میراته‌كانی شه‌ڕ‌و زێده‌خوازیی دیكتاتۆره‌كان
یه‌كێك له ئاكامه دڵته‌زێن‌و رووخێنه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌كان، كاردانه‌وه‌و ده‌ركه‌وته وێرانكه‌ر‌و درێژخایه‌نه‌كانیه‌تی. بۆیه هه‌نووكه پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 20 ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق، هێشتاكه‌ش هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیرۆده‌ی ئاكام‌و پاشماوه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ماڵوێرانكه‌ره‌یه‌و به جۆرێك له جۆره‌كان شه‌ڕ له كوردستان‌دا درێژه‌ی هه‌یه. به‌ڵگه‌ی وه‌ها بانگه‌شه‌یه‌كیش بوونی لانیكه‌م 16 میلیۆن مینی دژه‌نه‌فه‌ر له پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، كوردستان‌و خوزستان (واته: سنووره‌كانی باكووری رۆژئاوا، باشووری رۆژئاوا‌و رۆژئاوای ئێران)دایه.
به گشتی زیاتر له سێ میلیۆن هێكتار له ناوچه سنووری‌یه‌كانی ئێران ئالوده به مینه‌و ئه‌مه‌ش ئێرانی پاش وڵاتی میسر له پله‌ی دووهه‌می وڵاتانی ئالوده به مینی جیهان‌دا داناوه. به‌پێی توێژینه‌وه‌ی "ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له مه‌سدوومینی ئێران"، پارێزگای ئیلام یه‌ك میلیۆن‌و 700 هه‌زار هێكتار، كرماشان، 691 هه‌زار هێكتار، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، 59 هه‌زار هێكتار‌و كوردستان 1480 هێكتار زه‌وینی ئالوده به مینی هه‌یه، كه به شێوه‌ی نێونجی 2/2 كه‌س له رۆژدا ده‌بنه قوربانیی مین. به گوته‌ی "كنووت ئوستبی"، یه‌كێك له نوێنه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تاران: "لانیكه‌م رۆژانه دوو نه‌فه‌ر‌و ساڵانه نزیكه‌ی 800 كه‌س له ناوچه‌كانی ئالوده به مین له 5 پارێزگای سنووری‌دا، بریندار ده‌بن، یان گیانی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن". به‌پێی توێژینه‌وه‌ی زانستگای ئه‌ندازیاری‌و زانسته پزشكی‌یه‌كانی جانبازان، به درێژایی 16 ساڵی رابردوو، به شێوه‌ی نێونجی هه‌موو ساڵێك 7 هه‌زار رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه سنووری‌یه‌كانی ئێران‌دا روو ده‌دات كه 95% قوربانیانی، كه‌سانی سیڤیل‌و ئاسایین. هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڵێن كه "له‌ساڵی 67 تا 82، زیاتر له 16 هه‌زار منداڵ به هۆی به‌ركه‌وتنی مین تووشی برین یان مه‌رگ هاتوون". به‌ڵام وه‌زارتی به‌رگریی ئێران ئاماری 8 هه‌زار كه‌س وه‌كوو قوربانیانی مین راده‌گه‌یه‌نێت.
له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، یونیسێف ده‌ڵێت: "ساڵانه له نێوان 15 تا 20 هه‌زار كه‌س له جیهان‌دا قوربانیی مینه‌كانی زه‌وینی ده‌بن كه زیاتر له 80% ی قوربانیان خه‌ڵكی سیڤیلن‌و لانیكه‌م له هه‌ر 5 قوربانی، یه‌ك كه‌سیان، منداڵه. راستی‌یه‌ك كه ئاماره‌كانی پێوه‌ندیدار به قوربانیانی مین له ئێرانیش‌دا پشت‌ڕاستی ده‌كاته‌وه. بۆ نموونه، 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه كه‌م‌ئه‌ندام بوون، ته‌مه‌نیان له خواره‌وه‌ی 14 ساڵه‌و پاش ئه‌وان جووتیاران له پله‌ی دووهه‌م‌دا جێ ده‌گرن.
به‌پێی هێندێك له سه‌رچاوه‌كان له 50 وڵاتی جیهان‌دا، نزیكه‌ی 70 تا 110 میلیۆن مین بوونی هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ سه‌ر ژیانی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمانه‌یه، دیارده‌یه‌ك كه رێژه‌ی ئه‌منییه‌تی گیانی، ده‌روونی‌و ماددی شارۆمه‌ندانی نزم كردۆته‌وه‌و بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ژینگه‌و سرووشت وه‌كوو شوێنی ئۆقره‌گرتنی ده‌روونی مرۆڤه‌كان‌و حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌یان، كاركردێكی پێچه‌وانه په‌یدا بكات. هه‌روه‌ك "ئه‌فسه‌رێكی كامبۆجی" باس ده‌كات: "مینه‌كان پاسه‌وانانێكی بێ‌ده‌نگن كه هیچكات هه‌ڵه ناكه‌ن‌و هیچكاتیش چاویان ناچێته خه‌و‌و هه‌رگیزیش ئاشتی به دیاری ناهێنن".
له‌م نێوه‌دا، ئه‌گه‌رچی به گوته‌ی "ئیستیفان نلێن"، به‌رپرسی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تگوزاری‌یه مرۆڤدۆستانه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان "رێژه‌ی ئالوده‌بوونی ناوچه مین‌ڕێژكراوه‌كانی ئێران له ئاستی دنیادا ده‌گمه‌نه"، به‌ڵام له راستی‌دا، ئه‌مه بۆ خۆی ته‌نیا به‌شێك له كێشه‌كانی به‌رده‌م خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌یه. چوونكه كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه تا ئێستاش ئاماده نه‌بووه كه ببێته ئه‌ندامی په‌یمانی "ئۆتاوا" (كۆنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌بوون‌و پێشگیری له به‌رهه‌مهێنان، پاشكه‌وت‌و به‌كاربردنی مین)و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌گه‌رچی له هێندێك شوێن بانگه‌شه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینه‌كان ده‌كات، به‌ڵام هاوته‌ریبیش خه‌ریكی مین‌چاندن له ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و هۆكاره‌شی بۆ خه‌بات‌و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆر(؟!) ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 2007، له وڵامی رێكخراوێكی جیهانی چاوه‌دێر به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی لابردنی مین‌دا، گوتوویه: "سنووره‌كانی ئێران به‌رینن‌و ده‌توانن رێڕه‌وێك بۆ هاتووچۆی قاچاغچی‌و تێرۆریسته‌كان بن، بۆیه ناوه‌نده‌كانی به‌رگریی ئێران، كه‌ڵكوه‌رگرتن له مینی زه‌وینییان وه‌كوو رێكارێكی به‌رگریكارانه قبووڵ كردووه". ئه‌م شێوه لێڕوانینه بۆ مه‌سه‌له‌ی مین، ده‌رخه‌ری لێڕوانینێكی ئه‌منییه‌تی‌یه كه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی هه‌موو مێتۆد‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ناڕه‌وا به كۆماری ئیسلامی له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی‌دا ده‌به‌خشێت. بۆیه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خێرایی‌و پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ له پڕۆسه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین‌دا نابینرێ‌و ته‌نانه‌ت بێجگه له ناوچه سنووری‌یه‌كان، هێشتاكه‌ش زیاتر له 500 پێگه‌ی سه‌ربازیی رێژیم له ده‌وروبه‌ری شاره‌كان‌و په‌راوێزی گونده‌كان‌دا، ئالوده به مینن، مۆڵه‌تی چالاكی به رێكخراوه جیهانی‌یه‌كانی چالاك له‌و بواره، NGO ناوچه‌یی‌یه‌كان‌و كه‌سانی خۆبه‌خش له‌م باره‌وه ناده‌ن‌و زۆركاتیش ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان به تاوانی له نێوبردنی مینه چێندراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌و سزایان بۆ بڕیونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی قوربانی‌یه‌كان له خزمه‌تگوزایی بێهداشتی ـ ده‌رمانی‌و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی بێبه‌شن‌و هێندێك جاریش نرخی مینه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ئه‌ستێندراوه.
خاڵێكی جێ سه‌رنجی دیكه له‌م نێوه‌دا ئه‌وه‌یه كه تاكوو ئه‌مڕۆش كۆماری ئیسلامی‌و ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌خشه‌ی مه‌یدانه مین‌ڕێژكراوه‌كانیان بۆ خێراكردنی ره‌وتی سڕینه‌وه‌ی مینه‌كان پێكه‌وه نه‌گۆڕیوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت كۆماری ئیسلامی له بواری دۆزینه‌وه‌ی ناوچه مین‌ڕێژكراوه‌كان، پێویستیی تابڵۆدانان‌و زانیاری‌به‌خشین به شارۆمه‌ندان، دیواركێشان‌و هه‌ڵكه‌ندنی كاناڵ‌و دروستكردنی به‌ربه‌ست بۆ پێش‌گرتن له شوێن‌گۆڕكێی مینه‌كان هه‌نگاوێكی ئه‌وتۆی هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه باران‌و سێڵاو، به‌شێك له مینه‌كان بۆ ناوچه جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌و ته‌نانه‌ت نێو شاره‌كانیش بگوێزنه‌وه. پرسێك كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دوكتور بایه‌زید مه‌ردۆخی، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ‌دا، 70 میلیارد تمه‌ن زیان به هۆی برینداربوون‌و له ده‌ستدانی ئه‌ندامی جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كارایی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، رووبه‌ڕووی وڵات ده‌كاته‌وه.
كۆماری ئیسلامی له حاڵێك‌دا درێژه به چاندنی مینی دژه‌نه‌فه‌ر له‌سه‌ر سنووره‌كانی كوردستان ده‌دات كه مین وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ ئاسایشی گیانی‌و رۆحی مرۆڤه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت‌و مافی شارۆمه‌ندی‌و مرۆڤی تاك‌و كۆمه‌ڵگا پێشێل ده‌كات. بۆیه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ره‌نگاری‌و ئاگایی‌به‌خشین له‌م باره‌وه، له مانگی دێسامبری 2007 به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌ندامه‌تی "ژنواكاڵ"ی قبووڵ كرد‌و به چاوه‌دێری ئه‌و رێكخراوه‌یه مینه‌كانی خۆی له نێو برد.
ئه‌مڕۆ له حاڵێك‌دا، 15ی خاكه‌لێوه، رۆژی جیهانیی "ئاگایی سه‌بارت به مین‌و یارمه‌تی له پێناو دژایه‌تیكردنی" تێپه‌ڕ ده‌كه‌ین، كه كۆماری ئیسلامی بێ له‌پێش‌چاوگرتنی یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌كان‌و ته‌نانه‌ت به‌رپرسایه‌تی‌و پڕه‌نسیپه ئه‌خلاقی‌و ئینسانی‌یه‌كان، له رێگه‌ی چاندنی مین له سنووره‌كان، كه‌مته‌رخه‌می له بواری كۆكردنه‌وه‌ی مین له كێڵگه‌و مه‌زرا‌و ده‌وروبه‌ری گونده‌كان‌و له‌مپه‌ڕدانان له به‌رده‌م چالاكانی ئه‌و بواره، زه‌برێكی جه‌رگبڕ له خه‌ڵك‌و خاكی كوردستان، واته سامانی مرۆڤی‌و سروشتی ده‌دات. بۆیه له‌قاودان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ره‌وته، به‌رپرسایه‌تیی مرۆڤی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو لایه‌نه‌كانه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر