بیرگه‌ی مێژوویی خه‌ڵك‌و ئامیارانی دوێنێی ده‌سه‌ڵات
مێژووی تراژیكی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران هه‌میشه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی زوحاك‌و شۆڕشگه‌لێك بووه كه له یه‌كێك له وێستگه‌كانیدا، منداڵانی خۆیشی كردۆته قوربانی‌و ئه‌مه‌ش سرشتی دیكتاتۆرییه‌ته كه له پێناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌موو بێ‌ئێخلاقی‌و هۆڤانییه‌تێك به ره‌وا‌و به پێویست ده‌زانێ. كۆماری ئیسلامی، سیستمی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌موو مێژووی ره‌شی دیرۆكی مرۆڤایه‌تی ـ له ده‌زگای پشكنینی بیروڕای خه‌ڵكی "پاپ گریگووریی نۆهه‌م" له سه‌ده‌ی سێزده‌ی زایینی تاكوو نازیسمی هیتلێر‌و فاشیزمی موسۆلینی‌و دادگاكانی ئیستالین‌و ... ـ بووه. به‌ڵام هۆڤانییه‌تێكی مۆدێڕن‌و توتالیتاریزمێك له چوارچێوه‌ی یاسا‌و دام‌و ده‌زگای شارستانی‌و سه‌رده‌میانه‌دا، واته دووپاتبوونه‌وه‌ی رابردووی دوور‌و نزیك له ئێستادایه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكی كورت له لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی بده‌ینه‌وه، ده‌بینین قوربانیانی هه‌نووكه‌یی رێژیم‌و به‌شێك له تاوانبارانی نێو دادگاكانی، جه‌للاده‌كان یان بڕیارده‌ران‌و بكه‌رانی جینایه‌ته‌كانی دۆێنێن. "موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی"، "رێڕه‌وانی خه‌تی ئیمام"، "موسه‌وی"، ""ره‌مه‌زانزاده"ی پارێزگاری سنه له سێی ره‌شه‌مه‌و... . هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بنه‌ڕه‌تی ئه‌م دیكتاتۆرییه‌ته‌یان قایم‌و پته‌و كرده‌وه. كه‌سانێك كه لێڕوانین‌و ئاكاره‌كانیان ده‌رخه‌ری ئه‌وه بووه كه ئه‌وانیش وه‌كوو باڵی راستی حكوومه‌تی، بڕوامه‌ندیی ته‌واویان به دابه‌شكردنی خه‌ڵك به "خودی"و "ناخودی" هه‌یه. بۆیه هیچكات له سه‌ر مافی پێشێلكراوی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی باڵبه‌ندیی خۆیاندا وه‌ده‌نگ نه‌هاتن‌و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌رنه‌بڕی. بۆیه ده‌بینین "موسه‌وی"ی پێشه‌وایان له هه‌مبه‌ر پرسیارێك له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵكوژیی هاوینی 67دا، ده‌ڵێ: "ده‌زگای قه‌زایی سه‌ربه‌خۆیه"و بۆ یه‌كجاریش له‌م ساڵانه‌دا ئاماده نه‌بوون باسێك له پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ له ده‌یه‌ی یه‌كه‌مدا بكه‌ن. به‌ستێنێك كه دۆخی هه‌نووكه‌یی ره‌گی له‌وێدا داكوتاوه‌و به‌رهه‌می ئه‌و عه‌قڵییه‌ته نه‌خۆشه‌یه.
ئه‌و به‌شه له پێكهاته‌ی نیزامی ئیسلامی كه ئێستاكه ئیزۆله كراوه‌و، ترسی گرتووخانه، ئه‌شكه‌نجه‌و دانپێدانانی لێ نیشتووه‌و باس له نادادپه‌روه‌ریی‌و ناڕه‌وابوونی دادگاكان ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌واندا، له نێوان ساڵانی 68 ـ 60، 76 ـ 68و 84 ـ 76، هه‌زاران كاره‌ساتی به‌م چه‌شنه رووی دا‌و، كه‌سیان مۆچڕكه به گیانیاندا نه‌هات‌و دێڕێكیان نه‌نووسی. دانپێدانان ته‌نیا به "ئه‌بته‌حی"و "عه‌تریان فه‌ڕ"به‌رته‌سك ناكرێته‌وه. ده‌بێ ئاوڕ له دواوه بده‌ینه‌وه، كاتێك سادق قوتزاده، ئایه‌توڵڵا شه‌ریعه‌تمه‌داری، نووره‌دین كیانووری، ئێحسان ته‌به‌ری، محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌موویی‌و... ناچار به نكۆڵیكردن‌و نفره‌ت له خۆیان ده‌بوون، كاتێك له ژێر ناو‌و په‌رده‌ی "ته‌واب سازی"دا، به هه‌زاران كه‌س ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه دان بوون، كاتێك كه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی "هوڤییه‌ت"دا، دانپێدانانی كه‌سایه‌تییه ئێرانییه‌كان بڵاو ده‌كرایه‌وه‌و سه‌عیدیی سیرجانی پاش ئێعتراف ده‌كوژرا، ته‌نانه‌ت له‌م ساڵانه‌شدا كه‌سانێك وه‌كوو: عێزه‌توڵڵا سه‌حابی، سیامه‌ك پوورزه‌ند، رامین جه‌هانبه‌گلوو، عه‌لی ئه‌فشاری، كازمه‌ینی برووجێردی، ئیبراهیم نه‌به‌وی، بێهنوود كیان تاجبه‌خش، هاله ئیسفه‌ندیاری‌و... ئێعترافیان لێوه‌رگیرا. بێده‌نگی حیزبه به‌ناو ریفۆرمخوازه‌كانی هه‌نووكه‌یی ده‌ربڕی چلۆن ویژدان‌و پێبه‌ندییه‌ك بوو. بۆیه رابردووی ئه‌م حیزب‌و كه‌سانه به‌شێكی جیاكراوه‌و جیاواز له مێژوو‌و كارنامه‌ی ره‌شی رێژیم نیه‌و ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته قوربانیی، به‌رهه‌م‌و خوڵقێنراوی خودی خۆیانه. هه‌روه‌ك خاته‌می له سه‌ركۆماریدا، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی مه‌رگی بكوژی ئێڤین "ئه‌سه‌دوڵڵا لاجوردی"، به‌رپرسی ئێعتراف وه‌رگرتنی ئێڤین‌و پرۆژه‌كانی ته‌واب سازیی كرد‌و ئه‌وی به شه‌هیدی رێبازی حه‌ق ناوزه‌د كرد. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ ئه‌و لایه‌ن‌و كه‌سانه‌ی هه‌نووكه كه‌وتوونه‌ته گرتووخانه‌كانی ئێران‌و له دادگاگه‌لێكی فۆرماڵیته‌دا، ناچار به دانپێدانانی ناڕاست به‌رامبه‌ر به خۆیان ده‌بن، كێن‌و رابردوویان چلۆن بووه، بڕوای دێموكراتیك‌و ویژدان‌و ده‌روه‌ستیی مرۆڤیی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزیسیۆنی دێموكرات بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رابردووه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێ راستییه‌كانی حه‌شاردراوی پشت ئه‌م دادگاییانه له‌قاو بدرێت‌و به مافی هه‌موو كه‌سێكی ده‌زانن كه له دادگاییه‌كی دادپه‌روه‌رانه، ئاشكرا‌و یاسایی به‌هره‌مه‌ند‌و مافی گرتنی پارێزه‌ر‌و به‌رگریكردنی ئازادانه‌ی له خۆی هه‌بێت.
رێژیم ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی راكێشكردنی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی جۆراوجۆر بۆ به‌رده‌م دادگا، ئه‌یه‌وێت هێز‌و ئۆتۆریته‌ی خۆی بنوێنێت‌و له رێگه‌ی تێكشكانی ئیراده‌ی چه‌ند ره‌خنه‌گر‌و جیابیرێك له نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، بێ هیوایی به گۆڕان بره‌و پێ بدا. چوونكه ئه‌شكه‌نجه به هۆی دروستكردنی كه‌ش‌و هه‌وای تۆقێنه‌ر‌و كاریگه‌ریی له سه‌ر ناخ‌و ده‌روونی مرۆڤـ‌و باندۆڕدانان له سه‌ر ئازادی‌و ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی، باڵ به سه‌ر ته‌واوی جڤاكدا ده‌كێشێت‌و له ئاكامدا، بێ‌لایه‌نی‌و خه‌مۆكی‌و خه‌مساردیی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ترسیدارتر له هه‌مووی خۆدسانسۆری به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامانجه‌یه كه فاشیزم پێویستی پێیه تا به‌مجۆره، لایه‌نگرانی خۆی له یه‌ك ریزدا بپارێزێت‌و نه‌یارانی خۆیشی سه‌ركوت یان ناچار به بێ‌ده‌نگی‌و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه بكات.
ئه‌ركی هێزی دێموكرات‌و بیاڤی گشتیی چالاك، به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه سه‌ره‌ڕۆیه‌تی‌و پێشێلكارییه‌كه كه روو ده‌دات. ته‌نانه‌ت بۆ دژبه‌رانی خۆیشی خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی دادپه‌روه‌رییه، چوونكه ته‌نیا له دۆخی وه‌ك یه‌كدا، راستی‌و ناڕاستی ئیمكانی ده‌ركه‌وتنی ده‌بێت. بۆیه له‌قاودانی جینایه‌ته‌كانی رێژیم‌و ئیدانه‌كردنی بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان كارێك بووه كه ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتیك كرده‌یی كردووه. چوونكه ته‌نیا ئاشكراكردنی هه‌موو ره‌هه‌ند‌و قوژبنه‌كانی جینایه‌ت‌و توندوتیژی ده‌توانێ، ئامانجی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران نه‌زۆك بكاته‌وه. هۆرست هێرمان، كۆمه‌ڵناسی ئاڵمانی ده‌ڵێ: "ده‌بێ هه‌رچی زیاتر كار بۆ له‌قاودانی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران له پانتایی گشتیدا بكه‌ین"، چوونكه "هه‌میشه گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌ران بیروڕای گشتی بووه".
هه‌روه‌ها لێره‌دا پێویسته ئاماژه به خاڵێكی گرینگیش بكه‌ین، راسته "ئه‌شكه‌نجه‌ی سپی"، به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سی له رێگه‌ی تێكشكاندنی كه‌سێتیی كه‌سایه‌تییه‌كان، كوشتنی هزر‌و به چۆكداهێنانی ئیراده‌یان، ئه‌وان ناچار به خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان‌و دانپێدانان ده‌كات. به‌ڵام ئێعترافی "عه‌تریان فه‌ڕ"و "ئه‌بته‌حی"و مۆره‌كانی باڵی چه‌پی حكوومه‌تی ته‌نیا بۆ ئه‌سته‌م بوون‌و دژواری گوشاره‌كانی سه‌ریان ناگه‌ڕێته‌وه، چوونكه به گوته‌ی خۆیان‌و به پشت به‌ستن به قسه‌ی خومه‌ینی: "پاراستنی نیزام له هه‌موو شتێك واجبتره"و هه‌روه‌ها له كاتی دادگایی "كه‌رباسچی"دا گوتیان سه‌رده‌می قاره‌مانبازی ته‌واو بووه‌و ئێمه نامانه‌وێت ببینه قاره‌مان. به واتایه‌كی دیكه ئه‌م جۆره كه‌سانه شایه‌د ئازادی فام بكه‌ن به‌ڵام هه‌رگیز بوێریی به‌رگریكردن له ئازادییان نیه بۆ نموونه بۆچی رێژیم نه‌یتوانی سه‌دان زیندانیی دیكه ناچار به دانپێدانان بكات، بۆچی نه‌یتوانی شه‌هید "یه‌عقووبی مێهرنێهاد" ناچار به‌و كاره بكات. لێره‌دا جیاوازیی نێوان بانگه‌شه‌كه‌رانی راسته‌قینه‌ی ئازادی‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌كان به جوانی ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام مخابن له‌وه‌دایه كه به هۆی فه‌زای ژه‌هراوی‌و ته‌مومژاویی زاڵ به سه‌ر بیروڕای گشتی له نه‌بوونی بیاڤێكی گشتیی به‌هێز‌و رایه‌ڵه‌ی پێوه‌ندی‌و راگه‌یه‌نه‌كانی ئازاد، هه‌میشه به ناوئازادیخوازان گوتار‌و ده‌سكه‌وته‌كانی شۆڕش‌و رابوونه‌كانیان پاوان كردووه‌و خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی شۆڕ‌شیان قوربانی‌و په‌راوێز خستووه. دیارده‌یه‌ك كه پاش تێپه‌ڕینی 103 ساڵ له شۆڕشی مه‌شرووته‌خوازییش، هێشتاكه وه‌كوو خۆی ماوه‌ته‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر