ملیۆنێك واژۆ،
هه‌نگاوێكی به‌نرخ و رێگایه‌كی ئه‌سته‌م
له نێو بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاك له ئاستی ئێران‌دا، بزاڤی ژنان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا رۆڵی به‌رچاوو كاریگه‌ری گێڕاوه.هه‌ڵبه‌ت بوونی ده‌سه‌ڵاتێك وه‌كوو كۆماری ئیسلامی خۆی له‌خۆیدا هۆكاری گوشار‌و زۆڵمێكی دووقاتی بۆ سه‌ر ژنانه، چونكه هه‌ر سێ لایه‌نی نه‌ریت، بنه‌ماڵه‌و یاسا به جۆرێك له جۆره‌كان ناته‌با له گه‌ڵ ژنان و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وانه.بۆیه ئه‌و به‌شه له ژنانی كۆمه‌ڵگا كه ناسیاری له سه‌ر ماف و پێگه‌ی خۆیان په‌یدا ده‌كه‌ن، نه‌ك دژ به‌چه‌وسانه‌وه‌ی خۆیان بێ ده‌نگ نابن، به‌ڵكوو به هه‌موو شێوازێك به‌ره‌نگاری ده‌نوێنن و بڕیار‌و هه‌ڵسوكه‌وته دژه مرۆڤییه‌كان له قاو ده‌ده‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
حكوومه‌ت له لایه‌ك په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌ویی مافه مه‌ده‌نی-سیاسییه‌كان و په‌یماننامه‌ی مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی واژۆ كردووه، كه سه‌ره‌تاییترین هه‌نگاو بۆ چوونه نێو ئه‌م كۆنوانسیۆنانه له نێوبردنی هه‌موو چه‌شنه‌كانی هه‌ڵاواردنه، له حاڵێكدا حكوومه‌ت به‌بیانووی هاوتاكردنی ئه‌و یاسایانه له‌گه‌ڵ شه‌رع و مه‌زهه‌ب خۆی له جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی به‌نده‌كانی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌دزێته‌وه‌و ده‌روه‌ستی یاسا‌و رێساكان نابێت.به‌وجۆره‌ی كه پرسی ژنان و هه‌ڵوێسته‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا، ده‌رخه‌رو سه‌لمێنه‌ری چییه‌تیی راسته‌قێنه‌ی ئه‌م رێژیمه تیرانییه‌یه.سیستمێك كه له ژێر په‌رده‌ی یاسا‌و به‌به‌هاكردنی دژه به‌هاكان، مرۆڤ ده‌چه‌وسێنێته‌وه‌و هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی ئینسانه‌كان ده‌دات. هه‌ر له‌و راستایه‌دا رێژیمی ئێران له دوو ساڵی رابردوودا گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی وه‌كوو:"ته‌ناهی كۆمه‌ڵایه‌تی" و "پشتیوانی له بنه‌ماڵه"و...هتدی هێناوه‌ته ئاراوه، كه راست كۆیله‌كردن و ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی ژن له جڤاك و بنه‌ماڵه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئێرانی كه له سه‌رده‌می به‌ناو رێفۆرمخوازی، رێكخراو‌و پلانی كاری تایبه‌تیان دارشتبوو، له كۆتایی ته‌مه‌نی ئه‌و لایه‌نه‌ی نێو ده‌سه‌ڵات به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی كۆڕه بچووكه‌كانی خۆیان بێننه ده‌ره‌وه‌و، وه‌كوو كێشه‌یه‌كی گشتی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و خه‌ڵكی بكه‌ن. بۆیه له رۆژی 22ی جۆزه‌ردانی 1384ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له ژنانی چه‌له‌نگ له به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی زانستگای تاران به‌شێوه‌ی دانیشتن خۆپێشاندانیان كرد‌و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسا هه‌ڵاواردكاره‌كانی دژ به ژنان بوون، ئه‌م خۆپێشاندانانه كه سه‌ره‌تا ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به نادادپه‌روه‌ری و هه‌ڵاواردن بوو، به‌زوویی وه‌كوو كرده‌وه‌یه‌كی پێوست بوونی خۆیی سه‌لماندو رۆژی 22ی جۆزه‌ردانیش وه‌كوو "رۆژی یه‌كگرتوویی ژنانی ئێران" ناسێنرا. له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و رۆژه‌دا (22/3/85)، كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی یه‌كسانیخواز له مه‌یدانی "حه‌وتی تیر"ی تاران رووبه‌رووی توند‌و تیژی پولیس بووه‌و سه‌ركوت كرا، به‌ڵام ژنان نه‌ته‌نیا كۆڵیان نه‌دا، به‌ڵكوو بیریان له په‌ره‌پێدان و گشتگیرتركردنی خه‌باته‌كه‌یان كرده‌وه. له‌م راستایه‌دا پاش زنجیره دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵێك له چالاكڤانانی ته‌ڤگه‌ری ژنان بیرۆكه‌ی كه‌مپێنێك هاته ئاراوه كه سه‌ره‌تا گه‌ڵاڵه‌كه‌ی به واژۆی 54كه‌س و پاشان به‌پشتیوانی 118 كه‌س بۆ بیروڕای گشتی راگه‌یندرا، واته تێكۆشانێكی هه‌ره‌وه‌زی، به‌به‌رنامه‌و مه‌به‌ستدار بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجی یه‌كسانی مافه‌كانی ژن و پیاو له بواره‌كانی:(مافی به‌رانبه‌ر بۆ ژنان له پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شدا، مافی یه‌كسان له كاتی جیابوونه‌وه‌دا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای فره‌ژنی و هاوسه‌رگیریی كاتی، گۆڕینی ته‌مه‌نی سزادان بۆ 18 ساڵ، خوێن‌بایی به‌رابه‌ر بۆ ژنان، مافی میرات بۆ ژنان، مافی شایه‌تی‌دانی هاوته‌راز، چاكسازی له‌و یاسایانه‌ی كه رێخۆشكه‌رن بۆ كوشتنی ژنان له ژێر ناوی شه‌ره‌ف پارێزیدا، سه‌رپه‌رستی منداڵان، لابردنی بڕیاری كوچك واران، مافی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌ركۆماری و...هتد)پێكهات.
كه‌مپێنی یه‌ك ملیۆن واژۆ "بۆ گۆڕینی یاساكانی تێكه‌ڵ به هه‌ڵاواردن" یان " گۆڕین بۆ یه‌كسانی" له 5ی خه‌رمانانی ساڵی 1385ی هه‌تاوییه‌وه ده‌ستی پێكرد. به‌پێی پێكهاته‌كه‌ی كه‌مپێن له چه‌ندین كۆمیته‌ی جۆراوجۆر وه‌كوو:(راگه‌یاندن، فێركاری، دیكۆمینتاری، چاپه‌مه‌نی، پێوه‌ندی گشتی، ماڵی، دایكانی كه‌مپێن، كۆمیته‌ی خۆبه‌خشان و گرووپی كوڕان) بیچمی گرتووه، كه هه‌ر یه‌ك له‌و به‌شانه جیا له كار‌و چالاكی پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش له بواری تایبه‌تی خۆشیاندا بۆ گشتی‌كردنی ئامانجه‌كانی كه‌مپێن تێده‌كۆشن.
ده‌سپێكی چالاكی كه‌مپێن بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌ی فێركاری به زمانێكی پوخت و ساكار سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان بوو، تاكوو هه‌موو چین و توێژێك له ته‌واوی ئاسته‌كاندا بتوانێ ئاشنایه‌تی و شاره‌زاییه‌كی سه‌ره‌تایی و پێویستی له‌گه‌ڵ مافه‌كانی ژنان و داخوازییه‌كانی رێكخه‌رانی كه‌مپێندا هه‌بێ. "كه‌مپێن" وه‌كوو وشه‌یه‌ك به مانای "گۆره‌ِپانی به‌ره‌نگاری"یه‌و به واتایه‌كی دیكه به تێكۆشانی به كۆمه‌ڵ و به‌به‌رنامه بۆ دارێژراو بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجێكی تایبه‌ت ده‌گوترێ.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن واژۆ له شارۆمه‌ندانی ئێرانی، یه‌كیك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كاری كه‌مپێن له پاڵ پێنج ئامانجی دیكه‌ی كه‌مپێنه‌كه‌یه كه بریتین له:
1-بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌شداریكردنی كۆمایی به‌شێكی به‌رین له شارۆڤه‌ندان له پێناو گۆڕانه ئه‌رێنییه جڤاتییه‌كان.
2-ئاشنایه‌تی و دیالۆگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گرووپه جۆراوجۆره‌كانی ژنان و به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌كی شارۆمه‌ندان له ئاستێكی به‌ریندا، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاگایی و هه‌ستیاربوون به نایه‌كسانی حقووقی له نێوان ژنان و پیاوانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
3-بۆ ژنان و پیاوانی یه‌كسانخواز له‌خۆگری ئه‌زموونی زه‌وه‌ندو به‌نرخه.
4-چاكسازی و ریفۆرم له خوارو له ناخی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، له رێگه‌ی دروستكردنی دیالۆگ له نێوان شارۆمه‌ندان و فێركردنی چالاكیی كۆمایی و دیمۆكراتیك، واته كرده‌یی كردنی ریفۆرم له خوارو له ناخی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دایه.
5-دروستكردنی وره‌ی به‌شداریكردن له چاره‌نووسی وڵات له نێوان شارۆمه‌نداندا.
هه‌نووكه كه‌مپێن پێ ناوه‌ته سێهه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی خۆیه‌وه، له حاڵێكدا تاكوو ئێستاش نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی بهێنی كه گۆڕانێكی ئه‌رێنی له یاسا هه‌ڵاواردنكاره‌كاندا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌م ماوه‌دا هێندێك له یاساكان ئاراسته‌یه‌كی جیاوازتریشی به خۆیه‌وه بینیه‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی داخوازیی‌و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌وان، دیسانه‌وه ده‌زگای یاسادانان گه‌ڵاڵه‌گه‌لێكی خستۆته رۆژه‌ڤه‌وه‌و، تاتۆی كردووه، كه سه‌داسه‌د هه‌ڵاواردن و به یاسایی كردنی هه‌ڵاواردن دژ به ژنان بووه. دواترین نموونه‌ی "گه‌لاڵه‌ی پاڵپشتی له بنه‌ماڵه"، كه به شێوه‌ی كاتی له به‌رنامه‌ی كاری نوێنه‌ران وه‌لانراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه حكوومه‌تی ئیسلامی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی داوه كه كه‌مپێن شكست بخوات و ئه‌ندامانی ده‌ست له به‌دواداچوونی داخوازییه‌كانیان هه‌ڵبگرن، بۆیه جگه له‌وه‌ی كه كه‌مپێنی وه‌كوو پلانی بیانی‌و چالاكانی وه‌كوو خزمه‌تكارو جێبه‌جێكه‌ری ئه‌و پلانه بۆ زه‌برلێدان له حكوومه‌تی ئیسلامی ناوزه‌د كردووه، به‌رده‌وامیش ئه‌ندامانی كه‌مپێن رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه، توند‌و تیژی‌و دادگایی‌كردن و به‌ندیخانه هاتوون، به جۆری كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر له 100 چالاكی كه‌مپێنی یه‌ك ملیۆن واژۆ كه چه‌ند كه‌سیشیان له پیاوانی یه‌كسانیخواز بوون، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان و ده‌زگای دادوه‌ری رێژیمی ئیسلامییه‌وه سزا دراون و هێندێكیانیش هه‌نووكه له نێو گرتووخانه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن، چونكه حكوومه‌تی ئێران كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ گۆڕین و چاكسازی له هێندێك برَگه‌ی یاساكاندا به تاوان و دژایه‌تی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی وڵات ده‌ناسێنی‌و ئه‌نجامده‌رانی سزا ده‌دات. له‌م راستایه‌دا، سێ رێكخراوی ناده‌وڵه‌تیی ئێرانی‌و كوردستانیی چالاك له بواری مافه‌كانی مرۆڤ(رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، كانوونی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی خوێنده‌ڤانانی ئێرانی(ادوار تحكیم وحدت)، له سێزده‌یه‌مین دانیشتنی ساڵانه‌ی ناوه‌نده نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی وڵاتانی ئاسیایی و ئه‌قیانۆسییه، له رۆژی 7ی گه‌لاوێژی 1387ی هه‌تاوی له كوالالامپووردا، له به‌شێك له راپۆرته‌كه‌یاندا سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی ژنان، باس له:" فیلترینگی به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕه‌كانی چالاكانی كاروباری ژنان، داخستنی گۆڤاری ژنان، 158جار ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و ده‌ركردنی برَیاری یه میلیارد‌و 60ملیۆن تمه‌ن گره‌و(وه‌سیقه‌و كه‌فاله‌ت)و بڕینه‌وه‌ی 29ساڵ و نیو زیندانی یه‌ك لایی‌و هه‌ڵواسراو بۆ ژنان" ده‌كه‌ن.
له نێو ژنانی چالاكی كوردی ئه‌ندامی كه‌مپێنی یه‌ك ملیۆن واژۆ، خاتوو "په‌روین ئه‌رده‌ڵان" چه‌ندین جار دادگایی كراوه‌و، سزای بۆ بڕاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها خاتوو "نگین شێخولئیسلامی"، به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه، به‌ڵام "رووناك سه‌فازاده، هانا عه‌بدی، زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی‌و فاتیمه گوفتاری" له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌ستبه‌سه‌رن.
شایانی باسه كه پاش دامه‌زراندنی كه‌مپێن له تاران، كرماشان وه‌كوو یه‌كه‌مین شار له رێكه‌وتی 8ی به‌فرانباری 1385ی هه‌تاوی‌و سنه وه‌كوو دووهه‌مین شار له رێكه‌وتی 16ی ره‌شه‌مه‌ی 1385ی هه‌تاوی بۆنه ئه‌ندامی كه‌مپێن و وێڕای به‌ڕێوه‌بردنی كارگه‌ی كه‌مپێن بۆ ئاشنایه‌تی چالاكانی ئه‌ندام، پڕۆگرامی كه‌مپێنیان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی‌و ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌تیان به نێوی "گۆڕین بۆ یه‌كسانی" به‌ڕێخست. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین سمیناری پشتیوانی له كه‌مپێن، له ده‌ره‌وه‌ی ئێران له لاین رێكخراوی "مافی ژنانی كورد-مافی مرۆڤ"، له شاری سلێمانیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه چووه.
هه‌ر وه‌ك گوتمان ئه‌گه‌رچی كه‌مپێن نه‌یتوانیوه هیچ یه‌ك له ئامانجه‌كانی به ته‌واوی بپێكێت، ته‌نانه‌ت یه‌ك ملیۆن واژۆشی بۆ كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دامه‌زرانی كه‌مپێنێكی ئاوه‌ها له سه‌ر ده‌ستی كه‌سانی چالاك و پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵگای ژنان و بوون و ئاماده‌یی ئه‌وان له ناخی كۆمه‌ڵ و هه‌وڵدان بۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان و كولتوور سازیدا، خۆی له خۆیدا هه‌نگاوو كرده‌وه‌یه‌كی به‌هاداره، كه له دوارۆژدا ئه‌نجام و ئاكامه به‌نرخه‌كانی به جوانی خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌وه‌ش به‌رینبوونه‌وه‌ی بیاڤی گشتی‌و هه‌ستیاربوونی مرۆڤه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كان و چاره‌نووسی خۆیان و هه‌وڵ و تێكۆشانیان بۆ دابینكردنی ئازادی، یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، حقووقی، سیاسی‌و ئابوورییه.
www.lailakh.blogfa.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر