دۆن كیشۆت
كه‌س له ئازایه‌تی‌و فیداكاری‌و شۆڕشگێڕیی نه‌ته‌وه‌ی كورد گومانی نیه، به‌ڵام ناته‌بایی‌و دژایه‌تیكردن‌و پڕش‌وبڵاویش بۆته یه‌كێكی دیكه له واتاكانی كوردبوون چ به تاك‌و چ به رێكخراو، یان راستتر بڵێین به پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تی به‌رده‌وامی شێواندنی كه‌سێتی مرۆڤی كورد، ئێمه‌یان تووشی نه‌خۆشی له‌خۆنامۆبوون كردوه. ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه كه زۆرجار به بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان هه‌ڵوێستی نه‌شیاو‌و دژه‌گه‌لییانه وه‌ربگرین. زۆر جار بووه كه ئێمه كاتی باسكردن له یه‌كێك له حكوومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان بچووكترین خاڵه ئه‌رێنییه‌كانی ئه‌وانمان تا ئه‌وپه‌ڕی خۆی زه‌ق‌و به‌رچاو كردۆته‌وه‌و، به زه‌وه‌ندی‌و به‌رزنرخاندویانه، بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕێكیش له نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی خۆمان‌و كرده‌وه مرۆڤانه‌كانیان دابێته‌وه. له كاتێكدا كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كان‌و ته‌نانه‌ت كوردستانی نیمچه ئازادیش له خه‌باتی مان‌و نه‌ماندایه، نزم هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌باتی ره‌وای كورد له پارچه‌یه‌كی دیكه‌و تاوانباركردنی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به ئاژاوه‌گێڕی‌و توندوتیژی‌و كاولكاری له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی كێ‌دایه؟ تاقه كه‌سانێك كه له‌به‌ر دۆڕاندنی به‌رده‌وام‌و ماستاوچییه‌تی سه‌ركرده بناپارتیسته‌كان، بوونه‌ته دۆن كیشۆت‌و باسی ره‌وایی سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رخۆدانی پارچه‌یه‌ك یان لایه‌نێكی كوردستانی ده‌كه‌ن، شایه‌د "مه‌لا خه‌تی"یانه كۆمه‌ڵێك مرۆڤی ساویلكه یان كه‌سانێكی نیشتماندۆستی ناشاره‌زای بێ ئه‌زموونیش به لاڕێدا بكێشن، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م ئاو له ئاشی داگیركه‌ركردنه‌و شێواندنی راستییه‌كان تاكه‌ی ده‌توانێ ده‌وامی هه‌بێ؟ هه‌موو كه‌سێك باش له‌بیریه كه كاتێك چه‌ند جوله‌كه‌یه‌ك له كۆنفڕانسی هۆلۆكاستی تاران‌دا به‌شدارییان كرد، جوله‌كه‌كان چلۆن به‌رامبه‌ر به كرده‌وه‌ی نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ئه‌وان هه‌ڵوێستیان گرت، به‌ڵام دۆن كیشۆته‌كانی كورد به كه‌ڵك ئاوه‌ژوو وه‌رگرتن له دۆخی نایه‌كانگیری هه‌نووكه‌یی كوردستانی به جێگه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به بێ‌هیچ دڕدۆنگییه‌ك بوونه‌ته ده‌م چه‌رمووی ئه‌وان‌و، ته‌پڵی سه‌ركوت كردن‌و ناڕه‌واكردنی ره‌واییه‌كان ده‌كوتن ئه‌و جۆره هه‌ڵوێٍست گرتنه‌ش ده‌كه‌وێته خانه‌ی ئارمانجی داگیركه‌رانه‌وه‌و خزمه‌تی سیاسه‌تی نكۆڵی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌وه، هاوكاتیش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌روا كۆست كه‌وته‌و كوردستانیش بێ ناز بمێنێته‌وه، كورد گوته‌نی:
"مرۆڤی ترسنۆك، به دۆستی دایكی ده‌ڵێ بابه..."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر