22ی مانگ پیلانێك بۆ مه‌رگ و هێمایه‌ك بۆ ژیانه‌وه
كه‌سمان گومانمان له‌وه‌دا نیه كه رێبه‌ران و تێكۆشه‌رانی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی شوێنی و كاتی، خاوه‌نی شكۆ، رۆڵ و كاریگه‌ریی دیاری خۆیانن. به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه د.قاسملوو، كه‌سایه‌تیی ناوازه‌ی ئه‌م پانتایه‌یه. قاسملوو، رابردوو راده‌ستی ئێمه ده‌كات، به‌ڵام ناهێڵێت ئێمه له رێچكه‌ی رابردوودا بڕۆین. به‌ڵكوو ئاسۆی سبهینیت بۆ وێنا ده‌كات و مه‌رجی دهستهبهربوونیشی به تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی هه‌نووكه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ر وه‌ك مارتین لۆتركینگ ده‌ڵێت:" ئێمه ده‌بێ له زه‌مان به شێوه‌یه‌كی خۆڵقێنهرانه كه‌ڵك وه‌رگرین. ئێمه ده‌بێ یارمه‌تیی زه‌مان بده‌ین، چوونكه بێ بوونی ئه‌م یارمه‌تییه، زه‌مان وه‌كوو ئامیاری هێزه ملهۆڕو سه‌ره‌تاییه‌كانی مهندكهرو وه‌ستێنه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی لێدێت". له‌م نێوه‌دا، ئامانجی دوژمن له تیرۆری دوكتور قاسملوو، ته‌نیا كوشتنی رێبه‌رێك نه‌بوو، به‌ڵكوو له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته بوو كه مێشك و عه‌قڵییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌پێكێت و ره‌وت و ئاراسته‌ی خه‌باتیان كوێر، نه‌زۆك و به لاڕێدا ده‌بات. تیرۆرێك كه تا هه‌نووكه‌ش كۆستێكی هه‌ره مه‌زن و خه‌سارێكی قهرهبوونهكراوهیهو ساڕێژبوونی ئه‌سته‌مه، مه‌گه‌ر به ئازادی...
پاش تیرۆری د.قاسملوو‌و د.شه‌ره‌فكه‌ندی، جووڵانه‌وه‌ی كورد به هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی له باشووری كوردستان ناچار بوو ده‌ست له خه‌باتی چه‌كداری هه‌ڵبگرێت بێ ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌ی فه‌رمی رایبگه‌یه‌نێت و ئاڵترناتیڤه‌كه‌ی دیاری بكات. هاوته‌ریب له ئێران‌دا، گوتاری ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ن به‌ره‌ی ریفۆرمخوازی حكوومه‌تییه‌وه پاوانكرا. له‌م نێوه‌دا بۆشاییه‌كی سه‌یر له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا هاته ئاراوه، كه زیاتر له هه‌موو شتێك دوشداماوی و سهرگهردانییهك له ئاستی بیاڤی گشتیدا لێكهوتهوه. قۆناغێك كه له ئاكامدا، به وردبوونه‌وه، لێكدانه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێ سه‌رجه‌م ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌كان، ونبووی خۆی له خاوه‌ن ده‌ركه‌وتن و پێبه‌ندی به قاسملوو و له بیرۆكه‌كانی قاسملوودا ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه‌ش نه‌ك نۆستالژیاو گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو، به‌ڵكوو تێگه‌یشتن له میكانیزمه‌كانی رۆژو ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌ست بوو. نه‌وه‌یه‌كی نوێ كه پاش 16 ساڵ له زه‌رووره‌تی خاوه‌نداری له میراتی فیكری – سیاسی قاسملوو تێده‌گات و ئاوڕ له پرس و ورووژاندنی گوتارێك ده‌داته‌وه كه داگیركه‌ر گه‌وره‌ترین ترسی لێیه‌تی. ئه‌ویش دیسانه‌وه وه‌كوو قاسملوو بیركردنه‌وه‌و هه‌نگاونانه، واته نه‌ترسان، سڕینه‌وه‌ی نفره‌ت، خوێندنه‌وه‌ی دروست و گونجاو له گه‌ڵ سه‌رده‌م، رئالیست و پراگماتیست بوون. رۆحێكی گه‌وره كه دیسانه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی له په‌رته‌وازه‌یی رۆحی-فیكری رزگار كرد.
كۆبوونه‌وه له ده‌وری تیۆرییه‌كانی قاسملوو، جارێكی‌تر بووه دینامیزمی رابوون و به‌رپرس ده‌ركه‌وتن به‌رانبه‌ر به چاره‌نووسێك كه ئێمه وه‌كوو كورد لێ بێبه‌ش كراوین و " نه‌مانتوانیوه وه‌كوو فاكتۆرێكی سه‌ربه‌خۆ به كاری بێنین ". قاسملوو، لانیكه‌م له ده‌یه‌ی 50ی هه‌تاوی به‌م لاوه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی له چه‌ندین مه‌ترسی و هه‌ڵدێری تێداچوون ده‌رباز كردووه. یه‌كه‌م: له پاشكۆبوون و له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی، دووهه‌م: هێژمۆنیی توودهییزم، سێهه‌م: تێپه‌ڕین له قه‌یرانه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی پاش شۆڕشی 57 ( ئیسلامی سیاسی، چه‌پی هێژمۆنیخواز )، ئه‌مجاره‌ش، دیسانه‌وه قاسملوو بوو كه ناو‌و یادو رێبازه‌كه‌ی بووه مه‌شخه‌ڵی رووناكیبه‌خشی ئه‌م قۆناغه‌و واتای ئه‌م شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه( بزووتنه‌وه‌ی دێموكراتیك، به‌رخۆدانی شۆڕشگێڕانه ).
حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه پاش ته‌نگه‌به‌رێكی یه‌ك ده‌یه‌یی، ئه‌ندیشه، خۆشه‌ویستی و مه‌زنایه‌تیی قاسملوویه كه ریزه‌كانی گه‌ل تۆكمه‌و وره‌و وزه‌ی حه‌ره‌كه‌تیان پێده‌دات و گیانێكی نۆی به‌به‌ریاندا ده‌كات. ئه‌م راژان و ڤه‌ژینه كه له 22/4/84 هاته ئاراوه‌و ساڵ به ساڵیش په‌ره ده‌ستێنێت، له لایه‌كه‌وه هیواو متمانه به‌خۆیی به خه‌ڵك به‌خشی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، گوتاری ئۆپۆزیسیۆنی برده سه‌ر شه‌قام و تێكه‌ڵ به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كرد، واته گه‌ڕانه‌وه سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌سڵیی خه‌بات، هه‌روه‌ك كاك دوكتور ده‌ڵێ:" خه‌باتی ئه‌سڵی، خه‌باتی خۆمانه له نێوخۆی كوردستاندا ". ئه‌م به ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر له لایه‌كه‌وه، شانازیی ئۆپۆزیسیۆنه، له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، به‌رپرسایه‌تییه‌كی قورستریان ده‌خاته سه‌ر شان. ئه‌ویش مودیرییه‌ت و پێشخستنی ئه‌م جووڵانهوهیهو جێگیر كردنیه‌تی. له درێژایی ساڵدا، رۆژانێكی دیكه، وه‌كوو: 2ی رێبه‌ندان، 10ی خاكه‌لێوه، رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، 26ی خه‌رمانان، 28ی گهلاوێژو...هه‌یه، كه پێویسته میكانیزمی گشتاندنی په‌یامی بهرخۆدانكارانه یان به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه بدۆزینه‌وه‌و به رۆژیان بكه‌ین، تا به به‌شداركردنی هه‌رچی زیاتری خۆدی خه‌ڵك له ره‌وت و پێشخستنی بزووتنه‌وه‌دا، وێنای هه‌بووی ناچالاكبوون بسڕینه‌وه‌و به‌رخۆدان وه‌كوو كولتوور‌و كردارێكی رۆژانه‌ی تاك و كۆمای كورد ده‌ربهێنین...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر