هۆڤانییه‌ت‌و ده‌ستدرێژی له ژێر په‌رده‌ی ئایین‌و ته‌ناهیدا
كۆماری ئیسلامی رێژیمێكه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵگری دروشمی خاوه‌نداری له به‌ها ئه‌خلاقی‌و ئایینی‌یه‌كان بووه. به‌ڵام كردار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م رێژیمه وایكردوه كه وه‌كوو یه‌كێك له بێ ئخلاقترین رێژیمه سه‌ره‌رۆِكانی هه‌نووكه‌یی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. دیارده‌یه‌ك كه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بتوانین وه‌كوو "سێكسی‌ترین شۆڕشی دنیا" ناوزه‌دی بكه‌ین. چوونكه له‌م سیستمه‌دا، پرسه ئه‌خلاقی، تاكه‌كه‌سی‌و بنه‌ماڵه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ی تایبه‌تی ده‌رهاوێژراو وه‌كوو ئامراز‌و چه‌كێكی سیاسی ،و كارتێكی كایه بۆ وێكه‌وتنه سیاسییه‌كان به‌كار هێنرا.
هه‌موو دیكتاتۆرێك له كۆمه‌ڵێك چه‌مك، ناو یان ته‌نانه‌ت گوتاریش بۆ سه‌ركوت‌و بێده‌نگكردنی نه‌یارانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی وێڕای به‌هره‌مه‌ندی له هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، به له‌به‌رچاو گرتنی هه‌ستیاری تاك‌و كۆمه‌ڵگای ئێرانی به نۆرم‌و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان، هه‌میشه بوختانی ناڕاستییانیش بۆ دژبه‌رانیان داتاشیوه یان له ئه‌گه‌ری لاو بووندا، بێ ئه‌خلاقی‌و سووكایه‌تییان پێكردوون. پرسێك كه نموونه‌ی له سیستمه توتالیتێره‌كانی دیكه‌دا ده‌گمه‌نه. واته هه‌وڵدراوه نه‌یارانی سیاسی ـ عه‌قیده‌تیی رێژیم تاوانی بێ ئه‌خلاق بوونیان له سه‌ر ساغ بكرێته‌وه یان به ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ریان ئیراده‌و غرووری شۆڕشگێڕانه‌یان تێك بشكێنرێت. رێچكه‌یه‌ك كه پێشینه‌ی بۆ سه‌رده‌می ئۆتۆریته‌ی خودی خومه‌ینی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و تایبه‌ت به ساڵانی دوایی نیه‌و ناكرێ وه‌كوو كرده‌یه‌كی دوور له چاوی به‌رپرسانی پله به‌رزی رێژیم بژمێردرێت، چوونكه راستییه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئه‌م مێتۆده گێڕه‌ره‌وه‌ی ناخ‌و فیكرییه‌تێكه، كه نه له سه‌ر ئه‌ساسی مه‌یلی سێكسی، به‌ڵكوو به پێی بڕوایه‌كی تێگه‌یێندراو‌و دوژمن شكێنانه، واته به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك وه‌كوو رێكار‌و میكانیزمێكی باو‌و ره‌وای رێگه‌پێدراو له بواری ئایینی‌یه‌وه كرده‌یی ده‌كرێت. بۆ نموونه له ساڵانی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی 60دا به‌رچه‌سپی بێ‌ئه‌خلاقی له نه‌یارانی سیاسی ـ عه‌قیده‌تی رێژیم وه‌كوو: نه‌زیه ، له رێبه‌رانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌میرئینتزام، مه‌نۆچێهر مه‌سعوودی، راوێژكاری یاسایی به‌نی‌سه‌در، ئایه‌تۆڵڵا نه‌جه‌ف ئابادی، مامۆستای حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی قوم، حوجه‌تولئیسلام سائێمی، عه‌بدولمه‌جید مه‌عادیخواز، ساڵحی نه‌جه‌ف ئابادی، ئه‌بولفه‌زل قاسمی له رێبه‌رانی به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و... درا‌و پاشانیش له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 70دا، سه‌عیدی سیرجانی‌و دوكتور موزه‌فه‌ر به‌قایی‌و...، ته‌نانه‌ت مۆره‌ی ناسراوی خۆیان، سه‌عید ئیمامیشیان پێی تاوانبار كرد، هه‌روه‌ها یه‌كێك له دوایین هه‌وڵه‌كانیان له‌م بواره‌دا، ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه له سه‌ر ئایه‌تۆڵڵا كازمه‌ینی برووجێردی بوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ر له‌م رۆژانه‌شدا، "به‌ره‌ی موشاریكه‌تی ئێرانی ئیسلامی"، وه‌كوو سه‌ره‌كیترین شه‌به‌نگی رێفۆرمخوازیی حكوومه‌تی له ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر خۆیان جه‌ختی كردۆته‌وه كه رێژیم خه‌ریكه له گرتووخانه‌كاندا، ژنانی پاك‌و ئیماندار ناچار ده‌كات كه تاوانی بێ ئه‌خلاقی بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان‌و هاوكارانیان، كارێك كه رێژیم پێشتر خێزانی سه‌عید ئیمامیی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار كرد كه خۆی وه‌كوو رووسپیترین كه‌س پێناسه بكات.
دیوێكی دیكه‌ی ئه‌م كاره‌ساته، ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر گیراوانی سیاسی ـ عه‌قیده‌تی له نێو به‌ندیخانه‌كانی رێژیمه. كه هێندێك له زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كاره قێزه‌ون‌و نامرۆڤانه‌یه، فتوای شه‌رعی‌و فه‌رمیی له پشت بووه‌و وه‌كوو ئه‌ركێكی ئایینی جێبه‌جێ كراوه. له ده‌یه‌ی 60دا، بۆ ئه‌وه‌ی كه كچانی باكره پاش مه‌رگیان نه‌چنه به‌هه‌شت، ده‌ستدرێژییان ده‌كرده سه‌ریان. كاره‌ساته‌كه به راده‌یه‌ك قووڵ بۆوه كه ئایه‌توڵڵا مونته‌زری له نامه‌ی 17ی ره‌زبه‌ری ساڵی 65دا بۆ خومه‌ینی ده‌نووسێت: "ئاخۆ ئێوه ده‌زانن كه له هێندێك له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به زۆر كچانی لاویان داگیر كردوه؟" جینایه‌تگه‌لێك كه دوایی كه‌سانێكی بوێر وه‌كوو: مارینا نێعمه‌ت، ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌و كاته‌دا، ئاره‌زوو ئال كه‌نعان، كه‌تایوون ئازه‌رلی، ته‌مه‌ن 17 ساڵان له‌و كاته‌دا‌و...، چه‌ند گۆشه‌و به‌سه‌رهاتێكیان لێ له‌قاو داوه.
پاش ده‌یه‌ی شه‌ستیش ئه‌م كرده‌وه دزێوانه هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌رێمه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران، زۆرترین رێژه‌ی قوربانیانی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان پێكده‌هێنا. شایه‌د بتوانین به متمانه‌وه بڵێین كه حیزبی دێموكرات له ده‌یه‌ی 70دا هه‌وڵێكی زۆری دا كه ئه‌م كرده‌وانه له ئاستی بیر‌وڕای گشتیدا بخرێته رۆژه‌ڤه‌وه‌و له‌قاو بدرێت. هه‌ر له‌م بواره‌دا، به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی له رادیۆ ده‌نگی كوردستانی ئێران، له ژێر ناوی "گۆشه‌یه‌ك له جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستاندا" بڵاو ده‌كرده‌وه كه له‌وێدا، خودی قوربانیانی ده‌ستدرێژی له نێو گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تیدا، چیرۆكی تاڵی هۆڤانییه‌تیان ده‌گێڕایه‌وه.
له ده‌یه‌ی 80دا، ئه‌م ره‌وته نه‌ته‌نیا كۆتایی پێنه‌هات به‌ڵكوو فره‌ڕه‌هه‌ندتر له جاران پراكتیزه كرا، دیارده‌یه‌ك كه زه‌هرا كازمی، زه‌هرا به‌نی یه‌عقووب، عاتفه ره‌جه‌بی، سه‌هاله‌ی 16 ساڵان، ته‌رانه مووسه‌وی‌و... ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئاشكرا بوون. له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاددا، هه‌ردوو چالاكڤانی كورد، دوكتور رۆئیا تلووعی‌و مامۆستا فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له رێگه‌ی چاوپیپَكه‌وتنی ته‌له‌ڤیزیۆنی، رۆژنامه‌ڤانی‌و نامه‌كانی نێو زیندان، هه‌وڵیاندا كه سه‌رنجی بیر‌وڕای گشتی بۆ ئه‌م دیارده‌یه له نێو گرتووخانه‌كانی رێژیم دا رابكێشن كه به‌داخه‌وه شایه‌د به هۆی كوردبوونیان، پرسی پێوه‌ندیدار‌و ورووژێندراو له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، بایه‌خ‌و گرینگییه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌درا‌و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن نه‌یارانی رێژیمیشه‌وه پشت گوێ خرا. هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، بۆ سه‌ركوتی وێبلاگنووسانیش رێژیم هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیی وه‌كوو چلمێری گوشار به‌كار ده‌هێنا. بۆ نموونه، ئومید مێعماریان، روزبه میرئیبراهیمی، شه‌هرام ره‌فیع زاده پاش ئازادبوونیان له زیندان له نامه‌یه‌كدا بۆ هاشمی شاهروودی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژییان ئاشكرا كرد. به‌ڵام هیچیه‌ك له‌م به‌ڵگانه نه‌بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه رێژیم‌و باڵه‌كانی راست‌و چه‌پی به خۆدا بێن‌و خۆیان به به‌رپرس‌و وه‌ڵامده‌ر بزانن، شایه‌د له به‌ر ئه‌وه‌ی كه توندوتیژیی سێكسی دژ به "ناخودی"یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات كرده‌یی ده‌كرا. به‌ڵام هه‌نووكه كه نۆره گه‌یشتووته خۆیان، بێ ئه‌وه‌ی كه ئاوڕێك له مێژووی ده‌ستدرێژی له كۆماری ئیسلامی، هۆكار‌و به‌ستێنه‌كانی بدرێته‌وه، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت كاره‌ساته‌كه له چه‌ند نموونه‌ی پاش 22ی جۆزه‌رداندا، به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه.
جینایه‌تێك كه مێهدی كه‌ڕووبی ناچار ده‌كا، له نامه‌كه‌یدا بۆ ره‌فسه‌نجانی بنووسێت: "هێندێك كه‌س به جۆرێك ده‌ستدرێژییان كردۆته سه‌ر كچانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، كه بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه برینداری‌و پسان له ئه‌ندامی زاوزێی ئه‌وانی لـێ بكه‌وێته‌وه‌و...". به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه وێڕای دڵته‌زێن بوونی ئه‌م كاره‌ساته، ئه‌مه نێواخن‌و چییه‌تیی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامییه. كاره‌ساتێك كه به پێی ده‌ربڕینی یه‌كێك له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رێژیم "هێندێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردن به باتۆم‌و شووشه‌ی پپسی، ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر".
رێژیمێك كه بێجگه له مێتۆده جۆراوجۆره دژه مرۆڤییه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ی زبر‌و سپی، ده‌ستدرێژیی سێكسیشی وه‌كوو شێوازی سه‌ره‌كی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پراكتیزه كردوه. شێوازێكی باوی كۆماری ئیسلامی كه نه ته‌نیا جه‌سته‌ی زیندانی، به‌ڵكوو سووك كردن‌و رووخاندن‌و تێكدانی رۆحیه‌و ناخ‌و ره‌وانی به‌ندكراویشی به ئامانج گرتووه. چوونكه ده‌ستدرێژی نه ته‌نیا كونتڕۆڵ‌و توانای بیركردنه‌وه‌و متمانه به‌خۆ كردنی تاك تێكده‌شكێنێت، هاوكاتیش له رێگه‌ی تۆقاندنی تاكه‌كان په‌ره به گشتاندنی ترس‌و هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی له چڤاكدا ده‌دات. بۆیه سه‌ره‌ڕۆیه‌تی له‌م رێگایه‌وه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ كونتڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات‌و جه‌ماوه‌ر ناچار به بێده‌نگی‌و مل كه‌چكردن له هه‌مبه‌ر نادادپه‌روه‌ری‌و هۆڤانییه‌تدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نێكه كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه به پێی پێڕه‌وی "دیوانی سزادانی نێونه‌ته‌وه‌یی"، ده‌ستدرێژی سێكسی دژ به خه‌ڵكی سیڤیل له نێو گرتووخانه‌دا به جینایه‌ت دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و ده‌كرێ له ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كاندا به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، پێویسته له‌و رێگه‌وه په‌رده له سه‌ر ره‌هه‌ندێكی هۆڤانه‌ی دیكه له جینایه‌ته‌كانی رێژیم لابدرێ‌و سیمای چه‌واشه‌كارانه‌و دژه ئه‌خلاقیی به ناو سیستمی بانگه‌شه‌كه‌ری ئیخلاق‌و ئایینی كۆماری ئیسلامی له‌قاو بدرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر