قاسملوو،
مرۆڤێك له ره‌گه‌زی ئه‌هوورایی‌یه‌كان
شه‌وی یه‌لدا جگه له‌وه‌ی وه‌كوو درێژترین شه‌وی ساڵ‌و ده‌سپێكی زستان له كوردستاندا پیرۆز ده‌كرێت له لایه‌نێكی دیكه‌وه، یه‌لدا لای گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، واتایه‌كی تایبه‌تیتریشی هه‌یه. هه‌نووكه 78مین ساڵوه‌گه‌ڕی جێژنی له‌دایكبوونی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، بیرمه‌ند‌و كه‌ڵه پیاوی هاوچه‌رخی كوردستان‌و جیهانه. قاسملوو ئه‌و مرۆڤه ئه‌ڤینداره ـ باوڕمه‌نده‌ی كه هێشتاكه‌ش ناسكردنی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌ندێشه، ژیان‌و خه‌باتی نزیك به نیو سه‌ده تێكۆشانی بێ‌وچانی به شه‌قڵ نه‌شكاوی ماوه‌ته‌وه. قاسملوو، رێبه‌ر، قوتابخانه‌و خۆشه‌ویستی نه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌كه‌ی، به‌ڵكوو زۆر كه‌سایه‌تیی دیاری سیاسی‌و مرۆڤدۆست له ئاستی ناوچه‌یی‌و جیهاندا بووه‌و هه‌یه، به واتایه‌كی دیكه بۆ زۆركه‌س قاسملوو، واتای كورد‌و پێناسه‌ی كوردستانه‌و ئه‌مڕۆ رێز‌و ناسینی خۆیان له هه‌مبه‌ر پرسی كورد بۆ پێوه‌ندی رۆحیی خۆیان له‌گه‌ڵ قاسملوو‌و گرێدراوی به ئیده‌و پراكتیكه مرۆڤییه‌كانی ئه‌وه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه. به‌ڵام به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، قاسملووش هه‌ر وه‌كوو نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌ی، ئه‌و جۆره‌ی كه شیاوییه نه‌ناسراوه‌و نه‌ناسێندراوه، به واتایه‌كی دیكه قاسملوو، ئاشناترین غه‌ریب‌و غه‌ریبترین ئاشنای سه‌رده‌مه.
قاسملوو، زیاتر وه‌كوو ده‌گمه‌نترین رووناكبیری مێژوو‌و قۆناغی هاوچه‌رخی كورد، زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه گرینگی‌و بایه‌خی به‌جێگیركردنی كولتووری دێموكراسی‌و بووژانه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان له ناخی دیكتاتۆرییه‌تدا‌و نوێبوونه‌وه‌ی نه‌ریت‌و وه‌رگرتنی مۆدێڕنیته‌ی ده‌دا‌و بۆ داڕشتن‌و چه‌سپاندنی دێموكراسی، ناسیۆنالیزمی راسیۆنالیزم‌و سوسیالیزمی دێموكراتیك تێده‌كۆشا‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئاوه‌زمه‌ندیی ئامرازیی‌و ره‌خنه‌یی، وه‌كوو رۆشنبیرێكی مۆدێڕنی چه‌پ، تیۆری‌و پراكتیكی به شێوه‌ی هاوكات ده‌رده‌خست‌و فه‌رهه‌نگی به‌شداریكردنی به‌جێگه‌ی نه‌ریتی شوێنكه‌وتن جێ‌ده‌خست‌و ئاگایی‌و مه‌عریفه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك له بێ‌هاوتایی فه‌رهه‌نگیی یه‌ك نه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له تێگه‌یشتنی یه‌ك نه‌ته‌وه له بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی خۆی‌و فامكردنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی‌و گه‌ڕانه‌وه سه‌رخۆی ده‌زانی. بۆیه قاسملوو، وێڕای ئاشنایه‌تی به‌ربڵاو‌و قووڵی خۆی له‌گه‌ڵ شوناس‌و فه‌رهه‌نگی جیهانی، سه‌ره‌كیترین رۆڵی له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی شوناس‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتدا گێڕا. تاقه رێبه‌رێكی كورد كه جگه له دروستكردنی فه‌زا‌و پردی پێوه‌ندیی دیالۆگ‌و هاوكاری له نێوان رۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست‌و بنده‌ست، هاوكاتیش توانای دیالۆگ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆی‌و توانای كاریگه‌ری‌و شوێندانانی له هه‌ردوو ئاستی ده‌سه‌ڵات‌و جڤاكدا هه‌بوو‌و بایه‌خێكی تایبه‌تی به بیاڤی گشتی‌و رۆنانی ئاڵوگۆڕه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ژێرخان‌و خه‌سارناسیی نه‌ریت‌و بنه‌ما فیكرییه‌كانی تاك‌و كۆمه‌ڵ له ره‌وتی بیچمگرتنی كۆمه‌ڵێكی مه‌ده‌نی، سێكۆلار‌و مرۆڤـ ته‌وه‌ردا ده‌دا. بۆیه له روانگه‌ی دوكتور قاسملوو، ئامانج هیچكات نه‌یده‌توانی، ره‌وایی به كه‌ره‌سته‌كان ببه‌خشێ، به‌ڵكوو كه‌ره‌سته‌ی ره‌وا‌و رێكاری دروست، ئامانجی ره‌وای ده‌سته‌به‌ر ده‌كرد.
قاسملوو جگه له قه‌ڵه‌مێكی ره‌وان‌و ده‌روه‌ست، هزرێكی تێژ‌و رووناك، زمانێكی پاراو‌و ده‌ربڕینێكی به‌هێز، سیاسه‌توانێكی بژارده‌و تاقانه بوو، كه لانیكه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا نێواخنێكی جیاوازتری به چه‌مكی سیاسه‌ت، سیاسه‌تكردن‌و سیاسه‌تمه‌دار به‌خشی. قاسملوو سیاسه‌تی له ئامرازی ده‌سه‌ڵاتكردن به سه‌ر خه‌ڵك‌و جوان نواندنی رواڵه‌تی دزێوی چه‌وسانه‌وه‌و نادادپه‌روه‌ری، كرده هونه‌ری داخوازیی خواسته‌كان‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیی‌و تیشك خستنه سه‌ر پاساوهێنانه‌وه‌كان‌و بیانووسازییه‌كانی درێژه‌دار بوونی هه‌ڵسوكه‌وتی نادێموكراتیك‌و دژایه‌تی یاسای دژه‌واز له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌تی مرۆڤـ. بۆیه ده‌بینین سیاسه‌ت له هزر‌و كرداری دوكتور قاسملوودا، ئافرێنه‌ری وشیاریی گشتی‌و تێگه‌یشتنی مرۆڤـ له ماف‌و ئازادییه‌كانی سروشتی‌و مرۆیی خۆیه، سیاسه‌ت هونه‌رێكه كه هاوكات به‌رهه‌مهێن، ئافرێنه‌ر‌و دابه‌شكه‌ری زانیاری له جڤات‌و ته‌كنیكی كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌كان‌و هونه‌ری ته‌كوزمه‌ندی‌و چاكسازی جڤاكه. له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌وه، به پراكتیك ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا كرده‌یی‌و هه‌وڵی جێگیركردنی ده‌دات، وێڕای توانا‌و به‌هره‌ی بێ‌وینه‌ی له زانست‌و ئه‌زموونی سیاسی، سیاسه‌تی نه‌ك بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات به هه‌ر نرخێك، به‌ڵكوو بۆ پێكه‌وه سازان‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و به‌ها دایین به به‌ها‌و پرنسیپه مرۆییه‌كان‌و ئاشتی ته‌رخان كرد، ئه‌و چه‌مكه‌ی كه له لای مه‌هاتما گاندی، رێگای "ساتیاگراها"یه، رێگایه‌ك كه ته‌نیا كه‌سانێك ده‌توانن له پێشی بگرن كه خۆیانیان له ترس، سامان، شانازیی درۆیین، خزمایه‌تی، ده‌سه‌ڵات‌و مۆته‌كه‌ی مه‌رگ رزگار كردبێت.ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ كه‌سێتیی دێموكراتیكی كاك دوكتور هه‌ڵده‌گه‌ڕایه‌وه، كه له ده‌سه‌ڵاتسه‌پێنیی به سه‌ر ده‌وروبه‌ر‌و كه‌سانی دیكه‌دا‌و هه‌روه‌ها له چاولێكه‌ری‌و لاساییكردنه‌وه‌ی كوێركوێرانه‌ی رێبه‌رانی پێشڕه‌و بێزار بوو.
قاسملوو قه‌ت ئاماده نه‌بوو له ته‌شكی ئیدئۆلۆگێكی دوگم‌و به‌باندۆردا، كه‌سایه‌تی‌و پێگه‌یه‌كی كاریزماتیكی ساخته بۆ خۆی دروست بكات. ئه‌و له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو كه به‌ستێنسازی بۆ رامان‌و تێفكرین له مه‌ڕ پرسه هه‌ستیاره‌كان‌و ده‌رفه‌تی تێگه‌یشتن‌و ناسینی دیارده‌و كێشه‌كان، به واتایه‌كی دیكه گه‌ڕان به دوای زانیاری دروست، زانایی‌و بڕیاردان له سه‌ر بنه‌مای زانیاری‌و فامكردنی مه‌سه‌له‌كان، مرۆڤـ له مۆره بوون‌و گوێ له‌مستی‌و ئه‌ده‌بیاتی ناحه‌ز دوور راده‌گرێ‌و توانای جیاكردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له بوختان‌و چه‌واشه‌كاریی پێده‌به‌خشێت.
قاسملوو به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و له رێگه‌ی به پێكۆڵ كێشانی ئاوه‌زی مرۆڤه‌كان، چاوه‌ڕوانیی هه‌ڵوێست نواندنی لێیان هه‌بوو، هه‌میشه له سه‌ر ئه‌و ئه‌سڵه نه‌گۆڕه جه‌ختی كردۆته‌وه، كه نابێ پاش ئه‌و هیچ تاقم‌و شێوازێك به ناوی قاسملوو‌و بۆ به سپیتایی‌كردنی ئه‌و به‌ڕێبخرێت، ته‌نانه‌ت به پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی قه‌ت ئیزنی نه‌دا، بكرێته بوت‌و دروشم‌و پێاهه‌ڵدانی پێدا بگوترێت‌و وه‌كوو ئوستووره‌یه‌ك بنوێندرێت. ئه‌گه‌رچی هه‌نووكه قاسملوو، قوتابخانه، رێباز، ئوستووره‌و به‌رزه‌مرۆترین مرۆڤی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌و سه‌رده‌می خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌مانه نه‌ك به خواستی قاسملوو، به‌ڵكوو حه‌قیقه‌تی ئه‌ندێشه مرۆڤی‌و دانایی ته‌وه‌ره‌كانی قاسملوو چه‌سپاندوویه، رێبه‌رێك كه مرۆڤی كوردی به توخمه مرۆڤییه‌كان‌و سروشتی پاكانه‌ی خۆی‌و ئاشتیخوازی، ئاوه‌زمه‌ندیی‌و متمانه به خۆ كردن، دوباره مانا كرده‌وه‌و ناساندنی. قوتابخانه‌یه‌ك كه له‌وێدا تایبه‌تمه‌ندییه چوارێنه‌كانی ئه‌فلاتوون: (حیكمه‌ت، ئازایه‌تی، پاكی‌و دادپه‌روه‌ری)، هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌ی سازێنه‌ر‌و په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌میانه‌دا، مرۆڤ له‌گه‌ڵ حه‌قیقه‌تی بوونی خۆی ئاشنا‌و وێڕای دوور خسته‌وه‌ی له مۆره بوون، لاساییكردنه‌وه‌و خۆ به ده‌سته‌وه‌دان، به‌رده‌وام به‌رپرسایه‌تییه مرۆڤییه‌كانی به بیر ده‌هێنێته‌وه. چونكه به بڕوای قاسملوو هۆكاری هه‌موو توند‌وتیژی‌و خه‌ساره‌كان، دوور كه‌وتنی مرۆڤـ له سروشتی مرۆڤانه‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له كه‌ره‌سته‌ی ناڕه‌وا‌و نه‌بوونی دیالۆگ‌و زمانی قه‌ناعه‌ت پێهێنان له كولتووری ئێمه‌دایه. بۆیه وێڕای جه‌ختكردن له سه‌ر حه‌قی مرۆڤـ، ده‌ڵێ: "ئێمه ده‌بێ ته‌مرینی دێموكراسی بكه‌ین‌و نرخی ئازادی بده‌ین، چونكه ئامانجی هه‌ره‌به‌نرخی ئێمه پێش له مردن، وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی به مه‌به‌ستی باشتر ژیانه".
هێگل ده‌ڵێت: "فه‌لسه‌فه ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌می خۆیه‌تی" به‌م پێیه فه‌یله‌سووفیش پیاوی سه‌رده‌می خۆیه‌تی‌و قاسملووش رۆشنبیر، فه‌یله‌سووف‌و به‌رزه‌مرۆی سه‌رده‌می خۆیه‌تی‌و ئه‌ندێشه زۆڵاڵه‌كانی، مرۆڤانه‌ترین ئه‌ندێشه‌ی سه‌رده‌من. بۆیه قاسملوو پێناسه‌یه‌كه بۆ مرۆڤی ده‌روه‌ست‌و هێمایه‌كه بۆ فره‌همه‌ندی‌و ئه‌هۆرایی بوون.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر