لێوه‌یی سیاسی،
بنبه‌ستی كۆتایی‌و هه‌ڵدێری تێداچوون
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، قه‌یران خولقێنی‌و مودیرییه‌تی قه‌یران له هه‌ر دوو ئاستی جیهانی‌و نێوخۆیی‌دا بووه. به‌ڵام ساڵی 2009 به جۆرێك له جۆره‌كان كۆتایی به‌م سێناریۆیه‌ی رێژیم هات. له ئاستی جیهانی‌دا ئه‌گه‌رچی به هۆی هاتنه‌سه‌ركاری دێموكراته‌كان له ئه‌مریكا هه‌ڵێكی زێڕینی بۆ ره‌خسا، به‌ڵام ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ی پێوه‌ندیدار به پرسی ناوكی ئه‌و وڵاته‌و به‌رعۆده‌نه‌بوونی به به‌ڵێننامه واژۆكراوه‌كانی نوێنه‌رانی خۆی، وای كردووه كه هه‌ر دوو پشتیوانه سه‌ره‌كییه‌كه‌شی (چین‌و روسیه) له پشتیوانی‌كردنی تووشی گومان‌و دڕدۆنگی بن. له ئاستی نێوخۆیی‌دا، ئه‌مجاره سناریۆ مۆهه‌ندیسی‌كراوه‌كه‌ی له لایه‌ن به‌شێك له خودی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه له قاو دراو‌و خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووش هه‌لومه‌رجه‌كه‌یان به قازانجی خۆیان قۆستۆته‌وه‌و زیاتر له حه‌وت مانگه خه‌ریكن له سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران كه پێشتر مه‌یدانی رمبازێنی به‌كرێگیراوانی رێژیم بوو، بانگه‌وازی ناڕه‌وایی‌و دژه‌گه‌لی‌بوونی كۆماری ئیسلامی ده‌ده‌ن. له‌م نێوه‌دا، ئه‌مساڵ بۆنه‌ی عاشوورا كه له لایه‌نی خومه‌ینی‌یه‌وه وه‌كوو هۆكارو گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی بوون‌و ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكانی ده‌سه‌ڵاتخواز ناوزه‌د كراوه، به ته‌واویی سه‌رانی رێژیمی تۆقاند. ترسێك كه ره‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له گوتار‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌دا به جوانی‌و راشكاوی ده‌رده‌كه‌وێت. بۆ نموونه: لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیس ده‌ڵێ: "ئێوه به شێوه‌ی پراكتیك شه‌ڕتان له گه‌ڵ خودا‌و نوێنه‌ری خودادا ده‌ستپێكردووه"، سادق لاریجانی، به‌رپرسی ده‌زگای داد ده‌ڵێ: "په‌یامی خه‌ڵك به ئێمه گه‌یشت (واته كوشتنی دژبه‌ران)"، جه‌نه‌تی ده‌ڵێ: "ئه‌مانه نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی (مفسد فی الارچ)ن ده‌بێ به شێوه‌ی دادگاكانی شۆڕشی ساڵی 57 خێرا بڕیاریان له سه‌ر بده‌ین"، واعیزی ته‌به‌سی ده‌ڵێ: "ناڕازیانی ئێران موحاربن"، ناونانێك كه له لایه‌ن نه‌ججاڕ، وه‌زیری نێوخۆ، ئه‌حمه‌دی موقه‌ده‌م، فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌كان، مۆحسێنی ئێژه‌یی، دادستانی تاران‌و... جه‌ختی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به واتای گه‌یشتنی رێژیم به لیوه‌یی (جنون) سیاسی‌یه. چوونكه رێژیمه‌كان هه‌میشه له‌وپه‌ڕی دڕنده‌ییشدا، لانیكه‌م به شێوه‌ی رواڵه‌تی، سنووری نێوان خۆیان‌و خه‌ڵكیان پاراستووه. به‌ڵام كۆماری ئیسلامی گه‌یشتۆته هه‌ڵدێرێك كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر پاڵم پێوه بنێن هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌فه‌وتێنم. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه هه‌نووكه‌ش له نێوان نوێنه‌رانی خه‌ڵك(؟) له مه‌جلیس‌و نوێنه‌رانی خودا(؟) له سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات ركه‌به‌رییه‌ك بۆ تاوبه‌خشین به ره‌وتی كوشت‌وبڕ‌و تۆقاندن بێته ئاراوه، راستییه‌ك كه "گه‌ڵاڵه‌ی دوو فه‌ورییه‌تی" 36 ئه‌ندامی مه‌جلیس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سزای "موحارێب" له 20 رۆژه‌وه بۆ 5 رۆژ به ته‌واوی سه‌لمێنه‌ریه‌تی. چوونكه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، هه‌م به‌رپرسی ده‌زگای قه‌زایی‌و هه‌م هێندێك له سه‌رانی دیكه‌ی رێژیم گله‌یی ئه‌وه‌یان كردبوو كه له‌مپه‌ر‌و سنووره یاساییه‌كان به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كی بۆ سزادانی خێراتری ده‌ستبه‌سه‌ركراوانن‌و به‌م پێیه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌ستێن‌و بوارێكی یاسایی داخوازكراو بۆ كوشتن‌و كۆمه‌ڵكوژی ده‌ڕه‌خسێنێت. هه‌نگاوێكی به‌مجۆره، له لایه‌كه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانی مافی مرۆڤ‌و عورفی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه له لایه‌كی دیكه‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندن‌و نواندنی ئیراده‌ی رێژیم له پێناو به‌كارهێنانی توندوتیژیی زبرتر یان به قسه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی رێژیم سه‌ركوتێكی بێ‌به‌زه‌ییانه‌و بێ هیچ چه‌شنه سڵه‌مینه‌وه‌یه‌كه.
رێژیم به روونی له‌م حه‌قیقه‌ته گه‌یشتووه كه هه‌موو ده‌رگاكانی دیالۆگ بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه داخراون‌و هه‌موو پرده‌كانی پشت سه‌ری رووخاون، به واتایه‌كی دیكه ئه‌گه‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به بوونی كۆماری ئیسلامی‌و ویلایه‌تی فه‌قیه لوا‌و نابێ.
بۆیه بۆ رزگاركردنی خۆی له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی‌و پێش‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی چاوه‌ڕوانكراوی 22ی رێبه‌ندان‌و چوونه ده‌ره‌وه له نێو بنبه‌ستی هه‌نووكه‌یی، ته‌نیا رێگه به ده‌ركردنی بڕیاری مه‌رگ‌و په‌نابردن بۆ شێوازی خاڵخاڵی‌و هاوینی شه‌ست‌وحه‌وت ده‌زانێ، قۆناغێك كه نه رێژیم توانای سه‌پاندن‌و جێبه‌جێكردنی هه‌یه‌و نه خه‌ڵكی ئێرانیش شتێكی وه‌ها قبووڵ ده‌كه‌ن، شه‌قامه‌كان باشترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ن...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر