خۆبره‌گان،
ئامرازی خاپاندن‌و ده‌مامكێك بۆ چه‌واشه‌كاری
توتالیتاریزم له سه‌رده‌می هه‌نووكه‌ییدا، به هۆی به‌هرنه‌مه‌ندی له ستراكتۆر‌و سیستمی تایبه‌ت به خۆی، له حاڵه‌تی رواڵه‌تیدا، زۆر له دام‌و ده‌زگاكانی هاوچه‌شنی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیكی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له یاسای بنه‌ڕه‌تیی سه‌پێندراوی خۆیشیدا، ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتیانی ده‌ستنیشانكردووه. ره‌وتێك كه له كورتخایه‌ندا یارمه‌تیی سه‌ره‌ڕۆیه‌تیی داوه كه له به‌لاڕێدابردنی بیروڕای گشتیدا سه‌ربكه‌وێ یان به كایه‌یان بگرێت. كۆماری ئیسلامی نمونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م چه‌شنه دیكتاتۆرییه‌ته‌و مه‌جلیسی خۆبره‌گانیش له ده‌زگا هه‌ره دیاره‌كانی خاپاندنی بیروڕای گشتی‌یه.
مه‌جلیسی خۆبره‌گانی رێبه‌ریی رێژیم به پێی ئه‌سڵی 107ی یاسا بنچینه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و به به‌شداری 86 به ناو نوێنه‌ری خه‌ڵك پێكهاتووه كه ئه‌ركی ناساندن، چاودێری به سه‌ر كرداری رێبه‌ری‌و دامه‌زراوه‌كانی ژێر فه‌رمانی‌و ته‌نانه‌ت وه‌لانانی رێبه‌ریشی له ئه‌ستۆدایه. بۆیه به تێڕوانینێكی رواڵه‌تی‌و له لایه‌نی تیۆرییه‌وه، به به‌رزترین ژێده‌ری بڕیارده‌ری له ئێران‌دا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. به‌ڵام دیسان لێره‌شدا، پارادۆكسیكاڵ بوونی كۆماری ئیسلامی به‌زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت، چوونكه له لایه‌كه‌وه هه‌موو به‌رئه‌ندامانی مه‌جلیسی خۆبره‌گان ده‌بێ له لایه‌ن "شوورای نیگه‌هبان"ی ده‌ستنیشانكراوی وه‌لیی فه‌قیهه‌وه په‌سه‌ند بكرێن‌و مۆڵه‌تی خۆپاڵاوتنیان پێبدرێت‌و له سۆنگه‌یه‌كی دیكه‌شه‌وه به پێی پێناسه‌ی پێگه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیه له پێكهاته‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، رێبه‌ر بانیاسایی‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایه‌و له‌و چوارچێوه‌دا ناگونجێندرێت‌و به‌رته‌سك ناكرێته‌وه. ئه‌وه‌ش كه تا هه‌نووكه له پانتای كرداردا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه پێوه‌ر‌و پێوانه، خۆگونجاندنی هه‌موو شتێك له‌گه‌ڵ حه‌ز‌و خواسته‌كانی رێبه‌ره، ته‌نانه‌ت یاساش، نه‌ك وه‌ڵامده‌ر بوونی رێبه‌ر به‌رانبه‌ر به یاسای په‌سندكراوی خۆیشی. كه باشترین به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریش دوایین دانیشتنی مه‌جلیسی خۆبره‌گان، واته شه‌شه‌مین دانیشتنی ده‌وری چواره‌می خۆبره‌گان له رۆژی سێ شه‌ممه‌و چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 31ی خه‌رمانان‌و یه‌كه‌می ره‌زبه‌ره. هه‌روه‌ها پێویست به ئاماژه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی خۆبره‌گان یان "ئیمامانی هه‌ینی"ن كه له لایه‌ن خودی خامنه‌یی‌یه‌وه سه‌پێندراون، یان نوێنه‌رانی دیاری كراوی خامنه‌یی له دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانی رێژیمن. له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا، كه رێژیم رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌رتاپاگیر هاتبوو‌و هه‌نووكه‌ش پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، هه‌ر دوو باڵی چه‌پ‌و راستی رێژیم ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵیان بۆ كۆنترۆڵ كردنی ئاراسته‌ی رووداوه‌كان له رێگه‌ی بانگه‌شه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌ست له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێژیمیان ده‌كرد كه سه‌ره‌كیترینی ئه‌وانه‌ش مه‌جلیسی خۆبره‌گان بوو، مه‌جلیسێك كه ده‌توانین وه‌كوو پاسیڤترین‌و بێ‌كرده‌وه‌ترین دامه‌زراوه‌ی رێژیم كه پێكهاته‌كه‌ی كۆمه‌ڵێك ئاخووندی به ساڵاچوو، ده‌سته‌مۆ‌و بێ ئیراده پێكدێنن، ناوی به‌رین. هه‌ر له‌م راستایه‌دا باڵی به ناو رێفۆرمخوازیش جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌و كارته ده‌كرده‌وه‌و به جۆرێك خه‌ڵكیان پێوه ده‌خافڵاند. له‌م نێوه‌دا پرسی هێنانه به‌ر باسی شوورای رێبه‌ری‌و هه‌وڵی ره‌فسه‌نجانییان له‌و بواره‌دا زه‌ق كرده‌وه‌و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ده‌وره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له نامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوێستی خۆبره‌گان به پشت به‌ستن به ئه‌سڵی 111ی یاسای بنه‌ڕه‌تی بۆ پێداچوونه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وتی رێبه‌ر بوون، واته جه‌ختكردن له سه‌ر میكانیزمێكی بێ ئاكام‌و تاقیكراو كه باس له چاكسازی له ده‌روونی سیستمه‌وه ده‌كات. بێگومان ئه‌م چه‌شنه پێداگرییه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه رێفۆرمخوازانی حكومه‌تی له بنه‌مادا هیچ جۆره دژوازی‌و جیابیرییه‌كان به نیسبه‌ت بنه‌ما فكری‌و ئیدئۆلۆژی‌و پێكهاته‌یه‌كانی رێژیم نیه‌و ته‌نیا كێشمه‌كێشه‌كه‌یان له سه‌ر مێتۆدی جێبه‌جێكردنه‌كه‌یه‌تی. چوونكه ئه‌وان له‌م ماوه‌دا بۆ ده‌سته‌به‌ر بوونی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك، مه‌جلیسی خۆبره‌گانێكیان وه‌كوو میكانیزمی دابینكردنی ماڤـ پێشنیار ده‌كرد كه ته‌نانه‌ت له‌م هه‌موو ساڵانه‌دا، راسپێرییه‌كیشی بۆ رێبه‌ریی رێژیم نه‌بووه‌و هه‌میشه به جێگه‌ی چاوه‌دێری، فه‌رمانبه‌ری‌و لاساییكه‌ر بووه‌و به‌جێگه‌ی ره‌خنه‌گرتن له رێبه‌ری، ئامۆژگاریی وه‌رگرتووه‌و جیا له‌وه‌ش هه‌میشه كه‌سانێك له سه‌ر ئه‌و كورسییه دانیشتوون كه نه ده‌سه‌ڵات‌و ئۆتۆریته‌ی ئایینی ئه‌وتۆ‌و نه هێز‌و پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌رچاویان له نێو دڵی جه‌ماوه‌ردا هه‌بووه. بۆیه هه‌رگیز نه‌یانتوانیوه به كرده‌وه رۆڵی چاوده‌ێریكردن بۆ خۆیان دابنێن. هه‌روه‌ك ئایه‌توڵڵا ده‌ستغه‌یب له ئه‌ندامانی خۆبره‌گان ده‌ڵێ "چی بووه كه له‌و كاتانه‌ی كه پێویسته مه‌جلیسی خۆبره‌گان دانیشتن پێكبێنیت‌و به دواداچوونی لادانه‌كان له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كاندا بكات، نایكات یان ناتوانێ بیكات؟". شایه‌د باشترین وه‌ڵام به‌یاننامه‌ی 50 كه‌س له ئه‌ندامانی خۆبره‌گان له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژدا بێ كه گوتبوویان "جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان حه‌ق‌و ناحه‌ق له هه‌موو كارێكدا، رێبه‌ره". له به‌ر ئه‌مه‌یه كه یاسا‌و دامه‌زراوه‌ی یاسایی له هه‌ر ئاستێك له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا، ئه‌وه‌نده وا رۆڵی خاپاندن‌و چه‌واشه‌كارانه ده‌گێڕن‌و وه‌كوو كارتێك بۆ بێده‌نگكردنی كۆمه‌ڵگا‌و ره‌خنه‌گران به كاری دێنن، قه‌ت نه‌یانتوانیوه گه‌ره‌نتیی به‌شداری خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتدا بن. ئه‌مه‌ش بۆته ئامیانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجۆره ده‌زگایانه، چیه‌تییه‌كی دژه‌گه‌لی‌و سه‌ركوتكه‌رانه‌یان هه‌بێ‌و له رۆژی ته‌نگانه‌دا‌و له ژێر پرۆسه‌ی به‌دواچوونی یاساییدا، خۆڵ به چاوی خه‌ڵكیدا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش راستییه‌ك بوو كه باڵی چه‌پی رێژیم‌و سه‌رتر له هه‌موویان، ره‌فسه‌نجانی وه‌كوو سه‌رۆكی ئه‌و مه‌جلیسه چاك ئاگاداری بوون، به‌ڵام بۆ پاراستنی رێژیم هه‌وڵیان دا كه داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی كردنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان راده‌ست ئه‌م ده‌زگایانه بكه‌ن. مه‌جلیسێك كه له به‌یاننامه‌ی كۆتایی 9 خاڵی خۆیدا، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی خه‌ڵك به"فیتنه"و "یاخیگه‌ری"و "نه‌زانی" ناوده‌بات‌و هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی كوشتنی خه‌ڵك‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی خامنه‌یی بۆ كرده‌ییكردنی توندوتیژی له وتاربێژه‌كانی 29ی جۆزه‌ردان‌و 21ی ره‌مه‌زاندا به "رێنوێنیی ژیرانه، رچه شكێنانه، مێژوویی‌و چاره‌نووسساز" ناوبردووه. هه‌روه‌ها له خاڵی 3دا، وێڕای "دووپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فاداری" به خامنه‌یی، گوتوویانه ئه‌و "ته‌نیا كه‌سێكه كه جلی رێبه‌ریی ئۆمه‌ت شیاوی به‌ژن‌و باڵایه‌تی"و له "رێوشوێنه زانایانه‌كانی" بۆ دامركاندنی "ئاگری فیتنه" رێزیان گرتووه. ئه‌وان هه‌روه‌ها وێڕای پیرۆزبایی له ئه‌حمه‌دی‌نژاد، به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ده‌یه‌میان به "وه‌رزێكی نوێ له مێژووی شۆڕشی ئیسلامی " زانیوه كه "سه‌لماندی خه‌ڵك زیاتر له هه‌میشه پشتیوانی كۆماری ئیسلامی"ن و گوتوویانه كه "ویلایه‌تی فه‌قیه له ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زیاتر له هه‌میشه لێهاتوویی‌و كارامه‌یی خۆیی نیشان داوه". ئه‌گه‌رچی ره‌فسه‌نجانی له كاتی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌كه‌دا له‌وێ‌دا ئاماده نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی خاته‌می ئه‌وه‌ی پشت راست كردۆته‌وه كه خاڵ به خاڵی به‌یاننامه‌كه ده‌نگی ئه‌رێنیی ره‌فسه‌نجانیی له‌گه‌ڵ بووه. حه‌قیقه‌تێك كه پیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه هه‌ر چه‌شنه دڵخۆشبوونێك به ئه‌گه‌ری چاكسازی له نێوخۆی رێژیم‌و گۆڕانكاریی راسته‌قینه له لایه‌ن سه‌رانی باڵی چه‌په‌وه، تراویلكه‌یه‌ك زیاتر نیه. چوونكه كێشه‌و گرفتی سه‌ره‌كی یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و پێكهاته‌ی ناته‌با له‌گه‌ڵ دێموكراسیی رێژیمه‌و، بۆیه توانا‌و ئه‌گه‌ری هیچ شێوه هه‌نگاوێكی چاكسازانه لوا‌و نابێت، كه دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی مه‌جلیسی خۆبره‌گان‌و لێدوانی ئه‌ندامه‌كان‌و به‌یاننامه‌ی كۆتایی‌یه‌كه‌ی به‌ڵگه‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ن. بۆیه هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ هیواداركردنی خه‌ڵك به ده‌سته‌به‌ر بوون‌و به‌دواداچوونی مافه‌كانیان له‌م رێگایه‌وه كردارێكی به ته‌واوی فرێوده‌رانه‌یه‌و خزمه‌ت به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و زیاتر مانه‌وه‌ی توتالیتاریزم ده‌كا‌و هێچ ئاكامێكی ئه‌رێنیی به دواوه نابێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر