وه‌یشوومه‌ی مه‌رگ له ئاشویتزی مه‌لاكاندا
. تا ده‌یانتوانی قه‌مچییان لـێ‌ده‌دام. ده‌سته‌كانمیان ده‌به‌ست‌و له‌سه‌ر كورسییه‌كه دایانده‌نام‌و شوێنه ناسك‌و هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌میان... گوشار ده‌دا، جلوبه‌رگه‌كانمیان به ته‌واوی له‌به‌رم ده‌رده‌هێنان‌و، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیكردنی جینسی، به چێو‌و گۆپاڵ ئازارمیان ده‌دا. پێی چه‌پم له‌م نێوه‌دا به سه‌ختی بریندار بوو، به‌هۆی زبره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان بۆ سه‌ر سه‌رم‌و شۆكی ئه‌لیكتریكی بێهۆش كه‌وتم، له‌و كاته‌وه كه هاتوومه‌ته‌وه هۆش، تا ئێسته توانای راگرتنی جه‌سته‌م له ده‌ست داوه‌و، بێ‌ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستی خۆمدا بێ، ده‌له‌رزێم. پێمیان له زنجیر ده‌كرد‌و له رێگه‌ی شۆكی ئه‌لیكتریكی كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی بچووك‌و كه‌مه‌ری بوو، شوێنه جۆراوجۆر‌و هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته‌میان ده‌دایه به‌ر شۆك... ."
ئه‌مه به‌شێك له ره‌نجنامه‌ی مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ره، كه له رێكه‌وتی 2/9/86، له زیندانی ره‌جایی‌شاری كه‌ره‌جدا ناردوویه‌ته ده‌ره‌وه. فه‌رزاد، 12 ساڵ پێشینه‌ی مامۆستایی، ئه‌ندامه‌تی له لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی شاری كامیاران‌و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی، ئه‌ندامی شوورای نووسه‌رانی مانگنامه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ فێركاریی "رۆیان"، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی كامیاران (ئاسك)و ئه‌ندامی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بوو، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا، ململانێ له‌گه‌ڵ وه‌یشوومه‌ی مه‌رگدا ده‌كات. مامۆستا فه‌رزاد له ئاخرین نامه‌یدا له رێكه‌وتی 8/2/86دا به بۆنه‌ی رۆژی مامۆستاوه، له زیندانی ره‌جایی‌شاری كه‌ره‌جه‌وه، بۆ قوتابیانی ده‌نووسێت: "بنووسن ئێش‌و ئازار، بیخوێننه‌وه ژیان"... .
ئه‌مه هێمایه‌كی بچووك بۆ ره‌نجێكی بێ‌كۆتایی‌یه، كه چالاكانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی‌و سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به تۆمه‌تی "دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی"و "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا"دا، رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. چه‌له‌نگانی كوردستان به‌هۆی بێبه‌ری‌بوون له پشتیوانیی سیاسی‌و ساپۆرتی ماڵی، نه‌بوونی راگه‌یاندنی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ له كوردستاندا‌و هه‌ڵاواردنی ئاشكرای رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و ماس میدیای جیهانی‌و ناوچه‌یی له هه‌مبه‌ر چالاكانی كورد‌و پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا، رووبه‌ڕووی تراژیكترین كاره‌ساته مرۆییه‌كانی سه‌رده‌می هه‌نووكه‌یین. ئه‌گه‌رچی كوشتنی مرۆڤی كورد له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه، بۆته دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌و ئاسایی، به‌ڵام به‌كرده‌وه‌یی‌كردنی ئه‌م كاره له هه‌مبه‌ر به‌ندییه تۆمه‌تباره بێ‌تاوانه‌كان كه له هیچ دادگایه‌كدا، تاوانه‌كانیان تێ‌نه‌گه‌یندراوه، دڕنده‌ییه‌كی رووت به‌رانبه‌ر به مرۆڤایه‌تییه. شه‌هیدكردنی "شوانه سه‌یدقادر، شێركۆ ئه‌مینی، ئیبراهیم لوتفۆڵڵایی‌و..."و شه‌هیدكردنی كاوه عه‌زیزپوور، لاوی ته‌مه‌ن 25 ساڵه له 27/2/87دا، كه له 13/11/84دا به‌هۆی چالاكیی سیاسی ده‌ستگیر‌و زیندانی كرابوو، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه، تووشی زه‌ربه‌ی مه‌غزی ده‌بێ‌و پاش 27 رۆژ حاڵه‌تی كۆما، تێكه‌ڵ به كاروانی شه‌هیدان ده‌بێت.
راستییه‌كان‌و به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیم خه‌ریكی گه‌ڵاڵه‌داڕشتن‌و پراكتیزه‌كردنی هێرشی هۆڤانه‌و خوێنڕێژانه دژ به زیندانییانی سیاسی، به‌تایبه‌ت به‌ندكراوه كورده‌كانه. ئه‌م په‌لامارانه به فه‌رمانی راسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و له لایه‌ن پێسپێردراوانی زیندان‌و زیندانییانی پڕمه‌ترسی‌و خاوه‌ن دۆسییه‌ی جینایه‌تی جۆراوجۆر‌و، به دنه‌دان‌و پاڵ‌پێوه‌نانی به‌رپرسانی گرتووخانه‌كان، پاش سازكردنی شه‌ڕی فیزیكی‌و سووكی نواندن به‌رامبه‌ر به گیراوانی سیاسی پێك دێت، كه تازه‌ترین نموونه‌ی، داپڵۆسین‌و لێدانی "عه‌لی حه‌یده‌ریان"، گیراوی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدامی كورد له رێكه‌وتی 25/2/87، له لایه‌ن 15 كه‌س له چاودێرانی زیندانی ره‌جایی‌شاری كه‌ره‌جه‌وه‌یه، كه پاش شكاندنی سه‌ر‌و ددانه‌كانی‌و بێهۆشكردنی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت، یان ده‌توانین ئاماژه به بار‌ودۆخی ئه‌سته‌می كاوه جه‌وانمه‌رد، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، فه‌رهاد حاجی‌میرزایی، سه‌باح نه‌سیری‌و هیدایه‌ت غه‌زاڵی، فه‌رشاد دۆستی‌پوور، به‌خیتار ره‌حیمی، فه‌رهاد وه‌كیلی یاسر‌و هانا‌و رووناك‌و ... بكه‌ین. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی خوێندكاری زانكۆی ئیلام كه ماوه‌ی 8 مانگه له گرتووخانه‌كانی ئیتلاعاته، جیا له برینی ده‌م‌وچاو، نه‌خۆشیی بڕۆنشیت‌و ده‌م‌وددان، تووشی خوێنڕێژیی سه‌ختی گورچیله‌و ئازاری سییش هاتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان پێیان گوتووه: "لێره‌دا ته‌نیا ده‌رمان تریاكه، ویستت له خزمه‌تتداین". فه‌رهاد له چالاكانی كرێكاری‌و مافی مرۆڤ، كه له رێكه‌وتی 23/10/86دا قۆڵبه‌ست كراوه، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه، ده‌ست‌و شانی شكاوه‌و، به‌هۆی قه‌مچی‌لێدان‌و خوێنڕێژی، پاكانی به سه‌ختی كۆڵه‌وار بوون. سه‌باح‌و هیدایه‌تیش وه‌كوو دوو چالاكی خوێندكاری‌و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "رۆژامه"، پاش نزیكه‌ی یه‌كساڵ ئازا‌و به‌ندی تاكه‌كه‌سی، ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی هه‌واڵی خۆكوشتنیشیان به بنه‌ماڵه‌یان، له نامه‌یه‌كدا له بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ (87)دا ده‌نووسن: "... ئه‌مڕۆ له فه‌زای به‌ندیخانه‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه تا دوێنێ له زانكۆدا‌و له نێو لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كان‌و بیره‌وه‌رییه‌كاندا ده‌مانخوێند، ئه‌زموونی ده‌كه‌ین‌و ده‌یبینین...، چیرۆكێك كه زۆر كه‌ڕه‌ت له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا دووپات بۆته‌وه...، بێده‌نگیی خه‌ڵكی ره‌شۆكی به واتای تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌م پرسانه‌و قبووڵی دۆخی هه‌نووكه‌یی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نیه... ." فه‌رشاد دۆستی‌پووریش كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خۆی به ته‌نیا جه‌مسه‌رێك بوو له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی شوناس‌و زمانی كوردی له ناوچه‌ی ئیلام، ده‌بیری یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی فیلمی كوردی له زانكۆی بووعه‌لی هه‌مه‌داندا (به‌هاری 85)و نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی خوێندكاران له‌و زانكۆیه‌دا، پاش به‌ندبوونێكی 55 رۆژه له به‌ندیخانه تاكه‌كه‌سییه‌كانی ئێڤین‌دا، هه‌میسان له كاتی رۆیشتن بۆ پشكنینی پزیشكی له رۆژی 26/2/86 له شاری ئه‌یوانی رۆژئاوادا، له لایه‌ن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانه‌وه، ده‌یڕفێنن‌و ... . له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ڕێز محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند، به‌رپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان‌و به‌رپرس‌و سه‌رنووسه‌ری حه‌وته‌نامه‌ی "پیام مردم" كه له رۆژی 10/4/86ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و 7 مانگی له به‌ندی تاكه‌كه‌سیدا بووه، رۆژی 30/2/87 له به‌ندی 8ی گرتووخانه‌ی ئێویندا تووشی سه‌كته‌ی لاوازی مێشك ده‌بێت. رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "دژایه‌تیی به‌رپرسانی داد ـ ته‌ناهیی ئێران دژ به‌م رۆژنامه‌ڤانه له راده‌به‌ده‌ره، نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه كه له ئازادی‌و مافی چاره‌سه‌ری پزیشكی بێبه‌شه...". هه‌روه‌ها ناوبراو كه پێشتر ده‌بووا بۆ ده‌ستشۆیی رۆیشتنیش، داخوازینامه‌ی نووسراوی پێشكه‌شی به‌رپرسانی زیندان بكردبایه، تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سیی، گورچیله‌و خوێن‌و پێست هاتووه‌و، هه‌نووكه له به‌شی گشتیی تاوانبارانی ئێویندا، ده‌ستبه‌سه‌ره. له حاڵێكدا كه په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان كه ئێران له ساڵی 54دا واژۆی كردوه، له‌سه‌ر "هه‌بوونی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه‌و پاراستنی هێژایی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئازادیی خۆیان بێبه‌ش بوون"، جه‌خت ده‌كاته‌وه. به‌ڵام گرتووخانه‌كانی ئێران، جگه له‌وه‌ی كه تۆقێنه‌رترین زیندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینن، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئۆردوگای "ئاشویتز"ی نازییه‌كان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له له‌هێستاندان. بۆ نموونه زیندانی ره‌جایی‌شاری كه‌ره‌ج (گوهه‌رده‌شت) كه له پۆلێن به‌ندیی رێكخراوی زیندانه‌كاندا، شوێنی زیندانییانی مه‌ترسیداره، وه‌كوو: مرۆڤكوژ، مرۆڤ دز‌و چه‌ته‌و رێگره چه‌كداره‌كان‌و ... هتد، به‌ڵام به‌رپرسی رێكخراوی به‌ندیخانه‌كانی پارێزگای تاران (سوهراب سلێمانی) ساڵی رابردوو به شێوه‌ی فه‌رمی رایگه‌یاند كه: "به‌ندیخانه‌ی ره‌جایی‌شاری كه‌ره‌ج، شوێنی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسییه." ئه‌مه له حاڵێكدایه كه له‌و زیندانه‌دا، نه‌خۆشییه‌كانی: ئیدز، هێپاتیت‌و نه‌خۆشییه هه‌مه‌گیره‌كانی دیكه له‌وپه‌ڕی خۆیدان‌و هه‌ر ساڵه ده‌یان كوشتن‌و خۆكوشتنی گوماناوی روو ده‌دات. به‌ڵام رێژیم بۆ له‌نێوبردنی زیندانیانی سیاسی، 37 به‌ندكراوی كوردی گواستۆته‌وه ئه‌وێ، هه‌روه‌ها 21 زیندانیی سیاسیی ئێرانیشی تێدایه. له حاڵێكدا به پێی خودی یاساكانی رێژیمیش كه به "جیاكردنه‌وه‌ی تاوان" ناسراوه، نابێ گیراوانی سیاسی له پاڵ تاوانبارانی ئاسایی‌و مه‌ترسیداردا جێگیر بكرێن، به‌ڵام رێك به پێچه‌وانه‌وه، وه‌كوو پلانێكی پێویست كه ماوه‌یه‌كه به شێوه‌ی سیستماتیك به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بێگومان جیا له قه‌یرانی ده‌روونی، شاڵاوی قڕكردنی فیزیكی به‌شه‌ره‌فترین رۆڵه‌كانی كوردستان‌و ئێرانه. ئازادیخوازان‌و چالاكانی مافی مرۆڤ‌و دێموكراسیخوازان، ده‌بێ وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م دۆخ‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیار‌و پڕمه‌ترسییه به رێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، شوورای مافی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ‌و رێكخراوی چاوه‌دێری مافه‌كانی مرۆڤ، له‌قاودانی ئه‌م جینایه‌تانه‌ی رێژیم بكه‌نه رۆژه‌ڤی جیهانی‌و نیشتمانی‌و مانشێتی راگه‌یه‌نه‌كان، چونكه كه‌مته‌رخه‌می‌و بێده‌نگی، هۆكارێكه بۆ به‌رده‌وامیی سه‌ركوت‌و جینایه‌ت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر