لاوان نه‌ته‌نیا داهاتوو بنیات ده‌نێن،
به‌ڵكوو دینامیزمی هه‌نووكه‌یی‌و هیوابه‌خشی ئه‌مڕۆیشن
له وتووێژێك له‌گه‌ڵ عارف نادری، رۆژنامه‌وان‌و چالاكی مه‌دنی
دیمانه: لوقمان عه‌بدوڵڵازاده
پ: پێناسه‌تان بۆ توێژی لاو چیه؟
له راستیدا پێناسه‌ی لاو‌و توێژی لاو، مژارێكه كه كۆمه‌ڵناسان‌و بیرمه‌ندان ساڵانێكه باس‌و پێناسه‌یان كردووه‌و، زۆربه‌ی راوبۆچوونه‌كانیش له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ونه خانه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیه.
بێگومان له هه‌ر جڤاكێكدا چه‌ند جۆر سامانمان هه‌یه كه هه‌ریه‌ك له‌وانه قورسایی‌و رۆڵی گرینگ‌و سازێنه‌ری تایبه‌تی خۆیانیان هه‌یه كه به هه‌ر پێوه‌رو پێوانه‌یه‌ك هه‌ڵیسه‌نگێنین، سامانی مرۆڤی له‌و نێوه‌دا قسه‌ی یه‌كه‌م ده‌كات و له‌م ئاراسته‌یه‌دا، لاوان هه‌وێنی ئه‌م سامانه‌ن. ئه‌وان ئه‌كتیڤترین توێژ، ئافرێنه‌ری ئاڵوگۆڕ‌و گۆڕان‌و پێشڤه‌چوون، پێكهاته‌شكێن، هیوابه‌خش، هۆكاری بنه‌مایی تێپه‌ڕین له نه‌ریته‌وه بۆ مۆدێڕنیته‌ن‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه شیمانه ده‌كرێ كه به هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی ته‌مه‌نی‌و رادیكاڵبوونیانه‌وه، حه‌زیان له پاشاگه‌ردانی‌و ئانارشیزمه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت به پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌وان هێزێكی خاوه‌ن ئیراده بۆ بنیاتنانی دێموكراسیی رێكخراو، گه‌شه‌ی پلانمه‌ند‌و ئامانجدارن.
پ: ده‌ڵێن لاوان هیوای دواڕۆژی هه‌ر گه‌ل‌و كۆمه‌ڵگایه‌كن؟ به واتایه‌كی دیكه كۆڵه‌كه‌ی پته‌وی كۆمه‌ڵگان، جه‌نابت رات چیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا؟
ئه‌مه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. لاوان نه‌ته‌نیا داهاتوو بنیات ده‌نێن، به‌ڵكوو دینامیزمی هه‌نووكه‌یی‌و هیوابه‌خشی ئه‌مڕۆیشن. هه‌ڵبه‌ت سازێنه‌ربوونی ئه‌وان له سبه‌ینێدا، پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به په‌روه‌رده‌و راهێنانی هه‌نووكه‌ییان‌و راهاتن‌و توانای بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆ‌و بیركردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌كانیان له جڤاكدا هه‌یه، واته كرده‌ییكردنی پوتانسییه‌لی په‌نگراویان. له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی وه‌ها هه‌ل‌و هه‌وڵ‌و ده‌رفه‌تێك، خودی توێژی لاو، وه‌كوو هه‌ستیارترین‌و تهشكوهرگرترین به‌شی پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی‌و توێژی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌توانن ببنه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و لێكترازانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌خلاق‌و پڕه‌نسیپه باوه به‌هاداره‌كان.
پ: خه‌بات و به‌رخودانی سه‌ره‌كی لاوانی كوردستان به گشتی بۆ ئازادی‌و رزگاری‌و سه‌ربه‌ستی كوردستانه؟ كوردستانیش له ژێر چه‌پۆكه‌ی رێژیمێكی توتالیتێر‌و دڕنده‌ی وه‌ك كۆماری ئیسلامیی ئێراندایه، رێژیمێك كه له هیچ غه‌درو جینایه‌تێك ده‌ست ناپارێزێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گوشاره‌ی رێژیمیش خه‌بات‌و به‌رخودانی لاوه‌كان رۆژ به رۆژ به تین‌و گڕتر ده‌بێ‌و، نه‌ترسانه هاتوونه‌ته مه‌یدان. به باوه‌ڕی تۆ لاوه‌كان ده‌توانن پاشه‌كشه به رێژیم بكه‌ن؟
و: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌من بۆ خۆم لێی تێده‌گه‌م ئاماده‌یی به تین‌و گه‌رم‌وگوڕی لاوان له مه‌یداندا نیه، به‌ڵكوو به‌رگریی لاوان بۆ خۆپاراستنه تاكوو ئاماده‌یی له پرۆسه‌ی خۆ رزگاركردن. ئه‌وان زیاتر له خه‌می ئه‌وه‌دان كه چلۆن بتوانن شوناسی مرۆڤی‌و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له هه‌مبه‌ر په‌لاماری فره‌ره‌هه‌ندی ئاسیمیلاسیۆن‌و ژینۆسایدی سپی داگیركه‌ر‌و سیستمی سوڵتانیدا بپارێزن.
بۆیه به‌رده‌وام له قۆناغی به‌رگریدان‌و نه‌یانتوانیوه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو شیاو له گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاریی چه‌وسێنه‌ری داگیركه‌ردا ئاراییان هه‌بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه لاوان فه‌زای زاڵی ترسێنه‌ر‌و تۆقێنه‌ری زاڵی رێژیمیان ناكاریگه‌ر كردووه‌و سامی درۆزنانه‌و رووكه‌شیانه‌ی توتالیتاریزمیان تێكداوه. ئه‌مه‌ش بۆ خۆی جۆرێكی پاشه‌كشه‌كردن به رێژیمه. به‌ڵام له بیرمان نه‌چێت كه لاوان ئه‌گه‌رچی هێزی سه‌ره‌كین‌و مه‌رجی پێویستن بۆ هه‌موو شۆڕش و گۆڕانێك، به‌ڵام مه‌رجی ته‌واو نین‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا هاوخه‌باتی چین‌و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵیش، به تایبه‌تی هاوپێوه‌ندیی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه لاوانیش له‌وانن، زه‌رووره‌تێكی مێژوویییه.
پ: به باوه‌ڕی جه‌نابت لاوانی كوردستان چ شێوه خه‌باتێك دژی رێژیمی ئاخوندی بگرنه به‌ر باشه؟
بێ هیچ دڕدۆنگییه‌ك، ئه‌و شێوازه خه‌باته‌ی كه وه‌كوو خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین‌و میكانیزم‌و ئامانجێك كه به جه‌ماوه‌ریتركردنی خه‌باته، ره‌وت و پرۆسه‌یه‌ك كه له‌وێدا هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ خۆیان تێدا ده‌بیننه‌وه‌و هه‌موو كه‌سیش خاوه‌ن رۆڵی تایبه‌ت‌و هاوبه‌شی خۆی بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چوارچێوه یان دروشمه ده‌ستنیشانكراوه‌كانه‌ش پێویستی به رێكخستن، فۆرمووله‌كردن‌و پیاده‌كردن له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا هه‌یه. ئێمه كاتێك باس له خه‌باتی دێموكراتیك ده‌كه‌ین، واته كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامراز‌و رێكاری مۆدێڕن، كه خۆی له خۆیدا، هه‌موو چه‌شنه رێكخستنێك، حیزبه‌كان، NGOكان، بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌ییه‌كان له به‌رده‌گرێت. له‌م جۆره خه‌باته‌دا، چا‌لاكڤان هاوكات خۆی رادێنێت، به‌رهه‌مهێنانی فیكری‌و خه‌باتگێڕانه‌ی هه‌یه یان به واتایهكیتر مه‌یدانی هاوكاتی هزرو كرداره‌و ئه‌كتیڤبوون پێناسه‌ی سه‌ره‌كییه‌تی. له لایه‌كی دیكه‌وه نه‌ته‌وه‌یی بوونه، فكرییه‌تێك كه ته‌نیا گه‌ره‌نتی یه‌كانگیری‌و یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر لاوی كورد تێگه‌یشتنێكی راسیۆنالیزمانه‌ی له ناسیۆنالیزم وه‌كو پرۆژه‌و چه‌مكێكی سیاسی ـ كولتووری بۆ خه‌باتێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رزگاریخوازانه هه‌بێت بێگومان ده‌توانێ هه‌م به‌ستێنێكی شیاو بۆ جێگیربوونی دێموكراسی دابین بكات‌و هه‌میش كاتالیزۆرێك بۆ پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌ی تاك‌و كۆمه‌ڵ بێت. به واتایه‌كی دیكه خودئاگایی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا هزرێكه كه ده‌توانێ ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی گه‌لی‌و نیشتمانیمان پێ ببه‌خشێت‌و قه‌ناعه‌تمان پێ بێنێت كه ئاماده‌ی فیداكاری له پێناو یه‌كترین‌و تێكۆشان بۆ ژیانێكی دێموكراتیك‌و سه‌ربه‌خۆ بین. بۆیه له پاڵ كه‌سێتی‌و بیروبۆچوونی دێموكراتیك، باوه‌ڕمه‌ندی نه‌ته‌وایه‌تی، كوردستانیبوون‌و كوردایه‌تی له سه‌ر بنه‌مای ئومانیزم، هه‌روه‌ها عه‌قڵیه‌تی ره‌خنه‌یی‌و گومانساز پێویستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌م راستایه‌دان.
پ ـ هه‌روه‌ك ده‌زانین لاوان هه‌میشه پێشه‌نگی شۆڕش و خه‌بات‌و به‌رخودانه‌كان بوون، به‌رده‌وام له سه‌ف‌و سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووداو و پێشهاته‌كاندا بوون، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگای جیهانیدا پێك دێن به شێوه‌یه‌ك لاوه‌كان پێكی دێنن، یان كاریگه‌رییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌بینین كه‌متر ده‌سه‌ڵات‌و پۆستی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه، به باوه‌ڕی ئێوه هۆیه‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ ئایا رادیكاڵبوونی لاوان ده‌توانێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسگه‌له كاریگه‌ریی هه‌بێت؟
ئه‌مه هه‌م راستییه‌كه‌و هه‌میش ره‌وتێكی سروشتییه. لاو هه‌م تایبه‌تمه‌ندیی ته‌مه‌نیی خۆی هه‌یه‌و هه‌م چاوه‌ڕوانیی تایبه‌تی خۆی و هه‌میش حه‌زی له ئه‌زموونكردنی ره‌وتی نوێیه، كه جیاواز‌و گۆڕان له قه‌واره‌و پێكهاته‌كانی باوه. چونكه رۆحی سه‌ركه‌شی ئه‌و له چوارچێوه‌دا راگیر ناكرێت‌و تابۆكان جڵه‌وداری ناكه‌ن‌و له ئاكامی ئه‌م سه‌ربزێوی‌و ململانێیه‌دایه كه تێپه‌ڕبوونی به‌رده‌وام له نه‌ریت‌و دۆخی هه‌بوو دێته ئاراوه‌و، دیارده‌ی نوێ‌و رێچكه‌ی تازه ده‌ست پێده‌كات. به‌ڵام نابێ ئه‌وه له بیر بكه‌ین كه خودی لاو یان به شێوه‌یه‌كی كۆمایی له ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی لاوان‌دا، به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین. بزووتنه‌وه‌ش ئامانجی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات‌و خۆ خاوه‌ن كردن له ده‌سه‌ڵاتدا نیه‌و كاركردی ئه‌وان: 1ـ پێوه‌نددان، 2ـ چێكردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاگایی كۆمایی، 3ـ دروستكردنی گوشار، یان به واتایه‌كی دیكه به‌ستێنسازی‌و ده‌رفه‌ت ره‌خساندن بۆ سه‌قامگیركردنی دێموكراسی‌و دامه‌زرانی سیستمێكی دێموكراتیكه. پێشه‌نگ بوون و رێژه‌ی زۆری لاوان قه‌ت به‌و مانایه نیه كه ئه‌وان له به‌ڕێوه‌به‌ریشدا زۆرینه بن. به‌ڵكوو دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌موو چین‌و توێژ یان تاك و كۆمایه‌ك به راده‌ی توانایی، قورسایی، به‌هره، ئۆتۆریته‌و مودیرییه‌تی، به‌شدارو خاوه‌ن رۆڵ له جڤاك یان رێكخراودا بێت. به شێوه‌یه‌كی دیكه گرینگ چوون ده‌سه‌ڵاتداری كردنه، نه‌ك كێ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌كات. چونكه له سیستمێكی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و كارگێڕیی دروست‌و روون و یاساییدا، لانیكه‌م ره‌زامه‌ندیی رێژه‌یی هه‌موو لایه‌ك ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ. له‌م بواره‌شدا پێویسته تێگه‌شتنێكی ریالیستانه، جێ به ئیده‌ئال بیركردنه‌وه بگرێت. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێزه نه‌ریتی‌و كۆنه‌پارێزه‌كان رادیكاڵیزم به مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كی بۆ كورسی‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌زانن و له‌به‌رانبه‌ریدا له‌مپه‌ر‌و به‌ربه‌ست ساز ده‌كه‌ن.
پ: وه‌ك ده‌زانی لاوان هه‌ست‌و رۆحییه‌و ئه‌نگیزه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆیانیان تیدایه، ئه‌و ئامانج‌و مه‌به‌ستانه‌ی كه خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن ده‌یانهه‌وێ زۆر زوو بێته دی‌و په‌له‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به باوه‌ڕی ئێوه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست‌و ئامانجی خه‌بات درێژه بكێشێت به هۆی ئه‌و رۆحییه‌و هه‌سته‌ی كه باسمان كرد، توێژی لاو دڵ‌سارد و ناهومێد ناكات؟
په‌له‌كردن‌و خواستی ده‌سته‌به‌ركردنی مه‌به‌سته‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا پێوه‌ندیی به سروشتی لاوبوون، ئارمانجخوازی‌و رادیكاڵبوونیانه‌وه هه‌یه. بۆیه چاوه‌ڕوانی ناچالاك‌و پاسیڤانه ناته‌باو نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ رۆحییه‌تی لاوانه‌و پێویسته له ئه‌گه‌ری قه‌رارگرتن له دۆخێكی چاوه‌ڕوانیدا، چاوه‌ڕوانییه‌كی ئه‌كتیڤ بێت، واته له رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌رده‌وام‌و كرده‌ییكردنی وزه‌ی په‌نگراوی، لاو بخرێته حاڵه‌تی به‌رهه‌مهێنان، ئافراندن‌و داهێنانه‌وه. هه‌لومه‌رجێك كه هه‌ست به‌بوون‌و كاریگه‌ری بكات. له ئه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌بووندا، واته هه‌لومه‌رجی ده‌سته‌وه‌ستانی، ناكاریگه‌ری‌و قه‌یرانی شوناس، وزه‌و وره‌ی لاو وه‌كوو هه‌وێن‌و بكه‌ری "شۆڕشی گه‌رم"، به‌ره‌و ئاقار‌و هه‌ڵدێری تێداچوون، "شۆڕشی سارد" ده‌شكێته‌وه، واته ئه‌و ره‌وته‌ی كه ئه‌مڕۆ له نێوخۆی وڵات‌دا ده‌یبینین‌و هه‌ر رۆژه رێژه‌ی گیرۆده‌بووان به مادده سڕكه‌ره‌كان، ژماره‌ی خۆكوشتنه‌كان‌و ... به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه جه‌خت بكه‌ینه‌وه، كه سه‌ركه‌وتن و بوونییه‌ت ته‌نیا به واتای ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانج له كورتخایه‌ندا نیه‌و له خه‌باتدا شایه‌د ئه‌وه‌نده وا چۆنایه‌تیی خه‌بات گرینگی هه‌یه، زه‌مان بایه‌خی ئه‌وتۆی نه‌بێت. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ئێران له شۆڕشی 57دا نه‌یتوانی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئازادیی به‌دواوه بێت. له راستیدا ئه‌وه‌ی كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك درێژه‌ی هه‌یه، واته بێ گه‌یشتنه رزگاری هه‌ر له خه‌باتدایه، شایه‌د له لایه‌نێكه‌وه كه‌مایه‌سی بێت، به‌ڵام له واقێعدا نیشانه‌ی مه‌زنایه‌تی‌و ره‌وابوون‌و پێویستبوونی ته‌ڤگه‌ڕی ئه‌و نه‌ته‌وه‌شه كه بێ پچڕان درێژه‌ی پێدراوه. ئه‌م به‌رده‌وامیه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ بنه‌مایه‌كی قایم بۆ به‌شداركردنی ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ینێی لاوان بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له ره‌وتی شۆڕشێكدا دڵساردی‌و ناهومێدی دێنێته ئاراوه، نه‌ك درێژه‌كێشانی خه‌بات، به‌ڵكوو شێوازی خه‌بات، چۆنیه‌تیی خه‌بات، راده‌و ئاستی باوه‌ڕمه‌ندی‌و پێبه‌ندیی كرده‌یی رێبه‌ران‌و ئه‌ندامانی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌ك به به‌هاو میرات‌و به خسڵه‌ته شۆرشگێڕییه‌كان له نێو جووڵانه‌وه‌دایه. چوونكه بۆ مانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌ك ته‌نیا نرخدانی مه‌زن‌و گیانبازی‌و فیداكارییه گه‌وره‌و بێ وێنه‌كانی رابردوو، به‌س نیه، به‌ڵكوو ئاماده‌یی بۆ ته‌رخانكردنی هاوكێشی ئه‌و تێچووانه له داهاتوودایه كه ده‌توانێ ئاینده‌یه‌كی باشمان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات. بۆیه شه‌هید قاسملوو ده‌ڵێت:"باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌پێدانی رێگایانه" .
ـ زۆر سپاس بۆ ئێوه كاك عارف نادری، هیوادارم كه به‌رده‌وام بن له كار‌و خه‌بات و خامه ره‌نگین و وه‌ك هه‌میشه به په‌رۆشی توێژی لاو بن.
ـ تكایه، ئه‌من مه‌منوونی گه‌وره‌یی‌و تێكۆشانی به‌ڕێزتان‌و هه‌موو هه‌ڤاڵانتان له گۆڤاری لاوانم‌و رێز‌و خۆشه‌ویستی‌و پیزانینم هه‌یه بۆ خزمه‌ت‌و چالاكییه‌كانتان.
*

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر