریی دینی"و "مه‌دینه‌النبی"یشدا، ده‌سته‌به‌ر ناكات.
ره‌وایی یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه بنچیینه‌ییه‌كان له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌و چه‌مكێكی سه‌ره‌كی‌و گرینگ له لێكدانه‌وه‌ی سیاسی، حقووقی‌و كۆمه‌ڵناسییه‌كان به ژمار دێت كه هه‌م ته‌شك‌و نێوه‌ڕۆكی سیستمه سیاسییه‌كان دیاری ده‌كا‌و هه‌م هۆكاره‌كانی پته‌وی‌و قایمبوونی سیستمه‌كان دابین ده‌كات. بۆیه بنه‌مای ره‌وایی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك، دیاریكه‌ری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و بنه‌مای فیكری‌و رێكه‌وتنی خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاته. له كۆمه‌ڵناسیی سیاسی‌دا، له سێ شێوه‌ی ره‌وایی، واته ره‌وایی نه‌ریتی، كاریزماتیك‌و یاسایی باس ده‌كرێ‌و هه‌روه‌ها ماكس وێبریش ئه‌مانه به ژێده‌ری وه‌رگرتنی ره‌وایی ده‌زانێ.
كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تادا كه له سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌ی "ویلایه‌تی فه‌قیه"ی خومه‌ینی كه كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 40ی هه‌تاوی له نه‌جه‌ف ده‌گوترایه‌وه‌و دواییش له ژێر ناوه‌كانی "حكوومه‌تی ئیسلامی"و ویلایه‌تی فه‌قیه" بڵاوكرایه‌وه، بنیات نراو بووه جه‌وهه‌ری سیستمی سیاسی له ئێران‌دا. خومه‌ینی له‌وێدا ده‌ڵێ "ره‌وایی حكوومه‌ت خودایی‌یه"و "مامۆستایانی ئایینی له رێگه‌ی ئیمامه‌وه بوونه‌ته رێبه‌ری خه‌ڵك‌و هه‌موو كار‌وباره‌كانی موسڵمانان راده‌ستی ئه‌وان كراوه"، "كاری ئه‌و له‌لایه‌ن خوداوه دیاری كراوه‌و ئه‌سڵی سه‌لمێنرانی ئه‌م پێگه‌یه پێوه‌ندیی به خه‌ڵكه‌وه نیه". بۆیه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا محه‌ممه‌د یه‌زدی ده‌ڵێ: "ره‌وایی حكوومه‌تی ئیسلامی پێوه‌ندیی به خه‌ڵكه‌وه نیه"و میسباح یه‌زدییش وه‌كوو خۆدان‌و تیۆریسییه‌نی ئاخێو‌و رێژیمی سیاسی هه‌نووكه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه: "هه‌ڵبژاردن‌و وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك له روانگه‌ی باوه‌ڕمه‌ندیی ئێمه‌وه هیچكات ره‌وایی به‌دی ناهێنێت"، چوونكه "خه‌ڵك له بنه‌ڕه‌تدا مافی سه‌روه‌رییه‌كان له خۆیاندا نیه تا به كه‌سێك بیبه‌خشن" له حاڵێكدا كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ بڕوای ته‌واوی به ره‌وایی ئاسمانی‌و خودایی خۆی، هاوته‌ریب له هه‌ر سێ ژێده‌ری ره‌وایی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نه‌یارانی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. میسباح یه‌زدی له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: "قازانجی ده‌نگی خه‌ڵك‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌مه‌یه كه ئیمام ـ دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م نیزامه خودایی‌یه ـ به جه‌ختكردن له سه‌ر رۆڵی خه‌ڵك‌و ده‌نگه‌كانیان دژبه‌رانی نیزامی چه‌ك ده‌كرد، تا ئه‌وان نه‌توانن نیزامی ئیسلامی به سه‌ره‌ڕۆ وێنا بكه‌ن و به‌م كاره‌ش تاكتیكی نه‌یارانمان تووشی دۆڕان ده‌بێت". له ده‌یه‌ی یه‌كه‌م، رێژیم له هه‌ردوو ره‌وایی نه‌ریتی‌و كاریزماتیك كه‌ڵكی وه‌رگرت، ده‌یه‌ی دووهه‌م، له ره‌وایی نه‌ریتی‌و ده‌یه‌ی سێهه‌م به هێنانه ئارای گوتاری ریفۆرم‌و جه‌خت له سه‌ر یاساته‌وه‌ری (ره‌وایی یاسایی)، له ئاستی ناوچه‌یی‌و جیهانیدا، پریستیژێكی نیمچه خه‌ڵكیی بۆ خۆی ساز كردبوو، ئه‌مجاره‌ش ـ سه‌ركۆماری ده‌یه‌م ـ هه‌وڵێكی وه‌های دا كه به ته‌واوی‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌رشۆڕانه شكستی خوارد‌و به جێگه‌ی ره‌وایی، "تووشی قه‌یرانی ره‌وایی"Legitimacy crisis)) ته‌واو هات.
رۆسۆ له رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌ڵێ: "ته‌نیا شتێك كه ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی ره‌واو حكوومه‌تی حه‌ق پێك بهێنێ، رێكه‌وتنێكه كه به ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولایه‌ن (حكوومه‌ت‌و خه‌ڵك) به‌سترابێ". هه‌روه‌ها رابێرت دال ده‌ڵێ: "كاتێك حكوومه‌تێك ره‌وایی هه‌یه كه خه‌ڵكی ژیر فه‌رمانی بڕوایه‌كی راسته‌قینه‌یان به‌مه هه‌بێ كه پێكهاته‌كان، كاركرده‌كان، كرداره‌كان، بڕیاره‌كان،سیاسه‌ته‌كان، به‌رپرسه‌كان، رێبه‌ران یان حكوومه‌ت له شیاوی، كارچاكی یان قازانجی ئیخلاقی به‌هره‌مه‌ند بن". به‌م پێیه نه‌ته‌نیا كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگری هیچ یه‌ك له‌م فاكته‌ر‌و پێناسانه نیه به‌ڵكوو هه‌نووكه ته‌نانه‌ت ره‌وایی ئایینزایی درۆینی خۆیشی كه سه‌رچاوه گرتوو له ئیدئۆلۆژی‌و خاپاندنی خه‌ڵك بوو به ته‌واوی له ده‌ست داوه، به جۆرێ كه ئێستاكه به‌شێكی زۆر له پێكهاته‌ی رێژیمیش ناچار بوون ره‌وایی ئایینی ره‌ت‌و به رواڵه‌تیش بێ باس له ئیراده‌ی خه‌ڵك‌و بوونی ده‌نگی خه‌ڵك وه‌كوو ژێده‌ری ره‌وایی بكه‌ن. هه‌ڵوێستێك كه ئاخرین ناوه‌ندی راگری هاوسه‌نگیی رێژیم واته ویلایه‌تی فه‌قیهیشی به ته‌اوی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه‌و راكێشی مه‌یدانی ئاشكرای ململانێیه‌كانی نێو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كردووه.
قه‌یرانی ره‌وایی كاتی خۆی سه‌ره‌كیترین هۆكار بۆ هه‌ره‌سهێنانی كۆمۆنیزم‌و بلۆكی رۆژهه‌ڵات بوو، دیارده‌یه‌ك كه هه‌نووكه رێژیمی به ته‌واوی گرتۆته‌وه‌و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ خۆیشیدا، قه‌یرانی شوناس، قه‌یرانی ئۆتۆریته، قه‌یرانی به‌شداریكردن‌و دابه‌شكردنی لێكه‌وتۆته‌وه‌و باشترین به‌ڵگه‌ی‌سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ش ئه‌وه‌یه كه ته‌نیا هێزی پارێزه‌ری كۆماری ئیسلامی له حاڵی ئێستادا، ده‌سه‌ڵاتی توندوتیژ‌و تۆقێنه‌ری سه‌ربازییه‌و پاساودانه‌وه‌ی ئایینی، نه‌ریتی‌و یاسایی به ته‌واوی كاریگه‌ری خۆیی له‌ده‌ست داوه‌و كه‌سانێكی وه‌ك: ئایه‌توڵڵا مونته‌زری‌و تاهێری ئیسفه‌هانی باسیان له ناڕه‌وایی ئایینی ده‌سه‌ڵاتی هه‌نووكه‌یی كردووه، قه‌یرانێك كه ته‌نانه‌ت ره‌فسه‌نجانیش ناچار به دانپێدانانی بووه.
له‌م نێوه‌دا رێژیم هه‌وڵ ده‌دات وا بنوێنێت كه رووبه‌ڕووی هیچ چه‌شنه مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه نیه تا خه‌ڵك بیر له گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی‌و پێكهاته‌یی نه‌كاته‌وه. هه‌روه‌ك گرامشی ده‌ڵێت: "كار‌و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تگه‌لی پێچیده‌و ناڕوون ئه‌وه‌یه كه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی خۆی بهێنێت كه كاتی هه‌نووكه‌یی به هه‌ر راده‌یه‌كیش قه‌یران لێدراو بێ، كاتی سه‌رگرتنی شۆڕش نیه". ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق مێتۆدێكه كه كۆماری ئیسلامی‌و هاوبه‌رژه‌وه‌نده‌كانی خه‌ریكی كرده‌یی كردنین. له حاڵێكدا رێژیم هیچكات به راده‌ی ئه‌مڕۆ له ئاستی نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی، ته‌نانه‌ت له ئاستی به‌رزی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆی‌و ژێده‌ره ئایینزاكان‌و قوتابخانه ئایینییه‌كان، رووبه‌ڕووی ناڕه‌وایی‌و نوشوست نه‌بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌لێكی زێڕین بۆ هه‌موو هێزه نه‌ته‌وه‌یی‌و دێموكراتیكه‌كانه كه مۆڵه‌تی ئه‌وه به رێژیم نه‌ده‌ن جارێكی دیكه ده‌رفه‌تی ساخكردنه‌وه‌ی سیمای دزێوی خۆیی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌بێت. پرۆسه‌یه‌ك كه له ئه‌گه‌ری هاوئاهه‌نگكردنی خه‌باتی هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و به رۆژانه‌كردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ رێكخستن‌و رێبه‌رایه‌تی كردنی ئه‌م ره‌وتی سه‌رهه‌ڵدان‌و وه‌زاڵه هاتنه له لایه‌ن رێبه‌رییه‌كی دێموكراتیكی به‌ده‌ر له چوارچێوه‌ی رێژیمه‌وه ده‌توانێ ببێته بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سیاسی‌و دڕدۆنگیی ناوه‌ختبوونی شۆڕش بسڕێته‌وه‌و وه‌رچه‌رخانێكی قووڵ‌و به‌رین به‌دی بهێنێت. چوونكه باشترین كات بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو سیستمێكی ملهۆڕ ئه‌و كاته‌یه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به پێگه‌و سه‌رچاوه‌كانی ره‌وایی پێبه‌خشینی تووشی نامتمانه‌یی‌و دڕدونگی بن‌و كه‌لێنی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و خه‌ڵك به ته‌واوی به ده‌ركه‌وێت‌و ترسیان له مه‌رگ بشكێت، به‌ستێنێك كه ئێستاكه هه‌رده‌م ئاماده‌تر ده‌بێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر