باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له نێوان سه‌ركوت‌و بووژانه‌وه‌دا
باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به پێی پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی، جوغرافیایی، زاراوه‌یی‌و كانزا ژێرزه‌وینییه‌كان، هه‌رێمێكی هه‌ره‌گرینگ‌و ستراتیژیكی كوردستانه. له لایه‌كی دیكه‌وه باشووری رۆژهه‌ڵات كه پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، لوڕستان، شاره كوردنشینه‌كانی هه‌مه‌دان‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له شاره‌كانی قوروه‌و بیجاڕیش له‌به‌ر ده‌گرێت له بواری حه‌شیمه‌تیشه‌وه، لانیكه‌م 60% كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وێدا نیشته‌جێن كه خاوه‌نی زاراوه (كه‌لهۆڕی، لۆڕی، له‌كی)، ئایین (یارسان)و ئایینزا (شێعه)ی تایبه‌ت به خۆیانن. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه رواڵه‌تی‌و ناسه‌ره‌كییانه له ساڵی 1514ی زایینی (شه‌ڕی چاڵدێران)ـه بووه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه دوژمنانی كورد وه‌كوو ئامرازێك له‌و چه‌شنا‌وچه‌شنیانه بۆ به‌ربه‌ركانێی پرۆسه‌ی بیچمگرتنی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد‌و ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌ی كورد یان لانیكه‌م هاوخه‌باتیی سه‌رانسه‌ری‌و هه‌ڤڕای نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كه‌ڵكئاژۆ وه‌ربگرن‌و ئه‌و فاكته‌رانه بكه‌نه هه‌وێنی ناته‌بایی‌و نامۆبوونی پێكهاته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی ژینۆسایدی سپی‌و ئاسمیلاسیۆنی كولتووری له‌و هه‌رێمه‌دا به هۆی فاكته‌ری مه‌زهه‌بی‌و هاوسنووری له‌گه‌ڵ ناوچه ناكوردستانییه‌كان‌و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می ئلیتی كورد له سه‌رانسه‌ری كوردستان به‌رانبه‌ر به‌و ناوچانه، ساڵانێك ره‌وتێكی خێرای پێوا. كۆماری ئیسلامی بێجگه له هه‌وڵی ئاشكرا (وه‌كوو: گۆڕینی ناوی كرماشان بۆ باخته‌ران بۆ زیاتر له یه‌ك ده‌یه، سووكایه‌تی‌و تواندنه‌وه له رێگه‌ی كه‌ناڵی زاگرۆس)، له‌و ناوچانه‌دا سیاسه‌تێكی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی جیاوازتری به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه ره‌چاو كردووه.
ئه‌گه‌ر رێژیم له پارێزگاكانی كوردستان‌و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوادا، سیاسه‌تی توند‌وتیژیی زبر‌و ئاشكرای به راشكاوی كرده‌یی ده‌كرد، له باشووری رۆژهه‌ڵاتدا، جۆرێك ئاسمیله كردن‌و سڕینه‌وه‌ی نه‌رم له ئارادا بووه، واتا مه‌رگێكی بێده‌نگ. كرده‌یه‌ك كه رۆڵی باشووری رۆژهه‌ڵاتی له چییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌شداری له بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی كورددا ته‌ریك‌و په‌راوێز خست. به جۆرێك كه ئه‌م دۆخه له درێژایی نزیك به پێنج سه‌ده‌ی رابردوو، پاڵنه‌ری كوردانی باشووری رۆژهه‌ڵات بۆ هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حاكم له ناوه‌ند یان هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كانی سه‌رانسه‌ری له ئێران وه‌كوو: شۆڕشی مه‌شرووته (به‌شداری كرماشانییه‌كان به رێبه‌رایه‌تی یارمحه‌ممه‌دخانی كرماشانی‌و 300 سواری گه‌ڕووسی‌و میرزا ئه‌بولبه‌شه‌ر گه‌ڕووسی)و ئاماده بوونیان له نێو ریزه‌كانی حیزبه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئێران‌دا بووه، له حاڵێكدا نه‌یانتوانیوه یان نه‌یانویستووه له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیاندا وه‌كوو كوردستانییه‌ك‌و كوردێك، رۆڵ بگێڕن‌و به‌رپرسایه‌تی خۆیان وه‌ئه‌ستۆ بگرن، هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ده‌گمه‌ن وه‌كوو قه‌ده‌م خێرخانی لۆڕیش له‌و نێوه‌دا هه‌بووه. ته‌نانه‌ت له بواری ئه‌ده‌ب‌و خزمه‌تی زمانی كوردیشه‌وه تاكوو ئه‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دوایی‌یه، جگه له كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه له گۆڤاری "ئاوێنه"، چاپی تاران‌دا هێندێكجار نووسراوه‌و هۆنراوه‌یان به زاراوه‌ی كه‌لهوڕی نووسیوه، هه‌نگاوێكی شێلگیرانه‌و چالاكییه‌كی ئه‌وتۆ نابینرێت‌و زۆربه‌ی كتێب‌و بڵاوكراوه‌كان له مه‌ڕ مێژوو، جوغرافیا، فه‌رهه‌نگ‌و كۆمه‌ڵگای باشووری رۆژهه‌ڵات به زمانی فارسی نووسراون.
رێژیم هاوكات كه له باشووری رۆژهه‌لاتدا به هه‌موو شێوازێك سه‌ركوته‌كانی خۆیی پراكتیزه ده‌كرد‌و نه‌یده‌هێشت میكانیزمێكی پێوه‌ندی‌و دیالۆگیان پێكه‌وه هه‌بێت یان ئه‌گه‌ری دروستكردنی بڕه‌خسێت. به بانگهێشت كردن، هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندن‌و به به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كانی پێوه‌ندیدار به پرسی نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌و بواره، هه‌موو شتێكی حه‌شار ده‌دا‌و كۆنترۆڵی ده‌كرد. یان كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و پێشه‌نگه‌كانی به شێوه‌یه‌كی گوماناوی‌و ده‌سكرد (وه‌كوو: مامۆستا ره‌بێعی، سه‌ید خه‌لیل عالینژاد، عه‌بباس چمچه‌ماڵی‌و...) له نێو ده‌برد. به‌ڵام له‌م یه‌ك ده‌یه‌ی دواییدا به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی كه‌ره‌سته‌ی پێوه‌ندی‌و راگه‌یاندن، هاتووچۆی نێوان خه‌ڵكی شاره كوردنشینه‌كان، چوونه سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنده‌ڤان‌و بوونی كۆمه‌ڵێك خوێندكاری چالاك له زانستگاكانی رازی كرماشان‌و ئیلام كه چه‌ندین ئه‌نجومه‌نی جۆراوجۆر، كلاسی فیركاری رێنووس‌و رێزمانی كوردی‌و گرینگتر له هه‌مووی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤاره خوێندكارییه‌كان به نێوه‌ڕۆكی نه‌ته‌وه‌یی له‌و دوو زانكۆیه‌دا، هه‌روه‌ها چالاكیی NGOكان (رێكخراوی هاوار، ژیار‌و ...) له بواری وشیاریی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه، سامی داسه‌پاوی شه‌وه‌زه‌نگی شكاند. هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م چالاكییانه، كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر‌و شاعیر‌و وه‌رگێڕی باشووری رۆژهه‌ڵات پێیان نایه مه‌یدانه‌وه كه بایه‌خی سه‌ره‌كییان به زمان‌و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌دا، ئه‌م كه‌سانه ئه‌گه‌رچی به ژماره كه‌مبوون، به‌ڵام به كاری به‌رده‌وام، توانییان نێواخن‌و واتایه‌كی دیار‌و شوناسخوازانه به تێكۆشان‌و چالاكییه‌كانیان له سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌ئه‌ستاندن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی كولتووری بده‌ن. هه‌ڵبه‌ت رێژیم به هه‌موو جۆرێك هه‌وڵی نه‌زۆك كردنی ئه‌م بزاڤه نایه‌كانگیره، به‌ڵام كاریگه‌ره‌ی دا، بۆ نموونه هیچ كات مۆڵه‌تی نه‌دا بڵاڤۆكێكی كوردی له كرماشان‌و ئیلام‌دا به شێوه‌ی فه‌رمی بڵاو بكرێته‌وه، بڕیار وابوو حه‌وتوونامه‌ی "رێژاو" چاپ بكرێ، به‌رگرییان لێ كرد، وه‌رزنامه‌ی "هه‌ورامان"، پاش ژماره‌یه‌ك په‌كی كه‌وت، چه‌ند حه‌وتوونامه‌یه‌كی دیكه‌ش كه لایه‌كیان له فه‌رهه‌نگی كورد ده‌كرده‌وه، رووبه‌ڕووی داخران‌و دادگایی‌كردن بوونه‌وه. كۆماری ئیسلامی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی پلان‌و پیلانه‌كانی له‌و هه‌رێمه‌دا، ناچار بووه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مێتۆدی توند‌وتیژیی رووت كرده‌یی بكات. هه‌ر له‌م راستایه‌دا، ته‌نیا له‌م دوو مانگه‌ی دواییدا، نووسه‌رانێك (وه‌كوو: 1 ـ عه‌بباس جه‌لیلیان (ئاكۆ)، نووسه‌ری فه‌رهه‌نگی به‌نرخی باشوور، ره‌نگامه، زه‌رینه‌و سیمینه، 2 ـ حه‌سه‌ن سه‌رداری كه زیاتر له یه‌ك ساڵه له گرتووخانه ماوه‌ته‌وه‌و له‌م ماوه‌دا، داوای گره‌وی 200 میلیۆن تمه‌نیی لێده‌كه‌ن، 3 ـ مێهدی حه‌میدی )، رۆژنامه‌نووسانێكی (وه‌ك:1 ـ ئومید وه‌لی‌زاده، خاوه‌نی وێبلاگی جوانڕۆنیوز، 2ـ حه‌مید ره‌زا سه‌مه‌دی، نوێنه‌ری رۆژنامه‌ی "ندای جامعه")، بڕیاری زیندانی درێژماوه بۆ دوو دوكتوری ناسراوی جیهانی له بواری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی ئه‌یدز، دوكتور ئاره‌ش‌و كامیار عه‌لایی، خوێندكارانێك (وه‌كوو: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌دی، شه‌هاب سوله‌یمانی، مێهرداد حوسێنی، ره‌حیم محه‌ممه‌دی، محه‌ممه‌د سادقی، نوورڵڵا ئه‌یدی، یاسر به‌هادوری‌و...)، بڕیاری مه‌رگی مه‌رگی چالاكانی سیاسی (ئێحسان فه‌تاحی)، مامۆستایانی ئایینی (وه‌كوو: سه‌یفوڵڵا حوسێنی، حسێن حوسێنی، بێهزاد عه‌زیزی)، كوشتنی لاوان (عه‌لی ئه‌شره‌ف مورادی لاوی 13 ساڵه)، داخستنی گۆڤاره خوێندكارییه‌كان (تاق وه‌سان‌و...)، به‌شێكی بچووك له‌و هه‌وڵ‌و سه‌ركوتانه‌ن كه رێژیم له باشووری رۆژهه‌ڵاتدا به‌ڕێوه‌ی بردووه. له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ له‌نێوبردنی زمان‌و فه‌رهه‌نگی كوردی به شێوه‌ی فه‌رمی به ئیداره‌كانی "پبت احوال"ی ئه‌و هه‌رێمه‌ی راگه‌یاندووه كه له تۆماركردنی ناوی كوردی بۆ منداڵانی كورد دووری بكه‌ن‌و مۆڵه‌تێكی به‌و چه‌شنه نه‌ده‌ن.
به‌ڵام هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رێژیم‌و له به‌ره‌به‌ری هاتنی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ كرماشان، له ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 26ی به‌فرانبار، خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی كرماشان، ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه سیاسه‌ته چه‌ند ره‌هه‌ندییه‌كانی رێژیم بۆ نزیككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌ڵات به سیاسه‌تی زاڵ له ناوه‌ند‌و گرێدانی به خۆیانه‌وه، پرۆژه‌یه‌كی ناسه‌ركه‌وتوو بووه‌و له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه، كرده‌وه به پلان‌و سیستماتیكه‌كانی رێژیم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و دابه‌زاندنی جوگرافیای پرسی كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌نیا پارێزگای كوردستان به ناوه‌ندایه‌تی سنه‌و سنوورداركردن‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی له‌وێدا، به ته‌واوی شكستی هێناوه. بۆیه ئه‌مڕۆ وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌و هه‌ست‌و ئاوه‌زی خاوه‌نداری له وڵات‌و پێكهاته‌كانی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی‌و زانین‌و ناسكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، بیری زاڵ له‌وێدایه‌و ئه‌م گرتن‌و بڕین‌و كوشتنانه‌ش ده‌رخه‌ر‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌رێمێكی هه‌میشه كوردستانییه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر