شه‌ره‌فكه‌ندی
وره‌ی هه‌رمان و سه‌رنموونه‌ی تیكوشان
سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ گه‌لی كورد، سه‌ده‌ی نرخ دایینی گه‌وره له پێناو ئازادی‌دا بوو، هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه له كۆتایییهكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا شۆڕشی شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری شكستی خواردوو، پاشان " هه‌مزه ئاغا"ی مه‌نگور به بیانووی وتووێژ‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی سابڵا‌غ له لایه‌ن " ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی"یه‌وه بانگهێشت كرا‌و، له رێگه‌ی پیلانێكی له پێشدا داڕێژراو شه‌هید كرا، سه‌ده‌ی بیسته‌مێش به تیرۆركردنی رێبه‌رانی كورد ده‌ستی پێكردوو، كۆتاییشی پێهات. به هاتنه سه‌ركاری ئاتاتورك، " خالید به‌گی جه‌بری"، كه‌سایه‌تی‌و جێگه‌ی بڕوا‌و متمانه‌ی كورده‌كانی باكوور به بیانووی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردستان بانگهێشتی كۆشكی والی به‌دلیس كرا‌و، له‌وێدا گولله بارانیان كرد. له رۆژهه‌ڵات " جه‌عفه‌ر ئاغا"ی شكاك پاش بانگهێشت كران له لایه‌ن حاكمی ته‌ورێزه‌وه، له سه‌ر خوانی خانه‌خۆیدا شه‌هید ده‌كرێ، " سمكوی شكاك" له لایه‌ن ره‌زاخانه‌وه له شاری شنۆ‌و له رێگه‌ی بۆسه‌یه‌كی له پێشدا دانراو تیرۆر ده‌بێ، پاشان پێشه‌وای كوردان له شاری مه‌هاباد به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و به دوور له هه‌ر چه‌شنه پره‌نسیپ‌و یاسایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێوڕاستی شاردا له سێداره ده‌درێ‌و له درێژه‌ی ئه‌م مێژوو خوێناوییه‌دا، دوكتور قاسملوو‌و د.شه‌ره‌فكه‌ندییش تیرۆر ده‌كرێن، واتا كه‌متر له یه‌ك سه‌ده، چوار سه‌ركرده‌و رێبه‌ری بلیمه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی پیلان‌و تیرۆری ده‌وڵه‌تی‌و به به‌رنامه له لایه‌ن رێژیمه‌كانی داگیركه‌ری ئێرانییه‌وه شه‌هید ده‌بن، نرخێك كه له راستیدا، تێچوویه‌كی هه‌ره گه‌وره بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه ده‌ژمێردرێت‌و به نه‌مانی ئه‌و جۆره رێبه‌ره كاریزما، پراگماتیست‌و رووناكبیره نه‌ته‌وه‌ییانه زه‌بری قورس‌و كاریگه‌ر له بزووتنه‌وه ده‌درێت، كه له واقیعدا قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زۆر زۆر ئه‌سته‌م‌و دژواره. یه‌ك له‌و رێبه‌ره خاوه‌ن رۆڵ‌و زانایانه دكتور " سادق شه‌ره‌فكه‌ندی"، ناسراو به دوكتور" سه‌عید" بوو. كه خۆیشی یه‌كێك له‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مانه بوو كه مێژووی بزووتنه‌وه‌كانی كورد‌و رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌یی نووسیوه‌ته‌وه، تاكوو مێژووی شۆڕشی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌كه‌ی چرا‌و مه‌شخه‌ڵێكی هه‌میشه رووناك بۆ نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ‌و داهاتوو بێت.
هه‌ر یه‌ك له رێبه‌رانی كورد خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی‌و پله‌وپایه‌ی به‌رز‌و بێ وێنه‌و بێ هاوتای خۆیانن، به‌ڵام له‌م نێوه‌دا شه‌ره‌فكه‌ندی هێنده روڵێكی به‌هێز‌و به‌رچاو ده‌گێڕێت كه باوه‌ر كردنی ئاوه‌ها رۆڵ‌و كاریگه‌رییه‌ك له‌و ماوه زه‌مه‌نییه ناسك‌و هه‌ستیاره‌دا پێویستی به تێفكرین‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ هه‌یه. مرۆڤێك كه ده‌توانین بڵێن دوژمن زۆر زووتر له نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌سایه‌تی مه‌زن‌و توانایی‌و مه‌ترسییه‌كانی بوونی ئه‌وی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ڕۆی خۆیانی هه‌ست پێكردبوو، بۆیه له پێناو له نێوبردنی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی دا گه‌وره‌ترین تێچووی ته‌رخان كرد. به جۆرێك كه گه‌وره‌ترین تێچوویه‌ك كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێران بۆ تیرۆری رێبه‌رێكی نه‌ته‌وه‌ی كورد یان ئێرانی دابێتی‌و هه‌ر ئێستاكه‌ش خه‌ریكه ده‌یدا، تێچووی تیرۆری د. سه‌عیده.
رێژیمی ئیسلامی پێوابوو كه به تیرۆری د. قاسملوو، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات ئاشبه‌تاڵ یان لانیكه‌م به راده‌یه‌ك لاواز‌و تووشی بێ هیوایی ده‌بێت كه ساڵه‌ها كاتی پێوێسته تاكوو بتوانێت خۆی كۆكاته‌وه‌و، كه‌لێن‌و بۆشایی نه‌بوونی قاسملوو تا راده‌یه‌ك پڕكاته‌وه، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه تیرۆری د. قاسملوو ده‌بێته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه پردی پێوه‌ندی كورد له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بڕۆخێت‌و حیزبی دێموكرات به پێڕه‌وكردنی ناسیۆنالیزمی دۆگم‌و به‌رچاوته‌نگانه به‌ره‌و توند‌وتیژیی روون‌و بێ ئه‌نجام بكێشرێت، چونكه دوژمن به ته‌واوی له رۆڵی دوكتور قاسملوو له ره‌وتی جووڵانه‌وه‌ی كورد‌و قورسایی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا ئاگادار بوو. به‌ڵام كاتێك د. سه‌عید، وه‌كوو كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێڕ، لێبڕاو، ناسراو‌و خۆشناو، نه‌ته‌وه‌په‌رست‌و گرینگتر له هه‌مووی ئاكادمیست‌و دونیا دیده‌و ئاشنا له‌گه‌ڵ بارودۆخ‌و سیاسه‌تی جیهانی، ناوچه‌یی‌و كوردستانی، هه‌روه‌ها وه‌كوو دیپلۆماتێكی به ئه‌زموون‌و كارامه كه ساڵانێك له ناوه‌نده ئاكادمیكه‌كانی ئورووپادا بووه، بوو به سكرتێری حیزبی دێموكرات‌و درێژه‌ده‌ری رێبازی قازی‌و قاسملوو، دوژمن هه‌ستی به مه‌ترسییه‌كی گه‌وره كرد، چونكه تیرۆری د. قاسملوو به پێچه‌وانه‌ی خواستی سیستمی تێرۆ، جگه له به ده‌رخستنی زیاتری رواڵه‌تی دزێوی رێژیمی مه‌لاكان، ریزه‌كانی شۆِرشیشی تۆكمه‌تر، باوه‌رمه‌ندی به ده‌ستبه‌ركردنی ئازادی‌و خه‌بات له پێناوی نیشتمان‌و دابینكردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی زیاتر له هه‌میشه سه‌لماند. بۆیه د. سه‌عید بووه ئامانجی تیرۆری رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته له رێگه‌ی ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه تا ئه‌و جێگه‌ی بۆی لووا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خسته‌گڕ‌و كاتێك كه زانی كاك سه‌عید بۆ به‌شداری له كۆنگره‌ی ئه‌نتێرناسیوناڵ سوسیالیست له 14تا 18ی سێپتامبری 1992دا سه‌ردانی بێرلین ده‌كات، له لایه‌ن " كمیته عملیات ویژه" كه پێكهاتوو له: رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی رێژیم، سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زیری ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی وڵاته، فه‌رمانی تیرۆر‌و گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆره‌كه بۆ جێبه‌جێكردن په‌سند كرا، هاوته‌ریبیش باڵوێزخانه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی رێژیم له ئاڵمان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كه‌ی پێویستیان كرد‌و، وێڕای به‌كرێگرتن‌و ئاماده‌كردنی تیرۆریستی ئێرانی‌و لوبنانی " وه‌كوو: كازم دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحێل‌و..."، دابینكردنی خانوو‌و شوێنی تایبه‌ت بۆ ژیان‌و خۆحه‌شاردان، كه‌ره‌سته‌و پێداویستییه‌كانی تیرۆره‌كه‌و تیرۆریستان‌و پاشان چۆنیه‌تی ده‌ربازكردنیان له ده‌ستی پۆلیس‌و یاسایان به ته‌واوی‌و به وردی جێبه‌جێ كردوو، له ئاكامدا له رێكه‌وتی 17ی سێپتامبری 1992 به‌رامبه‌ر به 26ی خه‌رمانانی 1371، دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی، كاك فه‌تاح عه‌بدولی، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كاك هومایون ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان‌و كاك نووری دێهكوردی تێكۆشه‌ری ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و دۆستی حیزب تیرۆر كران.
تیرۆرێك كه به پێچه‌وانه‌ی تیرۆره‌كانی دێكه شه‌پۆلێكی به‌رین له هاوخه‌می‌و هاوسۆزیی دروستكرد، كۆماری ئیسلامی پێشتریش به ده‌یان كه‌سایه‌تی چالاكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و كوردستانیی تیرۆر كردبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره له پرۆسه‌ی به رۆژه‌ڤ كردنی تیرۆره‌كه‌و دادگاییكردنه‌كه‌یدا ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، هاوكاری ته‌واویان له‌گه‌ڵ دادگاكه‌دا كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه جگه له‌وه‌ی كه به هۆی ده‌ست تێدابوونی راسته‌وخۆی ئێران، ئه‌م تیرۆره تیرۆریزمی به پلانی ده‌وڵه‌تی بوو، هه‌روه‌ها له وڵاتێكی دێكه‌و به به‌شداری تیرۆریستی لوبنانیش جێبه‌جێ كرابوو، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جارێكی دیكه ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه رێژیمی ئێران پاڵپشت‌و داڵده‌ی سه‌ره‌كیی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تییه‌و بۆیه لقی یه‌كی دادگای به‌رزی بێرلین دوای دادگاییه‌ك كه نزیك به 5 ساڵی خایاند‌و یه‌كێك له پڕٍخه‌جترین دادره‌سییه‌كانی مێژووی ئه‌م وڵاته بوو، دوای گوێدان به شایه‌تی دانی 180 شایه‌ت‌و تاوتۆی كردنی هه‌زاران لاپه‌ڕه به‌ڵگه، رۆژی پێنجشه‌ممه 10ی ئاوریلی 1977، به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیی وه‌ك گه‌ڵاڵه دارێژه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆره‌كه مه‌حكووم كرد‌و، "واواك"ی به تاوانبار‌و هاوبه‌ش له‌م تیرۆره‌دا ناساند، هه‌روه‌ها به دژی وه‌زیری ئیتلاعات" عه‌لی فه‌لاحییان" حوكمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ركرد‌و ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه تیرۆر به‌شێكی سه‌ره‌كی له چیه‌تیی‌و پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری‌و ئوتۆریته‌ی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ی كۆماری ئیسلامییه، هه‌روه‌ك له ده‌قی حوكمه‌كه‌دا باس له سیستمی جنایه‌ت‌و تیرۆر ده‌كرێ كه به‌رنامه‌ی له نێوبردنی هه‌موو نه‌یارانی خۆی هه‌یه. له‌م حوكمه‌دا هاتووه:" له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگا مرۆڤكوژییه كۆمیته‌یه‌ك به ناوی ( كمیته عملیات ویژه) قه‌راری گرتووه كه به ده‌ستووری رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی نیزام پێكهاتووه‌و ئه‌ندامه‌كانی بریتین له: رێبه‌ری مه‌زهه‌بیی نیزام، سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ولات". كومیته‌ی چالاكیی تایبه‌ت، كومیته‌یه‌ك كه دوای مردنی خومه‌ینی، بڕیاری كوشتنی جیابیرانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كرد.
دوای ده‌رچوونی حوكمی دادگای به‌رزی بێرلین، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان 14 كه‌س له مه‌ئموورانی ئه‌منییه‌تیی كۆماری ئیسلامی ـ كه له ژێرناوی كاری دیپلۆماتیك ـ له‌م وڵاته خه‌ریكی چالاكی تیرۆریستی بوون، وه‌ده‌رنا. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تانی ئوسترالیا، كانادا، سوئێد‌و وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا، باڵوێزه‌كانی خۆیانیان له ئێران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕبرین بانگهێشت كرده‌وه‌و، وه‌لانانی سیاسه‌تی دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا راگه‌یاند. قه‌یران‌و نوست هێنان‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌یه‌ك كه له نزیكه‌ی دوو ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری ئاخوونده‌كاندا بێ وێنه بوو، ده‌رفه‌تێكی زێڕین كه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنێكی چالاك‌و كارامه له بواری دیپلۆماتێك‌و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئاماده بووایه، ده‌یتوانی رێژیمی ئیسلامی به‌ره‌و نه‌مان‌و رووخانی یه‌كجاری بكێشێت، چونكه ئێران هه‌م له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و هه‌م له ئاستی نێوخۆدا به بنبه‌ست گه‌یشتبوو، ده‌رفه‌تێك كه به خۆڕایی به فیڕۆ رۆیشت.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌رچی به هۆی په‌رش‌و بڵاوی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی‌و ئێرانی‌و دره‌نگ به خۆداهانیان، به‌شێك له كاریگه‌ری‌و ئه‌گه‌ره‌كان قه‌تیس‌و ناكاریگه‌ر مایه‌وه، به‌ڵام رێژیم به جۆرێك تووشی قه‌یران‌و ناڕه‌وایی له ئاستی جیهاندا هاتبوو، كه ناچار بوو به هێنانه كایه‌ی سێناریۆیه‌كی نوێ له ژێرناوی رێفۆرمخوازی‌و ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌ڵات‌و ده‌سه‌ڵاتداراندا، هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وتی رووداوه‌كان‌و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر خۆی بدات. به جۆرێك كه له‌و كاته‌دا به شێوه‌ی نهێنی چه‌ندین مۆشه‌كی دوورهاوێژی، له رێگه‌ی كه‌شتیی بارهه‌ڵگره‌وه ره‌وانه‌ی سه‌واحێلی ئورووپی كرابوو، تا له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران، زه‌ربه له ژێر خانه ئابووری‌و سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی ئورووپایی بدرێت. هه‌روه‌ها راستییه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه پێكهاتنی دۆخێك به ناوی2ی جۆزه‌ردان، پێوه‌ندی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای به بڕیاری دادگای میكۆنووسه‌وه هه‌یه، واتا پاشه‌كشه له هه‌مبه‌ر وڵاتانی ئورووپایی‌و كرانه‌وه‌ی به‌رته‌سكی فه‌زای نێوخۆی وڵات‌و پێڕه‌وكردنی سیاسه‌ت‌و ده‌ربڕینێكی جیاوازتر له جاران له هه‌مبه‌ر جیهانی دێموكراتیك‌و خه‌ڵكی نێوخۆ، ئاكام‌و ده‌ركه‌وته‌ی بڕیاری بوێرانه‌ی میكۆنووس بوو. جگه له‌مه‌ش میكۆنووس بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رێژیم له ئاستی ئورووپا دا بێت‌و له‌و رۆژه‌وه تاكوو ئه‌مڕۆ رێژیم نه‌یتوانیوه وه‌كوو جاران، چالاكانی ئوپۆزیسیۆن له ئورووپا دا رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌رگ بكاته‌وه. هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی جگه له میكۆنووس، ساڵی 2007 له دادگای" بوینێس ئایرێس"ی ئارژانتین دا به تاوانی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جووله‌كه‌كان له‌و وڵاته دا، له ساڵی 1994 دا مه‌حكووم كرا. ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه كه كوژرانی 85 كه‌س‌و برینداربوونی زیاتر له 200 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌و، به مه‌زنترین كۆمه‌ڵكوژیی جووله‌كه‌كان، له كۆتایی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی به‌ملاوه له ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ده‌ژمێردرێ، كه وه‌كوو تیرۆری میكۆونوس به بڕیاری سه‌رانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، باڵوێزخانه‌ی رێژیم‌و تیرۆریستێكی خۆكوژی ئه‌ندامی حیزبۆڵلای لوبنان، جێبه‌جێ كرابوو، بۆیه دادگا حوكمی گرتنی 8 به‌رپرسی باڵای رێژیمی ئێرانی ده‌كرد.
لێره‌دا بۆ ئاشنا بوونی زیاتر له سه‌ر روانگه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی هێندێك له بۆچوونه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده شه‌هیده له‌مه‌ڕ كوردستان، شه‌ڕی چه‌كداری، سیسته‌می داهاتووی ئێران‌و هه‌ڵبژاردن له ئێرانی دوارۆژ‌و پرسی تیرۆریزم دا وه‌كوو به‌ڵگه‌یه‌ك كه پێشانده‌ری ئه‌وپه‌ڕی زانایی، وردبینی‌و دووربینی، خوێندنه‌وه‌ی دروستی روداوه‌كان‌و باوه‌رێكی قووڵ‌و پته‌وی نهتهوهیییه، ده‌خه‌ینه به‌رباس.
كاك سه‌عید، به پێی ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ست‌و شاهێدیی هاوڕێیان‌و هاوسه‌نگه‌رانی له ریزی پێشه‌وه‌ی رێبه‌ران‌و بیرمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌یی كورد بوو، به جۆرێكه ده‌توانین بڵێن كه‌سێكی دیكه له رێبه‌رانی كورد ناتوانێت سه‌باره‌ت به باوه‌رمه‌ندیی كوردایه‌تی، شۆڕشگێڕی‌و كوردستانی بوون شان له شانی دوكتور سه‌عید بدات. دوكتور سادقیش وه‌كوو دوكتور قاسملوو باوه‌ڕی به‌وه هه‌بوو كه " كورد هه‌مووی یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌و كوردستانیش یه‌ك خاكه كه دابه‌ش كراوه‌و، خه‌ڵكه‌كه‌ی لێك دابڕاوه. بۆیه ئه‌گه‌ر رۆڵه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بیانه‌وێ به سه‌ر یه‌كه‌وه خاوه‌نی كیانێكی خۆیان بن، ئه‌وه مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆیانه. جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی دوژمنان‌و نه‌یارانی كورده‌وه به جیاوازیخوازی داده‌نرێ، له روانگه‌ی كورد‌و له راستیش دا یه‌كگرتنه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ا ده‌ڵێت:"... بۆچی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه ده‌بێ ئێرانی بین‌و ئه‌وان له ئێمه ئێرانی ترن، ئه‌وه كوێی دێموكراتیكه كه ئێوه له پێشدا ناچارمان ده‌كه‌ن تابۆ چوارچێوه‌یه‌ك قبوڵ بكه‌ین.
ئه‌وه هه‌مان زۆره ملیییه .... پێكهێنانی وڵاتێك‌و یا له چوارچێوه‌یه‌كی جوغرافیاییدا ته‌نیا له رووی ویست‌و مه‌یل‌و هه‌ستێكی قووڵ‌و ئاره‌زومه‌ندانه‌وه مسۆگه‌ره، نه‌ك له رووی زه‌خت‌و له چوارچێوه‌یه‌كی له پێشدا دارێژراو... هیچ شتێك هه‌تا هه‌تایی نیه، چ هۆیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر چه‌ند نه‌ته‌وه 1500 ساڵ پێكه‌وه ژیاون، ئێستا ناتوانن جیابنه‌وه‌و جیا بژین. مه‌سه‌له‌كه هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆیه. ئه‌گه‌ر دونیا له حاڵی ئاڵوگۆڕ دایه، شتێكی سرووشتیه كه دۆستایهتییهكانو رێكه‌وتنه‌كان‌و پێكه‌وه ژیانه‌كان‌و روانینه‌كان، هه‌ر هه‌موویان ده‌گۆڕێن. جیا له هه‌مووی ئه‌مانه، هیچ واقعییه‌تێكی مێژوویی ناتوانێ ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه هه‌میشه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران پێكه‌وه ژیاون. ئازه‌ربایجان‌و ئه‌فغانستان هه‌ر هه‌موویان جیابوونه‌وه‌و دونیاش نه‌رووخا، بۆچی ناكرێ جیابوونه‌وه بكرێ... .
كاك سه‌عید، رێبه‌رێكی به ته‌واوی واقیع بین بووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك به دوای ئه‌وه‌وه نه‌بووه كه بۆ كه‌موكۆڕییه‌كان پاساو بهێنێته‌وه‌و، بیانۆ بتاشێت، به‌ڵكوو هه‌میشه زۆر به‌راشكاوی قامكی خستۆته سه‌ر لاوازییه‌كان‌و هه‌وڵی دۆزێنه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی داوه‌و، میكانیزمی پێشنیار كردووه. كاك سه‌عید به پێچه‌وانه‌ی زۆر لایه‌ن‌و گرووپی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێت:" ئه‌وه‌ی تا ئێستا رێژیمی كۆماری ئیسلامی راگرتووه، هێز‌و نفوزی خۆی نیه، به‌ڵكوو لاوازی هێز‌و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنه، واتا هێزی رێژیم له لاوازی ئۆپۆزیسیۆن دایه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: " پرش‌و بڵاوی‌و نه‌بوونی رێكخستنێكی سیاسی له نێوان ئۆپۆزیسیۆن، له راستی دا بۆته هۆكاری پرش‌و بڵاوی خه‌ڵكی ئێران...، خه‌ڵكی ئێرانیش بێ ئامانجن، واته ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه ( سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی ئه‌و كاته‌ی چه‌ند شارێكی ئێران) فۆرمووله نه‌كراون‌و ویسته‌كانیشیان دیار نین". كاك سه‌عید به‌شێكی دیكه له كێشه‌وگرفته‌كانی سه‌ر رێگای سه‌قامگیربوونی دێموكراسی له ئێران‌دا بۆ نه‌بوونی باگراوه‌ندی كلتووری دێموكراسی‌و نه‌بوونی تێگه‌یشتنی گشتی له‌و جۆره چه‌مكانه ده‌گه‌ڕینێته‌وه‌و، ده‌ڵێت:" نه‌هادینه كردنی دێموكراسی‌و كۆماری پێویستی به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێرانه، كه خاوه‌نی دواكه‌وتوویی كلتووری‌و سیاسین".
كاك سه‌عید وێڕای گرینگی دان به شێوازه جۆراوجۆره‌كانی خه‌بات دژ به رێژیمی ئێران، یه‌كێك له هه‌نگاوانه له پێكهێنانی به‌ره‌دا ده‌زانی‌و مه‌رجه‌كانی بیمچگرتنی به‌ره‌یه‌كی دێموكرات‌و پێشكه‌وتنخواز له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران‌دا به‌مجۆره ده‌ستنیشان ده‌كات:" یه‌كه‌م: كۆمارێخواز بێت، دووهه‌م: ده‌بێ مافی ره‌وای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به فه‌رمی بناسێ، سێهه‌م: ئه‌م به‌ره ده‌بێ ناوه‌رۆكی ئه‌م دێموكراسییه پێشنیار كراوه‌ی خۆی ـ به بێ ئه‌وه بچێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه ـ دیاری بكات كه چ شتێك ده‌خاته به‌رده‌م خه‌ڵكه‌وه، چواره‌م: پێشكه‌وتنخواز بێت، واته لایه‌نگری دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، به‌ره‌یه‌ك پێك هاتوو له هێز‌و كه‌سایه‌تی چه‌پ."
له لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی جگه له خه‌باته هه‌نووكه‌ییه‌كه‌ی به شێوه‌ی خواره‌وه باس له سیستمی داهاتووی ده‌سه‌ڵاتداری له ئێران‌و چۆنیه‌تی راوه‌رگرتن له‌و بواره‌وه سه‌باره‌ت به كوردستان ده‌كات:" كاتێك كه دێموكراسی له سه‌رانسه‌ری ئێران سه‌قامگیر بێت، دابه‌زاندنی ئه‌م دێموكراسییه له كوردستانی ئێران، له فورمی ( فیدراڵ) دا ده‌بێت، كه‌وابوو دروشمێكی دیارمان هه‌یه، سه‌قامگیربوونی دێموكراسی له ئێران به شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو خه‌ڵك بتوانن راوبۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان، ئازادانه ده‌ربڕن‌و چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن. ئه‌م دێموكراسییه له كوردستاندا به سه‌رنجدان به هه‌ڵومه‌رجی كوردستان به شێوه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌وان خۆی ده‌نوێنێ. تا ئێستا ئێمه ئه‌م ویستانه‌مان له شێوه‌ی خودموختاری راگه‌یاندووه، به‌لام ئه‌و كات " له داهاتوودا" خۆیان" نه‌سڵه‌كانی دیكه" دیاریی ده‌كه‌ن كه ویسته‌كانیان به چ شێوه‌یه‌ك ده‌بێت". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" خه‌ڵكی هیچكام له ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران نابێ خۆیان به وه‌كیل‌و ده‌مڕاستی خه‌ڵكی كوردستان بزانن. راوبۆچوون ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به كوردستان ته‌نیا پێوه‌ندیی به خه‌ڵكی كوردستانه‌وه هه‌یه". دوكتور وه‌رگرتنی ده‌نگی گشتی خه‌ڵكی ئێران له‌مه‌ڕ دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان‌و سه‌باره‌ت به یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، ده‌ڵێت:" ئێمه ئێرانمان پێ وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه. ئێران به ته‌نیا وڵاتی فارسه‌كان نیه، وڵاتی ئازه‌رییه‌كان، كورده‌كان، به‌لووچه‌كان، توركمه‌نه‌كان‌و عه‌ره‌به‌كانیشه. كه‌وابوو له ئێرانێكی دێموكراتیكدا ئه‌و مافانه‌ی كه كورده‌كان لێ به‌شدار ده‌بن ـ له روانگه‌ی ئێمه‌وه بۆ هه‌ركام له‌م نه‌ته‌وانه‌ش بوونی هه‌یه، له ئاكامدا له‌وانه‌یه رێچاره‌ی گشتی بۆ ئێران سیستمی فدراتیو بێت، كه تیایدا سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی خاوه‌نی مافی تایبه‌تی خۆیانن، ئه‌وه‌یكه ئێمه تا ئێستا بۆ خودموختاری كوردستان قسه‌مان كردوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه نه‌مانویستوه خۆمان بكه‌ین به وه‌كیلی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه. له ئێرانێكی ئازاد‌دا كه خه‌ڵك بتوانێ ئازادانه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی‌و چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات، ئه‌م سیستمه ده‌توانێ به‌ڕێوه بچێ. ئه‌م باشترین سیستمه بۆ ئێرانێكی فره‌نه‌ته‌وه."
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی چه‌كداری چ وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك، چ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه شێوه‌ی خه‌بات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی حاكم دیاری ده‌كرێت‌و به‌رگریی ره‌وا دێته ئاراوه، ره‌ت ناكاته‌وه‌و، به پێویستی ده‌زانێت، له‌م باره‌وه ده‌ڵێ:" خه‌باتی چه‌كداری حیزبی ئێمه‌و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌كانمان، تێكۆشانی سیاسییه‌وه قه‌ت بایه‌خمان به شه‌ڕ‌و كوشتن‌و بڕین نه‌داوه‌و، ئامانج له‌م چالاكییانه، پێوه‌ندی گرتنی راسته‌وخۆی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان، كه ئامانجێكی سیاسییه. به‌ڵام چونكه رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌م جۆره تێكۆشانانه قه‌ده‌غه‌و سه‌ركوت ده‌كات ئێمه‌ش به سه‌رنجدان به بارودۆخی كوردستان‌و ناوچه‌كه ده‌توانین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین ... ئه‌مه‌ش مافی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌ر حیزبێكی سیاسییه.. ئه‌وه‌ی كه رێژیم ئیزن نادات‌و هه‌ر شێوه‌یه چالاكییه‌ك به توندی سه‌ركوت ده‌كات. له رووی ناچاری، یان ده‌بێ واز له تێكۆشان بێنی یان ده‌بێ بكه‌یت... . ئێمه ئه‌وه به مافی خۆمان ده‌زانین تا كاتێك وه‌ڵامی تێكۆشان‌و داواكانمان سه‌ركوت‌و توندوتێژی بێت، به شێوازی چه‌كداری به‌ره‌نگاری له خۆمان نیشان ده‌ده‌ین"" .. هیچ رێگایه‌ك به ناوی رێگای ئاشتیخوازانه ناناسن‌و له ناو خۆیان‌و خه‌ڵكی ئێران‌دا ته‌نیا زۆر‌وتوندوتێژی به حاكم ده‌زانن‌و به‌س."
هه‌روه‌ها كاك سه‌عید سه‌باره‌ت به خه‌بات له پێناو مافی یه‌كسانی ژنان‌و ده‌ستبه‌ربوونی ویسته‌كانیان ده‌ڵێت:" له بیرمان بێت كه خه‌باتی ئێمه بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری لایه‌نی جۆربه‌جۆری هه‌یه، كه خه‌باتی چه‌كداری له دژی دوژمنی داگیركه‌ر‌و چه‌وسێنه‌ر ته‌نیا یه‌كێك له‌وانه‌یه، خه‌بات بۆ ئازادیی ژنانیش كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵن، یه‌كێكی دیكه له‌و لایه‌نانه‌یه كه گرینگییه‌كی له خه‌باتی چه‌كداری بۆ ئازادیی گه‌لی كورد كه‌متر نییه".
شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی وه‌كوو بیرمه‌ندێكی ئاكادمیست كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست‌و زۆڵم لێكراو بوو، وێڕای دژایه‌تیی ته‌واو له‌گه‌ڵ دیارده‌ی تیرۆر‌و تیرۆریزم، هاوكات ئه‌و پێناسانه كه وڵاتانی زڵهیز‌و سه‌ركوتكه‌ر بۆ تیرۆر دایاننابوو‌و به‌و رێگه‌یه‌وه بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانیان به تیرۆریزم ناوزه‌د ده‌كرد، ره‌ت ده‌كرده‌وه‌و به چه‌واشه‌كاریی له قه‌ڵه‌م ده‌دا، شه‌هیدی رێبه‌ر ده‌ڵێت:" زۆرداران به كه‌یفی خۆیان هه‌رچی به زه‌ره‌ریان بووه‌و له دژی خۆیان بووه، به تیرۆریزمیان داناوه‌و حكوومه‌تیان كردوه‌و هه‌رچی بۆخۆیان كردوویانه‌و به قازانجی خۆیان دیتوه، به ره‌وایان زانیوه. بۆ نموونه: حكوومه‌ته دیكتاتۆر‌وسه‌ره‌ڕۆكان به مه‌یلی خۆیان‌و تا ئه‌و جێگایه ده‌ستیان ده‌ڕوا خه‌ڵك ده‌گرن، ئه‌شكه‌نجه ده‌ده‌ن، ده‌كوژن، ده‌ربه‌ده‌ر‌و ئاواره ده‌كه‌ن‌و زۆركاری دیكه. به‌ڵام به هیچ جۆر ئه‌وه به تیرۆریزم ناونابه‌ن، له به‌رامبه‌ردا هه‌ر كات كه‌سێك یان تاقمێك له ناچاری دژی زه‌بروزه‌نگی حكوومه‌ت‌و تاقمی زۆردار‌و ده‌سه‌ڵاتدار راپه‌ڕی‌و به ناچار ده‌ست بۆ چه‌ك‌و كاری توند‌وتیژی به‌رێ، ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ناوی تیرۆریزمی له سه‌ر داده‌نرێ‌و هاواری مه‌حكوومیه‌تی بۆ به‌رز ده‌بێته‌وه"... بۆچی ئه‌نواعی حكوومه‌ته سه‌ره‌ڕۆ‌و ورد‌و درشته‌كانی دنیا حه‌قیان هه‌یه له زه‌بروزه‌نگ هه‌رچی پێیان خۆشه سه‌باره‌ت به خه‌ڵك بیكه‌ن. به‌ڵام ژێرده‌ست‌و ژێر چه‌پۆكه كه هیچ رێگایه‌كیان نیه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی، غه‌یری په‌نابردن بۆ چه‌ك‌وكاری توندوتیژ، هه‌قیان نیه‌و كاره‌كانیان به ناوی تیرۆریزم مه‌حكوومه..."
له لای دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هێز‌وتواناكان گه‌له‌و، ئه‌گه‌ر شۆڕشێك نه‌ته‌وه‌ی له پشت بێت‌و پێوه‌ندیی راسته‌وخۆ‌و نه‌پچڕاویان پێكه‌وه بێت‌و، شۆڕش بتوانێت وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی خۆی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ویست‌وداخوازییه‌كانی ئه‌وانیش له‌به‌رچاو بگرێ‌و، بۆ وه‌دێهێنانیان تێبكۆشی، سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره. بۆ ئه‌م كاره‌ش متمانه به‌خۆبوون‌و پشتی یه‌كترگرتن به سه‌ره‌كی‌ترین بنه‌ما ده‌زانێ، بۆیه ده‌ڵێت:" ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ هه‌موو ده‌رسه‌كانی دوكتور قاسملووی نه‌مر له یه‌ك ده‌رس دا كورت بكه‌ینه‌وه، ئه‌م ده‌رسه ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ هێزی خۆمان راكێشا‌و، تیگه‌یاندین كه ئه‌گه‌ر دڵنیایی‌مان به خۆمان بێ‌و، پشتی یه‌كتر بگرین، خاوه‌نی چ تواناییه‌كی گه‌وره‌ین كه په‌یكه‌ری زۆرداران وه له‌رزه ده‌خا‌و تووشی په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگیان ده‌كا".
هه‌روه‌ها له روانگه‌ی شه‌هید شه‌ره‌فكه‌ندی :" پێوانه‌ی هه‌موو شتێك ویسته دێموكراتیكه‌كانی خه‌ڵكه".
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ میكۆنووس بكوژانی شه‌ره‌فكه‌ندی ریسوا ده‌كا، لوقمان مێهفه‌ر
2ـ شه‌ره‌فكه‌ندی سیمای شۆڕشگێڕێكی نه‌ته‌وه‌یی، "رادیۆ فردا"
3ـ گوڵبژێرێك له وتاره‌كانی دوكتور سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی، بڵاوكراوه‌ی حیزبی دێموكرات
4 ئارشیڤی رۆژنامه‌ی كوردستان.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر