به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی: كه‌ره‌سته یان ئامانجی په‌ره‌پێدان
نووسه‌ر: عه‌بدولعه‌لی ره‌زایی
وه‌رگێڕ: عارف نادری
پرسی "به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی" به مانای ته‌واوی وشه كه له خۆگری چه‌شنه‌كانی كرده‌وه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و گرووپی به مه‌به‌ستی ده‌ستێوه‌ردان له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆد‌و كۆمه‌ڵگا‌و شوێن دانان له‌سه‌ر ره‌وتی بڕیاردان له‌مه‌ڕ كاروباری گشتییه، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی به‌رین كه‌وتۆته به‌ر باس.
له راستیدا له سه‌رچاوه نوێیه‌كانی پێوه‌ندیدار به په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و سیاسی، راده‌و ئاستی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له گرووپه جۆراوجۆره‌كان‌و به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆویستانه‌و رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كان، وه‌كوو یه‌كێك له نیشانده‌ره گرینگه‌كانی په‌ره‌پێدان له به‌رچاوی ده‌گرن. گرینگی ئه‌م ئه‌نجومه‌ن‌و بنیاته ناسیاسییانه له‌وه‌دایه كه به شێوه‌یه‌كی پانگراو ده‌توانن وه‌كوو رێگایه‌ك بۆ راهێنانی به‌شداریكردن له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆ‌و به‌شداریكردن له باس‌و بڕیاری گشتی له قه‌ڵه‌م بدرێن، كه له‌و رێگه‌یه‌وه حه‌زه‌كانی گشتی (له ئاستێكی به‌رینتردا هۆگری‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان) بیچم ده‌گرێ‌و مانا ده‌كرێته‌وه.
گه‌شه‌ی ناته‌واوی رێكخراو‌و بنیاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بچووك، خۆویستانه‌و ناسیاسیه ده‌بێته هۆی دره‌نگ ته‌شك گرتنی چه‌مكی "شارۆمه‌ندی چه‌له‌نگ"و "فه‌زای گشتی"و به پێڕه‌وی له‌وه، "هۆگری‌یه گشتییه‌كان"و شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی گرێدراوی هۆگری‌یه گشتییه‌كان ده‌بێ‌و ئه‌م راستییه له كۆمه‌ڵگای هه‌نووكه‌یی جیهانی سێهه‌م ـ كه كه‌وتۆته به‌ر گوشاری دووقاتیی دوو ره‌وتی "به‌جیهانی بوون" (globalization)و گه‌شه‌ی حه‌زه تایبه‌تی‌خوازانه ناوچه‌یی‌و لۆكاڵی‌یه‌كان (localization) خاوه‌نی گرینگایه‌تییه‌كی زه‌وه‌نده.
له‌م نووسراوه‌دا، چه‌مكی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌پێی گریمانه‌كانی دوو نه‌ریتی تیۆریك كه‌وتۆته به‌ر لێكدانه‌وه‌و روانگه‌گه‌لێكی نیشانده‌ر وه‌كوو نوێنه‌ر‌و نموونه‌ی ئه‌م دوو نه‌ریته تیۆریك ناسێندراوه. هه‌روه‌ها به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر بابه‌تی "ئه‌ندازه‌گیری"ی راده‌ی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌وه‌ی كه له مێتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، "به پراكتیك كردنی" (operationalization) چه‌مكی به‌شداریكردن ناودێر ده‌كرێ، كاری له‌سه‌ر كراوه.
1ـ چه‌مكی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن دوو جۆر رێكاری هه‌مه‌كی هه‌یه. له نه‌ریتێكی هه‌مه‌كی تیۆریكدا، به‌شداریكردن له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی ته‌نیا وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی دیكه (زۆر جار حه‌زه‌كانی ورد‌و تاكه‌كه‌سی) له به‌رچاو ده‌گیردرێت. به‌م مانایه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی، ده‌ستڕاگه‌یشتن به قازانجه‌كانی ئابووری یان به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌ی سه‌رتری كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابووری یان ده‌سه‌ڵات (له واتای ئامرازیانه)دایه.
له‌م نه‌ریته تیۆریكدا به شێوه‌یه‌كی گشتی "كاری ئابووری" له‌پێشدایه. مرۆڤـ به‌دوای زۆرینه‌یی كردنی قازانجی ماددی‌و كه‌م كردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ت‌و زه‌ره‌ره‌كان دایه‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی یان سیاسی كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان‌و ده‌ستڕاگه‌یشتن به سوودوه‌رگرتن‌و خۆشبژێوی زیاتری ماددی‌یه.
نه‌ریتی هزری دووهه‌م، له خۆگری تیۆریگه‌لێكه كه به ره‌سه‌نی كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی (praxis)و گرینگایه‌تی "كاری سیاسی" (The political) بڕوایان هه‌یه. له‌م تیۆرییانه‌دا به‌شداریكردن له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی خۆی له خۆیدا به ئامانج ده‌ژمێردرێت‌و له‌و رێگه‌یه‌وه توانایی‌و ئافراندنه‌كانی مرۆڤـ وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی عه‌قڵانی‌و پێوه‌ندی‌خواز ده‌كه‌وێته بواری كردارییه‌وه. له‌م تیۆرییانه‌دا به‌شداریكردن له سیاسه‌ت‌و له چالاكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌ركی شارۆمه‌ندی چالاكه، نه‌ك ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی یان به‌ده‌ستهێنانی قازانج. چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی خۆی له خۆیدا گه‌وره‌یی‌یه‌و لێكهاوێژی ژیانی مرۆڤانه له جۆره‌كانی دیكه‌ی ژیانه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجی ئێمه‌یه، چۆنیه‌تی لێڕوانین بۆ چه‌مكی به‌شداریكردنه. له‌م رووه‌وه، له یه‌ك روانگه‌دا به‌شداریكردن به جۆرێك مانا‌و پێوانه ده‌كرێ كه چه‌ند‌و چۆنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌زگا گشتییه‌كان بۆ سوودمه‌ندبوون له سه‌رچاوه (ماددی یان سه‌مبۆلیك)و له كۆتایی‌دا به‌دیهێنانی "به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی" به‌دیار بكه‌وێت. له روانگه‌ی دووهه‌مه‌وه، پێوه‌ندی به‌شداریكردن‌و ده‌سه‌ڵات، واته هه‌ست به به‌هێزی‌و كاریگه‌ربوون له دیدی سیاسی‌و له كۆتایی‌دا گێڕانی رۆڵ بۆ سه‌رخستنی "حه‌زه گشتییه‌كان" تاوتوێ ده‌كرێ‌و پێوه‌ری پێوانه‌ی راده‌ی هه‌ست به به‌هێزی یان نامۆیی‌و "هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتی" (powerlessness) به‌كار ده‌بردرێت.
2ـ به‌شداریكردن وه‌كوو كه‌ره‌سته‌و به‌رهه‌می سروشتیی په‌ره‌پێدان
روانگه‌یه‌كی به‌رچاو كه له‌م نه‌ریته هزرییه بۆ ئه‌م وتاره كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگیراوه، تیۆرییه‌كه كه هه‌نتینگتۆن‌و نێلسۆن (1976) خستوویانه‌ته روو. له‌م به‌رهه‌مه‌دا، به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو كارێكی به‌رهه‌ست‌و جیاواز له تێڕوانینی ده‌رهه‌ستی تاك مۆتاڵای له‌سه‌ر كراوه. به‌پێی پێناسه‌ی ئه‌وانه به‌شداریكردنی سیاسی "چالاكی شارۆمه‌ندانی تایبه‌تی به مه‌به‌ستی شوێن دانان له‌سه‌ر ره‌وتی بڕیاردانه‌كانی ده‌وڵه‌ته" (Huntington and nelson, 1976). به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه، به‌شداریكردنی سیاسی به به‌شێك له پانتایی چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له كۆمه‌ڵگادا ده‌ژمێردرێت.
له دیدی هه‌نتینگتۆن‌و نێلسۆن له وڵاتانی له‌حاڵی په‌ره‌سه‌ندندا، به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌ی گشتی‌و به‌شداریكردنی سیاسی به‌شێوه‌ی تایبه‌ت خۆی لی خۆیدا ئامانج له قه‌ڵه‌م نادرێ‌و زۆرجار به به‌شێكی گرێ‌دراو له بڕیاراتی بلیمه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار‌و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان، یان داهاتی لاوه‌كی په‌ره‌پێدان به شێوه‌یه‌كی گشتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، به‌م واتایه كه بلیمه‌ته‌كان بۆ پته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، پته‌وكردنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی یان چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی یان نزمكردنه‌وه‌ی نابه‌رابه‌رییه‌كانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و...، بۆ به‌شداریكردنی به‌شگه‌لێك له كۆمه‌ڵگا له سیاسه‌تدا ئاسانكاری ده‌كه‌ن‌و هانده‌ریان ده‌بن. یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رفه‌تی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری تاك زیاتر ده‌كات، له درێژخایه‌ندا به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌ره‌وه‌تر له كۆمه‌ڵگادا‌و په‌ره‌سه‌ندنی تێڕوانینه ده‌رهه‌سته‌كان، هه‌ست به توانایی‌و كاریگه‌ربوون له دیدی سیاسییه‌وه (political efficacy)، ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی به‌شداریكردنی سیاسیه.
به بڕوای ئه‌م دوو نووسه‌ره به‌شداریكردنی سیاسی شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه:
1ـ چالاكی له هه‌ڵبژاردندا
2ـ به‌ركاربردنی بڕشت (lobbyiny)
3ـ چالاكی رێكخراوه‌یی (ئه‌ندامه‌تی له رێكخراوه‌كان، گرووپه‌كانی به بڕشت، پارته‌كان‌و...)
4ـ دروستكردنی پێوه‌ندی تاكانه له‌گه‌ڵ پله‌دارانی به‌هێزدا
5ـ توند‌و تیژی (كه‌ڵك وه‌رگرتن له زۆر بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت)
هه‌نتینگتۆن‌و نێلسۆن له ره‌خنه‌گرتنی یه‌كه‌مین تیۆرییه لیبڕاڵییه‌كانی په‌ره‌پێدان كه به‌شداریكردنی سیاسی‌یان به ده‌ستكه‌وتی بێ ئه‌م لا‌و ئه‌ولای پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی (به‌تایبه‌ت شارنشینی) به ته‌واوی نابێته ئامیانی په‌ره‌سه‌ندنی به‌شداریكردن‌و په‌ره‌پێدانی سیاسی‌و ته‌نیا له سه‌رده‌مانی زۆر درێژی زه‌مه‌نیدا (زۆرتریش به‌پێی ئه‌زموونی وڵاتانی په‌ره‌پێدراوی رۆژئاوایی) ده‌كرێ، پێوه‌ندییه‌كی قبووڵكراو له‌نێوان ئاستی سه‌ره‌وه‌تری په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاستی سه‌ره‌وه‌تری به‌شداریكردنی سیاسی ببیندرێت. به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی گشتی هۆكارگه‌لێك وه‌كوو: كۆچكردن، شه‌ڕی ده‌ره‌كیی، هۆگری‌یه مه‌زهه‌بی‌و بڕوایی‌یه‌كان "به‌ته‌واوی سه‌ربه‌ست له په‌ره‌پێدانی ئابووری، ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی ئاگایی گرووپی ده‌ستێوه‌ردان له رێكخراوه‌كان‌و خێراتر بوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، كه به‌ش به حاڵی خۆی، به‌شداریكردنی سیاسه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه".
به گوته‌ی ئه‌م دوو نووسه‌ره، له‌نێوانی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌رفه‌ته‌كانی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكانه‌و به‌شداریكردنی سیاسی له كورتخایه‌ندا، زۆر جار پێوه‌ندییه‌كی پێچه‌وانه هه‌یه‌و تاكه‌كان گه‌ر بتوانن به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌كانی دیكه (كۆچكردن بۆ شار، سه‌رخستنی ئاستی خوێنده‌واری، جێگوڕكێ بۆ كاری پله‌به‌رزتر یان وه‌ده‌ستهێنانی داهاتێكی زیاتر) به ئامانجه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی خۆیان، كه به‌گشتی، باشتربوونی دۆخی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانه، ده‌ست رادێرن، زۆر جار له به‌شداریكردن له سیاسه‌ت‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی گشتی دوو هۆكار له په‌ره‌سه‌ندنی به‌شداریكردنی سیاسی له كۆمه‌ڵگاكانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا زۆر كاریگه‌ره. هۆكاری یه‌كه‌م تێڕوانینی بلیمه‌ته‌كانی سیاسی له‌مه‌ڕ به‌شداریكردنه. ئه‌وانه له كه‌ره‌سته، سه‌رچاوه‌و ده‌رفه‌تگه‌لێكی زۆر بۆ هاندانی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی یان به‌رته‌سككردنه‌وه‌یدا، سوودمه‌ندن. هۆكاری دووهه‌م، راده‌ی ئاگایی گرووپی‌و تۆكمه‌بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوخۆی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دایه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه گرێدراوی ئه‌وه‌شه كه تا چه‌نده نه‌ریته‌كانی ژیانی گشتی (چالاكی له ئه‌نجومه‌نه‌كان، ناوه‌نده گشتییه نه‌ریتی‌و نانه‌ریتییه‌كان) له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا په‌ره‌ی گرتبێ‌و ره‌گی داكوتابێت، په‌ره‌پێدانی ئابووری ده‌توانێ ئه‌نجامی ته‌واو جیاواز له بواری په‌ره‌سه‌ندنی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌دا لێبكه‌وێته‌وه.
له كۆمه‌ڵگاگه‌لێك كه ژیانی گرووپی له‌وانه‌دا بوار‌و په‌ره‌سه‌ندنێكی ئه‌وتۆی نییه، نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری زۆر جار نزمبوونه‌وه‌ی به‌شداریكردنی سیاسیی له‌گه‌ڵ بووه، به جۆرێكی دیكه، تاكی ته‌نیا‌و گۆشه‌گیر له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا به به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت (كه زۆر جار یه‌كێك له یه‌كه‌مین دیارده‌كانی هاوڕێی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه) زۆرتر هه‌ست به لاوازی‌و بێ‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌مه، به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له‌ژێر باندۆری دوو هۆكاری گشتی تێڕوانین‌و ئه‌وله‌ویه‌تی بژارده‌كانی سیاسی‌و دۆخی ئه‌نجومه‌نه‌كان‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه نێوانییه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگایه.
تێڕوانینی گشتی هانتینگتۆن‌و نێلسۆن ئه‌مه‌یه كه پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگه‌ی دوو كاناڵه‌وه ده‌توانێ له ئاكامدا به په‌ره‌سه‌ندنی به‌شداریكردنی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بگه‌یێت. یه‌كێ كاناڵی جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی (Social mobility)یه، به‌م مانایه كه وه‌ده‌ستهێنانی پله به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا خۆی له خۆیدا له تاكدا هه‌ست به لێهاتوویی‌و تێڕوانینی گرێ‌دراو به توانایی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر بڕیاراتی ده‌زگا گشتییه‌كان پێكدێنێت‌و ئه‌م هۆكاره ده‌رهه‌ستییانه به گشتی ده‌توانێ هانده‌ری به‌شداریكردن له سیاسه‌ت‌و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا، پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رتر‌و هه‌ست به توانایی‌و كاریگه‌ری له دیدی سیاسییه‌وه وه‌كوو بگۆڕگه‌لی نێوانی، هانده‌ری به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
به بۆچوونی ئه‌م دوو نووسه‌ره له‌نێوان بگۆڕه‌كانی پێگه‌یی، راده‌ی تێگه‌یشتوویی‌و خوێنده‌واری تاك زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی سیاسی هه‌یه.
دووهه‌م، شێوازی رێكخراوه‌یی، واته ئه‌ندامه‌تی‌و به‌شداریكردنی چالاكانه له گرووپ‌و رێكخراوه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی (یه‌كیه‌تییه‌كانی كاری‌و پیشه‌یی، گرووپه‌كانی لایه‌نگری حه‌زه تایبه‌تییه‌كان‌و...)یه، كه ئه‌گه‌ری به‌شداریكردن له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌دا زۆرتر ده‌كات. ئه‌م هۆكاره له‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی كه ده‌رفه‌تی جموجۆڵی تاك له‌واندا سنوورداره، گرینگییه‌كی زۆرتری هه‌یه.
چونكه هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه گووترا، به باوه‌ڕی ئه‌م نووسه‌رانه، تاك بۆ گه‌یشتن به دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووریی باشتر، وه‌كوو دوایین رێكار، له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی یان پارته سیاسییه‌كان چالاكی ده‌كات. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی، تێكه‌ڵبوون له چالاكی رێكخراوه‌كاندا بۆ روونكردنه‌وه‌ی جیاوازی ئاسته‌كانی به‌شداریكردنی سیاسی، له پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابووری گرینگتره.
هه‌نتینگتۆن‌و نێلسۆن به لێكدانه‌وه‌ی داده‌كانی موتاڵای ئالمۆند‌و وربا (له‌مه‌ڕ وڵاتانی مێكزیك، ئیتالیا، ئاڵمان، ئێنگلیستان‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كتێبی فه‌رهه‌نگی مه‌ده‌نی (1956)دا به‌م ئه‌نجامه ده‌گه‌ن كه "له حاڵێكدا پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ئابووری نزیكه‌ی 10% واریانس (بگۆڕ) له به‌شداریكردندا ئاشكرا ده‌كات، تێكه‌ڵبوون له چالاكی رێكخراوه‌كاندا 25%ی ئه‌م واریانسه روون ده‌كاته‌وه".
نموونه‌ی ته‌واوی مۆتاڵای هه‌نتینگتۆن‌و نێلسۆن به چه‌شنی ژێره‌وه‌یه:
له ئاستی تاكدا، له یه‌ك رێچكه، ماتۆری پاڵپێوه‌نه‌ر "راهێنان‌و خوێنده‌وارییه‌و له رێچكه‌ی دیكه‌دا، رێكخراو‌و ته‌شكیلات" به‌ڵام هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی كه باسی لێكرا له‌م روانگه‌وه، ئاسته‌كانی باڵای به‌شداریكردنی سیاسی له تێكه‌ڵبوون له چالاكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یه‌كیه‌تی‌یه‌كان‌و جیا له‌وان به‌رهه‌م هاتبێت "پیشانده‌ری له‌مپه‌رگه‌لێك له كۆمه‌ڵگادایه كه رێگه‌ی بزاوتنی تاكیان داخستووه". ده‌كرێ چه‌مكی "به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی" به جۆرێكی به‌رینتر‌و هه‌مه‌كیتر مانا بكرێته‌وه، تا چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی تاك یان كۆم بۆ شوێن‌دانان له‌سه‌ر بڕیارات‌و سیاسه‌ته‌كانی ده‌زگا گشتییه‌كان له ئاسته‌كانی خواره‌وه‌دا (شاره‌وانی، سیستمی راهێنان‌و...) تا ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه (ده‌زگای یاسادانان‌و جێبه‌جێكار) له‌خۆ بگرێت.
به‌م جۆره، بگۆڕی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسته‌كانی چالاكی له ئه‌ندامه‌تی ئاسایی له ئه‌نجومه‌نه‌كاندا (لۆكاڵی، خێرخوازی، پیشه‌یی‌و...)و چالاكی له‌م رێكخراوانه‌دا تاكوو چالاكیگه‌لێك وه‌كوو چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی (نوێنه‌رانی پارلمان، وه‌زیره‌كان) یان نووسینی نامه‌و راپۆرت بۆ ئه‌وانه به مه‌به‌ستی هێنانه ئارای كێشه‌كان‌و داخوازی چاكسازی‌و گۆڕینی سیاسه‌ته‌كان له‌به‌ر ده‌گرێ‌و بۆ ئه‌ندازه‌گیریی، ده‌كرێ پرسیارگه‌لێك له‌مه‌ڕ به‌شداریكردن له‌م جۆره چالاكییانه‌و راده‌و بڕشتیان بخرێته روو.
هه‌روه‌ها ده‌كرێ پێوه‌ندی بگۆڕه‌كانی سه‌ربه‌خۆی دیكه وه‌كوو یه‌كانگیربوونی گرووپی، ئاستی خوێنده‌واری، ته‌مه‌ن‌و راده‌ی به‌شداریكردن له چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆویستانه له‌گه‌ڵ به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێ بكرێت.
3ـ ده‌سه‌ڵاتی پێوه‌ندیگرتن‌و "بیاڤی گشتی"
بیچمگرتنی "حه‌زه گشتییه‌كان"و به‌شداریكردن له دیاریكردنی چاره‌نووسی كۆم‌و بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی پێویستی به باس‌و وتووێژی گشتی‌و بیچمگرتنی شوناسه‌كانی كۆما له فه‌زاكانی گشتیدایه، كه له‌واندا تاكه‌كان كۆده‌بنه‌وه تا له‌مه‌ڕ ناساندنی دڵخوازیی كۆم‌و گرووپ‌و باشترین رێگاكانی پێگه‌یشتنیان، له هه‌ر پێوه‌رێكدا باسی پێكه‌وه‌یی‌و كرده‌وه‌ی هاوبه‌ش رێكبخه‌ن. پێش له‌وه‌ی دڵخوازییه‌كانی "ئێمه" له ئارادا بێت، ده‌بێ "ئێمه"یه‌ك هه‌بووبێت. بیروڕای گشتی له به‌ستێنێكدا ته‌شك ده‌گرێ كه كه‌وشه‌نی گشتییه‌و ئاوه‌اڵه له هه‌مبه‌ری هه‌موانه.
چه‌مكی بیاڤی گشتی یا كه‌وشه‌نی گشتگیر به‌ر له هه‌موو له به‌رهه‌می دوو نووسه‌ری هاوچه‌رخی ئاڵمانیدا، واته هانا ئارنێت‌و یۆرگن هابێرماس دا سه‌رنجی پێدراوه.
ئارنێت به‌پێی سێ‌جۆر چالاكی‌و سێ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ژیان "دۆخی مرۆڤی" ده‌ناسێنێت، به ده‌ربڕینێكی دیكه چالاكییه‌كانی مرۆڤانه له بنه‌ڕه‌تدا، سێ به‌شن:
1ـ چالاكی ژیناری: ئه‌مجۆره چالاكییانه له بنه‌مادا بۆ به‌رداومی ژیان‌و مانه‌وه‌ی مرۆڤـ جێبه‌جێ ده‌كرێ‌و شێوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ش كاره (Labour). كار به‌رهه‌می پێوه‌ندی ئۆركانیزمی مرۆڤـ له‌گه‌ڵ سروشت دایه. له‌م كه‌وشه‌نه‌دا پێداویستیی هۆكاری دیاریكه‌ره.
2ـ ژیان له جیهانی هاوبه‌شدا (World): دووهه‌مین جۆری چالاكی مرۆڤانه، كاری مرۆڤی ده‌سكردسازه (Homo fader)، كه به گۆڕینی سروشت‌و شتومه‌كی به‌رده‌ست له‌ودا، كه‌ره‌سته‌و شتگه‌لێك دروست ده‌كات كه ره‌وشتی هه‌رمان‌و درێژه‌دانیان هه‌یه. ئه‌م جۆره چالاكییه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ پێكهێنانی بایه‌خی به‌رخۆر (قازانج) جێبه‌جێ ده‌كرێ‌و به‌رهه‌می تێكۆشانی ئینسان وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی تیانه‌چوو بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌تایی بوون‌و هه‌رمانه. فۆرمی سه‌ره‌كی ئه‌م چالاكییه، كاری ده‌سكرد سازه (Work).
3ـ ژیان له فره‌یی مرۆڤدا:
مرۆڤـ جیا له بوونی فیزیكی خۆی‌و ژیان له جیهانی كه‌ره‌سته ده‌سكرده‌كانی خۆی‌و پیشینانی، پێوه‌ندیگه‌لێك له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه ساز ده‌كات كه ئامانج له‌وه له بنه‌ڕه‌تدا مانه‌وه‌ی ئۆرگانیزم یان ده‌ستڕاگه‌یشتن به قازانج نیه. له‌م جۆره چالاكییانه‌دا، مرۆڤـ قه‌ڵه‌مڕه‌وی پێویستییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات‌و ده‌چێته كه‌وشه‌نی ئازادییه‌وه. فۆرمی سه‌ره‌كی ئه‌مجۆره چالاكییه، كرده‌وه (action)و گوتاره (speech). ئه‌مجۆره چالاكییه تایبه‌تی مرۆڤـ‌و لێكجیاكری ئه‌و له جۆره‌كانی دیكه‌ی بوونه‌وه‌ره‌و، مه‌رجی به‌دیهاتنی، فره‌یی یان بوونی پێكه‌وه‌یی مرۆڤه‌كانه.
به باوه‌ڕی ئارنێت، جیاكه‌ری نێوان كاری گشتی‌و كاری تایبه‌تی به باشترین شێوه، سه‌ره‌تا له ده‌وڵه‌ت ـ شاری یوونانیدا سه‌ری هه‌ڵدا‌و به‌دیهاتنی ده‌وڵه‌ت ـ شار به‌م مانایه‌یه كه مرۆڤـ له‌پاڵ ژیانی تایبه‌تی خۆی له بنه‌ماڵه، ژیانێكی دووهه‌م ده‌ستپێده‌كات كه ژیان له كۆمه‌ڵگای سیاسیدایه (bios politicos)و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و فاكته‌ره‌یه كه ئه‌ره‌ستوو له پێناسه‌كردنی مرۆڤـ (به سروشت شارستانی) بۆ جیاكاری له‌گه‌ڵ بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه به‌كاری ده‌بات. شارۆمه‌ندانی ئاتێنی بۆ دابینكردنی ئه‌م پێداویستی‌و پێویستییانه له بنه‌ماڵه‌دا (بیاڤی تایبه‌تی) بۆ باسكردن له‌مه‌ڕ باشترین شێوه‌ی حكوومه‌ت‌و كرده‌یی‌كردنی چاكییه‌كان تێكه‌ڵی ده‌بوون. له‌م رووه‌وه، شاری (polis) له‌سه‌ر كۆیله‌كان، ژنان‌و پیشه‌وه‌ران داخرابوو‌و ته‌نیا "پیاوانی ئازاد" رێگه‌ی ئه‌وێیان پێ‌درابوو. له‌م كه‌وشه‌نه‌دا، كرده‌وه‌و گوته به‌شی دانه‌بڕاوی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی بوو‌و له‌ودا به‌ره به‌ره "گوته وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ هاندان" جه‌ختی له‌سه‌ر كرا. به گوته‌ی ئاڕنێت، سیاسی بوونی ژیان له ده‌وڵه‌ت ـ شار، به‌م مانایه بوو كه بڕیاردان سه‌باره‌ت به هه‌موو شتێك له رێگه‌ی وته‌و هاندانه‌وه جێبه‌جێ ده‌بوو، نه‌ك له رێگه‌ی پراكتیزه‌كردنی زۆر‌و توند‌وتیژی. له تێگه‌یشتنی یوونانییه‌كان، ناچاركردنی خه‌ڵك به كه‌ڵك وه‌رگرتن له توند‌وتیژی، واته فه‌رمان دایین به‌جێگه‌ی هاندان، جۆره‌كانی پێش له سیاسی بوونی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دایه، كه تایبه‌تمه‌ندی ژیانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ شار، واته ژیانی بنه‌ماڵه‌یی‌یه، كه له‌ودا سه‌رۆكی بنه‌ماڵه به ده‌سه‌ڵاتی بێ‌ئه‌ملا‌وئه‌ولا‌و سه‌ره‌ڕۆیانه حوكمی ده‌كرد، یان ژیان له ئیمپراتوورییه‌كانی... ئاسیا كه سه‌ره‌ڕۆیی‌یه‌كانی زۆر جاران له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی بنه‌ماڵه‌دا به‌راوه‌رد ده‌كرا".
سه‌ر نموونه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ شاری یوونانی سێبه‌ری خستووته سه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی ئارنێت‌و جه‌ختكردنی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ر نموونه‌یه كه‌ڵكێكه كه له ره‌خنه‌گرتنی "مۆدێڕنیته" ده‌یكات. به وته‌ی ئه‌و جیاوازی سه‌ره‌كی نێوانی ئه‌م دوو ته‌كوزمه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌وه‌دایه، كه له كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌دا سیاسه‌ت‌و چالاكی سیاسی وه‌كوو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌كانی دیكه (سامان، خۆشبژێوی، پله‌و...) ده‌رهاتووه. به‌ڵام له‌سه‌ر نموونه‌ی یوونانیدا، سیاسه‌ت‌و چالاكی سیاسی خۆی له خۆیدا ئامانج‌و وێنه‌ی گه‌وره‌یی‌و ئازادییه. له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری مۆدێڕن‌دا جیاوازیی نێوان كاری گشتی‌و كاری تایبه‌تی تێكدراوه‌و پانتایی گشتی وه‌كوو شه‌ڕگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی لێهاتووه.
ئارنێت له كتێبی بارودۆخی مرۆڤانه، ئاڵوگۆڕی چه‌مكی كرده‌وه (action) له سه‌رده‌می كلاسیكه‌وه تاكوو سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست‌و سه‌ده‌ی نوێ تاوتوێ ده‌كات‌و به دووباره كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی فه‌یله‌سووفانی یوونان، فه‌یله‌سووفانی مه‌سیحیی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست‌و ئابووریزانانی سیاسی‌و ماركس بۆ ئه‌م خاڵه سه‌رنج راده‌كێشێت كه له سه‌رده‌می مۆدێڕن‌دا، كرده‌وه له پله‌ی به‌رزترین‌و سه‌رترینی شێوه چالاكیی مرۆڤانه‌وه به پله‌یه‌كی خوارتر له كاری بێ‌به‌رهه‌م (labour) نوشوستی هێناوه. به وته‌ی ئه‌و له ئه‌ندێشه‌ی یوونانیدا له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا، سیاسه‌ت ]چالاكی سیاسی‌و ده‌وڵه‌ت[ نه‌یده‌توانی، ته‌نیا كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ پاراستن‌و چاودێری له كۆمه‌ڵگادا بێ ـ بریتی له كۆمه‌ڵگای باوه‌ڕمه‌ندانی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست، یان كۆمه‌ڵگای خاوه‌ندارانی ماڵ‌و مڵك له ئه‌ندێشه‌ی "لاك"دا، یان كۆمه‌ڵگایه‌ك كه بێ‌وچان ده‌سته‌و یه‌خه‌ی ره‌وتی به‌ده‌ستهێنانی ماڵ‌و مناڵه، ئه‌و جۆره‌ی كه له ئه‌ندێشه‌ی "هابز"دا ده‌بینرێ، یان كۆمه‌ڵگای به‌رهه‌مهێنه‌ران كه "ماركس" قسه‌ی لێده‌كات، یان كۆمه‌ڵگای كاركه‌ران (job holders) كه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا كه‌وتووته روو، یان كۆمه‌ڵگای كرێكاران، ئه‌و جۆره‌ی كه له وڵاتانی سوسیالیستی‌و كۆمۆنیستیدا له ئارادایه. له هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌دا، ئه‌مه ئازادی (هێندێك جاریش به‌ناو ئازادی) كۆمه‌ڵگایه كه سنوورداربوونی ئۆتۆریته‌ی سیاسی پێویست‌و په‌سند ده‌كات. كه‌وشه‌نی سیاسی كه پێكهێنانی، خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی مرۆڤـ له‌گه‌ڵ گیاندارانی دیكه‌یه، به‌رهه‌می كرده‌وه‌و قسه‌كردن له كۆدایه‌و له "به‌شداربوون له كرده‌وه‌و گوته‌دا" به‌دیار ده‌كه‌وێت. بیاڤی گشتی دوو ره‌هه‌ندی هه‌یه:
1ـ دونیای هاوبه‌ش (World): دونیای هاوبه‌ش به‌جیا له سروشت‌و ژینگه‌ی سروشتی، دونیای ده‌سكردی مرۆڤه‌كانه كه تاقه‌تی هاتوچۆی به‌ره‌كانی هه‌یه، بیناكان‌و شوێنگه‌لی سازكراو‌و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌گه‌لێكه كه مرۆڤه‌كان له خۆیان به‌یادگار ئه‌هێڵن‌و مێژوو "چیرۆك"ه‌كه‌ی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه. شتێكه كه له بیره‌وه‌رییه‌كاندا ده‌مێنێته‌وه‌و، وه‌كوو بیره‌وه‌ری تاكه‌كه‌سی‌و هه‌ستیارییه ده‌روونییه نه‌گوتراوه‌كان، له‌گه‌ڵ مه‌رگی تاكدا له‌نێو ناچێت. دونیای هاوبه‌ش "له شوێنی ته‌رخانكراو به تاك تاكی ئێمه جیایه"و له‌گه‌ڵ "ده‌سكرده‌كانی مرۆڤـ، به‌رهه‌می ده‌سته‌كانی مرۆڤـ‌و هه‌روه‌ها كاروبارێك كه له‌نێوانی ئه‌وانه‌دا له‌ئارادایه، كه پێكه‌وه له‌م دونیای سازكراوی مرۆڤه‌دا نیشته‌جێن" پێوه‌ندیی هه‌یه. ژیان له‌م دونیادا به مانای ئه‌وه‌یه كه "جیهانێك له‌شته‌كان" له نێوانی ئێمه‌و ئه‌وانیتر دا جێی گرتووه‌و له ژێر خاوه‌نداری هاوبه‌شی ئێمه. مرۆڤه‌كان وه‌كوو كه‌سانی یه‌كسان له جیهاندا ئاماده‌گییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك پێگه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، كه له كه‌سانی دیكه جیاوازه. به بڕوای ئارنێت فره‌یی مرۆڤی (plurality human) ره‌وشتێكی دووانه‌یی‌یه كه‌له‌سه‌ر به‌رانبه‌ری‌و جیاكاری بنیات نراوه‌و، ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگای جه‌ماوه‌ری له‌بارقۆڵ‌نه‌هاتوو ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگا توانایی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤه‌كان پێكه‌وه پێوه‌ند‌و هاوكاتیش جیا له یه‌كترین دابنێت له‌ده‌ست داوه. واته له‌ودا مرۆڤه‌كان شوناسی تاكه‌كه‌سی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و له نه‌بوونی گروپه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان‌و دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و تاك، شوناسێكی خۆورووژێنه‌ریشیان نییه.
به كرده‌وه له پاڵی كه‌سانی دیكه‌دا بوون‌و به قسه كردن له به‌رده‌می كه‌سانی دیكه دایه كه مرۆڤـ شوناسی جیاوازی خۆی ده‌رده‌خات. به‌م پێیه ده‌ڵێین كه جیا له یه‌كێك له تاكه‌كانی ره‌گه‌زی مرۆڤـ "كێین"و ده‌چینه نێو دونیای ته‌رخانكراوی مرۆڤه‌وه. كرده‌وه‌و گوتار (ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه شتێكی بانتر له وتووێژێكی ده‌روونی له‌گه‌ڵ وێژدانی تاكه‌كه‌سیدا بێ) به دووره‌په‌رێزی ناكرێ‌و ئه‌م ئاماده‌بوونه له به‌رده‌می كه‌سانی دیكه‌دا، ره‌هه‌ندی دووهه‌می بیاڤی گشتییه.
2ـ فه‌زای ده‌ركه‌وتن(space of appearance): تێكڕای هه‌سته‌كان‌و هه‌ژانه‌كان‌و خولیاكانی ناخی مرۆڤـ كه له هه‌مبه‌ری كه‌سانی دیكه‌وه ده‌رناكه‌وێت، چییه‌تییه‌كی تێپه‌ڕی هه‌یه‌و "راستی" په‌یدا ناكات.
ته‌نیا له به‌رده‌می كه‌سانی دیكه‌و قسه‌كردن‌و كرده‌وه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه كه شوناسی مرۆڤانه راستی په‌یدا ده‌كات. به وته‌ی ئارنێت: "فه‌زای ده‌ركه‌وتن له هه‌ركوێدا مرۆڤه‌كان له‌حاڵی كرده‌وه‌و گوته‌دا پێكه‌وه بن به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت، به‌م پێیه له‌سه‌ر ته‌واوی شێوازه‌كانی فه‌رمی قه‌ڵه‌مڕه‌وی گشتی‌و شێوه‌كانی جۆراوجۆری حكوومه‌ت، واته له شێوه‌كانی جۆراوجۆری كه كه‌وشه‌نی گشتی وه‌ری‌گرتووه، له‌پێشتره. دیاریكه‌ری تایبه‌تی ئه‌وه ئه‌مه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی فه‌زایه‌ك كه به‌رهه‌می ئیشی ده‌سته‌كانی ئێمه‌یه، پاش به چالاكمه‌ند بزاوتێك كه ئه‌وه‌ی به‌دیهێناوه، نامێنێت‌و نه‌ته‌نیا پاش بڵاوه‌بوونی مرۆڤه‌كان... به‌ڵكوو پاش كۆتایی هاتنی خودی ئه‌م چالاكییانه له‌نێو ده‌چێت". ئه‌م كه‌ش‌و هه‌وایه هه‌میشه خووخده‌یه‌كی په‌نگراوی هه‌یه.
له‌م فه‌زا یان پانتایی‌یه مرۆڤانه‌دایه كه ده‌سه‌ڵات، له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر پێوه‌ندی مرۆڤه‌كانی كارا‌و وته‌بێژ ده‌رده‌كه‌وێ‌و گه‌شه ده‌كات. بێ پێوه‌ندیی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كان، ده‌سه‌ڵات بوونی نییه. به قسه‌یه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵات ئه‌و شته نیه كه بتوانێ به‌دیی بهێنێ‌و پاشان بۆ هه‌میشه پاشكه‌وتی بكه‌یت. به‌ڵكوو "ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له چالاكمه‌ند خۆیدا بوونی هه‌یه. له هه‌ركوێدا ده‌سه‌ڵات ]له پێوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كان[ چالاكمه‌ند له‌نێو ده‌چێت، مێژوو پڕ له نموونه‌گه‌لێكه كه پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن گه‌وره‌ترین سامانه ماددییه‌كانیش نه‌یانتوانیوه، ئه‌م زه‌ره‌ره قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵات كاتێك چللاكمه‌ند ده‌بێ كه گوته‌و كردار له یه‌كتر جیا نه‌بووبێتنه‌وه. واته له جێگایه‌ك كه گوته بێ نێوه‌ڕۆك نییه‌و كرداریش پێوه‌ندییه‌كی به توند‌وتیژییه‌وه نییه، جێگایه‌ك كه وشه‌كان بۆ داپۆشینی نیازه‌كان كه‌ڵكی لێوه‌رناگیردرێ، به‌ڵكوو مه‌به‌ست له ئه‌نجامی ئه‌وانه ئاشكراكردنی راستییه‌كانه‌و كرده‌وه نه‌ك بۆ تۆقاندن‌و له‌نێوبردن، به‌ڵكوو بۆ سازدانی پێوه‌ندی‌و ئافڕاندنی راستییه‌كانی نوێ كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
گرینگی ئه‌م روانگانه‌ی ئارنێت كاتێك روون ده‌بێته‌وه كه بزانین له نووسراوه‌كانی نوێ سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی سیاسی ئه‌م چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتی به‌كۆمه‌ڵه جارێكی تر وه‌كوو "نیشانده‌ری بنه‌ڕه‌تی" سه‌رنجی پێی دراوه. یه‌كێ له‌م نووسراوانه وتاری تێر‌و ته‌سه‌لی رووتان (Ruttan) (1991)ه، كه پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی شێواز‌و روانگه‌كانی په‌ره‌پێدانی سیاسی له سه‌ده‌ی بیسته‌م، "پرسیاری بنه‌ڕه‌تی" له په‌ره‌پێدانی سیاسشیدا به‌مجۆره دێنێته ئاراوه: "له پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی سیاسی‌دا چ شتێكه كه گه‌شه ده‌كات؟" ئه‌و پاشان بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به په‌ره‌پێدانی ئابووری وه‌ڵام تاكوو راده‌یه‌كی زۆر روونه. ئه‌وه‌ی كه گه‌شه ده‌كات قه‌باره‌ی ئابووریی به‌دیهێنه‌ری نێو كۆمه‌ڵه، كه به‌پێی سه‌رچاوه‌ی سروشتی، بنیاتی‌و مرۆڤییه‌كه‌ی ده‌پێورێ. ئه‌گه‌ر به‌جێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئابووریی كۆمه‌ڵگا، سه‌روكاری ئێمه له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی سیستمه سیاسییه‌كه‌ی (polity) بێت، ده‌بێ تێ‌بكۆشین ده‌ستنیشانی ئه‌وه بكه‌ین كه چ شتێك گه‌شه ده‌كات. ئه‌من به‌ڵگه ده‌هێنمه‌وه... ئه‌وه‌ی كه له په‌ره‌پێدانی سیاسی‌دا گه‌شه ده‌كات ده‌سه‌ڵاته".
به‌مجۆره له دیدی "ئارنێت"ه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌می پێوه‌ندی به‌كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كانه‌و كرده‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌وانه‌و جیاوازی ئه‌وه له‌گه‌ڵ هێزی جه‌سته‌یی (strength) له‌وه‌دایه كه له دووره‌په‌رێزییه‌وه پێك نایێت. ده‌سه‌ڵات بنه‌مای پاراستن‌و هه‌وێنی كۆمه‌ڵگای سیاسی‌و بیاڤی گشتییه‌و ته‌نیا شتێك كه بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگای سیاسی (ته‌نیا له كورتخایه‌ندا) ده‌توانێ له به‌رانبه‌ریدا بێته ئاراوه، زۆره كه به‌وه ده‌كرێ ده‌سه‌ڵات له‌نێو به‌رێ به‌ڵام ناتوانێ جێگه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه. "ئارنێت" لێره‌دا "به دۆزینه‌وه‌ی گرینگی" مۆنتسكیوو ئاماژه ده‌كات كه به‌وه گه‌یشت كه دیاریكه‌ری به‌رچاوی سه‌ره‌ڕۆیی، ته‌ریككه‌وتن ـ هه‌م ته‌ریككه‌وتنی حاكم له شوێنكه‌وتووانی خۆی‌و هه‌م دووره‌په‌رێزی شوێنكه‌وتووان له یه‌كترین به‌هۆی ترس‌و گۆمانی خراپی دوو لایه‌نه ـ ه‌وه‌یه. له‌م رووه‌وه، مۆنتسكیوو سه‌ره‌ڕۆیی نه‌ك وه‌كوو یه‌كێ له شێوازه‌كانی حكوومه‌ت به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانی دیكه‌یدا، به‌ڵكوو "به پێشێلكاری مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی فره‌یی مرۆڤانه، واته ئاخاوتن‌و كرده‌وه پێكه‌وه... كه مه‌رجی پێویستی ته‌واوی شێوازه‌كانی رێكخراوی سیاسییه" ده‌زانێت. به‌مجۆره به بڕوای ئارنێت كاركردنی سه‌ره‌كی سه‌ره‌ڕۆیی دروستكردنی بێ ده‌سه‌ڵاتی (impotence)یه، به‌وجۆره‌ی كه كاركردی شێوازه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی سیاسی، ئافڕاندنی ده‌سه‌ڵاته.
به‌كورتی، هه‌ركاتێك مرۆڤگه‌لی كارا بۆ باس‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه به‌كۆمه‌ڵ حه‌زیان لێیه كۆببنه‌وه، بیاڤی گشتی پێكدێت‌و له‌م بیاڤه گشتییه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌كۆمه‌ڵ (كه ئارنێت به ده‌سه‌ڵاتی پێوه‌ندی ناودێری ده‌كات) ده‌خولقێت‌و گه‌شه ده‌كات. به‌ڵام بۆ به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگا یان گرووپ، ئه‌م فه‌زای گشتییه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی به دروستكردنی پێوه‌ندی دوو لایه‌نه‌و ئافڕاندنی یه‌كانگیری، ببووژێته‌وه. له‌م رووه‌وه، ئارنێت "سیستمی نوێنه‌رایه‌تی" كه له‌ودا ده‌نگده‌ران هه‌رچه‌ند ساڵ جارێك شوناسێكی به‌كۆمه‌ڵ په‌یدا ده‌كه‌ن‌و پاش ئه‌وه به‌دوای كاری خۆیاندا ده‌چن، ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و، به‌جێگه‌ی ئه‌وه زۆرتر حه‌زی له سیستمی شوورا ناوچه‌ییه‌كان (The word system) هه‌یه كه "تامس جێفێر سۆن" له‌دوای شۆڕشی ئه‌مریكا گه‌ڵاڵه داڕێژی بوو. پرسه‌كه له روانگه‌ی ئارنێت ئه‌مه‌یه كه چلۆن له "هه‌مووان"دا ئه‌م هه‌سته به‌دی بهێنن، كه به گوته‌ی جێفێر سۆن "نه‌ته‌نیا له رۆژی هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكوو هه‌ر رۆژ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كاندا به‌شدارن".
به بڕوای ئارنێت ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان یه‌كگرتوو ده‌كات كۆمه‌ڵێك له به‌ها هاوبه‌شه له‌پێش دیاریكراوه‌كان نییه به‌ڵكوو دونیایێكه كه هاوبه‌شانه پێكیدێنن، شوێنگه‌گه‌لێكه كه پێكه‌وه تێدا ژیان ده‌كه‌ن‌و دامه‌زراوه‌و كردار گه‌لێكه كه وه‌كوو شارۆمه‌ند به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌شانه تێدا چالاكی ده‌كه‌ن. تێكه‌ڵ بوون له سیاسه‌تدا، به‌مانای به‌شداریكردنی چالاك له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی باسكردنی گشتییه، كه له‌واندا بڕیارگه‌لی كاریگه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تاك به‌شێك له‌وه‌یه، وه‌رده‌گیردرێت. هۆگری‌یه گشتییه‌كان له‌م دۆخه‌دا بیچم ده‌گرێ‌و به‌رهه‌می كۆبه‌ندی هۆگری‌یه تاكه‌كه‌سیه‌كان نییه، به‌ڵكوو گرێدراوی دونیایێكه كه ئێمه بێ‌ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی بین، له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا له‌وه‌دا به‌شدارین. هۆگری‌یه گشتییه‌كان زۆرجار سنووری یه‌كتر ئه‌به‌زێنن‌و تێكه‌ڵ ده‌بن‌و ته‌نیا به تێپه‌ڕبوون له هۆگری‌یه تاكه‌كه‌سییه‌كانه كه ده‌كرێ شكڵ بگرێ‌و بێته دی.
مرۆڤـ هه‌میشه له نێوان ئه‌و شته‌ی كه پێوه‌ندیی به خۆیه‌وه هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه له‌نێوان ئه‌و‌و هاوره‌گه‌زه‌كانی‌دا هاوبه‌شه، له‌نێوان تاك‌و شارۆمه‌نددا له جوڵه‌یه. پێبه‌ندی به‌هۆگرییه گشتییه‌كان گه‌رچی هێندێك جار له خۆگری مه‌ترسی بۆ تاكه، به‌ڵام له خودی خۆیدا گه‌وره‌یی‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه ئه‌م مه‌ترسییه قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه "شادیی گشتی"و چێژوه‌رگرتن له سازكردنی پێوه‌ندیی یه‌كانگیر‌و دۆستی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دایه. ئارنێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی جیاوازی ئه‌م دوو جۆره له‌هۆگرییه‌كان نموونه‌گه‌لێك دێنێته‌وه.
تێكۆشان وه‌كوو ئه‌ندامێك له لێژنه‌ی داوه‌ری یان شایه‌تی‌دان دژ به جینایه‌تكارانێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان كردووه، نموونه‌یه‌كه كه ئارنێت ده‌یخاته روو. له‌م كاتانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی تاك وای لێده‌كات كه خۆی تووشی مه‌ترسی نه‌كا، به‌ڵام پێبه‌ندی به هۆگری‌یه گشتییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مه‌ترسی هانی ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه هانده‌ری له‌م كاره‌دایه حه‌زكردن به به‌رگریی له زوڵم‌و نادادپه‌روه‌ری‌و یارمه‌تیدان به‌سڵامه‌تی كۆمه‌ڵگایه‌كه، كه خۆی ئه‌ندامێكی ئه‌وه‌یه. ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندی‌و گرێدراوییه به بڕوای ئارنێت ته‌نیا كاتێك ده‌توانێ بوونی هه‌بێت كه تاك هه‌ستی شارۆمه‌ندی‌و گرێدراوی به كۆم له باس‌و وتووێژ‌و هاوئاهه‌نگ كرده‌وه‌كانی له دوای ره‌زامه‌ندییه‌كی ئازادانه‌دا، فێربووبێت. ته‌نیا له‌م باس‌و وتووێژه كۆمایانه‌یه كه چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی ده‌كات.
نموونه‌ی دیكه‌ی ئارنێت به‌شداری له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رپێچی مه‌ده‌نی‌و بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕی ویتنام له ئه‌مریكادایه. تاكه‌كان له‌م بزووتنه‌وانه‌دا، نه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وێژدانی تاكه‌كه‌سی خۆیان، به‌ڵكوو بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی هه‌مه‌كیتری رێزدانیان بۆ یه‌كسانی مرۆڤه‌كان‌و ره‌گه‌زه‌كان، رێزدانیان به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ میلیتاریستی‌و توند‌وتیژی، به‌شدارییان ده‌كرد. كرده‌وه‌ی ئه‌وانه نه‌ك بۆ ئارام كردنی ویژدانی تاكه‌كه‌سی‌و نه به‌پێی فاكته‌ره‌كانی كرده‌وه‌ی خێر له جیهانبینی مه‌سیحیدا، كه بۆ هه‌ڵاتن له دنیا‌و بێ راگه‌یاندنی ئاشكرا جێبه‌جێ ده‌بوو، به‌ڵكوو گرێدراوی گۆڕان‌و چاككردنی جیهانی هاوبه‌ش‌و دنیای ده‌ره‌وه بوو.
به به‌شداریكردن له كرده‌وه‌و باسه‌كانی كۆمی، جیا له‌وه‌ی كه شوناسه‌كانی تاكه‌كه‌سی‌و كۆمای "ئێمه" شكڵ ده‌گرێت، تاك هه‌ست به كاریگه‌ری‌و هۆكاری ده‌كا‌و له‌سه‌ر هه‌ستی بێ ده‌سه‌ڵاتیدا زاڵ ده‌بێت. دڵخۆشیی سه‌رچاوه‌گرتوو له هه‌ستی گرینگ بوون‌و به‌هره‌مه‌ندی له ده‌سه‌ڵات، پاداشتێكه كه له هه‌مبه‌ر خۆ به مه‌ترسی خستن‌و چاوپۆشی له به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆمان ده‌یگرین. به‌م ئاراسته‌یه له كۆمه‌ڵگاكانی تێكچنراوی ئه‌مڕۆیی ئه‌گه‌ر شوناسی كۆمی بیچم بگرێ "له‌پاڵ ره‌وتی باس‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی گشتی‌دا به‌دیار ده‌كه‌وێ كه له‌واندا سه‌رنموونه‌كانی ئارمانجانه‌ی شوناس‌و ره‌وایی سیاسی خراوه‌ته روو، ده‌كه‌وێته به‌ر پێكه‌وه چه‌نه لێدان‌و پاڵاوتن ده‌كرێت".
4ـ گێڕانه‌وه‌ی هابێرماس
گێڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه له بیاڤی گشتی له به‌رهه‌مه‌كانی هابێرماس دا خراوه‌ته روو. هابێرماس به پێچه‌وانه‌ی ئارنێت بۆ پێناسه‌كردنی بیاڤی گشتی نه‌ك به سه‌ر نموونه‌ی ده‌وڵه‌ت ـ شاری یوونانیی، به‌ڵكوو به كه‌وشه‌نی باس‌و وتووێژی گشتی كه له كۆتایی‌یه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌هه‌م به‌دواوه له ناوچه‌گه‌لێك له ئورووپای رۆژئاوایی‌دا به‌دیار كه‌وت، ده‌ڕوانێت. بیاڤی گشتی، فه‌زایێكه كه "رای گشتی" له‌ودا شكڵ ده‌گرێت. هابێرماس له كتێبی گۆڕانكاری پێكهاته‌یی بیاڤی گشتی‌دا (1962، وه‌رگێڕانی ئینگلیزی 1989) به تاوتوێ‌كردنی مێژوویی ره‌وتی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگای فیۆداڵی به به‌شه‌كانی گشتی‌و تایبه‌ت، به‌دیهاتنی بیاڤی گشتی به به‌رهه‌می گه‌شه‌ی ئابووری سه‌رمایه‌داری‌و په‌یدابوونی ده‌وڵه‌ته‌كانی مه‌شرووته‌ی بۆرژوایی‌و پسپۆری بوونی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕن ده‌زانێ. پێش له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م چه‌مكه‌كانی بیاڤی گشتی‌و رای گشتی له بنه‌ڕه‌تدا مانایه‌كی نه‌بوو‌و مانای تایبه‌تی ئه‌مڕۆكه‌ی ئه‌م چه‌مكانه به‌رهه‌می كاتێكی مێژوویی تایبه‌ته. مه‌به‌ست له پڕۆسه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمه‌ڵگای فیئۆداڵی گۆڕانی پێگه‌ی كلیسا به‌هۆی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرمی دینی‌و گۆڕینی دین به پرسێكی تایبه‌تی، په‌یدابوونی دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی وه‌كوو: بوروكراسی، ئه‌رته‌ش‌و به‌شگه‌لێك له ده‌زگای دادی نوێ، گه‌شه‌ی كه‌وشه‌نی ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی (له رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئابووری گرێ‌دراو به بنه‌ماڵه یان مڵكی ئه‌ربابی)و هاتنه دی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه. له ره‌وتی ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه‌دا، بودجه‌ی گشتی له دارایی تایبه‌تی پادشا جیا كرایه‌وه‌و ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گشتیش (ئه‌رته‌ش، بوروكراسی‌و...) سه‌ر به خۆییان گرت.
به‌شگه‌لێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (estates) كۆمه‌ڵگای فیئۆدالیش به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی (په‌رله‌مان‌و به‌شگه‌لێك له ده‌زگای داد) گۆڕدرا. به هاتنه‌ئارای ده‌وڵه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌یی به‌هره‌مه‌ند له كه‌وشه‌نی سه‌رزه‌مینیی دیاریكراو، ده‌سه‌ڵاتی گشتی شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێكراوی په‌یدا كرد‌و سه‌قامه‌تی گرت‌و خه‌ڵكی وڵات وه‌كوو كه‌سانی تایبه‌تی بێ‌پله‌ی ده‌وڵه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌وشه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گشتییه قه‌راریان گرت. له ئاكامی ئه‌م وه‌رچه‌رخانانه‌دا "ده‌سه‌ڵاتی گشتی" به بیاڤی چالاكییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كه له مافی پاوانكراوی كه‌ڵكی ره‌وا له زۆر به‌هره‌مه‌نده، گوترا.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش وه‌كوو كه‌وشه‌نی پێوه‌ندی ئابووری‌و ئاڵوگۆڕی تایبه‌تی‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی خۆمانیانه‌ی بنه‌ماڵه‌یی كه ئه‌ركی پاراستنی له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدایه، به فه‌رمی ناسێندرا. به وته‌ی هابێرماس، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌م لاوه له‌نێوانی ئه‌م دوو قه‌ڵه‌مڕه‌وه پێناسه‌كراوه، بیاڤێكی گشتی (public) به ده‌ركه‌وت كه تاكه‌كانی تایبه‌تی له‌ودا كۆده‌بوونه‌وه تا سه‌باره‌ت به یاساكانی چاو‌دێر له‌سه‌ر كاروباری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت (ده‌سه‌ڵاتی گشتی) پێكه‌وه باس بكه‌ن.
كه‌وشه‌نی تایبه‌تی بیاڤی گشتی بورژوایی كه‌وشه‌نی ده‌سه‌ڵاتی گشتی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
(كه‌وشه‌نی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
ئاڵوگۆڕی كاڵا)
فه‌زای ناوه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوكی
(رۆشنبیرانی بوورژوا) بیاڤی گشتی له سیاسه‌تدا
بیاڤی گشتی له جیهانی ئه‌ده‌بیاتدا
(كۆلۆبه‌كان‌و چاپه‌مه‌نی)
(بازاڕی به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگییه‌كان) "شار" ده‌وڵه‌ت
(كه‌وشه‌نی "پۆلیس" (شاره‌بانی) )
ده‌ربار (كۆمه‌ڵگای ده‌رباری ـ نه‌جیبزاده‌گان)
بیاڤی باس‌و وتووێژی گشتی سه‌ره‌تا له كه‌وشه‌نی ئه‌ده‌بیات به‌دیار كه‌وت. له كافه‌كان‌و ته‌لاره‌كانی له‌نده‌ن‌و پاریس‌دا له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م به‌م لاوه، كه‌سانی خوێنده‌وار كۆده‌بوونه‌وه تا سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می نووسه‌ران‌و چه‌مكه‌كانی ئه‌ده‌بی‌و نێواخنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م به‌رهه‌مانه وتووێژ بكه‌ن. ئه‌م باس‌و وتووێژه ئاشكرایه هێدی هێدی چیه‌تیی سیاسیی په‌یدا كرد‌و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و پرس‌و كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا بوو به مژاری ئه‌و كۆبوونه‌وانه. به ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌مین هه‌واڵنامه‌كان‌و رۆژنامه‌كان، كه‌وشه‌ن‌و پانتایی ئه‌م باسه گشتییانه په‌ره‌ی سه‌ند‌و بابه‌تی زۆرتری له‌خۆ گرت.
یه‌كه‌مین خه‌به‌رنامه‌كان، گرینگی‌یان به هه‌واڵگه‌لێك له‌مه‌ڕ دۆخی بازرگانی، نرخی كاڵاكان‌و بارودۆخی ئابووری شاره‌كان‌و... ده‌دا. به زێده‌بوونی خێرایی‌و راده‌ی كڕین‌و فرۆشتنی كاڵا، خێرایی گه‌ڕان‌و بارسایی هه‌واڵ‌و زانیاریش چووه سه‌ره‌وه‌و، به‌ره‌به‌ره چاپه‌مه‌نی رۆژانه‌ش رۆڵێكی گرینگ‌یان په‌یدا كرد. چاپه‌مه‌نییه‌كان له راگه‌یندراوگه‌لێكی ته‌نیا زانیاری به‌خش‌و هه‌واڵی به كاناڵگه‌لێك بۆ ره‌خنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و خستنه‌رووی روانگه‌كانی چاكسازی گۆڕدرا. ئه‌مجۆره رۆژنامه‌و خه‌به‌رنامانه به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌مانی شۆڕشدا گه‌شه‌ی به‌رچاویان ده‌كرد. بۆ نموونه "له پاریس‌دا له مه‌ودای مانگه‌كانی شوبات‌و ئایاری 1848دا، زیاتر له 450 كولوپ‌و 200 بڵاڤۆك هاته ئاراوه". له‌م بیاڤه گشتییه نوێیه‌دا بیروڕا‌و بڕوای تاكه‌كه‌سی ده‌خرایه روو، ده‌كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌و تاوتوێ‌و له ئاكامی باس‌و وتووێژدا "رای گشتی" ته‌شكی ده‌گرت. ئه‌م بیاڤه له بنه‌ڕه‌تدا له به‌رانبه‌ری هه‌موواندا ئاوه‌ڵا بوو‌و تاكه‌كان وه‌كوو كه‌سانی تایبه‌تی‌و هاوتا له‌ودا به‌شدارییان ده‌كرد. ئه‌گه‌رچی له كرده‌وه‌دا بیاڤی باسی تاكه‌كانی خوێنده‌وار (به‌م پێیه به‌هره‌مه‌ند له ئاستێكی دیاریكراو له سامان) بوو‌و ته‌نیا ئه‌ندامانی چینه‌كانی باڵاده‌ست‌و به‌تایبه‌ت بوورژواكان رێگه‌یان بۆ ئه‌وێ هه‌بوو، به‌ڵام بنه‌مای ئاوه‌ڵابوونی له هه‌مبه‌ر هه‌مووان‌و ئاشكرابوونی باسه‌كان‌و بیچمگرتنی رای گشتی، له ئاكامی به‌ر یه‌ككه‌وتنی بیروڕا‌و بڕوای تاك، بنه‌مایه‌كه كه به بڕوای هابێرماس سنووره‌كانی ئه‌م فۆرمه مێژووییه سنوورداره تێپه‌ڕ ده‌كا‌و گرینگییه‌كی هه‌تا هه‌تایی هه‌یه. بیاڤی گشتی چییه‌تییه‌كی مه‌ند‌و سنوورگه‌لێكی دیاریكراوی نییه‌و به وته‌ی هابێرماس "له هه‌ر قسه‌و باسێكدا كه كه‌سانێكی تایبه‌تی كۆببنه‌وه، تاكوو كۆمێك پێكبێت، كه به‌پرسێك هۆگریی هه‌یه، به‌شێك له بیاڤی گشتی بیچم ده‌گرێت". بنه‌مای سه‌ره‌كی بیاڤی گشتی ئه‌وه‌یه كه تاكه‌كان بێ‌ئه‌وه‌ی كه ملكه‌چی زۆره‌ملێ بن، ئازادانه روانگه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه روو‌و بیروڕا‌و بڕوای تایبه‌تی‌و ده‌روونی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن. كاتێك مژاری ئه‌م باسانه، سیاسه‌ته‌كان‌و كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌ت یان یاساكان‌و رێساكانی گشتیی چاو‌دێر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بێ، بیاڤی گشتیی سیاسی بیچم ده‌گرێت. دیاریكه‌ری سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت له رۆژگاری مۆدێڕن‌دا به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی شاراوه‌و نهێنی حاكمانی فێئۆداڵ "ئاشكرا بوون"یانه.
ئه‌م سیاسه‌تانه له به‌رده‌می هه‌ڵسه‌نگاندی "رای گشتی"دا داده‌نرێت‌و له كۆمه‌ڵگا‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كان‌و راگه‌یاندنه‌كان له‌مه‌ڕیان باس‌و لێكدانه‌وه ده‌كرێ. ئه‌م باس‌و وتووێژانه له بنه‌ڕه‌تدا گرێدراوی "كه‌ڵك وه‌رگرتنی گشتی له زانست"ه. به‌مجۆره، باسی ره‌خنه‌گرانه‌و زانستییانه له بیاڤی گشتی‌دا، ئۆتۆریته‌ی "عه‌قڵانی"یه‌وه ده‌كات. هابێرماس به‌ڵگه دێنێته‌وه كه ئه‌مه دیاریكه‌ری بیاڤی گشتی له ده‌سپێكی ده‌وره‌ی بیچم گرتینه. له نیوه‌ی دووهه‌می ئه‌م سه‌ده به‌م لاوه بیاڤی گشتی كه‌وتۆته به‌ر هێرشی هۆگری‌یه تایبه‌تییه‌كان. له‌لایه‌كه‌وه راگه‌یاندنه‌كان گرینگییه‌كی سیاسی زۆریان په‌یدا كردووه‌و به وته‌ی كارڵ بووشێر "له ده‌زگاكانی به‌ته‌نیا بڵاوكه‌ری هه‌واڵ، به هه‌ڵگران‌و رێنوێنانی رای گشتی‌و چه‌كی چالاكییه سیاسییه حیزبییه‌كان گۆڕدراون". له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و زێده‌بوونی ئه‌ركه‌كانی‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی رێكخراوه‌كانی گه‌وره‌ی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فۆڕمگرتنی گرووپه‌كانی هاوقازانج‌و دامه‌زراوه‌گه‌لی خاوه‌ن هۆگریی تایبه‌ت بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گرووپانه بۆ پێشخستنی سیاسه‌ته‌كانی به‌رچاوی خۆیان شانتاژ كه‌ن بنێنه‌وه‌و ده‌ستكاریی رای گشتی بكه‌ن. هه‌روه‌ها خۆدی راگه‌یاندنه‌كان به‌ره‌ولای "به‌هره‌وه‌رگرتن له پۆتانسیه‌لی چالاكی بازرگانی" رۆیشتوون. به ده‌ربڕینێكی دیكه راگه‌یاندنه‌كان جیا له‌وه‌ی كه پڕۆپاگه‌نده‌چیی شتومه‌كی به‌رخۆر‌و نێره‌ری په‌یامی بازرگانین، ئه‌وان به ناسیاسی كردنی وتار‌و لایه‌نی هه‌ستیاری‌و تاكه‌كه‌سی دایین به وتاره‌كان، به‌دوای زێده‌كردنی فرۆش‌و وه‌رگرتنی قازانجی زیاترن. به وته‌ی هابێرماس "كاتێك یاساكانی بازاڕ كه چاودێری كه‌وشه‌نی ئاڵوگۆڕی كاڵا‌و هێزی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ئه‌و كه‌وشه‌نه‌ی گرت كه بۆ تاكه‌كانی تایبه‌تی دانرابوو تا له‌ودا وه‌كوو بیاڤێكی گشتی كۆببنه‌وه، باسی عه‌قڵانی‌و ره‌خنه‌یی به‌ره‌به‌ره جێگه‌ی خۆی به به‌رخۆر دا‌و، تان‌وپۆی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی به داسه‌پاندنی وه‌رگرتنی تاكانه‌و پاسیڤانه ]ی په‌یامه‌كانی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان[... دابه‌ش بوو".
وه‌رگری راگه‌یه‌نه‌كان زیاتر له جاران به‌جێگه‌ی تاكه‌كانی به‌شداریكه‌ر له باسی گشتی‌و له پێناسه‌كردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و هۆگری‌یه گشتییه‌كاندا، وه‌كوو "كڕیار"و به‌كاربه‌ر (هه‌م به‌كاربه‌ری شتومه‌كێ كه راگه‌یه‌نه‌كان پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن‌و هه‌م به‌كاربه‌ری په‌یامی راگه‌یه‌نه‌كان) له به‌رچاو ده‌گیردرێن. هاتنی كه‌ره‌سته‌ی پێوه‌ندیی نوێ كه مه‌ودایه‌كی به‌رینتریان هه‌یه، ئه‌م پڕۆسه‌ی بازرگانی بوون‌و ده‌ستێوه‌ردان له رای گشتیه‌ی خێراتر كردۆته‌وه.
به‌مجۆره بیاڤی گشتی كه سه‌رده‌مێك پانتایی فۆرمگرتنی ئازادانه‌و ژیرانه‌ی رای گشتی بوو، ئێسته كه‌وتۆته به‌ر هێرشی هۆگری‌یه تاكه‌كه‌سییه‌كان‌و هه‌ر سووچێكی باجده‌ری به‌شێك له‌م هۆگری‌یه تایبه‌ته بووه. هابێرماس ئه‌م ره‌وته به "دووباره فێئۆداڵی بوون"ی (refeudalization) بیاڤی گشتی ناودێر ده‌كات. به وته‌ی ئه‌و "تێكه‌ڵبوونی كه‌وشه‌نی گشتی‌و تایبه‌تی نه‌ته‌نیا كارگێڕانی سیاسی ئه‌رك گه‌لێكی دیاریكراو له بیاڤی ئاڵوگۆڕی كاڵا‌و هێزی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌گرن، به‌ڵكوو هێزه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌ركی سیاسی له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. ئه‌م كاره به‌جۆرێك "دووباره فێئۆدالی بوون"ی بیاڤی گشتیی لێده‌كه‌وێته‌وه. رێكخراوه‌كانی گه‌وره تا ئه‌و جێگه‌ی كه بكرێ له‌پشت درگا داخراوه‌كان بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت‌و له‌گه‌ڵ یه‌كترین تێده‌كۆشن، به‌ڵام ناچارن لانی‌كه‌م جۆرێك په‌رژانی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له رێگه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی رواڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنن".
به‌مجۆره، ئه‌ركه‌كانی ره‌خنه‌گرانه‌ی بیاڤی گشتی له سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و به‌تایبه‌ت له ده‌وڵه‌ته خۆشبژێوییه‌كانی پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیدا، لاواز بۆته‌وه. له حاڵێكدا مه‌به‌ست له باس له به‌رده‌می كۆمه‌ڵێكدا‌و ئه‌سڵی گشتی بوونی سیاسه‌ت‌و بیچمگرتنی هاوكاری ئه‌مه بوو كه رێباز‌و كرده‌وه‌ی كه‌سانی به‌هێز له به‌رده‌می دادوه‌ری زانستییانه دابنرێ (كه‌ڵك وه‌رگرتنی گشتی له زانست‌دا)و بڕیاره سیاسییه‌كان له دادگای رای گشتی‌دا، جێگه‌ی پێداچوونه‌وه بێت، ئێسته خودی "رای گشتی" زۆرتر بۆ خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی نهێنی گرووپه‌كانی هاوقازانج كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیردرێت.
به بڕوای هابێرماس ئه‌گه‌رچی بیاڤی گشتی له سه‌رده‌می ئێسته‌دا لاواز بووه‌و ئه‌ركه ره‌خنه‌گرانه‌كانی تووشی گۆڕان هاتوون، به‌ڵام بیرۆكه بناغه‌یه‌كه‌ی، واته كۆبوونه‌وه‌ی ئازادانه‌و دوور له ناچاری تاكه‌كانی تایبه‌تی بۆ باس له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌كان‌و كاروباری دڵخوازی هه‌مووان‌و یارمه‌تی بیچمگرتنی رای گشتی‌و به ده‌ربڕینێكی دیكه "ژیرانه كردنی ده‌سه‌ڵات" له رێگه‌ی به‌شداریكردن له باسی ئاشكرا‌و گشتی‌دا، هێشتا زیندووه‌و، ده‌كرێ كه‌ڵكی لێوهربگیردرێ. ئه‌م كاره به واتای تێكۆشان به ئاراسته‌ی گۆڕینی پێكهاته‌ی ده‌روونی رێكخراوه‌كان‌و گرووپه‌كانی (بریتی له گرووپه‌كانی به بڕشت، حیزبه‌كان، یه‌كیه‌تییه‌كانی كرێكاری‌و خاوه‌ن كاری...) به جۆرێكه كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وانه به‌پێی باسی ئاشكرا‌و رێككه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ‌و ئازادانه (به‌پێی فاكته‌ره‌كانی گشتگیری جێ‌قبووڵی به‌كۆمه‌ڵ) بنووسرێت. هه‌روه‌ها پڕۆسه‌كانی بڕیاردان له ده‌زگاكانی ئیداری بوروكراسی ده‌وڵه‌تی) ده‌بێ له‌ژێر چاودێری گشتی‌دا بێ‌و سنووردار بكرێت.
جه‌ختكردنی هابێرماس له‌سه‌ر بیاڤی گشتی وه‌كوو رێژگه‌ی بیچمگرتنی شوناسی به‌كۆمه‌ڵ‌و هۆگری‌یه گشتییه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه گرتووه له زانینی ئه‌م خاڵه‌یه، كه به‌رده‌وامی ژیانی كۆمه‌ڵگا گرێدراوی كاركردی دروستی پێكهاته‌كانی پێوه‌ندییه، كه له نه‌بوونی بڕشتی به‌ربڵاوی نه‌ریت‌و هۆكاره نه‌ریتییه‌كانی دروستكه‌ری ره‌وایی‌و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌سڵی ده‌ستڕاگه‌یشتن به هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هۆگریی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندی به‌كۆمه‌ڵ ده‌خوێنرێ، ده‌لوێنێت. هابێرماس سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی فۆڕمگرتنی شوناسی به‌كۆمه‌ڵی ("ئێمه") له‌گه‌ڵ باس‌و وتووێژ له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ‌و گرووپه‌كان‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و بیاڤی گشتی به شێوه‌یه‌كی ته‌واو، له بواری جۆراوجۆردا جه‌ختی كردووه‌و، بیچمگرتنی شوناس له بنه‌ڕه‌تدا به چالاكی به‌كۆمه‌ڵ‌و باس‌و وتووێژی به‌ڵگه‌مه‌ند‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌ڵك وه‌رگرتنی ره‌خنه‌گرانه له نه‌ریت‌و هه‌روه‌ها له ده‌ستكه‌وته‌كانی زانست‌و فه‌لسه‌فه‌و فنووندا ده‌زانێت. به گوته‌ی ئه‌و شوناسێك كه له كۆمه‌ڵگاكانی هاوچه‌رخدا به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت "...بریتییه له شوناسێك... له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وان كه له ته‌شكدانی عه‌قڵانی‌و به‌ڵگه‌یی‌و ئه‌زموونیدا، زانستی پێوه‌ندیدار به شوناس، به‌پێی كه‌ڵك وه‌رگرتنی ره‌خنه‌گرارنه له نه‌ریت‌و، هه‌روه‌ها له داده‌كانی زانست، فه‌لسه‌فه‌و فنووندا، پێكه‌وه هه‌ڵچوون". به‌كورتی‌و له ده‌رئه‌نجامی باسه‌كانی ئارنێت‌و هابێرماس دا ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ی كه زیاتر له هه‌بوونی ته‌نیای رێكخراوی ئه‌نجومه‌نه‌كان، یه‌كیه‌تی‌یه‌كان‌و كۆڕ كۆمه‌ڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی گرینگیی هه‌یه، بیچمگرتنی بیاڤی گشتیی باس‌و وتووێژ له‌نێو ئه‌م دامه‌زراوانه‌یه. بیناكان‌و نووسینگه‌كانی ئه‌م گرووپانه‌و... "به دنیای هاوبه‌ش"ی مرۆڤگه‌لێك كه له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ژیان ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی هه‌یه، به‌ڵام كرده‌وه‌و‌و گوتاری به‌كۆمه‌ڵه كه هۆگرییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ‌و شوناسی به‌كۆمه‌ڵ‌و به پێڕه‌وی له‌وه "شوناسی نه‌ته‌وه‌یی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌ویی" بیچم ده‌گرێ‌و چالاكمه‌ندی ده‌كات.
5ـ به‌شداریكردن وه‌كوو ئامانج‌و گه‌وره‌یی مه‌ده‌نی
به‌پێی روانگه‌كانی ئارنێت‌و هابێرماس، له‌م نه‌ریته تیئۆریكه‌دا، ره‌هه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌وی مرۆڤـ وه‌كوو بوونه‌وه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، "كردار‌و ئاخاوتن له‌نێو كۆ"دایه. بێ به‌شداریكردن له ژیانی به‌كۆمه‌ڵی گرووپه‌كان‌و رێكحراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی شكڵ گرتنی شوناسی مرۆڤانه‌ی جیاواز له ئاستی تاكه‌كه‌سی‌و بیچمگرتنی شوناسی به‌كۆمه‌ڵی ("ئێمه") له بنه‌ڕه‌تدا لوانییه. له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی گرووپه‌كان‌و رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردنی شوناسی به‌كۆمه‌ڵ، یارمه‌تی به بیچمگرتنی هۆگرییه‌كانی به‌كۆمه‌ڵ، هه‌ستی به‌هره‌مه‌ندی له ده‌سه‌ڵاتدا‌و توانایی چاكسازی‌و گۆڕانی هاوپێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دادپه‌روه‌رانه كردن‌و لێكتێگه‌یاندنی ئه‌م هاوپه‌یوه‌ندییانه‌یه.
ئه‌م رێكخراوانه له سێ لایه‌نه‌وه گرینگیی هه‌یه. یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه دابه‌شكردنی هاوته‌ریبی ده‌سه‌ڵات لوا‌و ده‌كات‌و ده‌بێته هۆی بیچمگرتنی "ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵایه‌تی" كه "ده‌سه‌ڵاتی سیاسی"یش هاوسه‌نگ ده‌كات. دووهه‌م ئه‌وه‌ی كه، ده‌ستێوه‌ردان له چالاكییه‌كانی ئه‌م رێكخراوانه (ته‌نانه‌ت جۆره‌كانی ناسیاسی ئه‌وه‌ش) "له رێگه‌ی په‌ره‌دان به هۆگرییه‌كانی خه‌ڵك‌و په‌ره‌سه‌ندنی پێوه‌ندی مرۆڤانه‌ی ئه‌وانه‌و ته‌یاركردنی ئه‌وان به توانایی‌یه‌كانی رێكخستن‌و رێبه‌ری، له ئه‌نجامدا ئه‌وانه له‌لایه‌نی سیاسییه‌وه چالاك ده‌كات".
سێیه‌م‌و گرینگتر له هه‌مووی ئه‌وه‌ی كه، به سه‌رنجدان به چیه‌تیی په‌نگراوی بیاڤی گشتی‌و پێویستی ژیاندنه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایی ئه‌وه له رێگه‌ی باس‌و وتووێژ‌و كرده‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌سڵی بیچمگرتنی شوناسی جیاوازی مرۆڤانه (تاكه‌كه‌سی)و بیچمگرتنی "ئێمه" (شوناسی به‌كۆمه‌ڵ)و به ده‌ستخستنی وێنایه‌ك له هۆگرییه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، په‌یوه‌ندیدار به به‌شداریكردن له ئه‌نجومه‌نه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و گفتگۆ‌و چالاكی هاوبه‌ش له‌واندایه. له‌م روانگه‌یه‌دا، پرسی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه كه تاك به ئه‌ندامه‌تی‌و چالاكی له‌م رێكخستنانه‌دا، هه‌ست به توانایی‌و كاریگه‌ربوون (ده‌سه‌ڵات) ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌مه بگۆڕێكی گرینگی دیكه كه له‌م وتاره‌دا سه‌رنجی پێده‌درێت "هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی"یه.
6ـ چه‌مكی هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی
له‌م بواره‌دا به سه‌رچاوه‌گرتن له موتاڵای لووین (1962) سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له یه‌كێك له شاره‌كانی ئه‌مریكادا، مۆتاڵای نیل‌و سیمه‌ن (1964) له‌مه‌ڕ "رێكخراوه‌كان‌و هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی"و موتاڵای سه‌رانسه‌ری شووسلیر له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا (1982) سه‌باره‌ت به تێڕوانینه‌كان‌و "هه‌سته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی" كه له‌ودا، 12 پێوه‌ر له‌مه‌ڕ هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی، دڕدۆنگی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووس، دڕدۆنگی سه‌باره‌ت به جێ متمانه‌بوونی خه‌ڵك‌و... به‌كار گیراوه، ده‌كرێ پێوه‌رگه‌لێك بۆ پێوانه‌كردنی راده‌ی "هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی" ساز بكرێ‌و له موتاڵای ئه‌زموونی په‌یوه‌ندیدار به چه‌ند‌وچۆنی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ڵكی لێوهربگیردرێ. به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌كی، هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێك له دیارده‌كان‌و جۆره‌كانی ده‌رخستنی بێگانه‌گی سیاسی (political alienation)یه. بێگانه‌گی سیاسی دۆخێكی ده‌روونناسانه‌یه كه تاك له‌ودا هه‌ست ده‌كا كه له‌نێوان ئه‌وه‌ی وا بیری لێده‌كاته‌وه، رۆڵی راسته‌قینه‌ی مرۆڤانه‌و كۆمه‌لایه‌تی ئه‌وه‌و، ئه‌وه‌ی كه به‌ڕاستی هه‌یه، مه‌ودایه‌كی به‌رچاو بوونی هه‌یه. مرۆڤی له‌خۆ نامۆ له‌م كه‌لێنه، له‌نێوانی ئه‌وه‌ی كه بڕوای هه‌یه، ده‌بێ ببێ، ئاگایه‌و ره‌نجی لێده‌كێشێت.
به‌پێی موتاڵای لێڤین (1962و Levin) بێگانگی سیاسی به‌جۆرێ هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌لاتی، هه‌ستی بێ‌واتابوونی چالاكی سیاسی، دابڕان له سیاسه‌تدا به شێوه‌یه‌كی ته‌واو، یان بێ به‌هایی (پێبه‌ندنه‌بوون به ره‌وشتی ئه‌خلاقی له ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تیدا) ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌لاتی بڕوای تاك به‌مه‌یه كه كرده‌وه‌ی ئه‌و "كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دیاریكردنی ره‌وتی رووداوه‌كانی سیاسی نیه"، له‌م حاڵه‌ته‌دا، تاك به‌م باوه‌ڕه ده‌گا كه كۆمه‌ڵگا له‌لایه‌ن گرووپێكی بچووك له تاكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به‌ڕێوه ده‌بردرێت، كه جیا له هه‌ر جۆره چالاكی یان كرده‌وه‌ی ئه‌و هه‌ر به‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌پارێزێت. تاكێك كه ئاوه‌ها هه‌ستێكی هه‌بی له هێندێك كاتدا ته‌واوی پڕۆسه‌ی سیاسی به پیلانێكی نهێنیی ده‌زانێ كه ئامانجی سوودوه‌رگرتن له خه‌ڵك‌و یاری كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه (manipulation) دایه.
تاكێك كه هه‌ست به بی ده‌سه‌لاتی ده‌كات له رێگه‌ی میكانیزمگه‌لی خوداگا یان نه‌ست، تێده‌كۆشێ به نرخاندنی كه‌توارگه‌رایانه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی له رێگه‌ی چاكسازی‌و گۆڕینیدا تێبكۆشێت كه ئه‌م جۆره كرداره، چالاكی عه‌قڵانی (vational activism)یه. به‌لام زۆر جاران میكانیزمه‌كانی قه‌ره‌بووی هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی شێوه‌گه‌لێكی دیكه‌ی هه‌یه. تاك هێندێك جار وه‌ئۆباڵ خستن ده‌كا‌و تووڕه‌یی‌و نفره‌تی خۆی ئاراسته‌ی گرووپێك ده‌كا كه به بڕوای ئه‌و خه‌ریكی پیلان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌شێكی هه‌میشه له به‌رزبوونه‌وه له سه‌رچاوه‌و ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگادایه.
نیشانده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مجۆره تێڕوانینه، بڕوا به تیئۆری پیلانگێڕییه. یه‌كێكی دیكه له میكانیزمه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی، به‌هاویه‌ك زانین (identification) له‌گه‌ڵ "رزگارده‌رێكی به‌هێز"ه. له‌م حاڵه‌ته‌دا تاك تێده‌كۆشێ به وه‌رگرتن‌و راكێشانی تێڕوانینه‌كان، بڕواكان‌و كرداره‌كانی تاكێك كه ئه‌و به هێز‌و رزگاریده‌ره‌ی ده‌زانێ، له‌سه‌ر هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی زاڵ بێت. به‌م جۆره یه‌كێكی دیكه له نیشانده‌ره‌كانی هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌لاتی، گه‌ڕان به‌دوای "رزگاریده‌رێكی به‌هێز" بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
یه‌كێكی دیكه له نیشانده‌رانی ئه‌م بگۆڕه، هه‌ستی تاك له‌م باره‌وه‌یه كه رۆڵێكی له دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیدا نییه‌و له راستیدا خاوه‌نانی ده‌سه‌ڵات چاره‌نووسی ئه‌و دیاری ده‌كه‌ن. نیشانده‌رێكی دیكه، بڕوای تاك به پێشبینینه‌كرانی پێشهاتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن "خه‌ڵكی ئاسایی"یه‌وه‌یه. له‌م باره‌وه تاك به ده‌ستهێنانی زانیاری‌و به‌دواداچوونی هه‌واڵ‌و موتاڵا سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی به بێ‌قازانج ده‌زانێ، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه به پێشبینی نه‌كراو‌و به‌ده‌ر له كاریگه‌ری ئیراده‌و كرده‌وه‌ی خۆی ده‌زانێ. ئه‌م نیشانده‌رانه له پێوه‌رگه‌لێك به چه‌ند جووت گوتنه‌وه ده‌گونجێندرێن كه له هه‌ر نموونه‌یه‌ك، یه‌ك گوتنی هه‌ستی بێ‌ده‌سه‌ڵاتی (به‌ده‌ركه‌وتنه‌كانی سه‌ره‌وه) ئه‌ندازه‌گیری ده‌كا‌و گوتنی دیكه پێشانده‌ری تێڕوانینی عه‌قڵانی‌و رێئالیزمی به ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشهاته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆ‌و ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی زانیاری‌و ناسینی راستییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه. له موتاڵاكانی ئه‌زموونیدا، ئه‌م جۆره پێوه‌رانه بۆ موتاڵای تێڕوانینی ده‌رهه‌ستی‌و چه‌ندییه‌تی‌و چۆنیه‌تی حه‌ز به به‌شداریكردن له كاروباری گشتی‌دا به‌كار ده‌گیردرێت.
سه‌رچاوه: گۆڤاری "اگلاعات سیاسی ـ اقتصادی" (زانیاری سیاسی ـ ئابووری) ژماره‌ی 110 ـ 109
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر