رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی‌و
داشكانی ئاستی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد له ئێران‌دا
له‌م رۆژانه‌دا، دوكتور سه‌عید شێركۆوه‌ند، ئه‌ندامی گرووپی ئابوویی محه‌ممه‌د خاته‌می له هه‌ڵبژاردنه‌كانی جۆزه‌ردانی 88ی هه‌تاویدا، له دانیشتنێكی زانستگای كوردستاندا رایگه‌یاندووه كه: "خاته‌می پلانێكی تایبه‌تی بۆ په‌ره‌ئه‌ستاندنی ناوچه كوردنشینه‌كان ئاماده كردووه، كه له ره‌وتی جێبه‌جێكردنیدا‌و له چوارچێوه‌ی هاوسه‌نگی ناوچه‌یی‌و هه‌ڵاواردنی پۆزه‌تیڤ دا، ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌توانن به پشت به‌ستن به هێزی خۆجێی له گه‌شه‌سه‌ندن به‌هره‌مه‌ند بن‌و دواكه‌وتوویی مێژوویی ئه‌م ناوچه‌یه به راده‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پێشبینیكراو، چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و...".
بێگومان باس كردن له پلانێكی ئاوه‌ها‌و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌ه‌وه‌ی دواكه‌وتوویی ئابووری ـ پیشه‌سازیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بیرێكی به‌هادار‌و هه‌نگاوێكی به‌نرخه. به‌ڵام مه‌خابن كه ئه‌زموونه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریی داگیركه‌ران به سه‌ر كوردستاندا، له هه‌موو پارچه‌كان‌و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌زموونی 8 ساڵه‌ی ده‌وڵه‌تی رێفۆرمخوازان له ئێران‌دا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و روانگه‌و ئامانجه ئاماژه پێكراوانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت. حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئاخێزگه‌و هۆكاری سه‌ره‌كیی دواكه‌وتوویی ئابووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كوردستانیبوونی ئه‌و هه‌رێمه‌و كورد بوونی حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی، واته سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیه. به‌ڵام له‌م نێوه‌دا،روانگه‌یه‌ك هه‌یه كه ده‌یه‌وێت ئاستی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ هێندێك داخوازیی ئابووری، دابه‌زێنێ‌و كه‌می بكاته‌وه. هه‌روه‌ك پێشتریش له باكووری كوردستان، توركیه خه‌باتی گه‌لی كوردی بۆ بێكاری‌و گرفتی ئابووری ده‌گه‌ڕانده‌وه‌و له‌و پێناوه‌دا پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، GAPیان داڕشت، یاكوو ساڵی رابردوو دیسانه‌وه ده‌وڵه‌تی AKP، پاكه‌تێكی دیكه‌ی ئابووریی بۆ دامركاندنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و پارچه‌یه‌دا پێشكه‌ش كرد.
له ئێرانیشدا، به‌كارهێنانی كارتی ئابووری وه‌كوو میكانیزمی نه‌زۆك كردنی بزووتنه‌وه‌ی له حاڵی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی هاشمی‌دا هاته ئاراوه‌و، ته‌نانه‌ت، یه‌كێك له مۆره‌كانی خۆی به ناوی "محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی" بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه، وه‌كوو پارێزگاری كوردستان دیاری كرد. كرده‌وه‌یه‌ك كه جگه له شانتاژ‌و مانۆڕدانی پۆپۆلیزمانه‌و چه‌واشه‌كاری له پانتای پراكتیكدا، جگه له هێندێ كاری رواڵه‌تی وه‌كوو سه‌یرانگا ساز كردن یان پرۆژه‌گه‌لێكی به قسه‌و پڕوپاگه‌نده مه‌زن‌و به كرده‌وه نیوه‌و نیوه‌چڵ، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی لێنه‌كه‌وته‌وه. بۆ نموونه له به‌رنامه‌ی پێنج ساڵه‌ی یه‌كه‌می (72 ـ68) زۆرترین پشك له بوودجه‌ی به‌شی پێشه‌سازی به پارێزگای ئیسفه‌هان، واته 50% ته‌رخان كراوه، له حاڵێكدا پارێزگاكانی: ئیلام، كرماشان، كوردستان‌و ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوا له بوودجه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێبه‌ش بوون. به گشتی‌و له سه‌ر یه‌ك له به‌رنامه‌ی یه‌كه‌می په‌ره‌ئه‌ستاندنی وڵات، پشكی پارێزگای كوردستان 9/1% بووه. هه‌ڵبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم هه‌میشه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌یان بۆ بوونی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد‌و سنووری بوونی ناوچه كوردستانییه‌كان گه‌ڕاندۆته‌وه. به‌ڵام راستییه‌كان به سانایی ئه‌و بانگه‌شه بێ بنه‌مانه ره‌ت ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه: ته‌ورێز پارێزگایه‌كی سه‌ر سنووری‌و له ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیاریشدایه، به‌ڵام له ریزی چه‌ند پارێزگای پیشه‌سازیی ئێرانه، له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر له ئوستانی كوردستان‌و ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوادا، بوون‌و چالاكی چه‌كداریی ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتیكی كورد بیانووی ته‌رخان نه‌كردنی بوودجه‌و وه‌گه‌ڕنه‌خستنی سه‌رمایه‌ی كه‌لانه، بۆچی له ئیلام‌و كرماشان‌دا كه ته‌نانه‌ت له بواری ئایینزایشه‌وه هاوچه‌شنی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتن‌و ئۆپۆزیسیۆن له‌وێدا ئاماده‌گیی به‌رچاوی نه‌بووه، هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی هه‌ڵنه‌گیراوه به جۆرێ كه له بواری پله‌به‌ندیی چالاكیی پیشه‌سازی له ئاستی پارێزگاكانی ئێران‌دا، ئیلام ناچالاكترین پارێزگای وڵاته. كه‌واته، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه رێژیم له به‌ر هۆكاری نه‌ته‌وه‌یی‌و بۆ پێش‌گرتن له سه‌ربه‌خۆیی ئابووری خه‌ڵكی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌شه‌ی زانستی، كولتووری‌و وشیاری نه‌ته‌وایه‌تیش به‌رهه‌م بێنێت، هیچ چه‌شنه سه‌رمایه دانانێكی زه‌وه‌ند‌و بنه‌مایی له ناوچه كوردستانییه‌كاندا ناكات.
له سه‌رده‌می رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تیش دا (84 ـ 76)، نه ته‌نیا دروشمه‌كانی "كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی"و "ئێران بۆ هه‌موو ئێرانییه‌كان" له بیاڤی رامیاریدا، جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵكوو له به‌ر به‌شدار نه‌بوونی كورده‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا‌و دابه‌شنه‌بوونی ده‌سه‌ڵات، دابه‌شبوونی سامانیش مسۆكه‌ر نه‌بوو.
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه له حاڵی حازردا، نزیكه‌ی 40%ی پیشه‌سازییه‌كان له تاران‌دا كۆجێی بووه‌و 50% له 9 پارێزگای په‌ره‌سه‌ندووی ناكوردستانیی ئێراندایه‌و ته‌نیا 10%ی پیشه‌سازییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگا بێبه‌ش‌و كه‌م پێشكه‌وتووه‌كانی ئێران دایه. هه‌روه‌ها بۆ روونبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئابووری ریفۆرمخوازان له ماوه‌ی 8 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارییاندا، به پشت به‌ستن به خودی ئاماره‌كانی رێژیم به‌شێك له راستییه‌كان ده‌خه‌ینه به‌رچاو. به پێی راپۆرتی نووسینگه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی داڕشتنی رێكخراوی مودیرییه‌ت‌و پلاندانانی وڵات له ساڵی 79، له نێوان 28 پارێزگای وڵات‌دا، كوردستان به پله‌ی 23، بانتر له پارێزگاكانی كرماشان، به‌لوچستان‌و ئیلام جێگه‌ی گرتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه پێوه‌ری هیوا به ژیان، كوردستان له نێوان 26 پارێزگادا، پله‌ی 25 بووه، له بواری ده‌ركه‌وتی كارگه پیشه‌سازیه‌كانی بانتر له 50 كه‌س له پله‌ی ئاخردایه‌و ته‌نیا 2/2%ی حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی له به‌شی پیشه‌سازیدا خه‌ریكی كارن‌و رێژه‌ی بیكاریش له سه‌ره‌وه‌ی 20% بووه. هه‌روه‌ها به پێی راپۆرتی موتاڵای پله‌به‌ندیی پیشه‌سازیی پارێزگاكانی وڵات كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی "صنایع و معادن" له ساڵی 82دا به له‌به‌رچاوگرتنی ساڵه‌كانی 79 ـ 80و 81 بڵاوكراوه‌ته‌وه، پارێزگای كوردستان له نێوان 28 پارێزگای وڵات به ریز له ساڵه‌كانی 79، 80و 81دا، له پله‌كانی بیست‌و پێنج، بیست‌و شه‌ش‌و بیست‌و شه‌ش جێگه‌ی گرتووه. هه‌روه‌ها پارێزگای ئیلام خوارتر له پارێزگای كوردستان جێگه‌ی گرتووه‌و پارێزگای كوردستان له پله‌ی 25 له ساڵی 79 بۆ پله‌ی 26 له ساڵی 81 داده‌به‌زێت، هه‌ر له‌م راستایه‌دا به پێی راپۆرتی ساڵی 84، كوردستان له ساڵی 82دا له نێ,ان 28 پارێزگادا له پله‌ی 26و له ساڵی 83دا كه پارێزگاكانی ئێران بوو به 30 پارێزگا، كوردستان له پله‌ی 28و ئیلام له پله‌ی 29دا جێگه‌ی گرتووه. هه‌روه‌ها به پێی راپۆرتی دانیشتنی لیژنه‌ی وه‌زیران (رێكه‌وتی 15/4/1382) كه پێڕستی ناوچه كه‌متر په‌ره‌گرتووه‌كانی وڵات راگه‌یه‌ندراوه، له مادده‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه كه "ناوچه كوردنشینه‌كانی رۆژئاوای وڵات، په‌ره‌سه‌ندنێكی كه‌متریان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه هه‌یه، به جۆرێ كه له پارێزگای ئازه‌ربایه‌جانی رۆژئاوادا ته‌واوی شاره كورده‌كان (100%)، له پارێزگای كرماشان له 13 شارستانی به‌رفه‌رماندا (6/86%)، له پارێزگای كوردستاندا، له سه‌رجه‌می 9 شارستان، 7 شارستان(7/77%) له ریزی "ناوچه كه‌متر په‌ره‌سه‌ندووكان"دا جێ ده‌گرن. له لایه‌كی دیكه‌وه له بواری داهاتی سه‌رانه ناوچه كوردنشینه‌كان له پله‌ی 27و 28و 29دان. هه‌روه‌ها به پێی دانپێدانانی پارێزگاری كوردستان له رێكه‌وتی12/2/87، پله‌ی پارێزگای كوردستان له گه‌ڵاڵه‌كانی كارپێكهێنی دامه‌زراوه ئابوورییه بچووكه‌كانی خێرا به‌رهه‌م له وڵات‌دا ئاخره، له به‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رانه‌ی كارپێكهێنی له‌م گه‌ڵاڵانه له پارێزگادا 31/1 له سه‌ده. ئه‌مانه جگه له‌وه‌یه كه پێوه‌ری په‌ره‌ئه‌ستاندنی مرۆڤی (HDT)و پێوه‌ری هه‌ژاری‌و ده‌ستكورتی مرۆڤی (HPT)، ده‌رخه‌ری دۆخ‌و رێژه‌یه‌كی كاره‌ساتبار‌و قه‌یراناوی له ئیلام، كرماشان‌و كوردستاندان. له لایه‌كی دیكه‌وه هێشتاكه‌ش پرۆژه ده‌ستپێكراوه‌كانی یه‌ك، دوو ده‌یه‌ی رابردوو، وه‌كوو: پرۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی سنه ـ هه‌مه‌دان به درێژایی 180 كیلومیتر، پرۆژه‌ی گه‌وره‌ڕێی كرماشان ـ میاندواو به درێژایی 400 كیلومیتر، پرۆژه‌ی تواندنه‌وه‌ی ئاسنی كوردستان، هێڵی ئاسنینی رۆژئاوای وڵات، فرۆكه‌خانه‌ی سه‌قز‌و مه‌ریوان، پلانی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی مه‌ریوان‌و كۆجێی سه‌یرانگایی ـ توریستیی زرێبار، كارخانه‌ی تراكتۆرسازیی كوردستان، بردنی ئاوی سیروان بۆ ده‌شته‌كانی قوروه‌و دێولان‌و...، ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك به پلان‌و كاره نیوه‌چڵ‌و نه‌كراوه‌كانن.
بۆیه ئه‌م نیشانه‌و نموونه ئاماژه پێكراوانه، ده‌رخه‌ر‌و پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه چیه‌تیی كۆماری ئیسلامی به قه‌واره‌و پێكهاته‌ی هه‌نووكه‌یی‌یه‌وه، به هیچ جۆرێك سیاسه‌تی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له ناوچه كوردستانیه‌كان پێڕه‌ی‌و كرده‌یی ناكات‌و ته‌نیا‌و ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كه بۆ بازاڕگه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چوونكه تا دابه‌شكردن له ده‌سه‌ڵاتدا پێكنه‌یه‌ت، دابه‌شكردنی سامانی وڵات به شێویه‌كی دادپه‌روه‌رانه نایه‌ته‌دی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر