شه‌ڕه گورگ له هه‌رێمی سه‌وزی ده‌سه‌ڵاتدا
كاتێك كه سه‌رنجێكی خێرای لانیكه‌م 103 ساڵه‌ی رابردووی ئێران، واته له شۆڕشی مه‌شرووته‌وه تا هه‌نووكه ده‌ده‌یت، هه‌ست به تراژدییه‌ك ده‌كه‌ی. چوونكه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئامانجی مه‌شرووته‌خوازان، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می موسه‌دیق‌و شۆڕشی 57، ئه‌وه بوو كه رای خه‌ڵك به لاڕێدا براوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌یان پێ نیشان بدرێ كه چی‌یان ناوێ‌و بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه چی‌یان ده‌وێ. هه‌روه‌ها جگه له‌م لایه‌نه زه‌ینی‌و فیكرییه، له ئارابوون‌و ئاماده‌یی ئیسلامی سیاسی‌و به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هاكانی رابردوو له هه‌ریه‌ك له‌و قۆناخانه‌دا، ئامیانی له خشته‌بردن‌و به‌تاڵبوونه‌وه‌ی چییه‌تیی راسته‌قینه‌ی رابوونه‌كان بووه. هۆكارێك كه قه‌یرانه‌كانی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی به جێگه‌ی میكانیزمێك بۆ تێپه‌ڕبوون به‌ره‌و دێموكراسی، كردۆته دیارده‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ره‌وایی به‌خشین به به‌شێكی دیكه له سیستمی هاوچه‌شن‌و هاوده‌نگی .
ده‌سه‌ڵاتدار. واته گیانبه‌خشین به جه‌سته‌یه‌كی مردوو‌و ئه‌ندێشه‌یه‌كی پاشڤه‌ڕۆیانه كه به هۆی ساویر لێدراوییه‌وه، وه‌كوو ژیانه‌وه‌و رێنیسانسێك وێنایان كردووه. گرامشی له‌مباره‌وه ده‌ڵێ: "قه‌یران به شێوه‌یه‌كی ورد سه‌رچاوه گرتوو له‌م راستییه‌یه كه شتی كۆن له حاڵه‌تی مه‌رگدایه‌و شتی نوێ ناتوانێت له‌دایك ببێ. له نێوان ئه‌م مه‌ودایه‌دایه كه چه‌شنه جۆراوجۆر‌و جیاوازه‌كانی دیارده‌كان وه‌ده‌رده‌كه‌ون". شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوایی‌و به‌رجه‌سته‌بوونی كه‌سێك وه‌كوو میر‌حوسێن موسه‌وی، نموونه‌ی راسته‌قینه‌ی وه‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌مجۆره دیارده نه‌گونجاو‌و پارادۆكسیكاڵه‌یه. عه‌قڵییه‌تێكی به‌رته‌سك‌و گه‌شبینییه‌كی نه‌زۆك كه خه‌ڵكی ئێران له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا، لانیكه‌م سێ‌جار (سه‌رده‌می هاشمی، خاته‌می‌و سه‌ركۆماریی ده‌یه‌م) ئه‌زموون‌و تاقییان كردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت بوونی وه‌ها دیارده‌یه‌ك له لایه‌كی دیكه‌وه، نیشانه‌ی په‌رته‌وازه‌یی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی ئێرانه كه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پوتانسییه‌لی شۆڕشگێڕانه‌و خه‌باتی سیاسیی خه‌ڵك به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵبه‌ندی‌و تاقمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه گرێ بخوات‌و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتخوازی له ئاستی بیاڤی گشتیدا جێگه به خه‌باتی ره‌سه‌ن‌و دێموكراتیكی خه‌ڵك لێژ بكات‌و وره‌و هێز‌و ویستی گۆڕانخوازی ئه‌وان پاوان بكات‌و رق‌و تووڕه‌یی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك به‌گشتی‌و لاوان به‌تایبه‌تی له خانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ربێنێت‌و بیخاته خانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌و، تا ئاستی سه‌رمایه‌یه‌ك بۆ باڵێك له باڵه‌كانی سه‌ره‌ڕۆیه‌تیی زاڵ دایبه‌زێنێت.
بێ‌گومان هه‌موو كه‌سێك له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه كه سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی تاران‌و چه‌ند شارێكی دیكه، دیارده‌یه‌كی شاز‌و بێ‌وێنه بوو كه كه‌متر كه‌سێك چاوه‌ڕوانییه‌كی ئاوه‌های هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێ له‌بیر بكه‌ین كه ئه‌م رابوونانه بزووتنه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینه به واتای ته‌واوی وشه نه‌بوو، به‌ڵكوو به هۆی نه‌بوونی رێبه‌ری‌و رێكخستنی شۆڕشگێڕه‌وه بووه ئامرازێك كه باڵێكی رێژیم كه‌ڵكی نابه‌جێیان لێ وه‌رگرت‌و به جێگه‌ی ده‌نگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك‌و ئۆپۆزیسیۆنی نێو ریزه‌كانی خه‌ڵك، ده‌نگی چه‌په مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌كوو ئاڵترناتیڤ زه‌ق كرده‌وه. چوونكه هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌ك لانیكه‌م چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی هه‌یه: 1 ـ ئامانج، 2 ـ رێبه‌ری‌و وته‌بێژان، 3 ـ دروشم، 4 ـ ئاڵا‌و...، كه له بزووتنه‌وه گۆڕانخوازه‌كاندا، چییه‌تیی رێبه‌ری‌و دروشمه ستراتژیكه‌كان زۆر گرینگن.
له‌م قۆناغه‌دا، هه‌وڵی زۆر لایه‌نی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی ئه‌وه بوو كه مووسه‌وی وه‌كوو رێبه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌كان به‌رجه‌سته بكه‌نه‌وه، له حاڵێكدا مووسه‌وی هیچكاتێك به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرت‌و به‌رده‌وام خۆیی لێده‌دزییه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه مووسه‌وی وه‌كوو مۆره‌و كۆڵه‌كه‌یه‌كی ساڵانی كوشت‌وبڕی گه‌لانی ئێران‌و بێده‌نگیی 20 ساڵه‌ی له هه‌مبه‌ر دیكتاتۆرییه‌تدا، خاوه‌نی ئه‌و كه‌سایه‌تییه نه‌بوو كه توانای وه‌ئه‌ستۆگرتنی وه‌ها رۆڵێكی مێژوویی هه‌بێت. چوونكه ئه‌و‌و هاوبیرانی جگه له‌وه‌ی كه جیاوازییه‌كی بنه‌ماییان له‌گه‌ڵ باڵی بناژۆخوازدا نیه، به‌ڵكوو ته‌نیا مێتۆده‌كانیان جیاوازه، هه‌روه‌هایش خۆیان (چه‌په مه‌زهه‌بییه‌كان) به ته‌نیا كه‌سانی شیاو بۆ ریفۆرم‌و به‌ستێنسازیی بیچمگرتنی دێموكراسیی ئیسلامی له ئێران‌دا ده‌زانن‌و باوه‌ڕی ته‌واویانیش به "خودی"و "ناخودی" هه‌یه. بۆیه خامنه‌یی له چاوپێكه‌وتنی پاش هه‌ڵبژاردندا پێده‌ڵێت"جنسی تۆ له‌گه‌ڵ جنسی ئه‌واندا جیاوازه". ئه‌مه‌ش واده‌كات كه چییه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی موسه‌وی (خومه‌ینیزمی له‌خه‌و هه‌ستاو) كه دژكرده‌وه‌یه‌ك له هه‌مبه‌ر ره‌وتی وه‌لانرانی باڵه‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆهه‌مه‌وه بوو، له ژێر ده‌مامكی ئێخلاقگه‌راییدا، سیمایه‌كی جیاوازتر له خۆی بنوێنێت‌و وا نیشان بدات كه بێده‌نگی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و، له به‌ر به‌ئێخلاق بوونیه‌تی، له حاڵێكدا بێده‌نگی به‌رانبه‌ر به سه‌ره‌ڕۆیه‌تی گه‌وره‌ترین بێ‌ئیخلاقی‌و خراپترین جینایه‌ته.
مه‌خابن‌و داخ له‌وه‌دا بوو كه مووسه‌وی خۆی زۆرجار به ئاشكرا رایده‌گه‌یاند كه ئه‌مه چییه‌تی‌و بڕواكانی منه، به‌ڵام خه‌ڵك ده‌یانگوت كه نه، تۆ ئه‌وه نیت كه خۆت ده‌ڵێی، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سه‌یت وا ئێمه ده‌ڵێین، تۆ خۆت نازانیت! ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌و قاره‌مان سازی‌و رێبه‌رتاشینه‌ش، قۆناغێكی پڕمه‌ترسی بۆ كۆمه‌ڵگا گۆڕانخوازه‌كانه كه ئاكامه‌كه‌ی دۆڕاندنێكی دووباره‌و دڵساردیی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه.
بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ساڵانه، سه‌ره‌تاكه‌ی ته‌قینه‌وه ئاسا (ده‌نگی خه‌ڵك له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵات؟)و كۆتاییه‌كه‌ی، خه‌مساردی‌و بێ‌هیوایی‌و ره‌شبینییه‌كی ره‌ها بووه. خه‌ڵك خوازیاری لابردنی یاساكانی سه‌ده نێوه‌ڕاستی رێژیم بوو، به‌ڵام مووسه‌وی ده‌یویست كه به مودیرییه‌تی خۆی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو‌و بێ‌كه‌م‌وكۆڕی جێبه‌جێیان بكات‌و ئه‌وان بۆ ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی(؟) بگه‌ڕێنێته‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی مزگێنیی دواڕۆژێكی باشتری پێ‌بێت. خه‌ڵك خوازیاری گۆڕان له یاسادا بوون، مووسه‌وی ده‌یگووت: "هیچ چه‌شنه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك له یاسا بنچینه‌ییه‌كاندا به قازانج نازانم". خه‌ڵك نفره‌تیان له ویلایه‌تی فه‌قیه بوو، ئه‌و ده‌یگوت: "ئێمه وه‌كوو وه‌فادارانی ئه‌م نیزامه، ئه‌سڵی ویلایه‌تی فه‌قیه به یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م نیزامه ده‌زانین". خه‌ڵك خوازیاری ئه‌قڵییه‌تی زانستی‌و سه‌روه‌ریی گه‌ڵ بوون، ئه‌و باسی له چه‌سپاندنی "عه‌قڵییه‌تی دینی"و "نیزامی موقه‌ده‌س" ده‌كرد. هه‌روه‌ها رابوونی خه‌ڵكی به "په‌رجۆی شۆڕشی ئیسلامی"، سه‌ركوتی ده‌یه‌ی 60ی به قۆناخی "كه‌رامه‌ت‌و ئازادی"، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی خه‌ڵكی به "په‌رۆشیی خه‌ڵك له‌مه‌ڕ له مه‌ترسی كه‌وتنی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی شۆڕش" له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و ده‌ڵێ "ئه‌م ره‌وته نوێیه، كۆماری ئیسلامی‌و میراتی ئیمامی ئامانج گرتووه، بۆیه ناتوانم به ئاسانی له پاڵیه‌وه تێپه‌ڕ ببم"، چوونكه "نیزام‌و شۆڕشی ئیسلامی میرات‌و به‌رهه‌می خه‌باتی مێژووی دووسه‌د ساڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیه‌تی‌و پاشڤه‌ڕۆیی‌یه". له لایه‌كی دیكه‌وه له نۆیه‌مین راگه‌یه‌ندراویدا، باس له‌وه ده‌كات كه "مشتومڕی ئێمه، هه‌رچه‌ندیش تاڵ بێ، ناكۆكییه‌كی بنه‌ماڵه‌یی‌یه"و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه: "كۆماری ئیسلامی نیزامێكه كه ته‌واوی خواسته‌كانی ئێمه له‌به‌ر ده‌گرێت. نابێ كه‌سێك فریوی دروشمه پێكهاته‌شكێنه‌كان بخوات‌و...". ناوبراو پاش ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی، گیانبازی‌و تێچووه گیانی‌و ماددییه‌ی كه خه‌ڵك له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا ته‌رخان‌و پێشكه‌شیان كرد، گوتویه كه ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵێك پێك بهێنێت كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی "چاكسازی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه، به جۆرێ كه ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری به‌رین له‌نێو ببات". ئه‌مه‌ش سه‌ره‌كیترین پرۆژه‌ی ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی‌و باڵی موسه‌وی له‌م كاته‌دایه كه ده‌یانه‌وێت له هه‌مبه‌ر دروشمه‌كانی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"و دژایه‌تی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خودی رێژیمی ئیسلامی‌دا، به‌رگری له كۆماری ئیسلامی، میراتی خوێناویی خومه‌ینی‌و هیواداری به ریفۆرم‌و چاكسازی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بچه‌سپێنن. ئه‌م فاكته‌و فاكته‌كانی دیكه‌ش ده‌رخه‌ر‌و پیشانده‌ری چییه‌تیی رووتی باڵه‌كانی راست‌و چه‌پی رێژیم‌و جیاوازی خواست‌و ویستی گه‌لانی ئێران له‌گه‌ڵ شه‌ڕی پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان بنه‌ماڵه‌ی له یه‌كته‌نراو هاوبه‌رژه‌وه‌ندی رێژیم دایه. كه بنه‌مایان یه‌كه‌و ته‌نیا مێتۆدی تاوانیان جیاوازه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر