سه‌رنجێكی كورت بۆ NGO كان‌و،
NGO كانی شاری قوروه
یه‌كێك له ئاكامه‌كانی به‌جیهانیبوون، سنوورداربوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كان له ده‌وڵه‌تی زۆرایه‌تی(حداكپری) بۆ ده‌وڵه‌تی كه‌مایه‌تییه(حداقلی)، كه خودی پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی كه‌مایه‌تی پێویستی به بڕێك پێداویستی و به‌ستێن هه‌یه كه سه‌ره‌كیترینیان هه‌بوونی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نیه، چونكه باشترین پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه بۆ رۆڵگێڕانی شارۆڤه‌ندان‌و مرۆڤی مۆدێرن له وڵاتێكی دێموكرات‌و یاساسه‌روه‌ردا كه دانیشتووانی خاوه‌ن مافی دیاركردنی چاره‌ی خۆنووسین بن. له‌و جۆره وڵاتانه‌دا به هۆی سنورداربوونی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌كان، ده‌بێ هێندێك لایهنیتریش یاریده‌ده‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگا بن، كه بۆ ئه‌و كاره‌ش میكانیزمێكی تایبه‌ت پێویسته كه بتوانێ جگه له توانایی به ده‌سته‌وه‌گرتن و به‌ڕێوه‌بردن، ره‌گی له گۆمه‌ڵگادا كوتابێ و چاودێر‌و خاوه‌ن هه‌ڵویست له هه‌مبه‌ر كێشه‌كان و خولقێنه‌ری گۆڕانكاری ئه‌رێنیش بێ. به وته‌ی ماركس:" ئیتر كاتی شرۆڤه‌ی جیهان به‌سه‌ر چووه‌و، ئێستاكه كاتی گۆڕانه". واته میكانیزمێك بێته ئاراوه كه به‌رهه‌می بیروڕایه‌كی ئازاد‌و بڕیارده‌رو نوێ بێ، تا بتوانێ جیهانیكی جیاوازتر له جارانت بۆ دروست بكا. جیهانێك كه ته‌نیا ده‌وڵه‌ته‌كان به ته‌نیایی بڕیارده‌رو خاوه‌نداری هه‌مووشتێك نه‌بن و سنووره سیاسییه‌كانیش كه‌مڕه‌نگتر له هه‌میشه بن. له روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كلاسیكه‌وه، زۆرتر رێكخراوه سیاسییه شۆڕشگێڕیه‌كان ده‌یانتوانی له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدا گۆڕانێك پێك بێنن، به‌ڵام له هزرو روانگه‌ی شارۆڤه‌ندی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نیدا كه ئه‌زموونی رێنسانس و مۆدێڕنیته‌ی ئه‌زموون كردوه‌و، ئاكام و ده‌سكه‌وتی هه‌ره باشیشی بۆ خۆی و مرۆڤایه‌تی ده‌سته‌به‌ر كردوه، ته‌نیا به دامه‌زراندنی ناوه‌ندو رێكخراوی جۆراوجۆر و فره‌چه‌شن ده‌كرێ خه‌ڵك له ره‌وتی گۆڕانه‌كان به‌شدار بن و به به‌شداری زانایانه‌و راسته‌وخۆی خۆیان له ره‌وتی روداوه‌كان رۆڵ بگێڕن‌و كاریگه‌ر بن. ئه‌و میكانیزمه نوێیه‌ش كه به‌رهه‌می هزری مرۆڤی تێگه‌یشتوو و به‌رپرسیاری سه‌رده‌مه، رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی Non Governmental Organization) ( NGO))یه ساڵی 1980ی زایینی ده‌سپێكی هاتنه‌ئارای رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كانه، به‌ڵام مێژووی ده‌سپێكردنی چالاكی رێكخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌كان له وڵاتانی جۆراوجۆر به شێوه‌ی پراكتیك و په‌ره‌گرتوو بۆ ساڵی 1990ی زاینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته كاتێك كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نێوه‌نده گرێدراوه‌كانی، وێرای پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له چالاكی و گه‌ڵاڵه و به‌رنامه‌كانی ئه‌م رێكخراوانه، بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ئه‌وانیان كرده هاوكاری خۆیان. له وڵاتی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا باسی دامه‌زراندنی NGOكان له ساڵی 78ی هه‌تاویدا هاته ئاراوه. له‌و كاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه باڵی رێفورمخوازی سه‌ر به رێژیم باسیان له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كرد پێویستیان به‌وه بوو كه كۆمه‌ڵێك رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی دابمه‌زرێ كه بتوانن له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بیكه‌نه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ هه‌بوونی دێموكراسی و هێمای سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، چونكه NGO پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و دێموكراتیكه، هه‌روه‌ها بۆ ته‌وژم خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تیش رێفورمیسته‌كان بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی هێژمۆنی حكومه‌ت باوه‌ڕیان به" گوشار له خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاو ململانێ له سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو"، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه له مه‌به‌سته‌كانی قۆڵی رێفۆرمخوازی ده‌سه‌ڵات بۆ دامه‌زرانی NGO كان بوو، بێجگه له‌مانه‌ش چینێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگاش هه‌بوون كه به هۆی ئاشنایه‌تی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بنه‌ماو پێكهاته‌كانی، هه‌وڵی به‌تواناكردنی خه‌ڵكیان له بواری ته‌مرینی دێموكراسی و بهشدارییو هه‌ڵوێست گرتنی زانایانه‌و راسته‌وخۆدا ده‌دا، به‌ڵكو بتوانن له رێگایه‌كی شارستانییه‌وه وڵات و خه‌ڵك به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی سه‌رده‌میانه به‌رن و ببنه پردێك له نێوانی گه‌ل و ده‌سه‌ڵات و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌زاندنی سنووری پاوانخوازی‌و سه‌قامگیركردنی دێموكراسی. ئه‌گه‌رچی له ئورووپا‌و وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، NGOكان بۆ په‌ره‌ئه‌ستاندنی زۆرتری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێده‌كوشن، به‌ڵام راستی ئه‌وه‌یه كه له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا كه له نێواخندا توتالیتێرن‌و له ره‌واڵه‌تدا ده‌مامكی درۆینی گهلیبوونیان له‌خۆ داوه، ئه‌ركی سه‌ره‌كیی و بنه‌ڕه‌تی NGO كان، بوار ره‌خساندن وچالاكی بۆ دابینكردن و پێكهێنانی كولتووری دێموكراسییه. NGOكان خاوه‌نی دوو رۆڵی جیاواز له‌نێو كۆمه‌ڵگادان، له لایه‌كه‌وه به گوێزانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵك بۆ به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات، رۆڵی گروپێكی چاودێر‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕن، ئه‌و كاریگه‌ریه‌ش ده‌گڕێته‌وه بۆ پێگه‌و بنه‌مای رێكخراوه‌كان، چونكه ئه‌و رێكخراوانه خاوه‌نی هێزو توانایه‌كن كه راسته‌وخۆ له كۆمه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن، ره‌وایی ئه‌وان له هێژایی و ره‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ به نهتهوهییكردنی خۆیان به دڵ یان نابه‌دڵ ده‌بێ بواری پێكهاتنی ئه‌وان ئاماده بكه‌ن‌و وه‌ك هابرماس ده‌ڵێ:" گرینگ‌ترین هۆكار له دیدی منه‌وه بۆ ناسینی راده‌ی دێموكراسی له وڵاتێكدا، رێژه‌ی NGOكانی ئه‌و وڵاته‌یه." له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌كوو كه‌ره‌سته‌و ئامرازێكی گه‌لی ده‌بنه هۆی به‌شداریی خه‌ڵك له جێ‌به‌جێ‌كردنی كاروباره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا، واته مه‌ودا و بۆشایی نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت پڕده‌كه‌نه‌وه. چونكه به‌شێك له لایه‌نه ئه‌رێنیه‌كانی رێكخراوه ناحكوومییه‌كان، به‌شداریی خه‌ڵك‌و هه‌بوونی پێوه‌ندی چڕوپڕو تێروته‌سه‌ل له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و ناسین و شاره‌زابوون‌و بینین و هه‌ستكردن به پێداویستی و كه‌م‌وكۆڕییه‌كانیانه‌و میكانیزمێكه بۆ گه‌یاندنی چاوه‌ڕوانی و داخوازییه‌كانی بیاڤی مه‌ده‌نی بۆ بیاڤی سیاسی و به‌دواداچوونیدا. هه‌روه‌ها NGO كان وه‌كوو گرینگ‌ترین هۆكاری پێشكه‌وتن‌و دێموكراسی كه پێشكه‌وتن و ئه‌مڕۆیی بوون بێ هه‌بوونی ئه‌وان واتایه‌كی نیه، بایه‌خدارترین چوارچێوه‌و هۆكاری نوێ بۆ داڕشتن و جێ‌به‌جێ‌كردنی نموونه‌یه‌كی ناخۆیی له پێشكه‌وتنن، كه ده‌توانن گرینگ‌ترین هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامانی كۆمه‌ڵایه‌تی له دنیای نوێیشدابن. چونكه به‌رچاوترین هێزو رۆڵگێڕی بواری پێشكه‌وتوویی، به‌تایبه‌ت پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فهرههنگیو ژێنگه‌پارێزین و به‌ر له پێكهاتنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، پێویستیمان به ئه‌زموونی دێموكراسی و سازدانی رێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه، تا ئه‌و به‌شه‌ی له كۆمه‌ڵ كه راسته‌خۆ به‌شداری ده‌سه‌ڵات نین، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌نوس و رووداو‌و گۆڕانگارییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆیاندا هه‌بێ و توانا‌و وزه‌و ئه‌زموونی خۆیان بگوێزنه نێو كۆمه‌ڵگاوه. هه‌ڵبه‌ت هه‌موو ئه‌مانه پێویستی به پێڕه‌وو گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دیاركراو هه‌یه كه وێڕای ده‌سنیشان كردنی مه‌به‌ست و ئامانجه‌كان به ڕوونی و راشكاوی‌و چۆنیه‌تی پێگه‌یشتن و ده‌سته‌به‌ركردنیان، هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگا بێ و باس له ویست‌و داخوازی و ئاوات و خولیاكانی ئه‌وان بكا، چونكه ته‌نیا گه‌ره‌نتی سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونی رێكخراوه ناحوكمییه‌كان پشتیوانیی و ره‌وایی جه‌ماوه‌رییه، كه‌ده‌توانین بڕێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌ستنیشان بكه‌ین: 1ـ پێویستیی سروشتی و خۆڕسك بوونیانه: (پێویستیی سروشتی سه‌رچاوه گرتوو له دۆخی بیر، شوێن، پاڵنه‌ر، تایبه‌تمه‌ندی و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی تاك‌و كۆمه‌ڵگا به شێوازی خۆڕسك رێكخراوه ناحكومییه‌كان پێك دێنێ).
2ـ ئامانج و به‌ڵێنیی هاوبه‌ش: ( دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوه ناحكومییه‌كان خاوه‌نی ئامانجی هاوبه‌شن. ئه‌مه‌ش چالاكی ئه‌ندامانی تازه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ده‌بێ له ئاراسته‌ی ئامانجی هاوبه‌شدا بێ).
3ـ یاسامه‌ندی:(رێكخراوه ناحكومییه‌كان خاوه‌نی یاسا‌و پێوه‌ندیگه‌لێكی پێناسه كراون، كه ئه‌مه‌ش به دۆخ و پێویستییه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه‌كه‌وه گرێدراوه. دانانی یاساش ده‌بێ به گوێره‌ی رێكه‌وتنی گشتی بێ).
4ـ به‌رنامه‌و چالاكی دیاریكراو:(هه‌ر رێكخراوه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ده‌بێ خاوه‌نی به‌رنامه‌و بابه‌تی چالاكی بێ.)
5ـ وه‌رگرتنی ئه‌ندام‌و به‌شدار:(سروشتی رێكخراوه ناحكومییه‌كان، شروشتێكی خه‌ڵكییه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ا به به‌شداركردن و ئه‌ندام وه‌رگرتن، بارستایی باندۆری به‌رفراوانتر بكا، تاكوو ویسته‌كانی زۆرتر و باشتر وه‌دی بێ).
6ـ شۆناس‌و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ:( رێكخراوه ناحكومییه‌كان خاوه‌نی كه‌سێتی حقووقی و شۆناسی خه‌ڵكی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ له حكومه‌تن.)
7ـ به‌شداریكردن و به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆگرتن:(مه‌به‌ستی ئه‌وان سه‌وداگرانه نیه، ئه‌م رێكخراوانه، خاوه‌نی ئامانجی فهرههنگیو كۆمه‌ڵایه‌تین، كه به‌شداری‌و به‌رپرسایه‌تی قبووڵكرنی ئه‌ندامان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ‌و هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامان، خۆیان له ئامانج‌و به‌رنامه‌كانی‌دا، به به‌شدارو به‌رپرس ده‌زانن).
هه‌روه‌ها ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی گشتی، چوار تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كی بۆ NGOكان ناوبه‌رین كه بریتین له:
1ـ سیاسی نه‌بوون:( بۆ به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات چالاكی ناكا.)
2ـ ئینتیفاعی نه‌بوون:( واته قازانجی تاكه كه‌سی له‌نێو ئه‌و رێكخراوانه‌دا جێگایه‌كی نیه.)
3ـ ئابووری نه‌بوون:( وه‌كو كۆمپانیایه‌كی ئابووری بازرگانی ناكا.)
4ـ تایبه‌تی نه‌بوون:( هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه، ببێته ئه‌ندام)
له به‌ر ئه‌م هۆیانهNGO ، خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی حقووقی سه‌ربه‌خۆ له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته‌و، هه‌روه‌ها بێ ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وندیی ئابووری و دارایی چالاكی ده‌كه‌ن و خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی ئاسۆیی و راوێژگه‌ییه، وه‌رگرتنی ئه‌ندام به‌بێ هیچ بێژنگێك و ئازادانه به‌پێی ویست‌و لێهاتوویی تاك روو ده‌دا. هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه ئارای باسی NGO كان له ئێران، كۆمه‌ڵێك له چالاكی كوردیش ده‌ستیان به‌كار كرد‌و، له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی كورتدا چه‌ندین رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی له شاری سنه‌و شاره‌كانی دیكه‌ی ناوچه كوردنشینه‌كاندا دامه‌زران. هه‌ڵبه‌ت شایانی هێما بۆ كردنه كه ئه‌و كاته رێفورمخوازه‌كان له وه‌زارتی نێوخۆی ئێران "رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوانیان" دامه‌زراند بوو، كه ئه‌م رێكخراوه‌ش له ته‌واوی ناوه‌ندی پارێزگاكانی ئێران و كوردستاندا نووسینگه‌ی دانابوو، لاوانی بۆ كاركردن له چوارچێوه‌ی NGO كان هان ده‌داو پشتیوانیی لێده‌كردن. سه‌ره‌تا رێكخراوه‌كانی ژینگه پارێزی دستیان به چالاكی كرد، به‌ڵام له سه‌ره‌تای، ساڵی 80ی هه‌تاوییه‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو NGO ی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بێ، گه‌شتیاری(توریستی) هونه‌ری، وهرزشیو ژنان خۆیانیان رێكخست و وێڕای ئیزن وه‌رگرتنی فه‌رمی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان له پارێزگای كوردستان، توانییان جگه له هێنانه‌ئارای كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی له‌بار بۆ لاوانی به‌هره‌مه‌ندو به‌تواناو چالاكی خزمه‌تگوزاری، فێركاری، پشتیوانیی‌و گه‌شه‌خوازی، زۆركاری بایه‌خدارو ده‌وڵه‌مه‌ندو سه‌رنجڕاكێش له پێناوێ خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژینگه‌و كولتورو فۆلكلۆر‌و هونه‌ری كوردی ئه‌نجام بده‌ن. ده‌توانین به متمانه‌وه بڵێین نیوه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی 80ی هه‌تاوی، قۆناخێكی پرشنگدار له مێژوی چالاكی مه‌ده‌نی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ئه‌م چالاكیانه بێجگه شاره‌كان، په‌لی هاوێشته نێو گونده‌كان و به كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌و كلاسه‌كانی فێركاری زمانی كوردی، پردێكی پێوه‌ندی چڕوپڕتری له نێوان لاوانی شار‌و دێ سازكرد. هه‌روه‌ها له به رۆژه‌ڤ كردنی پرسی لاوان، ژنان، منداڵان، ژینگه پارێزی، مافی مرۆڤ ,.. له كوردستاندا رۆڵێكی هه‌ره گرینگ و سه‌ره‌كییان گێڕا. هه‌روه‌ها یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی ته‌رخانكراوه بانكییه‌كانی جیهان (اعتبارات بانكی جهان) بۆ بڕێك ناوچه و په‌راوێزی شاره‌كان، هه‌بوونی NGOكان‌و به‌شداربوونیان له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی بۆ جێ به‌جێ كردنی پرۆژه ده‌ستنیشانكراوه‌كانه، كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی ماڵی له لایه‌ن بانكی جیهانییه‌وه به گه‌ڕه‌كه‌كانی په‌راوێزنشینی شاری سنه‌و كرماشان ته‌رخانكرا، كه یه‌كێك له هۆیه‌كانی بۆ هه‌بوونی NGOكان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌رچی NGO كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌ی راسته‌وخۆو حه‌زو داخوازی خۆدی خه‌ڵكن و گۆڕه‌پانی روانین و چالاكی ئه‌وان سنوردارتر له ده‌وڵه‌ته‌كانه‌و به‌دوای چاره‌سه‌ری هه‌موو گرفته‌كان نین و به‌پێی به‌رنامه‌ی له پێش داڕێژراوی خۆیان هه‌نگاو ده‌نێن‌و به ئامانج و بنه‌ماكانیان وه‌فادارترن، خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی دێموكراتیكتر له ده‌وڵه‌ته‌كانن، به‌ڵام گرفتی ئابووری‌و نه‌بوونی بنه‌مای دارایی به‌هێز له‌پاڵ نه‌بوونی گه‌ره‌نتی بۆ درێژه‌دانی چالاكی پاش كۆتایی هاتنی مۆڵه‌تی كاركردنیان، گه‌وره‌ترین كۆسپ و له‌مپه‌ڕو ته‌گه‌ره‌ی سه‌ر رێگای NGO كانه. چونكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی NGO كان له كوردستاندا له رێگه‌ی (1ـ ئابوونه‌ی ئه‌ندامه‌تی 2ـ یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری 3ـ یارمه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان)ه‌وه بوو، كه پاش هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كابرایه‌كی نیزامی‌و ئه‌ندامی فه‌رمی هێزه چه‌كداره‌كانی رێژیم ( ئ . ئه‌حمه‌دی ) بووه به‌رپرسی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی پارێزگای كوردستان‌و یارمه‌تی ماڵی بۆ به‌رنامه‌ی رێكخراوه‌كان به‌ته‌واوی بڕاو ، هه‌ر وه‌ها پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی هاوینی 84 به دواوه‌ش، به‌رده‌وام هه‌وڵی داخستنی NGO كان دراوه. هه‌روه‌ها رێژیم به پێداچوونه‌وه به یاسای رێكخراوه ناحكومییه‌كان له مه‌جلیسی حه‌وته‌می ئێران‌دا، ده‌یان هێڵی سووری بۆ چالاكییان ده‌سنیشانكردو، هه‌روه‌ها په‌سندیان كرد كه بایه‌خ بهNGO گه‌لێك بدرێ كه له‌سه‌ر بنه‌ماو رێبازی ئیدئۆلۆژیكی ده‌سه‌ڵاتدار بنیاتنراون و بنیات ده‌نرێن.
جێگای هێما بۆ كردنه كه به‌شێك له NGO كانی كوردستان له‌به‌ر نه‌بوونی ده‌رفه‌ت و به بنبه‌ست گه‌یشتنی چالاكی تێكۆشه‌رانی سیاسی به‌هۆی زه‌خت و زه‌بری رێژیم و تێچوونی زۆری تێكۆشانی رامیاری، پێكهاتن. چونكه له كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئازادی سیاسی و تێكۆشان و راده‌ربرێن نه‌بێ، هه‌موو بیاڤێك تێكه‌ڵی سیاسه‌ت ده‌بێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچی NGO ناتوانێ رامیاری بێ و بۆ ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه‌گرتن خه‌بات بكا، به‌ڵام ده‌توانێ به به‌هێزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری خه‌ڵك و رێكخستنی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، ته‌نانه‌ت ببێته به‌ستێنێ بۆ دامه‌زرانی پارت و حیزبه‌كانیش. به‌ڵام به‌شێك له هێزه سیاسییه‌كانی نزیك له ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌ویست له رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ تێكدانی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، یان به‌شداری له ده‌سه‌ڵات به قازانجی لایه‌نی خۆیان كه‌ڵك وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی له‌گه‌ڵ واتا‌و چه‌مك و پێكهاته‌ی NGO كان پێكناكۆك و ناته‌بایه. هه‌رچه‌ندNGO كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌ڵكه‌ڵه و په‌رۆشییه مرۆییه‌كان پێكهاتوون، ناڕاسته‌وخۆ بهستێنسازو پشتیوانی حیزب گه‌لێكن كه خاوه‌نی ئامانجی دیموكراتیكن. له‌به‌ر ئه‌وه گه‌ر لایه‌نێك به دوای ئه‌وه‌دابێ كه NGO كان بكاته سه‌كۆ یا پاشكۆیه‌ك بۆ قازانج‌و ئیدئۆلۆژی خۆی جیا له چه‌واشه‌كردنی ئامانج و سه‌ربه‌خۆییان، ده‌بێته هۆی به‌لاڕێدا چوونیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیی و نزیكایه‌تییه‌كان هاوته‌ریبی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربه‌ستی له بڕیاردان‌و كرده‌وه‌دا بێ، ده‌توانێ ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خێراتر و به تێگه‌یشتنێكی قووڵ له راستییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكا.
NGO كانی قوروه
شاری قوروه‌ش هاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ئێران‌و كوردستان دا، بووه گۆڕه‌پانی چالاكی رێكخراوی ناده‌وڵه‌تی، به‌ر له ساڵانی 80ی هه‌تاوی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی به مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له فه‌رمانداری ئه‌و شاره هێندێك هه‌نگاوی ئه‌رێینان نابوو كه به‌رچاوترینیان رێكخراوی" لاوانی قوروه" بوو. پاش كرانه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان له سنه، هه‌وڵی دامه‌زرانی رێكخراوه‌كان چرتڕ كران، به جۆرێ كه له ساڵی 82ی هه‌تاوی به دواوه NGO گه‌لێك وه‌ك:(1ـ ته‌نین، 2ـ عه‌ممار،3ـ یاسر، 4ـ سه‌ركه‌وت، 5ـ شیدا، 6ـ هۆزان، 7ـ ئه‌نجومه‌نی پێشگیری له ئیعتیاد، 8ـ ئه‌نجومه‌نی ژیانه‌وه(ته‌ركی ئیعتیاد)، 9ـ سه‌راوی سه‌وز، 10ـ ئاسۆی كه‌سك 11ـ و...). دامه‌زران هه‌ڵبه‌ت شایانی باسه كه ئێستاكه بێجگه له وه‌زاره‌تی ناخۆ، نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان له پارێزگاكان، فه‌رماندارییه‌كان‌و نووسینگه‌ی شۆرای شارستانه‌كان له فه‌رمانداری به هاوبه‌ش ده‌توانن، ودمی چالاكی به خوازیاران بده‌ن. ئه‌م رێكخراوانه هه‌ریه‌ك به پێی بواری كاری خۆیان توانییان بێجگه له رێكخستنی پۆتانسیلی لاوان و تۆكمه‌كردنی چالاكییه‌كان، تاڕاده‌یه‌كیش كه‌ش‌و هه‌وای مردووی زاڵ به سه‌ر ئه‌و شاره‌دا بگۆڕن و گیانێكی نوێی پێ ببه‌خشن. ئه‌گه‌رچی چه‌ند كه‌سێكیش له به‌رپرسانی NGO كانی ئه‌و شاره، پاشان ده‌ستبه‌سه‌رو به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایش نه‌ته‌وه‌یی و گومانی پێوه‌ندی به پارته كوردییه‌كانه‌وه، راده‌ستی دادگاكانی شۆڕش كران. لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كی خێرا به بڕێك له‌چالاكییه‌كانی "NGO ته‌نین"ی قوروه وه‌كو چالاكترین رێكخراوی ئه‌و شاره ده‌كه‌م: ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و رێكخراوه (1ـ محه‌ممه‌د ساڵح سه‌حرایی ـ مافناس، 2ـ مه‌حمود شه‌ریفی خوێندكار، 3ـ خانمی جه‌لالی ـ خوێندكار، 4ـ ژیلا ئه‌كبه‌ری ، 5ـ عارف نادری ـ ئه‌ندامی شوورای شار)، له خاكه‌لێوه‌ی 82 دا، داواكاری خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی پێویست و به‌رنامه‌و پێڕه‌وی رێكخراو، پێشكه‌شی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان كرد‌و پاش مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له به‌هاری 83 تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 85ی هه‌تاوی چالاكیی نواند. ئه‌و رێكخراوه زیاتر له 500 ئه‌ندامی فه‌رمی و زیاتر له دوو هه‌زار(2000) ئه‌ندامی ئاسایی بوو. گۆڕپانی كاری له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی‌دا بوو له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ژینگه‌پارێزی چالاكیی ده‌كرد. داهات‌و بووجه‌ی NGO له رێگه‌ی مافی ئهندامهتیو یارمه‌تی سنوورداری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوان دابین ده‌كرا. شوێنی نووسینگه‌و كاره‌كانیشی ناده‌وڵه‌تی بوو. ده‌بیرو ئه‌ندامانی شوورای به‌ڕێوه‌به‌ر‌و پشكێنه‌ری رێكخراوه‌كه له دانیشتنێكی گشتیدا‌و به‌شێوه‌یه‌كی دیمۆكراتیك‌و نهێنی دیاری كران، به‌رپرسی رێكخراوه‌كه له‌و ماوه‌دا، خوێندكار‌و چالاكی مه‌ده‌نی كاك"مه‌حمود شه‌ریفی"بوو، كه به شێوه‌یه‌كی ماندوونه‌ناسانه كاری ده‌كرد. ئه‌م رێكخراوه له بواره‌كانی وه‌كوو:1ـ كلاسی سه‌ره‌تایی فێركاری كامپیوتر به‌خۆڕایی بۆ ئه‌ندامانی فه‌رمی، 2ـ كلاسی مۆسیقا ( به مامۆستایه‌تی كاك فارووق سوڵتانی و سامان حسێنی) ، 3ـ كاری گرافیكی (خانمی وه‌رمه‌قانی ـ فوق دیپلۆمی گرافیك)، نیگاركێشی ( له‌یلا مه‌جیدی ) ، 5ـ رێنووس‌و مێژووی كورد، 6ـ هه‌ڵپه‌ڕكی ( تاڵیب میرزایی) و... خزمه‌تی زۆری كرد. له چالاكییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه: 1ـ به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕی رێزگرتن له مامۆستا شه‌ریف و مامۆستا حه‌بیبوڵڵای ره‌نجبه‌رو هه‌شتا نووسه‌ر، رۆژنامه‌وان، شاعێر‌و چالاكی بواری زمانی كوردی، وه‌رزشی و مۆسیقا له شاره‌كانی قوروه‌و دێولان، 2ـ ئۆردۆی به‌شێك له ئه‌ندامان بۆ زیاره‌تی گڵكۆی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له خاكه‌لێوه‌ی 84، 3ـ بردنی به‌شێك له ئه‌ندامان بۆ پێشانگاو دانیشتنه‌كانی" هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی سلێمانی" له شاری سنه، سه‌ردانی پێشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی كتێبی تاران و چه‌ندین سه‌یران و به‌شداریی دیكه 4ـ به‌شداری نوێنه‌رانی NGO له دانیشتنی سه‌رانسه‌ری NGO كانی ئێران و هه‌روه‌ها دانیشتنه ناوچه‌ییه‌كان 5ـ كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی كوردی شارستانی قوروه له نووسینگه‌ی رێكخراوه‌كه 6ـ دامه‌زرانی گروپی هاندانی خه‌ڵك بۆ پاراستنی فۆلكلۆری ناوچه‌كه (به‌رپرسی ئه‌و به‌شه خاتوو "ڤیدا زه‌ڕین" كارناسی باڵای ده‌روونناسی و كاك وریا به‌ختیاری چالاكی مه‌ده‌نی بوون)، 7ـ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان به‌رنامه‌ی هه‌ڵپه‌ڕكی و مۆسیقای كوردی له دوڕگه‌ی سه‌راوی قوروه به سه‌رپرستی كاك تاڵیب میرزایی، 8ـ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاواز له جێژنه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له سه‌ره‌تای رێبه‌ندانی 83دا، 9ـ ئاماده‌كاری بۆ مانگرتن له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری شار‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به پێشلكاری مافی شارۆڤه‌ندان، 10ـ یارمه‌تی خۆراك و جلوبه‌رگ بۆ زیاتر له سه‌د بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژار به هاوكاری ئه‌نجومه‌نی شار، 11ـ خاوێن كردنه‌وه‌ی گۆڕپانه سه‌ره‌كییه‌كانی شار له رۆژی جیهانی بێهداشتدا، 12ـ به‌شداری له رۆژی نه‌مام چاندن 13ـ كردنه‌وه‌ی كلاسی فێركاری رێنووسی كوردی له: 1ـ زانكۆی ئه‌بوو ره‌یحانی مه‌لایر ( گوڵسان كه‌ره‌می)، 2ـ زانكۆی په‌یام نووری به‌هاری هه‌مه‌دان ( به‌هادین یارعه‌لی ـ رۆژنامه‌نووس و چالاكی خوێندكاری)، 3ـ زانكۆی په‌یام نووری ئه‌سه‌د ئابادی هه‌مه‌دان ( په‌رویز ئه‌كبه‌ری)، 4ـ زانكۆی شاری خۆی (خاتوون حه‌بیبی). 14ـ و...
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بڕێك له ئه‌ندامانی چالاكی "NGO ته‌نین" پێكهاتبوون له(1ـ میكائیل ئه‌مینی ـ چالاكی مه‌ده‌نی، 2ـ زاهێد محه‌ممه‌دزاده ـ چالاكی مه‌ده‌نی، 3ـ وریا به‌ختیاری ـ چالاكی مه‌ده‌نی، 4ـ تاڵیب میرزایی ـ چالاكی مه‌ده‌نی، 5ـ تاڵیب مه‌یهه‌می ـ چالاكی مه‌ده‌نی، 6ـ سۆمه‌یه به‌رخۆرداری ـ به‌رپرسی گۆڤاری خوێندكاری "باپۆك" 7ـ عه‌بدوڵڵا یارعه‌لی ـ چالاكی فه‌رهه‌نگی، 8ـ له‌یلا مه‌جیدی نێگاركێش، 9ـ ژیلا ئه‌كبه‌ری، 10 ـ ژیلا فه‌رهادی ـ چالاكی خوێندكاری، 11ـ سۆهراب كه‌ریمی ـ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌وان ، 12ـ سه‌لاح نادری، 13ـ خاتوون حه‌بیبی ـ خوێندكار، 14ـ ئارام سادقی ـ چالاكی خوێندكاری، 15ـ ڤیدا زه‌ڕین ـ چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی، 16ـ ئاره‌زوو تاهێری ـ چالاكی ژنان، 17ـ رووناك مه‌یهه‌می ـ چالاكی ژنان، 18ـ خانمی وه‌رمه‌قانی ـ گرافیست، 19ـ كه‌ره‌م عه‌لی كه‌ره‌می _ چالاكی مه‌ده‌نی ، 20_ وه سه‌دان كچ و كوڕی چالاكی دیكه كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی ناو هێنانیان نیه، به‌ڵام كار‌و كرده‌وه‌كانیان به‌رچاوو جێگه‌ی رێز‌و پێزانینه.
Gerus46@yahoo.com
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر