ره‌بیعیی تێكۆشه‌ر،
قوربانیی سیستمی ولایی‌و ئاخێوی توند‌وتیژی
سێزده‌ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعی، زانا‌و هزرڤانێك كه بوو به قوربانیی حكوومه‌تێكی به‌ناو ئایینی كه سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی خۆی به جیهانی میتافیزیكی‌و ئاسمانه‌وه گرێداوه‌و له‌ڕاستیدا خه‌ڵكیش به بوونه‌وه‌رانی بچووك‌و ده‌سته‌وه‌ستان‌و به كه‌سانێك ده‌زانێ كه پێویسته ده‌مڕاست‌و رێداریان بێ. روانگه‌ی ولایی یا ده‌سه‌ڵاتدارێتی ره‌های (ویلایه‌تی فقیه) كه مامۆستا ره‌بیعی كه یه‌كێك له شاره‌زایانی به‌ناوبانگی"ته‌لاوه‌ت"ی جیهانی ئیسلامه‌و له ساڵی 1345 له پێشبڕكێی جیهانیی "ته‌لاوه‌ت"ی قورئان له پاكستان پله‌ی دووهه‌می به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (عه‌بدولباست) وه‌ده‌ست هێنا، له ریزی پێشه‌وه‌ی زانایانی پایه‌به‌رزی كورد بوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به وه‌ئه‌ستۆگرتنی سه‌رپه‌رستیی كورده‌كانی كرماشان به ئاقار‌و پێناوی وتووێژ له‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامی بۆ دابینكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌كان تێكۆشا‌و هه‌روه‌ها له كاتی بڕیاردانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بۆ پێكهێنانی سیستمی (اگلاعات)ی كۆماری ئیسلامی به‌و چه‌شنه‌ی كه رێژیم گه‌ڵاڵه‌ی كردبوو، هه‌ڵوێستی گرت‌و به بره‌ودانی فه‌رهه‌نگی سیخوڕی‌و گێچه‌ڵ‌نانه‌وه‌و دروستكردنی دووڕوویی له كۆمه‌ڵگا ناودێری كرد‌و هه‌بوونی وه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌ك نه‌ك به ئاراسته‌و رێچكه‌ی دابینكردنی ته‌ناهی، به‌ڵكوو به ئۆرگانیزه‌كردنی سه‌ركوت‌و ترساندن‌و تۆقاندن دایه قه‌ڵه‌م.
مامۆستا ره‌بیعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ مامۆستا هێمن‌و سه‌ید تاهیری هاشمی‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی چالاكی فه‌رهه‌نگیی كورد "ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ـ (انتشارات صلاح ا‌لدین ایوبی)و گۆڤاری "سروه"یان دامه‌زراند، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه له‌و فه‌زا داخراو‌و ته‌نگ‌و تاریكه‌دا، مۆمێك له شه‌ودا هه‌ڵكه‌ن. ... له وتووێژ له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ئاوێنه"ی چاپی تاران له كۆتایی ده‌یه‌ی شه‌ست له‌سه‌ر فێربوونی خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی پێداگریی كرد‌و هه‌روه‌ها له‌و كتێبانه‌ی كه چاپی كردوون ـ له‌مه‌ڕ كار‌وباری دینی وه‌كوو "باقیات الصالحات" به راشكاوی به خه‌ڵكی كوردی راگه‌یاندوه كه ناوی كوردی بۆ منداڵه‌كانیان هه‌ڵبژێرن‌و له ناوه عه‌ره‌بییه‌كان دوور كه‌ونه‌وه. ئه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مزگه‌وتی شافیعیی كرماشانی له په‌رستنگه‌یه‌كه‌وه كه ته‌نیا‌و ته‌نیا شوێنی په‌رستن بێ، گۆڕی‌و كردیه شوێنێك كه‌مه‌كۆیه‌كی فه‌رهه‌نگیش بێ. مامۆستا موحه‌ممه‌د ره‌بیعی به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له زانایانی ئایینزانی سوننی له ناوچه‌كه‌دا، له به‌رابه‌ر هێژمۆنیی "شیعه ـ سه‌فه‌وی"ی كۆماری ئیسلامی‌دا، خوازیاری سونیگه‌ری‌یه‌كی وشك نه‌بوو. هه‌روه‌ها بۆ پارێزگاری له شوناسی كوردیی ناوچه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رێژیم دوور ده‌كرده‌وه، له به‌شی كوردیی رادیۆ كرماشان ئاماده ده‌بوو‌و چالاكیی ده‌كرد. ئه‌وه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ی كه به‌ڵكوو زمانی كوردی وه‌كوو ته‌نیا هه‌ڵقه‌ی هه‌مدیس هاویه‌كبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه پڕپیتتر‌و ته‌مه‌ن درێژتر بمێنێته‌وه. ئه‌و جگه له كرماشان‌و ده‌ور‌وبه‌ری، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌فه‌ری بۆ زێدی خۆی دیوانده‌ره، سنه، قوروه، دێولان‌و ... ده‌كرد‌و تێده‌كۆشا تا هه‌وداكانی سۆز‌و خۆشه‌ویستی‌و دۆستایه‌تی له نێوان هاوزمانانیدا رایه‌ڵ بكا.
ئه‌و نه‌یده‌ویست ته‌نیا پیاوێكی ئایینپه‌روه‌ر بێ، به‌ڵكوو نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو، هه‌ربۆیه رێژیم چاوی به بینینی هه‌ڵنه‌ده‌هات. ناوبراو (امام جماعت" بوو، به‌ڵام ئه‌م پۆسته‌ی له رێژیمه‌وه وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵكوو خه‌ڵك ئه‌م پله‌و پایه‌یه‌ی پێ به‌خشیبوو. ناوبراو له نێوه‌ڕاستی ساڵی 75، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی ئاشكرا له ته‌ك سیاسه‌تی دووبه‌ره‌كی‌نانه‌وه‌ی رادیۆ ته‌له‌ڤزیۆنی كۆماری ئیسلامی، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتر له‌قاودانی نوێنه‌ری خومه‌ینی واته "زه‌ره‌ندی" كرد، مامۆستا ره‌بیعی له سه‌ر‌وبه‌ندی ساڵی 1375دا هه‌ر رۆژ جارێك بانگهێشتی "اداره اگلاعات"ی كرماشان ده‌كرا، هه‌روه‌ها رۆژانه به ته‌له‌فوون هه‌ڵده‌سپێردرا یا خود هه‌ڕه‌شه‌ی لـێ ده‌كرا، تاكوو رێكه‌وتی 12/9/75 له پاش پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له لایه‌ن په‌رویز دانشی، به‌رپرسی "اگلاعات"ی روانسه‌ر كه پێشتریش له مامۆستا ره‌بیعی پێچابوویه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لـێ‌كردبوو، بۆ چه‌ند كاتژمێرێك پرسیاری لـێ ده‌كا. رۆژی دواتر، واته له رێكه‌وتی 13/9/1375 ته‌رمی مامۆستا ره‌بیعی له وێستگه‌ی 9ی فازی 2ی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان ده‌دۆزرێته‌وه.
مامۆستا ره‌بیعی له درێژه‌ی زنجیره كوشتاره‌كانی هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم به ئامپولی هه‌وا كه ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی دڵ، شه‌هید ببوو. پاشانیش محه‌ممه‌د شه‌ریف یه‌كێكی دیكه له قوربانیانی زنجیره كوشتاره‌كانی پاییزی 77، به‌م چه‌شنه كوژرابوو. دواتر كازمی، یه‌كێك له هاوكارانی سه‌عید ئیمامی له ره‌وتی پرۆژه‌ی كوشتاره‌كاندا گوتبووی كه كوشتنی مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌بیعی، ناسر سوبحانی‌و فاروق فرساد، نموونه‌ی ئه‌و كوشتارانه بوو كه ئه‌نجامیان بڕێك سه‌خت بوو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا رێژیم ده‌یهه‌ویست كه مه‌رگی مامۆستا ره‌بیعی ئاسایی‌و سروشتی نیشان بدا، ته‌نانه‌ت نامه‌یه‌ك به واژۆی هه‌ندێ كه‌سانی ناسراوی شاره‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه كه گوایه مردنه‌كه‌ی سروشتی بووه. بۆ نموونه‌ی كوڕه گه‌وره‌ی ناوبراو (حسێن ره‌بیعی)یان هێنا سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی پارێزگای كرماشان‌و سنه، به‌و مه‌به‌سته‌ی كه بڵێ، مه‌رگی باوكم سروشتی بووه‌و به هیچ جۆرێك كوشتنێك له گۆڕێ‌دا نه‌بووه. به‌ڵام خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كرماشان كاتێك كه ته‌رمی ناوبراو به مه‌به‌ستی نێژران له گۆڕستانی "مینه‌ئاوا" ده‌برا، رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنیان كرد به رێپێوانێكی گشتیی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی رێژیم. ئه‌م خۆپیشاندانه ساڵانێك بوو به‌و ته‌وژمه‌وه رووی نه‌دابوو، له‌م خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه‌دا كه بووه هۆی راگه‌یاندنی دۆخی نائاسایی‌و "حكومت نڤامی" بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو، یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی رێژیم‌و پاسه‌وانانی زه‌ره‌ندی به ناوی "سه‌رهه‌نگ نه‌جه‌فی" كوژرا‌و مه‌خابن دوو كه‌س له خۆپیشانده‌رانیش شه‌هید بوون. له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا خه‌ڵكی قاره‌مانی جوانڕۆ‌و ره‌وانسه‌ر‌و پاوه‌و ... راپه‌ڕین. به جۆرێك كه له جوانڕۆ زیاتر له ده كه‌س كوژران‌و زیاتر له 75 كه‌س بریندار بوون‌و به‌سه‌دان كه‌سیش له لایه‌ن رێژیمه‌وه گیران‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كران. رێژیم له‌به‌ر ترس له په‌ره‌گرتنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵك هاتوچۆی خه‌ڵكی ناوچه كوردنشینه‌كان بۆ كرماشان‌و به‌تایبه‌ت مزگه‌وتی (امام شافعی)و مزگه‌وتی زه‌ردۆییه‌كانی گه‌ڕه‌كی "فه‌یزاوا"ی ئه‌و شاره‌ی قه‌ده‌غه كرد.
مامۆستا ره‌بیعی كوردێكی موسوڵمان بوو، كه كوردستانی هه‌رگیز نه‌كرده قوربانیی به‌رچاوته‌نگی‌و بیرته‌سكی‌و شووم تێهزرینی ده‌مارگرژانی دینی، به‌ڵكوو ئه‌و رێزی بۆ دینی ئازادیخواز‌و مرۆڤدۆست داده‌نا، بۆیه كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد رێزی لـێ ده‌گرێ.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر