مافی مرۆڤ،
ههوسارۆكهی سه‌ره‌ڕۆیه‌تیی كۆماری ئیسلامی
سه‌ده‌ی 21 به جۆرێك له جۆره‌كان سه‌ده‌ی مافی مرۆڤیشه، پرسێك كه ئه‌گه‌رچی له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی 20دا، چوارچێوه‌كه‌ی دیاریكراو‌و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش واژۆیان كرد، به‌ڵام به شێوه‌ی پراكتیك له ده‌ستپێكی هه‌زاره‌ی سێهه‌مدایه كه‌له ئاستی نێودهوڵهتیو بیروڕای گشتیی جیهانیدا، وه‌كوو دۆزێكی هه‌ستیار بۆ خه‌ڵك‌و كێشهوبهرهخوڵقێن بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان كه‌وتۆته رۆژه‌ڤه‌وه. وته‌زایه‌ك كه ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئیسلامیش ناچار كردووه، چه‌مكی مافی مرۆڤی ئیسلامی‌و تاكتیكی جه‌ختكردن له‌سه‌ر رێژه‌ییبوونی فه‌رهه‌نگی له هه‌مبه‌ر مافه جیهانگیرهكانی مرۆڤدا بهێننه ئاراوه.
ئه‌مڕۆ هیچ دیكتاتۆر‌و ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێ لانیكه‌م به ئاشكرا حاشا له مافه‌كانی مرۆڤ‌و بانگه‌شه‌ی به‌ره‌نگارییان بكات، بۆیه ده‌بینین كه كۆماری ئیسلامی وێڕای بێباوه‌ڕیی به سه‌ربه‌خۆیی ئینسان‌و مافه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ‌و كۆنوانسیۆنه پێوه‌ندیداره‌كانی، داواكاری ئه‌ندامه‌تی له "شوورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان"ـه. واته له بواری مافی مرۆڤیش‌دا ململانێیه‌كی دژوار له نێو پێشێلكارانو داكۆكیكاران له ئارادایه. به‌داخه‌وه تا هه‌نووكه‌ش به هۆی زاڵبوونی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌و سیاسی به‌سه‌ر پره‌نسیپه ئینسانی‌و ئه‌خلاقییه‌كاندا، كۆمه‌ڵگای جیهانی له بواری مافی مرۆڤه‌وه جۆرێك نهرمكێشیو كه‌مته‌رخه‌میی نواندووه‌و ئاماده نه‌بووه ئهركو به‌رپرسایه‌تیی خۆی له پێناو پشتیوانی‌و بڕه‌وپێدانی فه‌رهه‌نگی مافی مرۆڤ‌و هه‌روه‌ها ههڵوێستوهرگرتنو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دهستدرێژیكارانو پێشێلكاراندا جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، كۆجێی له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ له وڵاتانی نادێموكراتیك‌و به‌تایبه‌تی ئێران، ده‌توانێ یه‌كێك له ئامرازه به‌هێزو میكانیزمه كاریگه‌ره‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیه‌تی‌و روونكردنه‌وه، واته تیشك خستنه‌سه‌ر جینایه‌ت له كۆمه‌ڵگا داخراوه‌كاندا بێت. بۆ له نێوبردن، یان پاشه‌كشه‌كردن به سیستمه‌كانی خۆسهپێنهرو سه‌ركێش، چه‌ندین شێوازی خه‌بات، وه‌كوو: هێرشی سه‌ربازی، گه‌مارۆی ئابووری، گه‌مارۆی سیاسی، خه‌باتی چه‌كدارانه، به‌رخۆدانی مهدهنیو بهرۆژهڤكردنی پرسی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌وه، له قۆناغی هه‌نووكه‌ییدا ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی‌و به‌شێكی زۆری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیش چ له نێوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته مانیفێستی كاركردنی هه‌موو لایه‌كمان له ئێرانی داهاتوودا، جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ بێت. ئه‌م گرینگیدانه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی له نێوخۆدا په‌ره به گه‌شه‌كردنی ئهندێشهتهوهری به جێگه‌ی هه‌ستیاری سیاسی بدرێت‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا هاوخهباتییهك بێته ئاراوه. بۆ نموونه له دوادانیشتنی شوورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێنێڤدا (28 ـ 26 رێبه‌ندان)، هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌موو هێزه مهدهنیو سیاسییه‌كان وێڕای روانگه‌ی سیاسی جیاوازیان، تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو مه‌یدانی مانۆڕی وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تیی رێژیمی به‌رته‌سك كرده‌وه. زه‌برێكی كاریگه‌ر كه كۆماری ئیسلامی به هێرشه به‌ربڵاوه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر چالاكان‌و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له نێوهڕاستو كۆتایییهكانی مانگی ره‌شه‌مه‌ی 88و ناوزه‌دكردنی ئه‌وان وه‌كوو "ئه‌رته‌شی سایبر CIA"و 10 تۆمه‌تی زۆر قورسی دیكه، تۆڕهییو نیگه‌رانیی خۆی له‌م باره‌وه نیشان دا.
ره‌هه‌ندێكی گرینگی دیكه له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ بیروڕای گشتیی جیهانیو ته‌نانه‌ت به‌شێك له ده‌وڵه‌تانیش (لانیكه‌م 70 ده‌وڵه‌ت)، قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به‌وه هه‌یه كه كۆتاییهێنان به پێشێلكاریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران، هه‌ڵوێستی شێلگیرانهترو رێكار‌و ستراتێژییهكی روونتر، قایمتر و بهباندۆرتری پێویسته. هه‌روه‌ك وڵاتانی بریتانیا‌و فه‌ڕانسه له كۆبوونه‌وه‌ی ژینێڤدا خوازیاری بوون، "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن" ده‌توانێ ئیستارتێك بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه بێت. هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ی كه كه‌سانی پسپۆڕ له بواری مافه‌كانی نێونهتهوهیییهوه ده‌ڵێن، بزووتنه‌وه‌ی دێموكراسیخوازیی ئێران پێویسته هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ستراتێژیی لهقاودانو بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیاریبهخشین، به‌ره‌و پێشخستنی ستراتێژیی دادخوازیی پێش بچێت. له‌م راستایه‌دا، 28 جار مه‌حكوومبوونی كۆماری ئیسلامی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌توانێ به‌ڵگه‌و به‌ستێنێكی شیاو بۆ وه‌ها هه‌نگاوێك بێت. هه‌ڵبه‌ت مه‌رجی گرینگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزیسیۆن بتوانن پێشێلكردنی سیستماتیكی مافی مرۆڤ‌و به تایبه‌ت پرسی جینایه‌ت دژ به مرۆڤایه‌تی بكه‌نه ئاڵترناتیڤی پرسی ناوكیی ئێران. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه ئێران له رێگه‌ی بهرجهستهكردنیهوه، هه‌موو جیهانو ته‌نانه‌ت به‌شێك له بیروڕای نێوخۆیشی به‌لاڕێدا بردووه كه سه‌رنجی قه‌یرانی مرۆڤی‌و نه‌بوونی دێموكراسی له ئێران‌دا نه‌درێت.
ره‌نگه بیركردنه‌وه له هه‌نگاوێكی وه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئێران ئه‌ندامه‌تی له دادگای سزادانی نێونه‌ته‌وه‌یی قبووڵ نه‌كردووه، كارێكی نه‌لواو بێ، یان وای بۆ بچین كه رێژیم گوێ له بڕیاراتی نێوده‌وڵه‌تی ناگرێ. به‌ڵام ئه‌زموونی دادگای میكۆنووس، ئه‌زموونێكی بهنرخو هیوابه‌خشه، واته كاری هاوبه‌شی حقووقی‌و سیاسی‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له راگهیاندنو بیروڕای گشتی ده‌توانێ ئاكامی بهنرخو چاوه‌ڕواننه‌كراوی بێت. دادگای میكۆنووس جگه له به تیرۆریست ناساندنی به‌رپرسانی پله‌به‌رزی رێژیم، هاوكاتیش رێژه‌ی تیرۆری ئێرانیانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ته‌واوی كه‌م كرده‌وه.
له بواری مافی مرۆڤه‌وه، ئه‌گه‌رچی له ئێران‌دا ره‌وتی پێشێلكارییهكه، لانیكه‌م له ده‌یه‌ی 60و له 22ی جۆزه‌ردانه‌وه تا هه‌نووكه له حاڵه‌تی پێشێلكاریی ئاسایی تێپهڕو له به‌ر سیستماتیكبوونی ده‌كه‌وێته خانه‌ی جینایه‌ت دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی نهتهوهییو نه‌بوونی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی تا ئێستاش كۆماری ئیسلامی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی قه‌یرانێكی راسته‌قینه نه‌كراوه‌ته‌وه. به‌شێكی ئه‌م كه‌موكوڕییه بۆ ئه‌و كه‌لێن‌و بۆشاییانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێزه مهدهنیو سیاسییه‌كانی ئێمه به هۆی لێكدابڕاوی تێكۆشانه‌كانیان له یهكدیو ته‌نانه‌ت روانگه‌ی ههڵاواردنكاری به‌شێكیان به‌رانبه‌ر به پرسی پێشێلكاریی مافی مرۆڤ له نێو نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانی ئێران، نه‌یانتوانیوه پڕی بكه‌نه‌وه، یه‌كه‌م، نه‌بوونی رێكخراوێكی ناده‌وڵه‌تیی بڕواپێكراو كه خاوه‌نی پێگه‌ی راوێژكاری له شورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا بێت، دووهه‌م، نه‌بوونی لێژنه‌یه‌كی حقووقی هاوبه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئارشیڤی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتی پێوه‌ندیدار به جینایه‌ته‌كانی رێژیم، سێهه‌م، نه‌بوونی لێژنه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش بۆ كاروباری دیپلۆماسی‌و لۆبیگه‌ری له ئاستی نێونهتهوهییداو چواره‌م، كهڵكوهرنهگرتنی شیاو له زه‌رفییه‌تی حقووقی، میدیایی، ته‌شكیلاتی، رێكخراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ...
هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێكی ئاوه‌ها له لایه‌كه‌وه ئاگایی حقووقی‌و بیرگه‌ی مێژوویی خه‌ڵكی ئێران به‌هێز دهكاتو له لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێته هۆكاری ئاشكرابوونی هه‌قیقه‌ت، وته‌زایه‌ك كه هه‌م بۆ ته‌ڤگه‌ری دێموكراسیخوازی گرینگیی تایبه‌تی هه‌یه‌و هه‌م ده‌بێته ئامیانی گوشاری سیاسی‌و قه‌یرانی ره‌وایی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتكه‌ر.
به له پێش چاوگرتنی به‌ها مرۆڤییهكان له دنیای ئه‌مڕۆدا ـ وێڕای باندۆری له راده‌به‌ده‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری‌و سیاسی له لای ده‌وڵه‌ته‌كان ـ هێزه مهدهنیو سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێویسته له پرسی مافی مرۆڤ وه‌كوو میكانیزمێكی كاریگهرو ستراتێژییهكی پێویست كه‌ڵك وه‌ربگرن. پرسێك كه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری گه‌مارۆی سیاسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم‌و هۆكاری پێش‌گرتن له فرۆشتنی ئامرازه‌كانی كۆنترۆڵ‌و سیخوڕی، كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی پێوه‌ندیدار به سه‌ركوتی ناڕازییان‌و به‌دواداچوونی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌سانی به‌شدار له پێشێلكاری مافی مرۆڤدا بێت. له هه‌مووی گرینگتر پێویسته له ساڵی تازه‌دا به‌سه‌رنجدان به به‌ستێنه شیاوه‌كان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سزادانی ئێران، بزانین چلۆن ده‌كرێ دۆسییه‌ی جینایه‌تی كۆماری ئیسلامی راده‌ست به شوورای ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكرێ‌و له‌وێوه بۆ دادگای سزادانی نێونه‌ته‌وه‌یی بنێردرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر