پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن،
بنه‌مایه‌ك بۆ دێموكراسی‌و ژیانێكی ئاشتیانه
رۆژی 16ی نوامبر (25ی حه‌زه‌ڵوه‌ر)، "رۆژی جیهانیی وێكهه‌ڵكردن"ه. ئه‌م رۆژه له ساڵی 1995 له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی یونسكۆوه راگه‌یه‌ندراوه‌و جاڕنامه‌ی بنه‌ماكانی وێكهه‌ڵكردنیش له‌و رۆژه‌دا په‌سند كراوه.
به‌داخه‌وه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، جیهان به جێگه‌ی سه‌قامگیری‌و ژیانێكی ئاشتیانه، هێشتاكه‌ش گیرۆده‌ی شه‌ڕ‌و ماڵوێرانی‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی تۆمی نفره‌ت‌و قبووڵنه‌كردنی یه‌كتره كه ئاكامه‌كه‌ی دارفووری سوودان، هه‌لومه‌رجی خه‌ڵكی تامیل له سریلانكا، وه‌زعی كورده‌كان‌و... لێده‌كه‌وێته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه بناژۆخوازیی ئایینی زیاتر له هه‌میشه ره‌گی داكوتاوه‌و كه‌ڵك ئاژوو له ده‌مارگرژی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵك بۆ ئامانجه نامرۆڤییه‌كان، خۆته‌قاندنه‌وه‌و قوربانیكردنی خه‌ڵكی سیڤیل له سه‌ر بنه‌مای نكۆڵی‌كردن له‌ویدی‌و سه‌پاندنی بۆچوونی خۆ به‌سه‌ر ناخۆددا ئاسایی بۆته‌وه. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كه كه جیهانی ئازادی له‌هه‌مبه‌ر هۆڤانییه‌تێكی سه‌یردا داناوه. ئه‌م رۆحی شه‌ڕه‌نگیزی خوازییه‌ش له ئاستی تاكه‌كه‌سی، هێندێ كۆمه‌ڵگا‌و ده‌سه‌ڵاتدا بوونی هه‌یه‌و ره‌وایی پێده‌درێت.
كاتێك تاكێك یان جڤاكێك تایبه‌تمه‌ندی یان جیهانبینی خۆی به حه‌قیقه‌تی ره‌ها ده‌زانێ، له واقیعدا له سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یه كه به‌رانبه‌ره‌كانی ئه‌و له هه‌ڵه‌دان‌و پێویسته وه‌كوو خۆیانی لێبكات. له حاڵێكدا، پلۆرالیزم‌و جیاوازی له هه‌موو بواره‌كاندا دینامیزمی بزۆكیی تاك یان جڤاكێكه‌و به هاوشانی له‌گه‌ڵ تۆلررانس به‌ستێنسازی ئاشتین‌و له‌و رێگه‌وه په‌ره‌ئه‌ستاندن‌و دێموكراسیش ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. چونكه پێكه‌وه هه‌ڵكردن نه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، به‌ڵكوو له دنیای مۆدێڕن‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای مافی تاك‌و شارۆمه‌ندی دامه‌زراوه، پێویستییه‌كی سیاسی‌و یاساییشه، بۆیه ده‌بێ ئێمه وه‌كوو ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بێ هیچ چه‌شنه مه‌رجێك، ته‌نیا له‌به‌ر مرۆڤ بوونی مرۆڤه‌كان رێزیان لێ بگرین‌و تایبه‌تمه‌ندی‌و جیاوازییه‌كانیان به ئه‌وپه‌ڕی دڵئاوه‌ڵایی‌یه‌وه قبووڵ بكه‌ین كه له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌رخه‌ری تێگه‌یشتنێكی ویژدانی‌و به‌هره‌مه‌ندبوون له تێڕوانینێكی ئازادیخوازانه‌یه. روانگه‌یه‌ك كه مافی ژیان‌و گه‌شه به هه‌موو مرۆڤێك ده‌دات‌و نكۆڵی له فره‌چه‌شنی‌و فره‌ڕه‌نگی ناكات‌و بوونێیه‌تی خۆی له نه‌بوونی ئه‌ویتردا نابینێته‌وه.
له هه‌لومه‌رجێكی وه‌هادا كه مرۆڤه‌كان ئاماده‌بن وێڕای جیاوازییه‌كانیان، پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن‌و رێكبكه‌ون، واته ئاماده‌بن له حاڵه‌تی مۆنۆلۆگه‌وه بچنه حاڵه‌تی دیالۆگ‌و توانا‌و تاقه‌تی گوێگرتن له یه‌كتر‌و تێگه‌یشتنی جیاوازییه‌كانی یه‌كتریان بێت، به‌رپرسایه‌تیی ویژدانی‌و ئینسانی مرۆڤ له‌هه‌مبه‌ر یه‌كتردا دێته ئاراوه‌و توندوتیژی‌و بێبه‌شكردن‌و سڕینه‌وه كه ئاخێزگه‌كه‌ی نه‌بوونی تۆلۆرانس‌و كه‌م چیكه‌ڵدانه‌یی‌یه، هێدی هێدی كه‌مڕنگ ده‌بێته‌وه‌و له نێو ده‌چێت.
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن، رێه‌ژیی روانین به جێگه‌ی ره‌ها بیركردنه‌وه‌یه‌و بڕوا به‌وه‌ی كه هیچ كه‌س خاوه‌نی هه‌موو حه‌قیقه‌ت نییه‌و توانای بیستن‌و دیتنی جیا له خۆمانیشمان هه‌بێ‌و بێجگه له خۆمان، ئه‌و‌و ئه‌وانیتریش ببینین‌و هیچكات ئه‌و ئیزنه به خۆمان نه‌ده‌ین كه بۆچوونی خۆمان به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بسه‌پێنین. بۆیه له رێگه‌ی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنه‌وه هه‌ركام له ئێمه ده‌توانین یارمه‌تیده‌ر‌و هێزێك بۆ دنیایه‌كی باشتر‌و مرۆڤانه بین.
ڤۆڵتێر ده‌ڵێت:"ئه‌من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئێوه ده‌یڵێن دژایه‌تیم هه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌م به به‌ختكردنی گیانیشم له مافی ئێوه بۆ ده‌ربڕینی به‌رگری بكه‌م."
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر